ar
Feedback
War News

War News

الذهاب إلى القناة على Telegram

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

إظهار المزيد
2 363
المشتركون
+124 ساعات
-147 أيام
-2430 أيام

جاري تحميل البيانات...

سحابة العلامات
لا توجد بيانات
هل تواجه مشاكل؟ يرجى تحديث الصفحة أو الاتصال بمدير الدعم الخاص بنا.
الإشارات الواردة والصادرة
---
---
---
---
---
---
جذب المشتركين
يونيو '26
يونيو '26
+16
في 0 قنوات
مايو '26
+12
في 1 قنوات
Get PRO
أبريل '26
+43
في 2 قنوات
Get PRO
مارس '26
+152
في 0 قنوات
Get PRO
فبراير '26
+57
في 2 قنوات
Get PRO
يناير '26
+115
في 0 قنوات
Get PRO
ديسمبر '25
+18
في 1 قنوات
Get PRO
نوفمبر '25
+13
في 0 قنوات
Get PRO
أكتوبر '25
+38
في 1 قنوات
Get PRO
سبتمبر '25
+18
في 0 قنوات
Get PRO
أغسطس '25
+16
في 0 قنوات
Get PRO
يوليو '25
+33
في 0 قنوات
Get PRO
يونيو '25
+226
في 2 قنوات
Get PRO
مايو '25
+25
في 1 قنوات
Get PRO
أبريل '25
+37
في 1 قنوات
Get PRO
مارس '25
+93
في 1 قنوات
Get PRO
فبراير '25
+15
في 1 قنوات
Get PRO
يناير '25
+30
في 1 قنوات
Get PRO
ديسمبر '24
+285
في 3 قنوات
Get PRO
نوفمبر '24
+212
في 1 قنوات
Get PRO
أكتوبر '24
+383
في 2 قنوات
Get PRO
سبتمبر '24
+203
في 1 قنوات
Get PRO
أغسطس '24
+760
في 2 قنوات
Get PRO
يوليو '24
+168
في 2 قنوات
Get PRO
يونيو '24
+38
في 1 قنوات
Get PRO
مايو '24
+57
في 3 قنوات
Get PRO
أبريل '24
+167
في 4 قنوات
Get PRO
مارس '24
+94
في 1 قنوات
Get PRO
فبراير '24
+185
في 2 قنوات
Get PRO
يناير '24
+276
في 2 قنوات
Get PRO
ديسمبر '23
+145
في 1 قنوات
Get PRO
نوفمبر '23
+123
في 1 قنوات
Get PRO
أكتوبر '23
+853
في 2 قنوات
التاريخ
نمو المشتركين
الإشارات
القنوات
19 يونيو+2
18 يونيو+1
17 يونيو0
16 يونيو0
15 يونيو0
14 يونيو0
13 يونيو+2
12 يونيو+2
11 يونيو+3
10 يونيو+1
09 يونيو+1
08 يونيو+3
07 يونيو0
06 يونيو0
05 يونيو0
04 يونيو0
03 يونيو0
02 يونيو+1
01 يونيو0
منشورات القناة
مارک کاپوتۆ (ئاکسیۆس) بۆ ترەمپ : لە لوتکەی G7، چەندین سەرکردەی جیهانت بینی. کە چوویتە ژورەوە وتت: "من سەرۆکی لوتکەکەم." چەند کەسیان باوەڕیان پێکرد؟ ترەمپ: هەموویان. بەڵام تەنها گاڵتەم دەکرد... ئەوە وەک گاڵتەیەک کرا. ئەم قسەیە بە هەموو جیهاندا بڵاوبووەوە. بڕوام پێ ناکرێت. من تەنها قسەی خۆشم دەکرد. گاڵتە بوو. هەوڵم نەدەدا ببم بە سەرۆک. - ترەمپ ستایشی مۆدی سەرۆکوەزیرانی هیندستان دەکات: هەموو ژیانم چاودێری هیندستانم کردووە. ئەوان بەردەوام لە گۆڕاندا بوون. لەوێ کەسێک بۆ شەش مانگ دەبوو بە سەرۆک وەزیران ، دواتر بۆ ساڵێک، لەپڕێکدا مۆدی بوو بە سەرۆکوەزیران. زیاتر لە ١٢ ساڵە لەوێیە، زۆر جێگیرە. ئەو کارەکە بە جۆرێک دەکات، وەک بڵێیت هێمنییەکی گەورەی هەیە، بەڵام خۆی کەسێکی هێمن نییە. پیاوێکی زۆر توند و بەهێزە. زۆر باش دەیناسم. - ترەمپ لەسەر بەڕازیل: چاودێری بەڕازیل دەکەم، ئەو سەرکردەیەی کەمێک دەیناسم. کەسێکی زۆر ناجێگیرە. کاپوتۆ: ئەگەر هەڵە نەبم تۆ لایەنگری لولا نیت. ترەمپ: بە ڕاستی پێت بڵێم، بیر لەو ناکەمەوە. بەڕاستی بیری لێ ناکەمەوە. گوێم پێ نادات. بەڵام ئەو ئێستا جۆرێکی ترە لە مرۆڤ. زۆر ناجێگیرە. سەیری وتارەکیم کرد. زۆر ناجێگیر بوو، و کێشە نییە. -ترەمپ لەسەر ڤەنزوێلا: ئێمە چەندین و چەند جار پارەی ئەو جەنگەی ڤەنزوێلامان داوە. ئێمە ملیۆنان بەرمیل نەوت دەردەهێنین و زیاتر لە هەر کاتێکی تر پارە بۆ ئەوان پەیدا دەکەین. هەموو کۆمپانیا گەورەکانی نەوت ڕوو لەوێ دەکەن. شتێکی سەرسوڕهێنەرە. - ترەمپ شی جینپینگ و نارێندرا مۆدی بە دوو لە بەهێزترین سەرکردەکانی سەر گۆڕەپانی جیهان دەناسێنێت. - ترەمپ لەسەر پاکستان: لە پاکستان، فێڵد مارشاڵتان هەیە، کە زۆر باشە. سەرۆکوەزیرانیشتان هەیە، و ئەوان پێکەوە زۆر باش دەگونجێن. پیاوە سەربازییەکە تەواو ڕێز لە سەرۆکوەزیران دەگرێت. شتێکی جوانە بۆ بینین. - ترەمپ ستایشی ماکرۆن دەکات: ماکرۆن کارێکی نایابی کرد لە میوانداریکردنی G7. زۆر باش بوو. هیچ یارییەکی تێدا نەبوو. نزیکەی هەفتەیەک پێشتر بانگهێشتی کردم. وتی: "دەتوانیت خزمەتێکم بکەیت؟ دێیت بۆ پاریس؟ دەمانەوێت ڕێزت لێ بگرین." من وەک ڕێزگرتن لە نەتەوەکە تەماشام کرد. بەڵام ئەو وتی: "دەمەوێت ڕێز لە تۆ بگرم." هەندێک لە گەورەترین کەسایەتییەکانی ئەوروپا و دەرەوەی ئەوروپای لەوێ بوو. ئێمە لە ڤێرسای بووین، من کەمێک نەمدەویست بچم، بەڵام ئەو خاڵی لاوازی منی دەزانی. ئەوان لە ڤێرسای خوان ڕێک ناخەن. ئێمە نانی ئێوارەیەکی نایابمان خوارد. - ترەمپ لەسەر G7: دەبوو G8-یان بهێشتایە. ئەگەر وابوایە، ڕەنگە جەنگی ڕوسیا و ئۆکرانیامان نەبووایە،، بەڵام ئۆباما نەیویست پوتین لەوێ بێت. جاران G8 بوو. ئەگەر بەو شێوەیە بهێشتایەتەوە، زۆر باشتر دەبوو. - ترەمپ لەسەر موجتەبا خامنەیی: من ئایەتوڵاکەم کوشت، و بەداخەوە ئایەتوڵاکەی تریشم بریندار کرد. من نەمدیوە. قسەم لەگەڵی نەکردووە، بەڵام خەڵک باسیان دەکرد. بەڵام ئەو جۆرێک لە ئازایەتی هەیە چونکە بە سەختی بریندار بوو. - ترەمپ لەسەر ئێران: گەورەترین پردی ئەوانم لەناوبرد چونکە بە درەنگەوە گەیشتن بۆ کۆبوونەوەیەک. وتیان ئەوە زۆر باش نەبوو. ئەو پردە، پردی "جۆرج واشنتۆن"ـی ئەوانە. لە سێ خولەکدا تێکم ڕووخاند. کاپوتۆ:ئەمە چۆن گۆڕینی ڕژێمە؟ تۆ خامنەیی کوڕت لە ئێران هەیە. ترەمپ: خامنەیی کوڕ جیاوازە لە باوکی. ئەوان دوو مرۆڤی جیاوازن. ترەمپ لەسەر ئێران و هێزی پیادە: ئەگەر ئێستا لێیان بدەم، ئەگەر نەمانەوێت هێزی پیادە بنێرینە سەر زەوی، و تۆش ناتەوێت هێزی پیادە بنێرین، وایە؟ ئەگەر هێزی پیادە نەنێرین، ڕەنگە هەمان خەڵک بچنە قوڵایی ئەشکەوتەکانەوە. پێیان دەڵێن ئەشکەوتی گڕانیت. زۆر بەهێزن. دەچنە قوڵایی، و کاتێک ئێمە ڕادەوستین، ئەوان دێنە دەرەوە، و ڕەنگە هەمان سەرکردە بن. ئێستا گەروی هورمزمان بە تەواوی دادەخست. هەمووی پڕ دەبوو لە مین، و مووشەک بەسەر کەشتییە ملیار دۆلارییەکاندا دەفڕین. ئەو کەشتییانە هەرگیز نەدەچوونە دەریا. بۆ چەند مانگێک نەوتمان نەدەبوو. ترەمپ: ڕێزم بۆ هەندێک کەس لەدەست دا. کاپوتۆ: کێ؟ ترومپ:نامەوێت ناویان بهێنم. بەڵام، دەزانیت، "توندڕەوەکان. ئۆه، دەبێت لەناویان ببەیت." من بەدوای ئەوەدا نیم خەڵک بکوژم. ترەمپ لەسەر بایدن: پیاوێکمان هەبوو کە نەیدەتوانی بە پلیکانەکاندا سەربکەوێت، و نامەوێت باسی ئەمە بکەم چونکە ئەگەر من کەمێک پێم بخلیسکێت، دەڵێن: "ئۆه، ئەمە کارەساتە." باشە، دەکرێت ڕووبدات. بەڵام ناتوانیت هەر جارێک دەچیتە سەر ستەیج پێ بخلیسکێیت. مارک کاپوتۆ: ئایا تۆ "ئەنسرۆپیک" (Anthropic) و تا ڕادەیەک بەڕێوەبەری جێبەجێکارەکەی "داریۆ ئەمۆدی" بە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی دەبینیت؟ ترەمپ: ڕاستییەکەی، ئێستا نا، بەڵام ڕەنگە هەفتەیەک پێش ئێستا بەڵێ.

2
واشنتن پۆست : هەواڵگری ئەمریکا هۆشداری داوە لەوەی کە ئیسرائیل بە چڕی کار دەکات بۆ ئەوەی ڕێککەوتنی سەرەتایی ئەمریکا لەگەڵ ئێران تێكبدات .
197
3
سنوردارکردنەکان باری ساردکەرەوە، ماددە مەترسیدارەکان و باری نائاسایی دەگرێتەوە، لە جیاتی دابەزاندنی نرخەکان بەهۆی قسەکانی ئاشتی، Maersk باجێکی فریاگوزاریی نوێی بە ناوی "Strait of Hormuz Emergency Freight" سەپاندوە بۆ ئەوەی تێچوی بەرزبووەوەی گۆڕینی ڕێڕەوی کەشتییەکان و چارەسەرە کاتییەکانی عەمبارکردن دابین بکات، کۆمپانیاکە ئاشکرای دەکات کە نادڵنیایی گەیشتوەتە قوڵایی بازاڕەکانی دڵنیایی، لە کاتێکدا دڵنیایی باری خۆی Maersk هێشتا بەردەستە، بەڵام زۆر کۆمپانیای دڵنیایی قەبارەی پۆشینی دڵنیایی خۆیانیان بۆ ئەو بارهەڵگرانەی کە بە دەریای سور، کەنداوی عومان و کەنداوی فارسدا تێدەپەڕن کەم کردوەتەوە یان بە تەواوی کشاندوەتەوە. لە پاڵ ئەمانەدا، یاریزانانی بازرگانیی بچوکتر هەن کە پشتیوانیی حکومییان هەیە و کێشەی دروستبوی هورمز بە هەلێک دەبینن بۆ دەستکەوتنی قازانجی زۆرتر، لە کاتێکدا کۆمپانیا بازرگانییەکان پێیان باشترە بۆ ماوەیەکی درێژ لە بازرگانی خۆیان بەدوور بگرن، ئەوان ڕێگە بە کۆمپانیاکانی دیکە دەدەن کە کاڵا بەبێ ئاستەنگی گەورە بگوازنەوە، بەڕێوەبردنی مەترسییە. واتای گەورەتر ئەوەیە کە وڵاتانی کەنداو ناتوانن بە خێرایی متمانە و دڵنیایی لە دابینکردنی بەرهەمەکان لە هورمزەوە ئاوەدان بکەنەوە، و بڕیاردەرانی جیهانی ناچار دەبن هاوردەکردن لە ناوچەکانی دیکەوە هەمەچەشن بکەن، بە بڕوای من سەردەمی هورمز کۆتایی هاتووە، بۆ دەیان ساڵ وڵاتانی کەنداو چێژیان لەو سەروەتە زۆرە وەرگرت کە هەژماری بانکیی سەرکردەی وڵاتانی پڕ کردبوو، نزیکەی هەر کەسێک سەردانی وڵاتانی کەنداو بکات دەتوانێت سەرسام بێت بە بینا و باڵەخانەکانی جێ شانازی، ژێرخانەکان و ئەو موعجیزەیەی لە بیابان و چۆڵەوانییە گەورەکەدا دروست بووە، هێزی سیاسی و شکۆی وڵاتانی کەنداو لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا مۆڵەتێکی گەورەی پێبەخشیبوون و گوێی وڵاتانی وەک واشنتۆن و پەکین، مۆسکۆ یان بەرلین بۆیان کراوە بوو، مۆدێلی ئابوری کە وڵاتان پێیەوە پابەند بوون، یەک فێڵ بوو - نەوت و غاز و هیچی تر، گرنگترین هێزی مرۆیی لە وڵاتانی کەنداو بازاڕی کرێکارانی بیانییە لە وڵاتانی دراوسێ، کە ژمارەیان لە ئەندازیاران و پەرەپێدەران یان فیزیکزانان و زانایان ناچێت، بەڵکو توێژێکی لاواز و بێدەسەڵاتن کە لەژێر چاودێری و پۆلیسیدان بە یاسای توند. لە پشت مانشێتەکان و ژاوەژاوی میدیاییەوە، قەیرانی هورمز کاتی نییە بەڵکو کاریگەرییەکی زۆر گەورەی لەسەر داهاتوی وڵاتانی کەنداو هەیە، چونکە بەرامبەر بەو بلۆکە وزەیەی کە ناجێگیرە، بلۆکێکی وزەی زۆر بەهێزتر، جێگیرتر و پڕبەرهەمتر دروست بووە کە لە مەترسییە جیۆپۆلیتیکی و ئەمنییەکان بەدەر دەبێت بەراورد بە هورمز، ئەمە بلۆکی ئەمریکییە، کە کەنەدا و ئەمریکا لە باکور، مەکسیک، کوبا، کۆڵۆمبیا، گویانا و ڤەنزوێلا لە ناوەڕاست، و بەرازیل و ئەرجەنتین لە باشوری کیشوەرەکە، وە کەناڵی پەنەما وەک کەناڵی سوێس و کەنداوی مەکسیک وەک گەروی هورمز، سەردەمی تاریکایی ئێستا لە نێوان زەردەخەنە چاوەڕوانکراوەکانی سەر شاشەی تەلەفزیۆنی نوێنەرانی ئەمریکی و ئێرانی ناتوانێت ئەم واقیعە فیزیکییە بشارێتەوە و دایپۆشێت، ئەمە سەردەمی تەنگژەی گەورە و داڕشتنەوەی گەورەی ناوچەکە و جیهانە، تەنها گوێ لەم قسەیەی شازادە فەیسەڵ بن فەرحان ئال سعود، وەزیری دەرەوەی سعودیە بگرن کە یەک ڕۆژ دوای ڕێکەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران دەریبڕی: "کەشتییەکان بە ئازادی لە هورمز هاتوچۆیان دەکرد، هیچ کێشەیەکی ئەمنی لەوێ نەبوو، هیچ کێشەیەکی ژینگەیی نەبوو, هیچ کێشەیەک نەبوو، کەواتە بۆچی ئێستا، لە ئەنجامی شەڕێکدا، دەبێت ئەو ڕێکخستنە نوێیانە قبوڵ بکەین کە بڕیارە بەسەرماندا بسەپێنرێت؟ ئەمە، بە باوەڕی من، لۆژیکی نییە، و بۆیە پێموایە دەبێت بگەڕێینەوە بۆ ئەو شێوازەی پێشوو، و ئەو شێوازە بە باشی کاری دەکرد، و دەبێت ئەمە کۆتایی بێت." کەواتە هورمز بکرێتەوە یان نەکرێتەوە، ئەو لە گیانەڵادایە!
246
4
چەندین کەشتی بۆ ماوەی چەندین مانگ لە هورمز گیریان خواردبوو، نەبوونی دڵنیایی، نەبوونی چاککردنەوەی ڕۆژانە، تێچوی زۆری کارکردن لەگەڵ ترسێکی زۆر لە لەدەستدانی کاڵاکان و زیانی ڕاستەقینە بە کەشتییە گرانبەهاکان، متمانەیان نەهێشت و دڵنیاییان بۆ بەردەوامبوون وەک جاران کەم کردەوە، وەک ئەوەی هورمز هێشتا یەکێک بێت لە ناوچە سەقامگیرەکانی جیهان و قەیرانەکەش تەنها کاتی بێت، با گەشتە دەریاییەکەمان بەردەوام بین... کەشتییەکان ئێستا لەسەر بنەمای یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمریکا و ئێران دەست بە جموجۆڵ دەکەن بەرەو ئامانجە جیاوازەکان، زۆربەیان بەرەو وڵاتانی ئاسیا دەڕۆن، ماوەی گەشتەکە بە تێکڕا نزیکەی ٤٥ بۆ ٦٠ ڕۆژ دەخایەنێت، لە ئێستادا لەناو کەنداوی فارسدا، کەشتی و تەنکەری نەوتهەڵگر بە بەهای نزیکەی ٣٥٠ ملیار دۆلار گیریان خواردوە کە هیچ دڵنیاییەکیان نییە، کۆمپانیا گەورەکانی دڵنیایی دەریایی ڕەخنە لە وەرگرتنی ئەو مەترسییە دەگرن و هەفتانێکی زۆریش پێویستە تەنها بۆ ئەوەی دۆسیەی پۆشینی مەترسییەکان لەگەڵ دڵنیایی بەخشەکان یەکلایی بکرێتەوە کاتێک دۆخەکە بەرەو ئارامی دەچێت. کاتێک باس لە "گەڕانەوە بۆ دۆخی ئاسایی" لە ڕێڕەوێکی ستراتیژیی دەریایی وەک گەروی هورمز دەکرێت، کەلێنێکی زۆر گەورە هەیە لە نێوان واژۆکردنی پارچە کاغەزێکی سیاسی و جوڵاندنی تەنکەرە زەبەلاحەکان لە واقیعی مەیدانیدا، گەشبینیی بازاڕە داراییەکان کە زۆرجار بە شێوەیەکی خێرا کاردانەوەیان بۆ مانشێتەکانی "رێککەوتنی ئاشتی" دەبێت، لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە ئەلگۆریتمەکان و بازرگانەکان چاوەڕوانییەکان دەخەمڵێنن، نەک گەردیلە فیزیکییەکان. کۆمپانیاکانی دڵنیایی وەک "لۆیدز" (Lloyd's) یان یانەکانی P&I تەنیا لەسەر بنەمای لێدوانێکی تەلەفزیۆنی ناگەڕێنەوە بۆ دڵنیاییکردن لە گەشتە دەریاییەکان لە ناوچەکەدا، ئەوان داوای هەڵسەنگاندنی نوێی مەترسی، پشکنینی مەیدانی و دیاریکردنی نرخی نوێی مەترسی دەکەن، کە پرۆسەیەکی ئاڵۆزی بیرۆکراسی و یاساییە و چەند هەفتەیەکی زۆری پێویستە تەنها بۆ ئەوەی یەکەمین کەشتییەکان بجووڵێنرێن، پێش ئەوەی کۆمپانیاکانی کەشتیوانی بازرگانی ڕازی بن بە خستنە مەترسیی سەروەت و سامانی بە سەدان ملیۆن دۆلار، هێزەکانی ناتۆ یان هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی دەبێت کاری زەبەلاح بۆ پاککردنەوەی مینەکان ئەنجام بدەن تا بە فەرمی ڕێڕەوەکان بە سەلامەت بۆ هاتوچۆ ڕابگەیەنن، ئەمەش خۆی لە خۆیدا دواکەوتنێکی فیزیکیی بەرچاو دروست دەکات. دەبێت تێبگەین لە داینامیکی کۆمپانیاکانی دڵنیایی؛ ئەو جەستە هاوبەشەی کۆمپانیا گەورەکانی دڵنیایی دەریایی لە لەندەن دیاری دەکات کام ناوچە دەریاییەکان بە مەترسیدار دادەنرێن، هەتا پێناسەی فەرمیی کەنداوی فارس و گەروی هورمز بە نووسراو نەگۆڕدرێت، مەرجەکانی پۆلیسی دڵنیایی کەشتییە بازرگانییەکان بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لەوێ کارا نین، خاوەن کەشتییەکان مەترسیی تاوانکاری و دارایی وەرناگرن بۆ کەشتییەک بێ دڵنیایی، بۆیە لە ڕوانگەی کەرتی کەشتیوانی بازرگانییەوە، گەروەکان داخراون هەتا بڕیارێکی نوێی دڵنیایی نەدرێت. ڕێککەوتنی ئاگربەست یان یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان وڵاتاندا مسۆگەریی پاککردنەوەی خێرای بۆشایی دەریایی ناکات؛ ئەو مینانەی کە دانراون یان لە ماوەی مانگەکانی جەنگدا لە شوێنی خۆیان بوونەتەوە، مەترسییەکی کوشندەن بۆ کەشتییەکان. گروپە لاوەکییەکان یان تاقمە توندڕەوەکان کە پابەند نین بە فەرمانی ڕاستەوخۆی رێککەوتنی ئاشتیی فەرمی، ڕەنگە بە سەربەخۆیی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ یان بەلەمی خێرای بۆمبڕێژکراو چالاکی بکەن، دۆناڵد ترەمپ یان ئیدارەی ئەمریکا دەتوانن ڕایبگەیەنن کە "ڕێڕەوێکی سەلامەتیان کردوەتەوە" یان ڕێککەوتنێک ئەنجامدراوە، بەڵام ئەمە ئیدارە خاوەنی کەشتییە بازرگانییەکان نییە، کۆمپانیا زەبەلاحەکانی وەک Maersk، MSC، یان کۆمپانیاکانی بەڕێوەبردنی تەنکەری چینی و ژاپۆنی، کۆمپانیای کەرتی تایبەتن لەگەڵ دەستەی بەڕێوەبەریی زۆر پارێزکارن، و بەڕێوەبەری مەترسیی کۆمپانیایەکی کەشتیوانی سەیری کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی لە کۆشکی سپی ناکات، بەڵکو سەیری ڕاپۆرتە نهێنییەکانی هەواڵگریی دەریایی دەکات. کۆمپانیا زەبەلاحەکانی وەک MOLی ژاپۆنی و CMA CGMی فەڕەنسی کە ١١ لە کەشتییەکانیان لە کەنداو گیریان خواردوە، ڕایانگەیاندوە کە بەهۆی لێدوانە دیپلۆماسییەکان ناگەڕێنەوە بۆ ڕێڕەوی ئاسایی لە هورمز، ئەوان داوای بینینی دڵنیایی فیزیکی لە مەیدانەکەدا بۆ ماوەیەکی درێژ دەکەن، کۆمپانیای Maersk دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بە "زۆر ناجێگیر" وەسف کردوە و هۆشداری داوەتە کڕیارەکانی کە دۆخەکە ڕەنگە بە خێرایی بگۆڕێت، لە ئەنجامدا، بەردەوامە لە سڕکردن یان بە توندی سنوردارکردنی وەرگرتنی بارهەڵگرەکان بۆ کۆمەڵێک وڵاتی ناوچەکە: کوێت، عێراق، قەتەر، بەحرەین، و بەشێک لە سعودیە و ئیمارات.
206
5
هورمز کۆتای هاتووە! سەبارەت بەو کەلێنە قوڵەی نێوان واقیعی مەیدانی و مانشێتەکاندایە لەبارەی پەیوەندییەکانی ئێران و ئەمریکا، خۆ
هورمز کۆتای هاتووە! سەبارەت بەو کەلێنە قوڵەی نێوان واقیعی مەیدانی و مانشێتەکاندایە لەبارەی پەیوەندییەکانی ئێران و ئەمریکا، خۆتان بە خاوەنی کەشتییەکی بارهەڵگر وێنە بکەن کە کاڵا و شمەک و بەرهەم لە هورمزەوە دەگوازێتەوە بۆ بازاڕەکانی جیهان، ڕۆژێکیان، بەیانی زوو بە هەواڵێکی ناخۆش خەبەر دەبنەوە: ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیان کردوەتە سەر ئێران، لێکەوتەکانی ئەم هێرشانەش وایان لە کۆمپانیاکانی دڵنیایی (بیمە) کردوە کە پۆلیسی دڵنیایی کەشتییەکە، کاڵاکان، ستافەکە و سەرجەم وردەکارییەکانی دیکە هەڵبوەشێننەوە، ئایا فەرمان بە کەشتییەکە دەکەیت بوەستێت، یان بەردەوام بێت لە ڕۆیشتن و مەترسیی ئەوە قبوڵ دەکەیت کە لەلایەن هێزی دەریایی ئەمریکاوە لە زەریای هیندیدا تێک بشکێندرێیت؟ چەند کاتژمێرێک دواتر، هەواڵێکی دیکە نیگەرانییەکانت پشتڕاست دەکاتەوە: ئەمریکییەکان کەشتییەکی ئێرانییان لە نزیک سریلانکا نوقم کردوە، ئێستا چی دەکەیت؟
178
6
٢ ڕۆژە بەشێکی گەورەی بانکەکانی ئێران و سیستەمی ئەلیکترۆنی هەندێک لە دەروازە سنوورییەکان توشی بچڕانی تەواوەتی بوون، پێدەچێت هێرشی سایبەری گەورە کرابێتە سەر ئەو وڵاتە
177
7
ڕۆیتەرز: سوپای پاسداران بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی کەنداو، شانە نهێنییەکانی لە عێراق پێکهێنا
210
8
لە بەرامبەردا شاندی ئێرانی گەشتی سویسرایان دواخست و بەهەمان شێوە جەی دی ڤانسیش. وە بە نافەرمی ئێران هەرەشەی هەڵوەشانەوە دەکات ئەگەر ئیسرائیل پابەند نەبێت.
219
9
ئیسرائیل بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنی زەمینی و ئاسمانی لە لوبنان.
220
10
" اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ..
234
11
موجتەبا خامنەیی لە پەیامێکی نوسراودا بەر پرسیارێتی ڕێکەوتنەکەی خستوەتە سەر شانی پزیشکیان: گەلی پڕ جۆش و خڕۆش و بەوەفای ئێران،
موجتەبا خامنەیی لە پەیامێکی نوسراودا بەر پرسیارێتی ڕێکەوتنەکەی خستوەتە سەر شانی پزیشکیان: گەلی پڕ جۆش و خڕۆش و بەوەفای ئێران، وەک ئاگادارن، تێگەیشتننامەیەک لە نێوان سەرۆک کۆمارەکانی ئێران و ئەمریکادا ئیمزا کرا. لە ڕێگای گەیشتن بەم قۆناغەدا، بەرپرسانی پەیوەندیدار بە دڵسۆزی و نیەتپاکییەوە هەوڵی زۆریان دا؛ بێگومان ئەوە سەرۆک کۆماری ئەمریکا بوو کە لە کاتی بێچارەییدا، کەڵکی لە هەموو جۆرە ئامرازێک وەرگرت بۆ ئەم مەبەستە. من لە بنەڕەتدا ڕایەکی دیکەم هەبوو، بەڵام لەبەر ئەو بەڵێنەی کە سەرۆک کۆماری بەڕێز، وەک سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی، لە لایەن خۆی و ئەندامانی دیکەوە سەبارەت بە پاراستنی مافی گەلی ئێران و بەرەی بەرگری پێی دام و بە ئاشکرا بەرپرسیارێتییەکەی قبوڵ کرد، ڕێگەم پێدا. ناوبراو هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەگەر لایەنی ئەمریکی بیەوێت زێدەڕۆیی بکات، ئەوان ژێر باری ناچن. لەم ساتەوە، ئێمە واتە ئێوەی گەلی سەربەرز و ئەم خزمەتکارە بچووکە، چاوەڕێی هاتنەدیی ئەو مەرجانە دەبین کە باس کراون. بەڵام ڕوونە کە دانوستانە ڕاستەوخۆکان کە لە داهاتوودا بەڕێوە دەچن، بە واتای قبوڵکردنی ڕای دوژمن نابێت.
255
12
ئەلیزار ماغۆم، فەرماندەی پێشوی هێزی دەریایی ئیسرائیل هۆشداری دەدات لەوەی ئیسرائیل ڕووبەڕووی قۆناغێکی ئەمنیی درێژخایەن و بەردەوام لەگەڵ ئێران دەبێتەوە، و دەبێت خۆی ئامادە بکات بۆ گەڕی دووبارەی پێکدادان لە هەر چەند مانگ جارێک، دەشڵێت: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەچێتە قۆناغێکی نوێوە، و ڕێککەوتنە سیاسییەکان بەو مانایە نین کە بە مەرج سەقامگیری بەدوای خۆیاندا بهێنن، بەڵکو لەوانەیە ببێتە هۆی هەڵکشانی زیاتری گرژییەکان.
209
13
سی ئێن ئێن: نەتانیاهۆ بە ترەمپی وتوە کە ئیسرائیل خۆی بە پابەند نەدەزانێت بە مەرجی ڕێککەوتنەکە بۆ کۆتاییهاتنی دەستبەجێ و هەمیشەیی جەنگی لوبنان
206
14
بۆ کوردانی باکور: ڕاپۆرتێکی ١٤٠ لاپەڕەیی هەواڵگریی ئەڵمانیا، دەڵێت کە 'میت' هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا وەک یەکێک لە چوار چالاکترین دەزگای هەواڵگریی بیانی لە بەرلین ناو دەبات، شانبەشانی ڕوسیا، چین و ئێران
210
15
قەبارەی پارە بلۆککراوەکانی ئێران لە چەند وڵاتێکی جیهاندا بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە: چین: ٢٠ بۆ ٥٠ ملیار دۆلار. عێراق: ١٥ ملیار دۆلار. کۆریای باشور: ٧ ملیار دۆلار (مێژویی). قەتەر: ٦ ملیار دۆلار. هیندستان: ٦ ملیار دۆلار. وڵاتانی دیکە (ژاپۆن، لۆکسمبۆرگ، ئەمریکا، عومان): ٨ ملیار دۆلار. تاران دەیەوێت دوای لێکتێگەیشتنەکەی لەگەڵ ئەمریکا ئەو پارانە وەربگرێتەوە بۆ سوککردنی قەیرانە ئابورییەکەی، کە پلانی هەیە بە سەرەتایەک لە ٢٤ ملیار دۆلار دەست پێ بکات. * هۆکاری بەستنەکە ئەوەیە کە بازرگانیی نەوت بە دۆلاری ئەمریکی دەکرێت، ئەمەش دەسەڵات بە واشنتۆن دەدات کە ڕێگری لەو بانکانە بکات کە پارە دەدەن بە ئێران.
220
16
ترەمپ: نەوت بە لێشاو دێت، ئێران هەرگیز چەکی ناوکی هەبێت (جیهان سەلامەت دەبێت!)، بازاڕەکانی پشکەکان لە گەشانەوەدان، هەلی کار گ
ترەمپ: نەوت بە لێشاو دێت، ئێران هەرگیز چەکی ناوکی هەبێت (جیهان سەلامەت دەبێت!)، بازاڕەکانی پشکەکان لە گەشانەوەدان، هەلی کار گەیشتوەتە ئاستی پێوانەیی، و نرخەکان دادەبەزن. وڵاتەکەمان بەهێزە، سەلامەتە.
190
17
نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی. هەردوولا هەروەها ڕێککەوتوون لەسەر تاوتوێکردنی کێشەی پیتاندن و بابەتەکانی دیکە کە لە نێوانیاندا ڕێکدەکەون سەبارەت بە پێداویستییە ناوکییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەسەر بنەمای چوارچێوەیەکی ڕێککەوتراو کە لە ڕێککەوتنی کۆتاییدا دیاری دەکرێت. ڕێککەوتنی کۆتایی بڕگەکانی ئەم خاڵە پەسەند دەکات، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران دان بە گرنگیی ئەو پرسە ناوکییانەی ئاماژەیان پێ کراوە دەنێن و ئامادەیی خۆیان دەردەبڕن بۆ ئەوەی بە دەستبەجێ لە چوارچێوەی دانوستانەکاندا تاوتوێیان بکەن، بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێککەوتنی هاوبەش. ١٠. تا کاتی واژۆکردنی ڕێککەوتنی کۆتایی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕێککەوتوون لەسەر پاراستنی دۆخی ئێستا، کۆماری ئیسلامیی ئێران دۆخی ئێستای بەرنامە ناوکییەکەی دەپارێزێت، و ئەمریکاش سزای نوێ دانانێت و هیچ هێزێکی دیکە لە ناوچەکەدا بڵاو ناکاتەوە. ١١. ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پابەند دەبێت بەوەی کە دەستبەجێ لەگەڵ واژۆکردنی ئەم یاداشتەی لێکتێگەیشتنە و تا کاتی هەڵگرتنی سزاکان، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا مۆڵەتێک دەربکات کە ڕێگە بە هەناردەکردنی نەوتی خاوی ئێران، بەرهەمە نەوتییەکان و دەرهاویشتەکانیان، و هەروەها هەموو خزمەتگوزارییە پەیوەندیدارەکان بدات، لەوانەش مامەڵە بانکییەکان، بیمە، گواستنەوە و هتد. ١٢. ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پابەند دەبێت بە ڕێگەپێدان بە بەکارهێنانی تەواوی ئەو پارە و سەرمایانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بەستراون یان سنووردار کراون، لەگەڵ دەستپێکردنی جێبەجێکردنی ئەم یاداشتەی لێکتێگەیشتنە. ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هاوبەشی لەسەر ڕێکارەکانی ئازادکردنی پارەکان لە کاتی دانوستانەکاندا ڕێکدەکەون. ئەم پارانە، چ لە هەژمارە سەرەکییەکەدا بمێننەوە یان بۆ هەژمارێکی دیکە بگوازرێنەوە، بۆ بەکارهێنانی تەواو بە مەبەستی پارەدان بە هەر سوودمەندێکی کۆتایی کە لەلایەن بانکی ناوەندیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دیاری دەکرێت، بەردەست دەبن، ئەمریکا پابەند دەبێت بە دەرکردنی هەموو مۆڵەت و ڕێگەپێدانە پێویستەکان بەپێی ئەوە. ١٣. ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی میکانیزمێکی جێبەجێکردن دابمەزرێنن کە چاودێریی جێبەجێکردنی سەرکەوتووانەی ئەم یاداشتەی لێکتێگەیشتنە و پابەندبوونی هەردوولا بە بڕگەکانی ڕێککەوتنی کۆتایی لە داهاتوودا بکات. ١٤. دوای واژۆکردنی ئەم یاداشتەی لێکتێگەیشتنە، و بە مەرجی دەستپێکردنی جێبەجێکردنی خاڵەکانی ١، ٤، ٥، ١٠ و ١١ و بەردەوامبوونیان لە جێبەجێکردندا، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران دەست بە دانوستان دەکەن لەسەر ڕێککەوتنی کۆتایی سەبارەت بە خاڵەکانی دیکە بە تەنیا. ڕێککەوتنی کۆتایی لە ڕێگەی بڕیارێکی پابەندکەری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە پەسەند دەکرێت.
225
18
یاداشتە ١٤ خاڵییەکەی لێک تێگەیشتنی ئیسلام ئاباد لە نێوان ئەمریکا و ئێران! وا پێدەچێت تەنها مەبەستی کردنەوەی گەروی هورمز بێت، چونکە هەموو ڕێکەوتنەکانی تر بۆ دوای ٦٠ ڕۆژی تر جێهێڵراوە، فەرموون ئەوەی خوارەوە یاداشتنامەکەیە: ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هاوبەشی و بە نیەتپاکی لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە ڕێککەوتوون: ١. ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران، و هاوپەیمانەکانیان لەو جەنگەی ئێستادا، لەگەڵ واژۆکردنی ئەم یاداشتەی لێکتێگەیشتنەدا، ئاگربەستێکی دەستبەجێ و هەمیشەیی لە هەموو بەرەکاندا ڕادەگەیەنن، لەوانەش لوبنان، و پابەند دەبن بەوەی کە جارێکی تر جەنگ یان هەر چالاکییەکی سەربازی دژی یەکتر دەست پێ نەکەن، خۆیان لە هەڕەشە یان بەکارهێنانی هێز دژی یەکتر بەدوور بگرن، و دڵنیایی بدەن لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی لوبنان، ڕێککەوتنی کۆتایی، کۆتاییهاتنی هەمیشەیی جەنگ لە هەموو بەرەکاندا، لەوانەش لوبنان، و هەموو بڕگەکانی دیکەی ئەم خاڵە پەسەند دەکات. ٢. ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران پابەند دەبن بە ڕێزگرتن لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی یەکتر و خۆ بەدوورگرتن لە دەست وەردان لە کاروباری ناوخۆیی یەکتر. ٣. ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران پابەند دەبن بە ئەنجامدانی دانوستان و گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی لە ماوەی زۆرترینی ٦٠ ڕۆژدا، لەگەڵ بوونی دەرفەتی درێژکردنەوەی بە ڕەزامەندیی هەردوولا. ٤. دەستبەجێ لەگەڵ واژۆکردنی ئەم یاداشتەی لێکتێگەیشتنە، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەست دەکات بە هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی و هەر ڕێگری یان بەربەستێکی دیکە کە لەسەر کۆماری ئیسلامیی ئێرانی داناوە، و پرۆسەی هەڵگرتنی گەمارۆکە لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا تەواو دەکات، لەم ماوەیەدا، هاتووچۆی کەشتییەکان لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە شێوەیەکی قۆناغ بە قۆناغ چاک دەکرێتەوە، بەگوێرەی قەبارەی هاتووچۆ کە پێش جەنگ هەبووە، هەروەها ئەمریکا پابەند دەبێت بە دوورخستنەوەی هێزەکانی لە نزیک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی ٣٠ ڕۆژ دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنی کۆتایی. ٥. لەگەڵ واژۆکردنی ئەم یاداشتەی لێکتێگەیشتنە، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هەموو توانایەوە کار دەکات بۆ ڕێکخستنی تێپەڕبوونی سەلامەتی کەشتییە بازرگانییەکان، بەبێ هیچ تێچوویەک، تەنیا بۆ ماوەی ٦٠ ڕۆژ، لە کەنداوی فارسەوە بۆ دەریای عومان و بە پێچەوانەشەوە، هاتوچۆی کەشتییە بازرگانییەکان دەستبەجێ دەست پێ دەکاتەوە، و بە ڕەچاوکردنی پێویستیی لابردنی ئاستەنگە تەکنیکی و سەربازییەکان و پاککردنەوەی مینەکان لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، هاتوچۆی تەواو لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا دەگەڕێتەوە. ٦. کۆماری ئیسلامیی ئێران دیالۆگ لەگەڵ سوڵتاننشینی عومان ئەنجام دەدات بە ئامانجی دیاریکردنی ڕێکخستنەکانی بەڕێوەبردنی داهاتوو و خزمەتگوزارییە دەریاییەکان لە گەروی هورمز، بە ڕاوێژکردن لەگەڵ ئەو وڵاتانەی دیکە کە لەسەر کەنداوی فارس هەڵکەوتون و بەپێی یاسا نێودەوڵەتییە کارپێکراوەکان و مافە سەروەرییەکانی وڵاتانی کەناراوەکان لە گەروی هورمزدا. ٧. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەند دەبێت، لەگەڵ هاوبەشە هەرێمییەکانی، پلانێکی کۆتایی و ڕێککەوتراو بە بڕی لانیکەم ٣٠٠ ملیار دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی ئابووریی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادە بکات. میکانیزمی جێبەجێکردنی پلانەکە وەک بەشێک لە ڕێککەوتنی کۆتایی لە ماوەی ٦٠ ڕۆژدا یەکلا دەکرێتەوە، ئەمریکا هەموو مۆڵەت و دەرکردن و ڕێگەپێدانە پێویستەکان بۆ ئەنجامدانی مامەڵە داراییە پەیوەندیدارەکان دەبەخشێت. ٨. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەند دەبێت بە هەڵوەشاندنەوەی هەموو جۆرە سزاکان کە بەسەر کۆماری ئیسلامیی ئێراندا سەپێنراون، لەوانەش بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، بڕیارەکانی ئەنجومەنی پارێزەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی (IAEA)، و هەموو سزاکانی تاکلایەنەی ئەمریکا، سەرەتایی و لاوەکییەکان، بەپێی خشتەی کاتییەک کە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی کۆتاییدا لەسەری ڕێکدەکەون. کۆماری ئیسلامیی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دان بە گرنگیی کێشەی هەڵگرتنی سزاکان دەنێن و ئامادەیی خۆیان دەردەبڕن بۆ ئەوەی بە دەستبەجێ لە چوارچێوەی دانوستانەکاندا تاوتوێی بکەن، بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێککەوتنی هاوبەش لەو بارەیەوە. ٩. کۆماری ئیسلامیی ئێران دووپاتی دەکاتەوە کە چەکی ناوکی ناکڕێت و پەرەی پێ نادات، ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕێککەوتون لەسەر ڕێکخستنی کێشەی ئەو ماددە پیتێندراوەی لە کۆگاکاندا کۆکراوەتەوە، لە ڕێگەی میکانیزمێکەوە کە بە هاوبەشی لەسەری ڕێکدەکەون و بەپێی ئەو خشتەی کاتییەی لە خاڵی ٧ ئاماژەی پێ کراوە، کە کەمترین ڕێوشوێن بریتی دەبێت لە دیلۆنکردنی (کەمکردنەوەی ئاستی پیتاندن) ماددەکە لە شوێنی خۆیدا لەژێر چاودێریی ئاژانسی
227
19
ئیسرائیل داوای مسۆگەرکردنی ئاسایشی سنوری خۆی دەکات لەگەڵ لوبنان بەم فۆڕمە، بەدەر لەوە قەبوڵی نیە
ئیسرائیل داوای مسۆگەرکردنی ئاسایشی سنوری خۆی دەکات لەگەڵ لوبنان بەم فۆڕمە، بەدەر لەوە قەبوڵی نیە
211
20
هێزەکانی ئاسایشی ئۆکراینا (SBU) بە هاوکاریی هێزەکانی بەرگری، بۆ جاری دووەم لەم هەفتەیەدا توانییان پاڵاوگەی نەوتی مۆسکۆ بکەنە+3
هێزەکانی ئاسایشی ئۆکراینا (SBU) بە هاوکاریی هێزەکانی بەرگری، بۆ جاری دووەم لەم هەفتەیەدا توانییان پاڵاوگەی نەوتی مۆسکۆ بکەنە ئامانج کە تەنیا 15 کیلۆمەتر لە کرێملینەوە دوورە. هێرشەکە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامدرا، ناوچەی کۆگاکان و یەکە سەرەکییەکانی پاڵاوتنی نەوت و پاکژکردنەوەی دیزڵ گاز کرانە ئامانج و چوار ئاگرکەوتنەوەی گەورە لە پاڵاوگەکەدا تۆمار کراوە. ئەم پاڵاوگەیە گرنگترین سەرچاوەی دابینکردنی سووتەمەنییە بۆ پایتەختی ڕووسیا و فڕۆکەخانەکانی مۆسکۆ و زیاتر لە 50٪ی پێداویستیی گازی ناوچەکەی دابین دەکات، بۆیە دووبارە کرانەئامانجی ئەم شوێنە ستراتیژییە، جگە لە زیانی ئابووری، گورزێکی گەورەیە بۆ توانای لۆجیستی و سیستەمی بەرگریی ڕووسیا لە دڵی وڵاتەکەیدا.
259