《 ئارام بە 》
Kanalga Telegram’da o‘tish
إِنَّمَا يُوَفَّى الصَّابِرُونَ أَجْرَهُم بِغَيْرِ حِسَابٍ🌻
Ko'proq ko'rsatish3 794
Obunachilar
-924 soatlar
-197 kun
-5030 kun
Postlar arxiv
3 794
گەر تەواوی ژیانیش ڕابکەی
دڵنیابە تەنها بەو شتە دەگەیت کە نسیبی تۆیە.
﴿قُل لَّن يُصِيبَنَا إِلَّا مَا كَتَبَ اللَّهُ لَنَا﴾
3 794
ئایا دەکرێت موترسیدارترین ڕێگر و چەتەی مێژوو ببێتە گەورەترین زانا و خواناسی سەردەمەکەی خۆی؟؟
3 794
Repost from 《 ئارام بە 》
گەر خودا هیدایەتی دایت بە
خوێندنی سوڕەتی بەقەرە، بزانە
دەیەوێت شتێکت بۆ بەدیبهێنێت.
3 794
Repost from ژیان لەگەڵ قورئان
هەموومان کۆکین لەسەر ئەوەی هیچ شتێکی ئەم دنیایە لەگەڵ خۆمان نابەین و هەرچیمان هەبێت دواجار هەر هەتا لێواری مەرگ بەردەوام دەبێت لەگەڵمان.
هەر بۆیە کەسی عاقڵ ئەوەیە ئەم شتانە بکات:
- بچێتە ناو هەر بوارێک بۆ خوێندن و ئیشوکار، هەموو هەوڵی خۆی بدات تا خزمەتی مرۆڤایەتی پێ بکات و خوا لە خۆی ڕازی کات و ببێتە نموونەیەکی جوان لەو مەیدانە.
- ژینگەیەکی برادەرانەی وا بۆخۆی درووست بکات، کە لەو دنیاش هەموویان بەکەڵکی بێن و ببنە هاوڕێگەی بەرەو بەهەشت.
- کەسێکی وا هەڵبژێرێ وەک هاوبەشی ژیانی، کە زیاتر و زیاتر لە خوا نزیکی بکاتەوە، تاوەکو ئەوین و خۆشەویستییەکەشیان بەیەکەوە ببەن هەتا نێوەندی بەهەشت.
3 794
جارێ ئێوە پێم بێژن
هیچ کتێبێک هەیە زۆر بە وردی باسی خالیدی کوڕی وەلید بکات رحمة الله ؟
3 794
وازبێنە لە خوێندنەوە و فێربوون لە پێناو فێربوون، دەستبکە بە خوێندنەوە و فێربوون لەپێناو کردەوەپێکردن.
ـ مامۆستا ڕەوەند
3 794
وَالَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا هَبْ لَنَا مِنْ أَزْوَاجِنَا وَذُرِّيَّاتِنَا قُرَّةَ أَعْيُنٍ .
وئهو كهسانهی ئهڵێن:
ئهی پهروهردگار له خێزانهكان و مـنداڵهكانمان چاوروناكیمان پێ بـبهخشه كه ببـنه هۆی ڕووناكی چـاومان بـهوهی كـه تاعـهت و عـیبادهتی تۆ بكـهن
بـە داواکـردنی هاوسـەری باش دەسی پێـکردووە ،چـونکە گـەر خـێزانەکەت هاوسەرێکـی بـاش و چاکە کاربێت ئەوا منـداڵ و نەوەی چاکەکاری لێ دەکەوێتەوە،چونکە دایـك یەکەمین و گرنـگترین سەرچـاوەی پەروەردەیـە.
بۆیە هاوسـەری باش گـەورهەرە بـۆ دونیا و قیـامەت.
د.خالد الدریس
3 794
من لەگەڵ ئێوە دەستم…
جزاكم الله عنا خير الجزاء، ورفع قدركم
وبارك في أعماركم وأعمالكم.
3 794
ئەم دیمەنە…
هەر یەکەیان بە شێوازی تایبەتی خۆی، بە وشە و ڕەفتار و دڵسۆزیی خۆی، خۆشەویستیی خۆی لە دڵی ئێمەدا چاندووە؛ ئەوانە تەنها وانەیان پێ نەوتووین، بەڵکو ڕێگای ڕاستیان بۆ بەیان کردین، و چرای زانست و مەعریفەیان لە ڕێگاماندا هەڵکرد.
خوایە، مامۆستایانی ئایینمان سەربەرز و سەرفراز بکە، تەمەنیان پڕ لە خێر و بەرەکەت بێت، زانستیان ببێتە سەدەقەیەکی جاریە و هەموو ئەو هەوڵ و ماندووبوونەیان لە تەرازووی حەسەناتدا قورس بکەیت.
3 794
ئەوەی لە ژینگەی کارکردندا ڕایگرتوویت و دەتبەستێتەوە، تەنها کات و شوێن نییە؛ بەڵکو ئەو ڕووحەیە کە دەکرێتە بەر پیشەکەت.
و ئەوەی وای لێدەکەیت دوای ساڵانێك بە حەنینەوە یادی ئەو ژینگەیە بکەیت، ئەو ئامانج و ڕوئیایەیە کە لە پێناویدا ژیاویت ، ئەو مەبدەئ و بەها باڵایانەن کە مۆرکی خۆیان لەسەر کارەکانت جێهێشتووە.
چونکە تۆ دەزانیت؛ کارکردنی ڕاستەقینە پڕکردنەوەی کاتژمێرەکان نییە، بەڵکو نووسینەوەی ساتی چاکسازیی کۆمەڵگایە.
