uk
Feedback
《 ئارام بە 》

《 ئارام بە 》

Відкрити в Telegram

إِنَّمَا يُوَفَّى الصَّابِرُونَ أَجْرَهُم بِغَيْرِ حِسَابٍ🌻

Показати більше
3 868
Підписники
-324 години
-157 днів
-4330 день
Архів дописів
لەبیرمە کاتێک بۆ یەکەم جار کانۆلام بۆ منداڵێکی دوو مانگان دانا، ئەوەندە دڵخۆش بووم کە تەواوی ڕۆژەکە هیچ خەمێك نەیتوانی ئەو دڵ
+1
لەبیرمە کاتێک بۆ یەکەم جار کانۆلام بۆ منداڵێکی دوو مانگان دانا، ئەوەندە دڵخۆش بووم کە تەواوی ڕۆژەکە هیچ خەمێك نەیتوانی ئەو دڵخۆشییەم لێ تێکبدات. دوای تێپەڕبوونی کات، دانانی کانۆلا بۆ منداڵێکی ١٥ ڕۆژیش بۆم ئاسایی بوو، نەك چونکە ئاسانە، بەڵکو ئەزموون مرۆڤ ئارامتر و دڵنیا‌تر دەکات. هەر جارێک بیر لەو ڕۆژانە دەکەمەوە، دەزانم گەورەترین گەشە ئەوەیە کە شتێك ڕۆژێك پێت سەخت بوو، ئەمڕۆ بە ئاسانی و بە دڵنیایی ئەنجامی دەدەیت. هەموو سەرکەوتنێکی گەورە، لە یەکەم هەنگاوی بچووك دەست پێدەکات. 🌻

خەڵکی چەندێك موحتاجی چیڕۆکبێژێکی ڕاستگۆن! - الإمامُ أحمدُ بْن حنبلٍ رحمهُ اللهُ
خەڵکی چەندێك موحتاجی چیڕۆکبێژێکی ڕاستگۆن! - الإمامُ أحمدُ بْن حنبلٍ رحمهُ اللهُ

هیچ منەتی تێدا نییە ئەگەر لە بێئیشی و کاتی دەستبەتاڵیدا دەست بدەیە موسحەفەکەت و بتەوێ قورئان بخوێنیەوە. بەڵکو گەورەییەکە لەوەدایە کاتێک بارودۆخەکە زۆر گونجاو و ڕاستەڕێ نییە، لەنێو سەرقاڵی و زەحمەتییەکی زۆردای، کەچی تۆ دێی بە دەرزی بە دوای کاتدا دەگەڕێی بۆ ئەوەی نەهێڵی لە هیچ ڕۆژێکدا پەیوەندییە بەردەوامەکەت بپچڕێ لەگەڵ ئەو کتێبەی خوا کە بۆت دابەزیوە.

دوعاکانمان..

زۆرجار کاتێك ورد دەبمەوە لە دینی پەروەردگارم، دەڵێم: هەموو شتەکانی تر وەلادەنێم؛ ئەو ئارامی و چێژەی لەم ڕێگایە دەستم دەکەوێت،
زۆرجار کاتێك ورد دەبمەوە لە دینی پەروەردگارم، دەڵێم: هەموو شتەکانی تر وەلادەنێم؛ ئەو ئارامی و چێژەی لەم ڕێگایە دەستم دەکەوێت، لە هیچ شوێنێکی تر نییە… هەر زوو دەنگێك دروست دەبێت و دەڵێت؛ «ئەگەر موسڵمانان واز لە زانست و پیشەکان بهێنن، کێ خزمەت بە کۆمەڵگای موسڵمانان دەکات؟»
ئەگەر پزیشک، پەرستار، مامۆستا، پارێزەر و پسپۆڕە دڵسۆزەکان نەبن، خەڵك بۆ لای کێ دەچن؟
بۆیە خودا لە هەر شوێنێك دایناویت هەوڵ بدە بە ئیخلاص و ئەمانەتپارێزی خزمەت بکەیت، چونکە هەندێك جار خزمەتکردنی خەڵکیش جۆرێکە لە عیبادەت.

ئای های دنیا…

کەمێکك سەرمان لەسەر مۆبایل بەرز بکەینەوە و تەماشایەکی مانگ بکەین و بڵێین: رَبَّنَا مَا خَلَقْتَ هَٰذَا بَاطِلًا سُبْحَانَكَ فَقِنَا عَذَابَ النَّارِ

ئەگەر هاوسەرەکەت هەڵەیەکی کرد خێرا لێی خۆش بە و بابەتەکە گەورە مەکە. چونکە ژیانی هاوسەرگیری پێش هەر شتێك، لەسەر بناغەی ڕێز و
ئەگەر هاوسەرەکەت هەڵەیەکی کرد خێرا لێی خۆش بە و بابەتەکە گەورە مەکە. چونکە ژیانی هاوسەرگیری پێش هەر شتێك، لەسەر بناغەی ڕێز و خۆشەویستی و لێبوردن بنیات نراوە؛ نەك لەسەر ژماردنی هەڵەکان. ئێوە بۆ هەمیشە پێکەوە دەژین، جا ئەگەر هەر هەڵەیەكی بچوك ببێتە هۆی مشتومڕ و ئاڵۆزی، ئارامی ماڵەوە نامێنێت!! هەندێك جار، لێخۆشبوون باشـترە لە سەلماندنی ئەوەی تـۆ ڕاستیت.

ئەگەر هاوسەرەکەت هەڵەیەکی کرد خێرا لێی خۆش بە و بابەتەکە گەورە مەکە. چونکە ژیانی هاوسەرگیری پێش هەر شتێك، لەسەر بناغەی ڕێز و
ئەگەر هاوسەرەکەت هەڵەیەکی کرد خێرا لێی خۆش بە و بابەتەکە گەورە مەکە. چونکە ژیانی هاوسەرگیری پێش هەر شتێك، لەسەر بناغەی ڕێز و خۆشەویستی و لێبوردن بنیات نراوە؛ نەك لەسەر ژماردنی هەڵەکان. ئێوە بۆ هەمیشە پێکەوە دەژین، جا ئەگەر هەر هەڵەیەك ببێتە هۆی مشتومڕ و ئاڵۆزی، ئارامی ماڵەوە نامێنێت!! هەندێك جار، لێخۆشبوون باشترە لە سەلماندنی ئەوەی تۆ ڕاستیت.

گۆڕانکاری بە یەك ڕۆژ ناکرێ بەڵام ئەکرێ، یەك ڕۆژ دەستپێکەکەی بێت. 🌻
گۆڕانکاری بە یەك ڕۆژ ناکرێ بەڵام ئەکرێ، یەك ڕۆژ دەستپێکەکەی بێت. 🌻

سەرەڕای هەموو سەختیەکانی ژیان سەیرکردنـی ئاسمان و مانگ ئارامییە..

ئەم شەو چەند جوانە مانگ !

لەناو دەستە بچووکەکانیدا دڵێکی گەورەی پڕ لە خۆشەویستی هەیە.. کات بەسەربردن لەگەڵ منداڵ وەك گەڕانەوەیە بۆ پاکترین بەشی ژیان. !
لەناو دەستە بچووکەکانیدا دڵێکی گەورەی پڕ لە خۆشەویستی هەیە.. کات بەسەربردن لەگەڵ منداڵ وەك گەڕانەوەیە بۆ پاکترین بەشی ژیان. !!

ســـێ مانگ… - بێ Snapchat - بێ Instagram - بێ TikTok تۆ دەتوانیت زاڵ بیت بەسەر ئارەزوو و عادەتەکانتدا، هەموو ئەوەی پێت وایە ئەستەمە، زۆرجار تەنها یەك بڕیاری دەوێت. لە خۆت بپرسە: • چی دوات دەخات؟ • چی کاتت دەکۆژێت؟ • چی مێشکت مەشغوڵ دەکات؟ • چی ڕێگات لێدەگرێت بەرهەمدار بیت؟
ئەگەر وەڵامەکەی دەزایت، بێ دوودڵی وازی لێ بهێنە.
هەر بڕیارێکی بچووك، دەکرێت دەستپێکی گۆڕانکارییەکی گەورە بێت.

مرۆڤ لە تەمەنیدا بەردەوام ڕادەکات؛ بۆ بەدەستهێنانی سەروەت، زانست، پلە، خۆشەویستی... بەڵام تا ئەو کاتەی نەگاتە «خۆناسین»، تەنانەت ئەگەر هەموو جیهانیش بەدەستبهێنێت، ناخی هەر بەتاڵ دەمێنێتەوە. گەورەترین گەشت لە ژیاندا، گەشتکردنە بەرەو ناخی خۆت. چونکە تێیدا ڕووبەڕووی ڕاستی دەبیتەوە، ڕاستەقینەی خۆت دەدۆزیتەوە. مەترسە لە تەنیایی، مەترسە لە بێدەنگی، مەترسە. بڕۆ ناخی خۆت، تا نەڕۆیت هەر لە دەرەوە دەمێنیتەوە، و ژیان تەنها ڕوواڵەتێکی بێ مانا دەبێت.

photo content

هەندێك شوێن تەنها شوێن نین… بەڵکو دەستپێکی چیرۆکێکن. ئەم بنکە تەندروستییە بۆ من تەنها شوێنی فێربوونی پیشەکەم نەبوو، بەڵکو یەک
+1
هەندێك شوێن تەنها شوێن نین… بەڵکو دەستپێکی چیرۆکێکن. ئەم بنکە تەندروستییە بۆ من تەنها شوێنی فێربوونی پیشەکەم نەبوو، بەڵکو یەکەم هەنگاوی من بوو بۆ ئەو خەونەی ساڵانێك لە دڵمدا هەڵمگرتبوو. لێرە فێری ئەوە بووم کە پەرستاری تەنها پیشەیەك نییە؛ بەڵکو هونەری بەخشینی هیوا بە دڵی نەخۆشەکانە. لەناو ئەم دیوارانە، ترسی یەکەم ڕۆژم هەست پێکرد، تامی یەکەم سەرکەوتنم چەشت، هەڵەم کردم و لێیان فێربووم، شکستەکانم چەشت و دووبارە هەستامە سەرپێ. لێرە زۆر کەسم ناسی و زۆر نەخۆشم بینی، نەخۆشانێك کە هەر یەکێکیان بەبێ ئەوەی بزانێت وانەیەکی نوێی ژیانیان فێرکردم. هەر ژوورێك، هەر ڕێڕەوێك، هەر دەرگایەکی ئەم شوێنە بیرەوەرییەکی لەگەڵ خۆی هەڵگرتووە، بیرەوەرییەك کە تێپەڕبوونی کات ناتوانێت بیسڕێتەوە، چونکە لێرە تەنها پیشەکەم فێر نەبووم بەڵکو لێرە بەشێك لە ڕۆحم گەورە بوو، بەشێك لە کەسایەتی من درووست بوو، و خەونێك بوو بە ڕاستی.

خوایە گیان ئەگەر لە چارەنوسما نەتنوسیووە بۆ خـاتری گەورەی خۆت بینوســە 🥺🤲🏻! 2023\1\11 Wednsday
خوایە گیان ئەگەر لە چارەنوسما نەتنوسیووە بۆ خـاتری گەورەی خۆت بینوســە 🥺🤲🏻! 2023\1\11 Wednsday

یادێک لە 2023 بکەینەوە؟؟

وَقُلْ رَبِّ زِدْنِي عِلْمًا.🌱