یاری من
Відкрити в Telegram
کوا هاودەمێک...؟ تا بەدرێژی بۆی باسکەم کە دڵ لە دەست ڕۆژگاری دابڕانی یار ، چ مەینەتێک دەکێشێت. #حافظ https://www.instagram.com/yari_mnnn?igsh=MXY4cm1ubnZxcWR6dQ%3D%3D&utm_source=qr
Показати більше2 697
Підписники
-224 години
-47 днів
-1930 днів
Архів дописів
2 697
دڵەی نازارت لەچی ڕەنجاوە
گەرمە مەیلەکەی ئەوسات نەماوە
کام ئەمری تۆ هات نەمنا سەر سەرم
عالەم ئەزانێ کە من نۆکەرم..
#قانع
2 697
چ مەدحێکت بکەم لایق بە تۆ یا خیر خلق الله
منی بێ خێری نالائیق کە جیبریلت سەناخوانە
#مەحوی
2 697
ئەوەی دڵـــی وەکــو بەردە،گووڵـــی بەسەردا دەبارێ
ئەوەش کە وەک گووڵ ناسکە ، زەمانە بەردی تێ دەگرێ
#مەحوی
2 697
خۆشم دەوێی..
ئەوەش تاکە کارە کە ڕۆژانی شەممە و هەینی،
هەفتە و مانگ و ساڵ نازانێت!
#شکوفە
2 697
گەر لە پەردەی نازەوە ئاوازی تۆ بگرێتە گوێ
بولبولی شیرینزوبان مەیلی غەزەلخوانی دەکا
کەس نییە ئەو شۆخە حاڵی کا لە سۆزی ئاتەشم
وا ڕەزا دیسان لە عیشقی هەر غەزەلخوانی دەکا
#شێخ_ڕەزای_تاڵەبانی
2 697
واتە:
سوێندم بۆ یار خوارد کە من هەرگیز
لە دڵساردی و بێمەیلیی ئەو گلەییم نەکردووە،
و هەموو ئەوانەی بەدکار و ئاژاوەگێڕان لەسەر من بۆیان گێڕاوەتەوە،
درۆ و تۆمەتی هەڵبەستراون.
یار لە وەڵامدا گوتی:
دڵنیا بە من هەرگیز گوێ لە قسەی ئاژاوەگێڕ و بەدکاران ناگرم،
چونکە کار و پیشەی ئەوان
تەنیا دروستکردنی فیتنە و دوبەرەکییە.
2 697
دەمەوێت برۆم و
حەزدەكەم كەسێك هەبێت، دڵی تەنگ بێت بۆم!
كەهەرجارێك جانتاكەم كردەوە و دامخست، كەسێك هەستی دڵی بلەرزێت...
#نیكی_فیروز_كوهی
2 697
گوڵە خان
منیش گۆشت و ئێسقان و خوێنم،
شیاوی ئەو هەموو ڕەنجان و دڵشکان وهەلا هەلا بوونە نیم...
#ئەحمەد_کایا
2 697
لەشوێنی کارەکەم ژنێکی لێیە بەردەوام زەردەخەنەم بۆ دەکات،
دانەیەکی تر دەیەوێ قسەم لەگەڵ بکات، کچی قاوەخانەکە لەجێی شەکر هەنگوین دەکاتە چایەکەمەوە !
بەڵام من هەر تۆم خۆش دەوێ .
#دۆیستۆڤسکی
بۆ #ماریا_ئیساڤیا
2 697
له نێوان ههموو ئهو شتانهی که بینیوومه
تهنها تۆیت
که ئهمهوێت بتبینمهوه
#پابلۆ_نێرودا
و: #گۆران_سعید
2 697
لێره
جگه له دوری #تؤ
هیچ شتێک له منهوه نزیک نیه ...
#روزبه_بمانی
و: #ئهشڪان_ساڵهحی
2 697
سەد کەڕەت کوژراوی یار بم لێم مەپرسە ئەی تەبیب
دەردی یارم خۆشترە بێھوودە دەرمانم مەکە
پەنجەکەی پاکی لەسەر خوێنی وەفایی بۆتە گوڵ
دەمکوژێ و پێشم دەڵێ: ئالوودەدامانم مەکە
#وەفایی
