ru
Feedback

Не попадитесь на канал ботавода! Telemetrio находит и помечает такие каналы 👉 Хотите видеть метку — оформите подписку

یاری من

یاری من

Открыть в Telegram

کوا هاودەمێک...؟ تا بەدرێژی بۆی باسکەم کە دڵ لە دەست ڕۆژگاری دابڕانی یار ، چ مەینەتێک دەکێشێت. #حافظ https://www.instagram.com/yari_mnnn?igsh=MXY4cm1ubnZxcWR6dQ%3D%3D&utm_source=qr

Больше
2 656
Подписчики
Нет данных24 часа
-37 дней
-2330 дней
Архив постов
دەنگی پێی ئەحبابی ڕۆییو پڕ بە عالەم مەوج ئەدا تۆ بە غەفڵەت موبتەلا، گەر نەیبیەی مەستی خەوی تف لە چارەی خەندە گرییە و شیوەنی پێخۆشە دۆست داکە ئەی بارانی ئەشک، ئەی بەرقی ناڵە، نەسرەوی! #مەحوی

دەنگی پێی ئەحبابی ڕۆییو پڕ بە عالەم مەوج ئەدا تۆ بە غەفڵەت موبتەلا، گەر نەیبیەی مەستی خەوی تف لە چارەی خەندە، گرییە و شیوەنی پێ خۆشە دۆست داکە ئەی بارانی ئەشک، ئەی بەرقی ناڵە، نەسرەوی! #مەحوی

من حەیاتی عارییەم تەسلیمی غەمزەی چاوتە تاقەتی دووریم نەماوە باعیسی ژینم مەڕۆ.. #زێوەر

لەپڕ ڕەنگی پیریم لێ نیشت تازە هەستم پێ کردووە تەنیا دڵم وەک خۆی ماوە ئەویش لەلای خۆم نەبووە #ئیسماعیل_محەمەد

ماندووم... وەک پیاوێک هەموو ڕۆژێک تا ئێوارێ لە هەمان جێگادا بۆ هەمان گوڵ بگەڕێ #بەختیار_عەلی

هەر کەسێکیش تۆی خۆش ناوێ دیارە ڕقی لە خۆیەتی ... #خالید_ڕەشید

گوڵی باخی ژیانم،ڕێگەی ژینت گوڵڕێژبێ #بەهجەت_یەحیا

دڵەی نازارت لەچی ڕەنجاوە گەرمە مەیلەکەی ئەوسات نەماوە کام ئەمری تۆ هات نەمنا سەر سەرم عالەم ئەزانێ کە من نۆکەرم.. #قانع

چ مەدحێکت بکەم لایق بە تۆ یا خیر خلق الله منی بێ خێری نالائیق کە جیبریلت سەناخوانە #مەحوی

ئەوەی دڵـــی وەکــو بەردە،گووڵـــی بەسەردا دەبارێ ئەوەش کە وەک گووڵ ناسکە ، زەمانە بەردی تێ دەگرێ #مەحوی

خۆشم دەوێی.. ئەوەش تاکە کارە کە ڕۆژانی شەممە و هەینی، هەفتە و مانگ و ساڵ نازانێت! #شکوفە

ھەر چاوەڕوانی قەدەمی تۆم و ئەگەر دێی زوو بێ نەفەسی ئاخرە ڕۆحم بەفیدات بێ #وەفایی

دەڵێن یارت گەلێک جوان بڵێم چی؟ ڕەزای سووکە بەڵام دەردی گرانە.. #هێدی

گەر لە پەردەی نازەوە ئاوازی تۆ بگرێتە گوێ بولبولی شیرینزوبان مەیلی غەزەلخوانی دەکا کەس نییە ئەو شۆخە حاڵی کا لە سۆزی ئاتەشم وا ڕەزا دیسان لە عیشقی هەر غەزەلخوانی دەکا #شێخ_ڕەزای_تاڵەبانی

بێهوودەیە بیر و خەم، دڵت خۆش کە برا #خیام

واتە: سوێندم بۆ یار خوارد کە من هەرگیز لە دڵساردی و بێ‌مەیلیی ئەو گلەییم نەکردووە، و هەموو ئەوانەی بەدکار و ئاژاوەگێڕان لەسەر من بۆیان گێڕاوەتەوە، درۆ و تۆمەتی هەڵبەستراون. یار لە وەڵامدا گوتی: دڵنیا بە من هەرگیز گوێ لە قسەی ئاژاوەگێڕ و بەدکاران ناگرم، چونکە کار و پیشەی ئەوان تەنیا دروستکردنی فیتنە و دوبەرەکییە.

دەمەوێت برۆم و حەزدەكەم كەسێك هەبێت، دڵی تەنگ بێت بۆم! كەهەرجارێك جانتاكەم كردەوە و دامخست، كەسێك هەستی دڵی بلەرزێت... #نیكی_فیروز_كوهی

گوڵە خان منیش گۆشت و ئێسقان و خوێنم، شیاوی ئەو هەموو ڕەنجان و دڵشکان وهەلا هەلا بوونە نیم... #ئەحمەد_کایا

لەشوێنی کارەکەم ژنێکی لێیە بەردەوام زەردەخەنەم بۆ دەکات،  دانەیەکی تر دەیەوێ قسەم لەگەڵ بکات، کچی قاوەخانەکە لەجێی شەکر هەنگوین دەکاتە چایەکەمەوە ! بەڵام من هەر تۆم خۆش دەوێ . #دۆیستۆڤسکی بۆ #ماریا_ئیساڤیا

له‌ نێوان هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که‌ بینیوومه‌ ته‌نها تۆیت که‌ ئه‌مه‌وێت بتبینمه‌وه‌ #پابلۆ_نێرودا و: #گۆران_سعید