2 363
订阅者
+124 小时
-147 天
-2430 天
帖子存档
2 363
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران:
بەردەوامبوونی چالاکییەکانی سوپای ئیسرائیل لە باشوری لوبنان بە پێشێلکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن هەژمار دەکرێت - و ئێران وەڵامی ئەوە دەداتەوە.
2 363
سێناتۆر لیندزی گراهام، گەورەترین ڕەخنەگرانی ڕێکەوتنی ئێران و ئەمریکا :
ڕای خۆم گۆڕی، دوای ئەوەی لەگەڵ ویتکۆف قسەم کرد، ئەم ڕێککەوتنە بە گشتی گەروی هورمز دەکاتەوە و ئەمە شتێکی باشە.
2 363
ترەمپ:
"ئەمە کۆتا رێکەوتن نییە و رەشنوسی لێکتێگەشتنە، ئەگەر مامەڵەی ئێرانم بەدڵ نەبێ دەگەرێمەوە بۆ هێرشکردنە سەریان."
ترەمپ وتیشی رێکەوتنەکەی بەدڵ نییە.
جا هەقی خۆیەتی بپرسین کێیە ئەوەندە دۆراوە کە بەنابەدڵی بە رێکەوتنی پەلەپەل قایلە؟
2 363
یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە)، باڵی سەربازیی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، ڕایگەیاند کە ڕۆژی 16ی حوزەیران هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بە شێوەیەکی هەڕەمەکی ناوچەی مەریوانیان بە مووشەکی کاتیوشا تۆپباران کردووە، بەبێ ئەوەی زیانی گیانی یان سەربازی بە هێزەکانیان بگات، تەنیا زیان بەر ڕەز و باخەکانی هاووڵاتییان کەوتووە؛ هاوکات یەرەکە هۆشداری دا کە هەندێک گرووپ بە ناوی ئەوانەوە هەڕەشە لە خەڵکی ناوچەکە دەکەن و داوای سەرانە دەکەن، جەختیشی کردەوە کە ئەو کەسانە هیچ پەیوەندییەکیان بەوانەوە نییە و بەشێکن لەو پیلانەی دەوڵەتی ئێران بۆ ناشیرینکردنی ناوبانگی هێزەکانیان.
2 363
وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت دوو کەشتی ئێرانی ئەو هێڵەیان تێپەڕاندووە کە ئەمریکا وەک گەمارۆ دیاریکردبوو، کەشتی سێیەمیش نزیکە پێیایدا تێپەڕێت کە لە پاکستانەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئێران.
(ئەمە وەک نیشانەیەکی سەرەتایی دەبینرێت بۆ جێبەجێ کردنی ڕێکەوتنەکە.)
2 363
ترەمپ ئەم بەیانییە وتی:
ئەگەر ئەمریکا نەبوایە، ئیسرائیل بونی نەدەما.
ئێستا باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل، مایک هاکابی، دەڵێت:
ئەگەر ئیسرائیل نەبوایە، ئەمریکاش نەدەبوو....
2 363
سوپای پاسداران:
پێویستە ئیسرائیل چاوەڕێی وەڵامێکی توند لە هێزە چەکدارەکانی ئێران بکات، ئەگەر هێرشەکانی بۆ سەر باشوری لوبنان ڕانەگرێت.
2 363
ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش هەواڵی خۆی بۆ بە ئامانجگرتنی کەشتییەکی نەوتهەڵگری عێراق لە شاری منبەجی سووریا ڕادەگەیەنێت.
2 363
بارەگای خاتەمول ئەنبیا هەرەشە لە ئیسرائیل دەکەن لەپای هێرشە بەردەوامەکانیان بۆ سەر لوبنان.
2 363
ترەمپ:
شەڕی لوبنان ماوەیەکی زۆرە درێژەی کێشاوە، پێشنیارم کردووە کە سووریا مامەڵە لەگەڵ حیزبوڵڵادا بکات."
"واڵی موسڵمانان حەڵی ئەکا😉"
2 363
فشارەکانی ئەمریکا و تۆم باراک بۆ سەر حەشدی شەعبی و گرووپە چەکدارەکان هەوڵێکە بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی دارایی بۆ پڕۆژە خێزانییەکانی ترەمپ و گرووپەکەی لە سووریا، بەتایبەت ڕێڕەوی بازرگانی نەوت و پڕۆژەکانی ئیڤانکا ترەمپ و جارد کۆشنەر لە ناوچە کەناراوییەکان.
کردنەوەی گەرووی هورمز وادەکات عێراق پێویستی بە هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی سووریاوە نەمێنێت، بۆیە تۆم باراک بەپەلە سەردانی بەغدادی کردووە و لە ڕێگەی گرووپە چەکدارەکانەوە لە دیمەشق هەڕەشە لە عێراق دەکات، ئەگەر ئەو پلانەش سەرنەگرێت، ترەمپ و تۆم باراک هەڕەشەی سزای ئابووری لەسەر عێراق زیاد دەکەن بۆ دەستبەسەرداگرتنی پارە نەختینەکانی عێراق لە بانکەکانی ئەمریکا.
2 363
سەرچاوە ئیسرائیلیەکان:
نەتانیاھۆ بە ترەمپی وتوە کە ئیسرائیل دژی داواکارییە بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە لوبنان، لە چوارچێوەی ئەو تێگەیشتنانەی کە لەگەڵ ئێراندا لە قۆناغی گەڵاڵەبووندان.
نەتانیاھۆ جەختی کردوەتەوە کە "ئازادیی کاری سەربازی و ئەمنی دژی حیزبوڵڵا، بە هیچ شێوەیەک بۆ مامەڵەکردن یان دانوستان لەسەر مێز نییە.
2 363
ترەمپ:
ئێران تەنانەت جارێک هێرشی کردە سەر تورکیا. هەرگیز لەمە تێنەگەیشتم. کەسیش لێی تێناگات.
کێشەکە هەر ئەوەیە. ئەوان خەڵکانێکی تەواو عەقڵانی نین، و ئەو کەسانە ئێستا نەماون.
پێموایە ئێران ئێستا سەرکردایەتییەکی عەقڵانی هەیە.
2 363
ترەمپ:
نەتەنیاهۆ هات بۆ واشنتۆن و پاڕایەوە— ئەو پاڕایەوە لە ئۆباما کە ئەو ڕێککەوتنە لەگەڵ ئێران ئەنجام نەدات.
ئۆباما لە لایەنگری ئێران بوو، نەک ئیسرائیل، و ڕێککەوتنەکەی ئەنجام دا.
2 363
سەرچاوەیەکی تایبەت:
هێرش و بۆردومانەکانی سێنتکۆم لە ٣ سێ ڕۆژی پێش ڕێکەوتنامەی ئەمریکا و ئێران، بریتی بوون لە تەقاندنەوەی مینە دەریاییەکانی گەروی هورمز.
2 363
ترەمپ:
هەرگیز گرنگیم بە گۆڕینی ڕژێم لە ئێران نەداوە، بەڵام پێموایە ئێمە گۆڕینی ڕژێممان بەدەستهێناوە، ئێستا ئێمە لەگەڵ کەسانێکی زۆر عەقڵانیدا قسە دەکەین.
2 363
ترەمپ:
پێشنیارم بۆ ئیسرائیل کرد کە سوریا مامەڵە لەگەڵ حیزبوڵڵادا بکات، پێشم وایە ئەوان کارێکی باشتر ئەنجام دەدەن.
پێویستە نەتەنیاهۆ لە لوبنان بەرپرسانەتر ڕەفتار بکات.
现已上线!2025 年 Telegram 研究 — 年度关键洞察 
