《 ئـارام بە 》
Открыть в Telegram
ٰ « وَاصْبِـرُوا إِنَّ اللَّـهَ مَـعَ الصَّـابِرِيـنَ » ²⁰²²-¹²-² 🌻
Больше3 911
Подписчики
-124 часа
-127 дней
-2430 день
Архив постов
3 911
بێنەوام هیچم نییە هاتووم و مەحروومم مەکە
قەت لە دەرگای خۆی گەدا ناکاتەدەر ساحیب کەرەم!!
- وەفایی
3 911
چەند خۆشە دۆستێکت هەبێت
کە بـە دڵتەنگی و لێڵییەوە بـەرەو ڕووی
چوویت، بە دڵێکی ساف و ئارامەوە لای بگەڕێیتەوە….
- عەلی تەنتاوی
3 911
دایکی حەزرەتی مەریەم (علیها السلام)
ژنێکی باوەڕدار بوو بەناوی (حەنە)
ساڵانێک منداڵی نەبوو، جا بە دڵسۆزی و پاڕانەوە داوای لە خودا کرد کە منداڵێکی پێ ببەخشێت، ئەو نەزری کرد کە ئەگەر خودا منداڵێکی پێ بدات، ئەو منداڵە بۆ خزمەتی پەرستگای خودا تەرخان دەکات.
کاتێک دووگیان بوو، ئەم دوعایەی کرد:
«پەروەردگارم، ئەوەی لە سکممدایە بۆ تۆ تەرخان کردووە، لە من وەربگرە، بەڕاستی تۆ بیسەر و زانای.»
بەڵام کاتێک منداڵەکەی لەدایک بوو، بینی کچە؛ «إِنِّي سَمَّيْتُهَا مَرْيَمَ»
«من ناوم ناوە مەریەم»
واتای ناوەکەی (ئەوەی بۆ عیبادەت تەرخان کراوە)
لەو سەردەمەدا زۆربەی خەڵک وایان دەزانی کە خزمەتی پەرستگا زیاتر بۆ کوڕانە بۆیە زۆر قورس بوو بڕیارەکەی،بەڵام بەڵێنەکەی گەیاندە جێ و مەریەم ـی مانگ ئاسای لە پەرستگا دانا بو خزمەتی پەرستگا و خودا پەرستی..
خودا دوعاکەی قبووڵ کرد و حەزرەتی مەریەم بە شێوەیەکی زۆر جوان پەروەردە کرا، هەتا بوو بە یەکێک لە باشترین و پاکترین ژنانی جیهان.
ان شاء الله سەدەن خانی ئێمەش
لەســەر نـاوی خـۆی گـەورە دەبی...🌻
3 911
دایکی حەزرەتی مەریەم (علیها السلام)
ژنێکی باوەڕدار بوو بەناوی (حەنە)
ساڵانێک منداڵی نەبوو، جا بە دڵسۆزی و پاڕانەوە داوای لە خودا کرد کە منداڵێکی پێ ببەخشێت، ئەو نەزری کرد کە ئەگەر خودا منداڵێکی پێ بدات، ئەو منداڵە بۆ خزمەتی پەرستگای خودا تەرخان دەکات.
کاتێک دووگیان بوو، ئەم دوعایەی کرد:
«پەروەردگارم، ئەوەی لە سکممدایە بۆ تۆ تەرخان کردووە، لە من وەربگرە، بەڕاستی تۆ بیسەر و زانای.»
بەڵام کاتێک منداڵەکەی لەدایک بوو، بینی کچە، لەو سەردەمەدا زۆربەی خەڵک وا دەزانین کە خزمەتی پەرستگا زیاتر بۆ کوڕانە بۆیە زۆر قورس بوو بڕیارەکەی،بەڵام بەڵێنەکەی گەیاندە جێ و مەریەم ـی مانگ ئاسای لە پەرستگا دانا بو خزمەتی پەرستگا و خودا پەرستی..
خودا دوعاکەی قبووڵ کرد و حەزرەتی مەریەم بە شێوەیەکی زۆر جوان پەروەردە کرا، هەتا بوو بە یەکێک لە باشترین و پاکترین ژنانی جیهان.
3 911
وەك ئەوەی لەسەر ڕێییەکی پڕ سەختی و گەرما و ناڕەحەتی و دڕک و داڵ بیت و گوڵستان و کانییە سازگارەکەی کۆتایی ڕێت لێوە دیار بێت و هەموو ئەوەی لە نێوانتانە صبر و تەحەمول و هەوڵدانە بۆ گەیشتن پێی، و دوای گەشتنیشت حەسانەوە و لەبیرکردنی تەواوی ناڕەحەتییەکانی ڕێگاکە چاوەڕێت ئەکەن .
3 911
ئەگەر ئەودیوی پەردەی قەدەرت دیبا
بەو پـەڕی ڕازیبـوونەوە بـەم واقیعەی
ئێستەت ڕازی ئەبوویـت...
3 911
خۆشکی ئەزیزم..
دونیا زۆر گەرم بووە، ئەمما نەکەی ئەوە بکەیتە بەهانە تا لەچکەکەت شلبکەیتەوە یاخۆت پەتی نیقابەکەت بکەیتەوە، یان بەبیانوی گەرما عەزیە شەرعەیەکەت بگوڕی بۆ کیلۆت و تەنورەی کۆرت و تەنک ، نەکەی بەهۆی گەرماوە گۆریەکانت فڕێبدەی و قاچەکانت بەدەرەوە بن، نەکەی بەهۆی گەرمی جەوەکە شێوازی جلەکانت بگوڕی لە جلێکی شەرعیەوە بۆ جلێکی ناشەرعی کە خودای گەورە پێی ڕازی نییە ، دەزانم زۆر زۆر گەرمایە واللە ئەوەندە گەرمە هەندەک جار هەست دەکەی لەناوەوە دەسوتێی و هەناسەت بۆ نادری، بەڵام ئێمە نابێت یەکێک بین لەو بەندانەی بەگوێرەی وەرزەکان ستایلی جلەکانمان بگوڕین.
🌻
3 911
َ
«صبر» بکە بە هاوەڵ و هاودەم و ڕەفیقی خۆت، هەرچەندیش قورسبێت و سەخت بێت و بە ئازار بێت، چونکە ئارامگری نورە ڕوناکییە؛ رسول الله ﷺ لەوەسفیدا وای فەرمووە "الصبر ضیاء"
نییە لەوەی پاداشت کرابێ بە نیعمەتی ئارامگری خێر و نەعیمی لەوە چاکتری بوێت، ئارامگری بەندە ئەگەیەنێت بە پلە بەرزەکانی خۆشی و نعیمی بەهەشت، دەی لەوە زیاتـر چـی؟!
ئارام بە ئازیز..🌻
3 911
َ
«صبر» بکە بە هاوەڵ و هاودەم و ڕەفیقی خۆت، هەرچەندیش قورسبێت و سەخت بێت و بە ئازار بێت، چونکە ئارامگری نورە ڕوناکییە؛ رسول الله ﷺ لەوەسفیدا وای فەرمووە "الصبر ضیاء"
نییە لەوەی پاداشت کرابێ بە نیعمەتی ئارامگری خێر و نەعیمی لەوە چاکتری بوێت، ئارامگری بەندە ئەگەیەنێت بە پلە بەرزەکانی خۆشی و نعیمی بەهەشت، دەی لەوە زیاتـر چـی؟!
ئارام بە ئازیز..🌻
3 911
َ
ئای چەنێک دەرس و وانەی
ئای چەنێک جێی تێڕامانی ئەی دایکی
سەدەن خان، بەڕاستی خوای گەورە تۆی هەڵبژاردووە بۆ ئەم تاقیکردنەوە گەورەیە!!
تۆی هەڵبژاردووە بەڵێ تۆ….
« وَاصْبِـرُوا إِنَّ اللَّهَ مَـعَ الصَّابِرِينَ »
🌻
3 911
ئەگەر چی شەرمەزارم ڕوو ڕەشی دیوانی تۆم
ئەمما، بەرامبەر عەفـووی تــۆ وەزنی چییە
بـاری گوناهباری؟
🌻
3 911
زەرەر ئەکەیت گەر وا بکەیت!
بڕیار لەسەر دینداری هیچ کەسێک مەدە لە ڕێگەی ئەکاونتەکەیەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان!
بڕیاری کۆتایی لەسەر چاکی ئافرەتێك و ئەوەی کە ئەبێتە هاوسەرێکی گوێڕایەڵ و چاك مەدە، تەنیا لەبەرئەوەی هەژمارێکی هەیە و فەرموودە و قەولی گوێڕایەڵیی تێدا بڵاو ئەکاتەوە! هەتا ئەو کاتەی ئەچیتە ماڵیان بۆ بینینی (شەرعی)، لەوێ بڕیاری کۆتایی بدە، دوای ئەوەی ئەبینیت قسەکانی لەگەڵ کردەوەکانی یەک ئەگرنەوە و لە پێش چاوت ڕاستییەکان بە ڕوونی دیارە.
هەروەها تۆی خانمیش بڕیار لەسەر دینداری و ڕاستگۆیی (ئیستیقامە)ـی کوڕێك مەدە هەتا ئەو کاتەی عەقیدە و مامۆستاکانی و ڕادەی چوونی بۆ نوێژی بە کۆمەڵ و ...تاد ئەزانیت.
چونکە ڕەنگە هەموو ئەوەی تۆ ئەیبینیت تەنیا نووسین بێت و هیچ کردارێکی لەگەڵدا نەبێت! بەڵکوو ڕەنگە ژینگە و شێوازی ژیانی تەواو پێچەوانەی ئەوەیە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەینووسێت، کە ئەو تۆڕانە بوونەتە ژینگەیەکی بەپیت بۆ خۆنواندن و کەسە فرەڕووەکان!!
تێبینی: ئەم قسانە بانگەشە نین بۆ گومان بردنی خراپ، بەڵکوو بۆ وریا بوون و جیاوازیکردنە لە نێوان (بڕیاری سەرەتایی و کۆتایی)
3 911
https://invite.viber.com/?g2=AQA%2FU68lRtuXr0%2FuGqnGoi12KCZd6KnBPMWYcuUdZ1SywNA8Z56C2KISCk8MBTey
کەناڵێک بۆ لەبەرڪردنی قورئانی پیرۆز و پۆستی جوان لەڤایبەر
Уже доступно! Исследование Telegram 2025 — ключевые инсайты года 
