《 ئارام بە 》
前往频道在 Telegram
3 868
订阅者
-324 小时
-157 天
-4330 天
帖子存档
3 868
+1
لەبیرمە کاتێک بۆ یەکەم جار کانۆلام بۆ منداڵێکی دوو مانگان دانا، ئەوەندە دڵخۆش بووم کە تەواوی ڕۆژەکە هیچ خەمێك نەیتوانی ئەو دڵخۆشییەم لێ تێکبدات.
دوای تێپەڕبوونی کات، دانانی کانۆلا بۆ منداڵێکی ١٥ ڕۆژیش بۆم ئاسایی بوو، نەك چونکە ئاسانە، بەڵکو ئەزموون مرۆڤ ئارامتر و دڵنیاتر دەکات.
هەر جارێک بیر لەو ڕۆژانە دەکەمەوە، دەزانم گەورەترین گەشە ئەوەیە کە شتێك ڕۆژێك پێت سەخت بوو، ئەمڕۆ بە ئاسانی و بە دڵنیایی ئەنجامی دەدەیت.
هەموو سەرکەوتنێکی گەورە، لە یەکەم هەنگاوی بچووك دەست پێدەکات. 🌻
3 868
Repost from ژیان لەگەڵ قورئان
هیچ منەتی تێدا نییە ئەگەر لە بێئیشی و کاتی دەستبەتاڵیدا دەست بدەیە موسحەفەکەت و بتەوێ قورئان بخوێنیەوە. بەڵکو گەورەییەکە لەوەدایە کاتێک بارودۆخەکە زۆر گونجاو و ڕاستەڕێ نییە، لەنێو سەرقاڵی و زەحمەتییەکی زۆردای، کەچی تۆ دێی بە دەرزی بە دوای کاتدا دەگەڕێی بۆ ئەوەی نەهێڵی لە هیچ ڕۆژێکدا پەیوەندییە بەردەوامەکەت بپچڕێ لەگەڵ ئەو کتێبەی خوا کە بۆت دابەزیوە.
3 868
زۆرجار کاتێك ورد دەبمەوە لە دینی پەروەردگارم، دەڵێم:
هەموو شتەکانی تر وەلادەنێم؛ ئەو ئارامی و چێژەی لەم ڕێگایە دەستم دەکەوێت، لە هیچ شوێنێکی تر نییە…
هەر زوو دەنگێك دروست دەبێت و دەڵێت؛
«ئەگەر موسڵمانان واز لە زانست و پیشەکان بهێنن، کێ خزمەت بە کۆمەڵگای موسڵمانان دەکات؟»
ئەگەر پزیشک، پەرستار، مامۆستا، پارێزەر و پسپۆڕە دڵسۆزەکان نەبن، خەڵك بۆ لای کێ دەچن؟بۆیە خودا لە هەر شوێنێك دایناویت هەوڵ بدە بە ئیخلاص و ئەمانەتپارێزی خزمەت بکەیت، چونکە هەندێك جار خزمەتکردنی خەڵکیش جۆرێکە لە عیبادەت.
3 868
کەمێکك سەرمان لەسەر مۆبایل بەرز بکەینەوە و تەماشایەکی مانگ بکەین و بڵێین:
رَبَّنَا مَا خَلَقْتَ هَٰذَا بَاطِلًا سُبْحَانَكَ فَقِنَا عَذَابَ النَّارِ
3 868
ئەگەر هاوسەرەکەت هەڵەیەکی کرد
خێرا لێی خۆش بە و بابەتەکە گەورە مەکە.
چونکە ژیانی هاوسەرگیری پێش هەر شتێك، لەسەر بناغەی ڕێز و خۆشەویستی و لێبوردن بنیات نراوە؛ نەك لەسەر ژماردنی هەڵەکان.
ئێوە بۆ هەمیشە پێکەوە دەژین، جا ئەگەر هەر هەڵەیەكی بچوك ببێتە هۆی مشتومڕ
و ئاڵۆزی، ئارامی ماڵەوە نامێنێت!!
هەندێك جار، لێخۆشبوون باشـترە
لە سەلماندنی ئەوەی تـۆ ڕاستیت.
3 868
ئەگەر هاوسەرەکەت هەڵەیەکی کرد
خێرا لێی خۆش بە و بابەتەکە گەورە مەکە.
چونکە ژیانی هاوسەرگیری پێش هەر شتێك، لەسەر بناغەی ڕێز و خۆشەویستی و لێبوردن بنیات نراوە؛ نەك لەسەر ژماردنی هەڵەکان.
ئێوە بۆ هەمیشە پێکەوە دەژین، جا ئەگەر هەر هەڵەیەك ببێتە هۆی مشتومڕ و ئاڵۆزی، ئارامی ماڵەوە نامێنێت!!
هەندێك جار، لێخۆشبوون باشترە لە سەلماندنی ئەوەی تۆ ڕاستیت.
3 868
لەناو دەستە بچووکەکانیدا
دڵێکی گەورەی پڕ لە خۆشەویستی هەیە..
کات بەسەربردن لەگەڵ منداڵ وەك گەڕانەوەیە بۆ پاکترین بەشی ژیان. !!
3 868
ســـێ مانگ…
- بێ Snapchat
- بێ Instagram
- بێ TikTok
تۆ دەتوانیت زاڵ بیت بەسەر ئارەزوو و عادەتەکانتدا، هەموو ئەوەی پێت وایە ئەستەمە، زۆرجار تەنها یەك بڕیاری دەوێت.
لە خۆت بپرسە:
• چی دوات دەخات؟
• چی کاتت دەکۆژێت؟
• چی مێشکت مەشغوڵ دەکات؟
• چی ڕێگات لێدەگرێت بەرهەمدار بیت؟
ئەگەر وەڵامەکەی دەزایت، بێ دوودڵی وازی لێ بهێنە.هەر بڕیارێکی بچووك، دەکرێت دەستپێکی گۆڕانکارییەکی گەورە بێت.
3 868
Repost from دەرد و دەرمان
مرۆڤ لە تەمەنیدا بەردەوام ڕادەکات؛ بۆ بەدەستهێنانی سەروەت، زانست، پلە، خۆشەویستی... بەڵام تا ئەو کاتەی نەگاتە «خۆناسین»، تەنانەت ئەگەر هەموو جیهانیش بەدەستبهێنێت، ناخی هەر بەتاڵ دەمێنێتەوە.
گەورەترین گەشت لە ژیاندا، گەشتکردنە بەرەو ناخی خۆت. چونکە تێیدا ڕووبەڕووی ڕاستی دەبیتەوە، ڕاستەقینەی خۆت دەدۆزیتەوە. مەترسە لە تەنیایی، مەترسە لە بێدەنگی، مەترسە. بڕۆ ناخی خۆت، تا نەڕۆیت هەر لە دەرەوە دەمێنیتەوە، و ژیان تەنها ڕوواڵەتێکی بێ مانا دەبێت.
3 868
+1
هەندێك شوێن تەنها شوێن نین… بەڵکو دەستپێکی چیرۆکێکن.
ئەم بنکە تەندروستییە بۆ من تەنها شوێنی فێربوونی پیشەکەم نەبوو، بەڵکو یەکەم هەنگاوی من بوو بۆ ئەو خەونەی ساڵانێك لە دڵمدا هەڵمگرتبوو.
لێرە فێری ئەوە بووم کە پەرستاری تەنها پیشەیەك نییە؛ بەڵکو هونەری بەخشینی هیوا بە دڵی نەخۆشەکانە.
لەناو ئەم دیوارانە، ترسی یەکەم ڕۆژم هەست پێکرد، تامی یەکەم سەرکەوتنم چەشت، هەڵەم کردم و لێیان فێربووم، شکستەکانم چەشت و دووبارە هەستامە سەرپێ.
لێرە زۆر کەسم ناسی و زۆر نەخۆشم بینی، نەخۆشانێك کە هەر یەکێکیان بەبێ ئەوەی بزانێت وانەیەکی نوێی ژیانیان فێرکردم.
هەر ژوورێك، هەر ڕێڕەوێك، هەر دەرگایەکی ئەم شوێنە بیرەوەرییەکی لەگەڵ خۆی هەڵگرتووە، بیرەوەرییەك کە تێپەڕبوونی کات ناتوانێت بیسڕێتەوە، چونکە لێرە تەنها پیشەکەم فێر نەبووم بەڵکو لێرە بەشێك لە ڕۆحم گەورە بوو، بەشێك لە کەسایەتی من درووست بوو، و خەونێك بوو بە ڕاستی.
3 868
Repost from 《 ئارام بە 》
خوایە گیان ئەگەر لە چارەنوسما نەتنوسیووە بۆ خـاتری گەورەی خۆت بینوســە 🥺🤲🏻!
2023\1\11
Wednsday
