fa
Feedback
یاری من

یاری من

رفتن به کانال در Telegram

کوا هاودەمێک...؟ تا بەدرێژی بۆی باسکەم کە دڵ لە دەست ڕۆژگاری دابڕانی یار ، چ مەینەتێک دەکێشێت. #حافظ https://www.instagram.com/yari_mn_kurd?igsh=MXY4cm1ubnZxcWR6dQ%3D%3D&utm_source=qr

نمایش بیشتر
2 741
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
-27 روز
-1830 روز
آرشیو پست ها
گوڵە خان منیش گۆشت و ئێسقان و خوێنم، شیاوی ئەو هەموو ڕەنجان و دڵشکان وهەلا هەلا بوونە نیم... #ئەحمەد_کایا

لەشوێنی کارەکەم ژنێکی لێیە بەردەوام زەردەخەنەم بۆ دەکات،  دانەیەکی تر دەیەوێ قسەم لەگەڵ بکات، کچی قاوەخانەکە لەجێی شەکر هەنگوین دەکاتە چایەکەمەوە ! بەڵام من هەر تۆم خۆش دەوێ . #دۆیستۆڤسکی بۆ #ماریا_ئیساڤیا

له‌ نێوان هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که‌ بینیوومه‌ ته‌نها تۆیت که‌ ئه‌مه‌وێت بتبینمه‌وه‌ #پابلۆ_نێرودا و: #گۆران_سعید

بۆنی تۆ لە هەوادایە،دێیت یان ڕۆشتویت...؟! #علی_ڕەزا_ڕۆشن

لێره جگه له دوری #تؤ هیچ شتێک له منه‌وه نزیک نیه ... ‌‌‌‌‌‌‌ #روزبه_بمانی و: #ئه‌شڪان_ساڵه‌حی

ئیسە کێ تاقەت دووری تۆ دارۆ؟ #مەولەوی

ڕۆیی لەبەرچاوم، ئەوی ڕۆحی ڕەوانم بوو! #مەحوی

سەد کەڕەت کوژراوی یار بم لێم مەپرسە ئەی تەبیب دەردی یارم خۆشترە بێھوودە دەرمانم مەکە پەنجەکەی پاکی لەسەر خوێنی وەفایی بۆتە گوڵ دەمکوژێ و پێشم دەڵێ: ئالوودەدامانم مەکە #وەفایی

باوەڕ بکە دڵ غەیری گەیشتن بە وساڵت نەیکردووە مەیلێ بە هەموو نیعمەت و ناکا #زاری

وەرە با پێکەوە بگرین ئەی دڵ کە دەردمان بێ دەوایە چارە موشکوڵ نە غەمخوارێ، نە هەمدەردێ، نە هەمدەم نە هەمڕاهێ نە ڕێگایێ، نە مەنزڵ #زاری

خۆشە شەوناڵین و جەوری یار و زامی نادیار خاسسەتەن بۆ ئەو کەسەی وا زیکری جەبباری دەکا #صابیری

بەو گوڵە نازکەم بڵێ کە دڵ هیلاکی دوورییە شفا و مەرهەمی هەموو برینی من حوزوورییە #زاری

لەو فەسڵەوە دوورە لە گوڵستانی ویساڵت دڵ مات و مەلوول کەوتووە بێ جانە بڵێ چی؟ #ویساڵی

من لە حەڵقەی خەتمی نازا زۆر هیلاکی غەمزە نیم ڕابیتەی ئەبـرۆ جگـەرمـی ئەنجن ئـەنجـن کــردووە #بێخود

لە شوێنی چی دەچی ئەی دڵ خەیاڵت خاوە دەیزانم ئەوەی تۆ بۆی خەریکی ئەو لە تۆ تۆراوە دەیزانم #عەونی

‌‎گه‌ر له‌ حه‌وزی كه‌وثه‌ر ئاوی حه‌یات بۆم ده‌س بدا ‌‎ژه‌هـره‌ مارێكه‌ به‌بــێ تــۆ قـه‌ت به‌ من ناخورێته‌وه‌ #سالم

ئه‌وی تۆ هه‌تبوو من نه‌مبوو قه‌رار و سه‌بر و عیززه‌ت بوو.. ئه‌وی من هه‌مبوو تۆ نه‌تبوو وه‌فاو میهره‌بانی بوو #حاجی_قادر_کۆیی

ئه‌وی تۆ هه‌تبوو من نه‌مبوو قه‌رار و سه‌بر و عیززه‌ت بوو ئه‌وی من هه‌مبوو تۆ نه‌تبوو وه‌فاو میهره‌بانی بوو #حاجی_قادر_کۆیی

تەختی شەهی موحیبەتی تۆیە لە سینەما جێیەکی زۆر موقەددەس و عالی جەنابە دڵ وریابە بێ دڵیی دڵی ساحێب دڵان نەکەی ئاهی ئەگاتە عەرش دوعای موستەجابە دڵ #شێخ_نوری_شێخ_ساڵح

بێ دەوایی وەسڵەکەت دەردم عیلاجی ناکرێ دەردی بێ دەرمان هەتاکەی دەرد و دەرمانم وەرە؟ #سافی_هیرانی