es
Feedback
War News

War News

Ir al canal en Telegram

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

Mostrar más
2 363
Suscriptores
+124 horas
-147 días
-2430 días
Archivo de publicaciones
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: بەردەوامبوونی چالاکییەکانی سوپای ئیسرائیل لە باشوری لوبنان بە پێشێلکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن هەژمار دەکرێت - و ئێران وەڵامی ئەوە دەداتەوە.

سێناتۆر لیندزی گراهام، گەورەترین ڕەخنەگرانی ڕێکەوتنی ئێران و ئەمریکا : ڕای خۆم گۆڕی، دوای ئەوەی لەگەڵ ویتکۆف قسەم کرد، ئەم ڕێککەوتنە بە گشتی گەروی هورمز دەکاتەوە و ئەمە شتێکی باشە.

ترەمپ: "ئەمە کۆتا رێکەوتن نییە و رەشنوسی لێکتێگەشتنە، ئەگەر مامەڵەی ئێرانم بەدڵ نەبێ دەگەرێمەوە بۆ هێرشکردنە سەریان." ترەمپ وتیشی رێکەوتنەکەی بەدڵ نییە.
جا هەقی خۆیەتی بپرسین کێیە ئەوەندە دۆراوە کە بەنابەدڵی بە رێکەوتنی پەلەپەل قایلە؟

یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە)، باڵی سەربازیی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، ڕایگەیاند کە ڕۆژی 16ی حوزەیران هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بە شێوەیەکی هەڕەمەکی ناوچەی مەریوانیان بە مووشەکی کاتیوشا تۆپباران کردووە، بەبێ ئەوەی زیانی گیانی یان سەربازی بە هێزەکانیان بگات، تەنیا زیان بەر ڕەز و باخەکانی هاووڵاتییان کەوتووە؛ هاوکات یەرەکە هۆشداری دا کە هەندێک گرووپ بە ناوی ئەوانەوە هەڕەشە لە خەڵکی ناوچەکە دەکەن و داوای سەرانە دەکەن، جەختیشی کردەوە کە ئەو کەسانە هیچ پەیوەندییەکیان بەوانەوە نییە و بەشێکن لەو پیلانەی دەوڵەتی ئێران بۆ ناشیرینکردنی ناوبانگی هێزەکانیان.

ڕووسیا سوخۆی 34 ی ڕادەستی جەزائیر کردووە .

ناتۆ سیستمی بەرگری Samp-T لە بنکەیەکیان لە قۆنیای تورکیا جێگیردەکات.
ناتۆ سیستمی بەرگری Samp-T لە بنکەیەکیان لە قۆنیای تورکیا جێگیردەکات.

وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت دوو کەشتی ئێرانی ئەو هێڵەیان تێپەڕاندووە کە ئەمریکا وەک گەمارۆ دیاریکردبوو، کەشتی سێیەمیش نزیکە پێ
وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت دوو کەشتی ئێرانی ئەو هێڵەیان تێپەڕاندووە کە ئەمریکا وەک گەمارۆ دیاریکردبوو، کەشتی سێیەمیش نزیکە پێیایدا تێپەڕێت کە لە پاکستانەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئێران. (ئەمە وەک نیشانەیەکی سەرەتایی دەبینرێت بۆ جێبەجێ کردنی ڕێکەوتنەکە.)

ترەمپ ئەم بەیانییە وتی: ئەگەر ئەمریکا نەبوایە، ئیسرائیل بونی نەدەما. ئێستا باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل، مایک هاکابی، دەڵێت: ئەگەر ئیسرائیل نەبوایە، ئەمریکاش نەدەبوو....

سوپای پاسداران: پێویستە ئیسرائیل چاوەڕێی وەڵامێکی توند لە هێزە چەکدارەکانی ئێران بکات، ئەگەر هێرشەکانی بۆ سەر باشوری لوبنان ڕانەگرێت.

ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش هەواڵی خۆی بۆ بە ئامانجگرتنی کەشتییەکی نەوتهەڵگری عێراق لە شاری منبەجی سووریا ڕادەگەیەنێت.

بارەگای خاتەمول ئەنبیا هەرەشە لە ئیسرائیل دەکەن لەپای هێرشە بەردەوامەکانیان بۆ سەر لوبنان.

ترەمپ: شەڕی لوبنان ماوەیەکی زۆرە درێژەی کێشاوە، پێشنیارم کردووە کە سووریا مامەڵە لەگەڵ حیزبوڵڵادا بکات." "واڵی موسڵمانان حەڵی ئەکا😉"

فشارەکانی ئەمریکا و تۆم باراک بۆ سەر حەشدی شەعبی و گرووپە چەکدارەکان هەوڵێکە بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی دارایی بۆ پڕۆژە خێزانییەکا
فشارەکانی ئەمریکا و تۆم باراک بۆ سەر حەشدی شەعبی و گرووپە چەکدارەکان هەوڵێکە بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی دارایی بۆ پڕۆژە خێزانییەکانی ترەمپ و گرووپەکەی لە سووریا، بەتایبەت ڕێڕەوی بازرگانی نەوت و پڕۆژەکانی ئیڤانکا ترەمپ و جارد کۆشنەر لە ناوچە کەناراوییەکان. کردنەوەی گەرووی هورمز وادەکات عێراق پێویستی بە هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی سووریاوە نەمێنێت، بۆیە تۆم باراک بەپەلە سەردانی بەغدادی کردووە و لە ڕێگەی گرووپە چەکدارەکانەوە لە دیمەشق هەڕەشە لە عێراق دەکات، ئەگەر ئەو پلانەش سەرنەگرێت، ترەمپ و تۆم باراک هەڕەشەی سزای ئابووری لەسەر عێراق زیاد دەکەن بۆ دەستبەسەرداگرتنی پارە نەختینەکانی عێراق لە بانکەکانی ئەمریکا.

سەرچاوە ئیسرائیلیەکان: نەتانیاھۆ بە ترەمپی وتوە کە ئیسرائیل دژی داواکارییە بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە لوبنان، لە چوارچێوەی ئەو تێگەیشتنانەی کە لەگەڵ ئێراندا لە قۆناغی گەڵاڵەبووندان. نەتانیاھۆ جەختی کردوەتەوە کە "ئازادیی کاری سەربازی و ئەمنی دژی حیزبوڵڵا، بە هیچ شێوەیەک بۆ مامەڵەکردن یان دانوستان لەسەر مێز نییە.

ترەمپ: ئێران تەنانەت جارێک هێرشی کردە سەر تورکیا. هەرگیز لەمە تێنەگەیشتم. کەسیش لێی تێناگات. کێشەکە هەر ئەوەیە. ئەوان خەڵکانێکی تەواو عەقڵانی نین، و ئەو کەسانە ئێستا نەماون. پێموایە ئێران ئێستا سەرکردایەتییەکی عەقڵانی هەیە.

ترەمپ: نەتەنیاهۆ هات بۆ واشنتۆن و پاڕایەوە— ئەو پاڕایەوە لە ئۆباما کە ئەو ڕێککەوتنە لەگەڵ ئێران ئەنجام نەدات. ئۆباما لە لایەنگری ئێران بوو، نەک ئیسرائیل، و ڕێککەوتنەکەی ئەنجام دا.

سەرچاوەیەکی تایبەت: هێرش و بۆردومانەکانی سێنتکۆم لە ٣ سێ ڕۆژی پێش ڕێکەوتنامەی ئەمریکا و ئێران، بریتی بوون لە تەقاندنەوەی مینە دەریاییەکانی گەروی هورمز.

ترەمپ: من لە نەتەنیاهۆ دڵگران نیم، ئێمە پەیوەندییەکی زۆر باشمان هەیە

ترەمپ: هەرگیز گرنگیم بە گۆڕینی ڕژێم لە ئێران نەداوە، بەڵام پێموایە ئێمە گۆڕینی ڕژێممان بەدەستهێناوە، ئێستا ئێمە لەگەڵ کەسانێکی زۆر عەقڵانیدا قسە دەکەین.

ترەمپ: پێشنیارم بۆ ئیسرائیل کرد کە سوریا مامەڵە لەگەڵ حیزبوڵڵادا بکات، پێشم وایە ئەوان کارێکی باشتر ئەنجام دەدەن. پێویستە نەتەنیاهۆ لە لوبنان بەرپرسانەتر ڕەفتار بکات.