cookie

نحن نستخدم ملفات تعريف الارتباط لتحسين تجربة التصفح الخاصة بك. بالنقر على "قبول الكل"، أنت توافق على استخدام ملفات تعريف الارتباط.

avatar

یاری من

کوا هاودەمێک...؟ تا بەدرێژی بۆی باسکەم کە دڵ لە دەست ڕۆژگاری دابڕانی یار ، چ مەینەتێک دەکێشێت. #حافظ manager: @jabbar_ahmad @raswl_amina

إظهار المزيد
Advertising posts
3 945المشتركون
+124 hour
-47 يوم
-3230 يوم

جاري تحميل البيانات...

معدل نمو المشترك

جاري تحميل البيانات...

یا تەبیبی ئینتیزارم ئیتیسالت کەی دەبێ زەهری دووری کوشتمی شەهد و ویسالت کەی دەبێ شەککەر و گوڵ پێکەوە تەسکینی دەردی دڵ ئەدا ڕۆحەکەم ماچ و جنێوی لێوی ئاڵت کەی دەبێ بێبەڵا بی وەعدەکانت سەد یەکی نایێتە جێ ڕۆحەکەم بڕوا بە پەیمانی بەتاڵت کەی دەبێ #سابیری
إظهار الكل...
3
کە من تۆم دی مناڵ بووی وەک چرۆ بووی لەبەر دەرگا خەریکی ھەڵمەقۆ بووی نیشانەی جوانی ئێستەت تیا دیار بوو کە ھەڵوێست و سەرنجی ھەرزەکار بوو منیش لەو کاتەدا تۆم دی بە ڕێکەوت لە دڵما خۆشەویستی ڕووتی تێ کەوت #مەدهۆش
إظهار الكل...
4🔥 2
پێنج‌خشتەکیەکی #کامیل_کەسنەزانی لەسەر غەزەلێکی #زاری بە ئاڵۆزی لە پێ کەوتووم بە بێ مەی وڕ و گێژم چلۆن ڕێگەم بکەم تەی بە ئاوازێ حەزینۆ هەر وەکوو نەی وتم: زاری ئەتۆ چۆنی؟ وتـی: وەی
إظهار الكل...
👏 5
هەتا مابووم دەسی تاسەم نەگەییە چاکی دڵخوازێ نە هۆشم مەستی بۆنی بوو نە گوێچکەم کەیلی ئاوازێ کە مردیشم لە ژوورێکی نەخۆشخانەی سلێمانی نە دڵسۆزم لە دەورم بوو نە کەس بەو مردنەی زانی #ئەحمەد_هەردی
إظهار الكل...
😢 4 1
ئەگەر گریام لەبەر بێھۆشیی کوردان مەکەن مەنعم کە چۆن بێئیختیارم تەماشای خۆم ئەکەم ئێجگار ھەتیوم لە شەرق و غەربەدا بێخەمگوسارم #قانع
إظهار الكل...
👍 5 3😢 2
لە من غایب بووە، ھەر ناڵەمە وەک کۆتری حاقوو #مەحوی کۆتری حاقوو: جۆرە کۆترێکە خوێندنێکی خەفەتباری هەیە.
إظهار الكل...
9😢 1
فەرموویە وەفایی بە دڵی تۆیە ویساڵم قوربان هەر ئەتۆ و دڵ؟ وەرە ڕوحیش بستێنە #وەفایی
إظهار الكل...
6😢 1
ئەگەر هاتی تەنیا وەرە... هەروەک لە ناو دڵما تـەنیــای! ‘#پەشێو
إظهار الكل...
3🤩 2😢 1
بێرە سەر چاوم سەفاگاهێکی خۆشە گیانەکەم چی ئەکەی هەر وای لەناو کڵپە و بڵێسەی سینەما وا نەزانی من نەفامم پاسەوانی دەرکەکەت تا ئەبەد ناگۆڕمەوە قوربان لەگەڵ تەختی جەما #کەمالی
إظهار الكل...
3😢 1
تاکوو باڵای تۆ عەسا بێ بۆ من من ترسم نییە گیانە لە کەوتن #کەمالی
إظهار الكل...
6😢 1