یاری من
الذهاب إلى القناة على Telegram
کوا هاودەمێک...؟ تا بەدرێژی بۆی باسکەم کە دڵ لە دەست ڕۆژگاری دابڕانی یار ، چ مەینەتێک دەکێشێت. #حافظ https://www.instagram.com/yari_mn_kurd?igsh=MXY4cm1ubnZxcWR6dQ%3D%3D&utm_source=qr
إظهار المزيد2 762
المشتركون
-124 ساعات
-87 أيام
-3030 أيام
أرشيف المشاركات
2 762
ئهوی تۆ ههتبوو من نهمبوو
قهرار و سهبر و عیززهت بوو..
ئهوی من ههمبوو تۆ نهتبوو
وهفاو میهرهبانی بوو
#حاجی_قادر_کۆیی
2 762
ئهوی تۆ ههتبوو من نهمبوو قهرار و سهبر و عیززهت بوو
ئهوی من ههمبوو تۆ نهتبوو وهفاو میهرهبانی بوو
#حاجی_قادر_کۆیی
2 762
تەختی شەهی موحیبەتی تۆیە لە سینەما
جێیەکی زۆر موقەددەس و عالی جەنابە دڵ
وریابە بێ دڵیی دڵی ساحێب دڵان نەکەی
ئاهی ئەگاتە عەرش دوعای موستەجابە دڵ
#شێخ_نوری_شێخ_ساڵح
2 762
بێ دەوایی وەسڵەکەت دەردم عیلاجی ناکرێ
دەردی بێ دەرمان هەتاکەی دەرد و دەرمانم وەرە؟
#سافی_هیرانی
2 762
قوربان، قوربانەن، جەژنەن، شادییەن
دەس نە گەردەنەن، ڕۆی ئازادییەن
هەی دەس بۆس دەس بۆس وەش نیگارانەن
خەیر پا بۆس پا بۆس خاتر دارانەن
#مەولەوی
2 762
سەرێ بە و بێ وەفایی من وەلانێ
لەچاوم ئەم حیجابی زوڵفە دانێ
لە دووریتا بسووتێم لایەقم هەر
کە خۆم دوورگرت لەشەمعی ڕووت زەمانێ
#ماتی
2 762
دەردەدارم.. بێزبانم.. بێدڵم.. سەوداسەرم
ئاخ لە بۆ دڵ میهرەبانێ هەم زبان و هەم سەرێ
کەس لە حاڵی سۆز و گریانی من ئاگادار نییە
ئاخ لە بۆ یەک حاڵزانێ دڵ پڕ ئاو و ئاورێ
#وەفایی
2 762
فیدات بێ ڕووحی شیرینم هەتا کەی دڵ پەرێشانی
بەڵایێ وات بەسەر هێنام چ کەس دەرمانی نازانی
زەمانێکە لە گۆشەی بێکەسی ڕەنجووری تۆیە دڵ
حەبیبم کەعبە کەچ نابێ ئەگەر خۆت بێیە سەردانی
#سافی_هیرانی
2 762
کە ئوممێدی ویساڵی تۆم نەماوە
بە مەرگی تۆ بە مەرگ ئومێدەوارم
لە چاوی خۆت بپرسە ئەو دەزانێ
کە من بۆ وا عەجوول و بێ قەرارم
مەکەن مەنعم کە سەرگەردان و وێڵم
بە دەس عیشقە زەمامی ئیختیارم
#کوردی
2 762
یادی وەفایی کێ بکەم، مەیلی هەوایی کێ بکەم؟
چارە لە لایی کێ بکەم، غەیری خودایی موستەعان؟
#سافی_هیرانی
2 762
هیچ تەبیبێ ڕێی نییە دەردی دەروونم کا دەوا
ئەمڕۆ گەر چارەم نەکەی وا حسرتا یوم الندم
هاتمە بەر ئەبرۆت و ناسوتێم لە سایەی خەتی ڕوت
ئایەتە: چی داخڵی کەعبەی بوو نایبێ ترس و غەم
#وەفایی
2 762
هیچ تەبیبێ ڕێی نییە دەردی دەروونم کا دەوا
ئەمڕۆ گەر چارەم نەکەی وا حسرتا یوم الندم
هاتمە بەر ئەبرۆت و ناسوتێم لە سایەی خەتتی ڕووت
ئایەتە: چی داخڵی کەعبەی بوو نایبێ ترس و غەم
#وەفایی
2 762
هیچ تەبیبێ ڕێی نییە دەردی دەروونم کا دەوا
ئەمڕۆ گەر چارەم نەکەی وا حسرتا یوم الندم
هاتمە بەر ئەبرۆت و ناسووتێم لە سایەی خەتتی ڕووت
ئایەتە: چی داخڵی کەعبەی بوو نایبێ ترس و غەم
#وەفایی
2 762
هەرچی لە تەڕەف تۆوە بەسەرما بێ بەقوربان
پێم خۆشە، بڵا بێ لە دڵا گەرچی بەڵا بێ..
#سافی_هیرانی
2 762
وا لە تاریکی فیراقت، ڕێگەکەم ون کردووە
شەمعی بەزمی جان و دڵ، ماهی درەخشانم ئەتۆی
#سافی_هیرانی
2 762
من تێدەگەم ئەوەی ڕابرد وەگیر نایێ
ئەوەی دادێ هەر مردنە
هێندەم بەسە کە تۆ ئێستا
سەرت لەسەر باسکی منە..
#عەبدوڵا_پەشێو
2 762
گەر لە پەردەی نازەوە ئاوازی تۆ بگرێتە گوێ
بولبولی شیرینزوبان مەیلی غەزەلخوانی دەکا
#شێخ_ڕەزای_تاڵەبانی
2 762
نالی خۆشە نەومیدی، دڵ بەستە مەبە ئیدی
گەر عاشقی تەجریدی، لەم یار و دیارەت چی!
#نالی
واتا: نالی نائومێد بوون شتێکی خۆشە هیچ نەبێ بنیادەم بە بارێکا ئەکەوێ و لە چارەنووسی خۆی دڵنیا ئەبێ، مادەم تۆش نائومێد بووی لەوە کە بە یار بگەی ئیتر دڵی خۆتی چی تر پێوە مەبەستە تۆ ئەگەر ڕاست ئەکەی دڵدارێکی میسالی دوور لە ماددییاتی ئەمە بۆتۆ باشترە واز لەم یارەت بێنە و ڕێگەی عەشقی ڕاستیەقینە بگرەرە بەر.
متاح الآن! بحث تيليغرام 2025 — أهم رؤى العام 
