en
Feedback
یاری من

یاری من

Open in Telegram

کوا هاودەمێک...؟ تا بەدرێژی بۆی باسکەم کە دڵ لە دەست ڕۆژگاری دابڕانی یار ، چ مەینەتێک دەکێشێت. #حافظ https://www.instagram.com/yari_mnnn?igsh=MXY4cm1ubnZxcWR6dQ%3D%3D&utm_source=qr

Show more
2 699
Subscribers
-124 hours
-57 days
-2330 days
Posts Archive
هەر کەسێکیش تۆی خۆش ناوێ دیارە ڕقی لە خۆیەتی ... #خالید_ڕەشید

گوڵی باخی ژیانم،ڕێگەی ژینت گوڵڕێژبێ #بەهجەت_یەحیا

دڵەی نازارت لەچی ڕەنجاوە گەرمە مەیلەکەی ئەوسات نەماوە کام ئەمری تۆ هات نەمنا سەر سەرم عالەم ئەزانێ کە من نۆکەرم.. #قانع

چ مەدحێکت بکەم لایق بە تۆ یا خیر خلق الله منی بێ خێری نالائیق کە جیبریلت سەناخوانە #مەحوی

ئەوەی دڵـــی وەکــو بەردە،گووڵـــی بەسەردا دەبارێ ئەوەش کە وەک گووڵ ناسکە ، زەمانە بەردی تێ دەگرێ #مەحوی

خۆشم دەوێی.. ئەوەش تاکە کارە کە ڕۆژانی شەممە و هەینی، هەفتە و مانگ و ساڵ نازانێت! #شکوفە

ھەر چاوەڕوانی قەدەمی تۆم و ئەگەر دێی زوو بێ نەفەسی ئاخرە ڕۆحم بەفیدات بێ #وەفایی

دەڵێن یارت گەلێک جوان بڵێم چی؟ ڕەزای سووکە بەڵام دەردی گرانە.. #هێدی

گەر لە پەردەی نازەوە ئاوازی تۆ بگرێتە گوێ بولبولی شیرینزوبان مەیلی غەزەلخوانی دەکا کەس نییە ئەو شۆخە حاڵی کا لە سۆزی ئاتەشم وا ڕەزا دیسان لە عیشقی هەر غەزەلخوانی دەکا #شێخ_ڕەزای_تاڵەبانی

بێهوودەیە بیر و خەم، دڵت خۆش کە برا #خیام

واتە: سوێندم بۆ یار خوارد کە من هەرگیز لە دڵساردی و بێ‌مەیلیی ئەو گلەییم نەکردووە، و هەموو ئەوانەی بەدکار و ئاژاوەگێڕان لەسەر من بۆیان گێڕاوەتەوە، درۆ و تۆمەتی هەڵبەستراون. یار لە وەڵامدا گوتی: دڵنیا بە من هەرگیز گوێ لە قسەی ئاژاوەگێڕ و بەدکاران ناگرم، چونکە کار و پیشەی ئەوان تەنیا دروستکردنی فیتنە و دوبەرەکییە.

دەمەوێت برۆم و حەزدەكەم كەسێك هەبێت، دڵی تەنگ بێت بۆم! كەهەرجارێك جانتاكەم كردەوە و دامخست، كەسێك هەستی دڵی بلەرزێت... #نیكی_فیروز_كوهی

گوڵە خان منیش گۆشت و ئێسقان و خوێنم، شیاوی ئەو هەموو ڕەنجان و دڵشکان وهەلا هەلا بوونە نیم... #ئەحمەد_کایا

لەشوێنی کارەکەم ژنێکی لێیە بەردەوام زەردەخەنەم بۆ دەکات،  دانەیەکی تر دەیەوێ قسەم لەگەڵ بکات، کچی قاوەخانەکە لەجێی شەکر هەنگوین دەکاتە چایەکەمەوە ! بەڵام من هەر تۆم خۆش دەوێ . #دۆیستۆڤسکی بۆ #ماریا_ئیساڤیا

له‌ نێوان هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که‌ بینیوومه‌ ته‌نها تۆیت که‌ ئه‌مه‌وێت بتبینمه‌وه‌ #پابلۆ_نێرودا و: #گۆران_سعید

بۆنی تۆ لە هەوادایە،دێیت یان ڕۆشتویت...؟! #علی_ڕەزا_ڕۆشن

لێره جگه له دوری #تؤ هیچ شتێک له منه‌وه نزیک نیه ... ‌‌‌‌‌‌‌ #روزبه_بمانی و: #ئه‌شڪان_ساڵه‌حی

ئیسە کێ تاقەت دووری تۆ دارۆ؟ #مەولەوی

ڕۆیی لەبەرچاوم، ئەوی ڕۆحی ڕەوانم بوو! #مەحوی

سەد کەڕەت کوژراوی یار بم لێم مەپرسە ئەی تەبیب دەردی یارم خۆشترە بێھوودە دەرمانم مەکە پەنجەکەی پاکی لەسەر خوێنی وەفایی بۆتە گوڵ دەمکوژێ و پێشم دەڵێ: ئالوودەدامانم مەکە #وەفایی