War News
الذهاب إلى القناة على Telegram
2 366
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
+17 أيام
+2230 أيام
أرشيف المشاركات
2 366
نەتانیاهۆ:
چەندین وڵاتی بیانی بە ملیاران دۆلاری نەژمێردراویان خەرج کردووە بۆ بڵاوکردنەوەی درۆ دەربارەی وڵاتەکەم، یەکەم وڵات کە ئەوەی کرد قەتەر بوو، دەیان ساڵ پێش ئێستا دەستیکرد بە دابینکردنی بودجەیەکی زەبەلاح بۆ زانکۆ ئەمریکییەکان و دەزگا میدیاییە ژەهراوییەکانی وەک ئەلجەزیرە.
لە ئەوروپاش هەمان شتیان کرد، ئامانجیان ڕوون بوو، شۆردنی مێشکی گەنجان بۆ ئەوەی ڕقیان لە ئیسرائیل بێت، ڕقیان لە ئەمریکا بێت، ڕقیان لە ڕۆژئاوا بێت.
2 366
نەتانیاهۆ:
ئەوان ئیسرائیلی بچووک تۆمەتبار دەکەن بە کۆڵۆنیالیزم (داگیرکاری)، کێ تۆمەتبارمان دەکات؟ بەریتانیا و فەرەنسا، ئەوان خۆیان ئەم دەستەواژەیەیان داهێنا، داگیرکارییەکانی ئەوان تەواوی گۆی زەوییان تەنیبووەوە، دە بێدەنگ بن و وازمان لێ بێنن.
2 366
نەتانیاهۆ:
بەڕێز ئەحمەد شەرع، دەبێت بزانیت جووەکان لە سەردەمی موساوە لە بەرزاییەکانی جۆلان بوون، دەتوانیت لە پەڕتووکی پیرۆزدا بیخوێنیتەوە.
2 366
نەتانیاهۆ:
وێرانکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران سەخت بوو، ئەنجامدانی زۆر سەخت بوو، بەڵام بۆ من، یەکێک بوو لە ئاسانترین بڕیارەکان کە وەک سەرۆک وەزیران دەبوو بیدەم، چونکە ئەگەر نەمانکردبایە هەموومان دەمردین.
2 366
نەتانیاهۆ:
چوارده ساڵ پێش ئێستا، لهسهر ئهم سەکۆیە وهستام و هێڵێکی سوورم کێشا، بەڵێنم دا ڕێگری لە دیکتاتۆرییەتی بکوژی ئێران بکەم لە پەرەپێدانی بۆمبی ئەتۆمی، چەکی ئەتۆمی کە ئامانجی لەناوبردنی ئیسرائیلە، چەکی ئەتۆمی کە دەتوانێت هەڕەشە لە تەواوی جیهان بکات، ئەوە ڕێک ئەوە بوو کە کردمان.
2 366
1- تاوانبارە بە کوشتنی هەزاران هاوڵاتی کورد و کۆمەڵکوژی و تێکدانی هەزاران ماڵ و داگیرکاری.
2- هەموو گەنجی وڵاتەکەی بەزۆرەملێ کردووە بە سەرباز و هۆکاری کوژرانی سەدان هەزار کەسە، هاوکاری گروپە تیرۆرستیەکانە لە ئەفریقا و وڵاتانی تر و لەوێش خەریکی کوشتارە.
3- جیا لەوەی کۆنە تیرۆرستێکە، هۆکاری کۆمەڵکوژییە دژی هەزاران هاوڵاتی عەلەوی و کورد.
4- تاوانبارە بە کوشتنی نزیکەی 80 هەزار کەس.
5- حکومەتەکەی تاوانبارە بە کوشتنی هەزاران خۆپیشاندەر و لەسێدارەدانی سەدانی تر.
لەو خاڵانەی سەرەوە گەڕێن، هەموو ئەم تاوانبار و دیکتاتۆرانە لە بارەگایی رێکخراوێک وتاریان دا کە 81 ساڵە بانگەشەی مافی مرۆڤ و دیموکراسی و ئازادی دەکات لە جیهاندا.
2 366
حکومەتی سووریا تیرۆرستێکی داعشی وەک بەرێوبەری بەشی دیجیتاڵی وەزارەتی راگەیاندن لە ڕەقە دامەزراند.
"بەرهەمێکی تری سوریای نوێ"
2 366
شەوی رابردوو فرۆکە جەنگییەکانی پاکستان هێرشیان کردە سەر چەند ئامانجێک لەناو خاکی ئەفغانستان.
2 366
جارێکی تر هێرشی مووشەکی حوسییەکانی یەمەن بۆ سەر دامەزراوەکانی وزەی سعودییە دەستیپێکردەوە.
2 366
تورکیا لە بنکەی سەربازی زێلکان لە شارەدێی باشیک دەکشێتەوە و ڕادەستی حکومەتی عێراقی دەکات.
2 366
پۆڵەندا:
هەلیکۆپتەرێکی ڕووسی لە جۆری Mi-8، نزیکەی 300 مەتر هاتۆتە ناو خاکی پۆڵەندا و دواتر کشاوەتەوە.
2 366
وەزارەتی جەنگی ئەمریکا گیانلەدەستدانی سەربازێکی ئافرەت لە سعودییە ڕاگەیاند، بەهۆکارێکی پزیشکی.
2 366
ئەمریکا دوو ساڵە ڤیزە ناداتە (مەحمود عەباس) سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستین لە رامەڵڵا تا سەردانی نیۆیۆڕک بکات و بەشداری کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بکات، کەچی بە شەق ڤیزە دەداتە (مەسعود پزیکشیان) سەرۆککۆماری ئێران!
کاتێک هێزت هەبوو رێزت دەگرن کاتێک لاواز بووی و کارت بە دەستەوە نەبوو، هەزار وەرەقەی سپیان بۆ ئیمزا بکەی حسابت بۆ ناکەن!
2 366
ئەمریکا دوو ساڵە ڤیزا نادات بە مەحمود عەباس سەرۆکی فەڵەستین و رێگە نادات بەشداری کۆبوونەوەی ساڵانەی UN بکات لە نیویۆرک.
2 366
ئاژانسی تەسنیمی نزیک لە سوپای پاسداران: عێراقچی دەبێت داوای لێبووردن بکات و روونیبکاتەوە بە مۆڵەتی کێ لەگەڵ نوێنەری ترەمپ کۆبووەتەوە؟
2 366
سەرەڕایی گەمارۆی ئەمریکا بۆ سەر هێڵی فرۆکەوانی ئێران، تا ئێستا زۆرینەی وڵاتان گەشتەکانیان لەگەڵ ئێران بەردەوامە.
2 366
+1
هێزەکانی تیگرای دهستیان بهسهر فڕۆکەخانەی ئەلوولا ئابا لە مەکەلێ گرت.
هێڵی ئاسمانی ئەسیوپیا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ مەکەلێ هەڵوەشاندەوە.
تەنها دوو ڕۆژ لەمەوبەر، حەوت گرووپی چەکدار هاوپەیمانییەکیان ڕاگەیاند بۆ ڕوخاندنی دەسەڵاتی سەرۆک وەزیران ئابی ئەحمەد.
دەستبەسەرداگرتنی فڕۆکەخانەکە، کۆنترۆڵی سەرەکیترین بەستەری ئاسمانی تیگرای لەگەڵ بەشەکانی دیکەی ئەسیوپیا دەدات.
2 366
"تۆڕی هەڵخەڵەتاندن: مێژووی هاوکاری و بەشداربوونی ڕۆژئاوا لە تاوانەکانی عێراق، لە سەدامەوە تا کەوتنی بەغدا"، ئەم کتێبەی باری لاندۆ باسی تاوانەکانی سەدام حسێن دەکات بەرامبەر بە کورد و هاوڵاتیانی تری عێراق بە هاوکاری ئەمریکا و چاوپۆشینی لە تاوانەکان.
2 366
تڕەمپ:
کاتژمێرێک پێش ئێستا لەگەڵ ئێرانییەکان کۆبووینەوە و بریارە کۆبوونەوەیەکی تریش بەرێوەبچێت.
کۆبوونەوەکە سێ کاتژمێری خایاندووە.
