kurdiu
📈 نظرة تحليلية على قناة تيليجرام kurdiu
تُعد قناة kurdiu (@kurdiu_org) لاعباً نشطاً. يضم المجتمع حالياً 26 824 مشتركاً، محتلاً المرتبة 2 247 في فئة السياسة والمرتبة 12 662 في منطقة إيران.
📊 مؤشرات الجمهور والحراك
منذ تأسيسه في невідомо، حقق المشروع نمواً سريعاً وجمع 26 824 مشتركاً.
بحسب آخر البيانات بتاريخ 16 يونيو, 2026، تحافظ القناة على نشاط مستقر. خلال آخر 30 يوماً تغيّر عدد الأعضاء بمقدار -489، وفي آخر 24 ساعة بمقدار -17، مع بقاء الوصول العام مرتفعاً.
- حالة التحقق: غير موثّقة
- معدل التفاعل (ER): يبلغ متوسط تفاعل الجمهور 3.77%. وخلال أول 24 ساعة من النشر يحصد المحتوى عادةً 3.02% من ردود الفعل نسبةً إلى إجمالي المشتركين.
- وصول المنشورات: يحصل كل منشور على متوسط 1 013 مشاهدة. وخلال اليوم الأول يجمع عادةً 811 مشاهدة.
- التفاعلات والاستجابة: يتفاعل الجمهور بانتظام؛ متوسط التفاعلات لكل منشور يبلغ 5.
📝 الوصف وسياسة المحتوى
يصف المؤلف القناة بأنها مساحة للتعبير عن الآراء الذاتية:
“راستگۆیی لە هەواڵ و خێرای لە گەیاندن
Www.kurdiu.org”
بفضل وتيرة التحديث المرتفعة (أحدث البيانات بتاريخ 17 يونيو, 2026) تحافظ القناة على حداثتها ومستوى وصول مرتفع. وتُظهر التحليلات تفاعلاً نشطاً من الجمهور، ما يجعلها نقطة تأثير مهمة ضمن فئة السياسة.
جاري تحميل البيانات...
| التاريخ | نمو المشتركين | الإشارات | القنوات | |
| 17 يونيو | 0 | |||
| 16 يونيو | 0 | |||
| 15 يونيو | 0 | |||
| 14 يونيو | 0 | |||
| 13 يونيو | 0 | |||
| 12 يونيو | 0 | |||
| 11 يونيو | +1 | |||
| 10 يونيو | 0 | |||
| 09 يونيو | 0 | |||
| 08 يونيو | 0 | |||
| 07 يونيو | 0 | |||
| 06 يونيو | +3 | |||
| 05 يونيو | 0 | |||
| 04 يونيو | 0 | |||
| 03 يونيو | +3 | |||
| 02 يونيو | +39 | |||
| 01 يونيو | 0 |
| 2 | وەزارەتی پەروەردە دەوامی مامۆستایانی گرێبەست دیاریدەکات
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێکی نوێی لەبارەی دەوامی مامۆستایانی وانەبێژ (گرێبەستەکانی ٢٠٢٤) دەرکرد و دەوامیان بۆ چوار ڕۆژ لە هەفتەیەکدا کەمکردەوە.
وەزارەتی پەروەردەی عێراق، بەڕێوەبەرایەتی گشتی خوێندنی گشتی، ئەهلی و بیانی، بڕیارێکی نوێی لەبارەی ڕێکخستنی دەوامی مامۆستایانی وانەبێژ (گرێبەستەکانی ٢٠٢٤) دەرکرد.
بەپێی ڕاگەیێندراوێکی وەزارەت، بڕیاردراوە دەوامی ئەو مامۆستا و وانەبێژانەی کە بە گرێبەستی ساڵی ٢٠٢٤ دامەزراون، هاوشێوەی گرێبەستەکانی ساڵانی پێشوو، بکرێتە چوار ڕۆژ لە هەفتەیەکدا.
وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە کە ڕێکخستنی خشتەی دەوام بەمجۆرە دەبێت بە شێوەیەک کە کاریگەری نەرێنی لەسەر پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن دروست نەبێت و ئەرکەکان بە تەواوی ئەنجام بدرێن.
ئەم بڕیارە لە دەستپێکی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦–٢٠٢٧)ـەوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتی پەروەردەدایە بۆ یەکخستنی ماف و ئەرکەکانی گرێبەستەکان لە سەرجەم ساڵە جیاوازەکاندا.
k9 | 371 |
| 3 | سایلۆی گەرمیان دەست بە دابەشکردنی چەکی بانکیی گەنمی جوتیاران دەکات
سایلۆی گەرمیان ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ چوارشەممە، دەست بە دابەشکردنی چەکی بانکیی شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیاران دەکات. جوتیارانی خاوەن کۆبۆنەکانیان لە 530 تاوەکو 744 دەتوانن سەردانی سایلۆ بکەن.
سایلۆی گەرمیان ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە لە ئەمڕۆ چوارشەممە 17ـی حوزەیرانی 2026، دەست بە دابەشکردنی چەکی بانکیی تایبەت بە شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیارانی ناوچەکە کراوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو جوتیارانەی کە ژمارەی کۆبۆنەکانیان لە نێوان 530 تاوەکو 744ـدایە، دەتوانن لە ئەمڕۆ بەدواوە سەردانی سایلۆی گەرمیان بکەن بۆ وەرگرتنی چەکە بانکییەکانیان.
k9 | 402 |
| 4 | ئەو روونیکردەوە کە جێگرەوەی ئەم رێککەوتنە بریتی دەبوو لە داڕمانێکی گەورەی ئابووری جیهانی بەهۆی پەککەوتنی هاتوچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمزدا.
لە لایەکی دیکەوە، ترەمپ رەخنەی لە دیموکراتەکان گرت و بە هۆکاری کێشەی گرانی بازاڕ و بژێوی ژیان لە قەڵەم دان، بەڵام ئاماژەی بەوە کرد کە دۆخی بژێوی هاووڵاتییان بەهۆی باشتربوونی بازاڕی پشکەکان و دابەزینی نرخی سووتەمەنی باشتر دەبێت.
رێککەوتنەکە کە لە رۆژی دووشەممە، 15ـی حوزەیرانی 2026، لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا واژۆ کرا، بریتییە لە کۆتاییهێنان بە گرژییەکان، ئاگربەست لە لوبنان، و کردنەوەی گەرووی هورمز، و بڕیارە رۆژی هەینی، 19ـی حوزەیرانی 2026، بە فەرمی لە سویسرا واژۆ بکرێت. | 424 |
| 5 | ترەمپ:جێگرەوەی ئەم رێککەوتنە بریتی بوو لە داڕمانێکی گەورەی ئابووری جیهانی
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند کە رێککەوتنە نوێیەکەی واشنتن و تاران رێگری لە ئێران دەکات لەوەی ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و جەختیشیکردەوە لەسەر ئەگەری هێرشکردنەوەی ئەمریکا لە ئەگەری پابەند نەبوونی تاران.
لە پەراوێزی لووتکەی 'گرووپی حەوت' لە فەرەنسا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە رێککەوتنە نوێیەکەی واشنتن و تاران رێگرییەکی 99.9% لە دروستکردنی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە دروست دەکات.
ترەمپ هۆشداری دایە ئێران کە ئەگەر پابەندی بەڵێنەکانی نەبێت، ئەمریکا بە توندی هێرشی دووبارە دەکاتەوە.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بە کاریگەری ئەرێنی رێککەوتنەکە کرد لەسەر بازاڕی پشکەکان، کە لە ماوەی چوار یان پێنج رۆژی رابردوودا بە هەزاران خاڵ بەرزبووەتەوە.
ترەمپ پێشبینی کرد کە گەرووی هورمز لە ماوەی یەک یان دوو رۆژی داهاتوودا بە تەواوی بکرێتەوە و هاتوچۆی کەشتییەکان ئاسایی ببێتەوە، کە ئەمەش بووەتە هۆی دابەزینی نرخی نەوت بۆ نێوان 73 بۆ 74 دۆلار، کە نزیکە لە ئاستی پێش قەیرانەکە.
k9 | 389 |
| 6 | یەکێتیی زانایان داوا دەکات هاووڵاتییان ئەو جۆرە بیبسییە نەکڕن
یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان لە کڕینی جۆرێکی خواردنەوەی بیبسی کە ئاڵای عێراقی لەسەرە، بەهۆی بوونی وشەی (الله أکبر) لەسەر قوتووەکە.
ماوەیەکە لە بازاڕ و مارکێتەکانی هەرێمی کوردستان جۆرێکی بیبسی بڵاوبووەتەوە کە وێنەی ئاڵای عێراقی لەسەر قوتووەکەی نەخشێنراوە.
بەهۆی ئەوەی ئاڵای عێراق وشەی (الله أکبر)ـی لەسەرە، ئەم بابەتە کاردانەوەی زۆری لەناو خەڵکدا لێکەوتووەتەوە و یەکێتیی زانایانیش بە فەرمی داوا دەکات هاووڵاتییان ئەو جۆرە بیبسییە نەکڕن.
د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، گوتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، ڕاگەیاند: لەبەر ئەوەی ناوی (الله) پیرۆزە و ئەرکە بە پیرۆزی ڕابگیرێت و بپارێزرێت، بەهیچ شێوازێک قابیلی سووکایەتی و بێڕێزی نییە.
دروست نییە ئەم ناوە پیرۆزە لەسەر کاڵا و شتومەکی بازرگانی بەکاربهێنرێت، بەتایبەت لە قوتووی بیبسی، چونکە دوای خواردنەوەی فڕێدەدرێت و دەکەوێتە شوێنی پیس و زبڵدان. | 578 |
| 7 | مامۆستا سەلاحەددین محەممەد بەهائەددین ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو : لەکۆتایی پرسەی کۆچی گەورەی بنەماڵەمان (جەنابی مامۆستا حسین)، لە ناخی دڵەوە سوپاس و پێ زانینمان بۆ هەموو ئەو بەرێزانەی لە هەڵگرتنی باری ئەم خەمەگەورەیدا بەشداریان کردین لە مەراسیمی بەخاکسپاردنەوە تا بەشداری پرسەکە لە شارەكانی( سلێمانی و هەولێر )، یا بەنامە و پەیوەندی تەلەفۆنی هەستی خۆیان دەربڕیبێ ..
سوپاسی گشت ئەو بەڕێزانە ئەکەین لەسەر ئاستی حکومەت و حزب ولایەنەکان و نوێنەرانی وڵاتان و زانایانی ئاینی و مامۆستایانی پەروەردە و زانکۆ، توێژە جۆراوجۆرەكانی کۆمەڵگە، بەو بەشداریکردنانە لوتفیان نواند و باری خەمەکەمانیان سوک کرد..
خودای میهرەبان پاداشتی هەموولایەک بداتەوە، و دووربن لەهەموو ناخۆشی وبەڵایەک ،،
داواکارین کۆچکردوەکانمان بەر رەحمەتی خۆی بخات و هەمولایەکتان سەربەرز و سەلامەت بن. | 623 |
| 8 | وەزیری دارایی عێراق داواكاری پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەخاتە پرۆژە یاسای بودجەی داهاتووی عێراق | 715 |
| 9 | چوارچێوەی هەماهەنگی داوای پێکهێنانی کابینەی ١٠ی حکومەتی هەرێم دەکات | 689 |
| 10 | تەرمی گەنجە خنکاوەکەی بەنداوی گۆمەسپان دۆزرایەوە | 681 |
| 11 | میدیای ئیسرائیل؛ ترەمپ رەتیكردووەتەوە دەقی رێككەوتنەكەی واشنتۆن و تاران پیشانی ناتانیاهۆ بدات.. | 682 |
| 12 | هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەش و فرەواندا لەناو جەرگەی پایتەخت، گورزێکی توندیان لە باندەکانی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر وەشاند و 12 بازرگانیان دەستگیرکرد، هاوکات دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەردا گرت.
بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازیی عێراق ڕایگەیاند، ئەم ئۆپراسیۆنە لە ڕێگەی ئاڵوگۆڕی زانیاریی ورد و دانانی چەندین بازگەی لەناکاوی هاوبەش لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی بەغداد ئەنجامدراوە، بە ئامانجی پەکخستنی جووڵەی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر. دەستگیرکراوەکان ئێستا ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون بۆ ئەوەی ڕێکاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر.
لەم نێوەندەدا، حکومەتی عێراق هەڵمەتەکانی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم دیاردەیە چڕتر کردووەتەوە. عەباس بەهادلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ماددە هۆشبەرەکان ئاشکرای کرد کە تەنیا لە ساڵی 2023ـەوە تا ئێستا، سزاکان بۆ سەر تۆمەتبارانی ئەم بوارە توندتر بوون، بە جۆرێک 362 بازرگانی ماددەی هۆشبەر سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە و 1,500 بازرگانی دیکەش سزای زیندانی هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێنراوە.
K8 | 695 |
| 13 | پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 17ــی حوزەیرانی 2026، تیمەکانی ژێرئاوی دوای هەوڵێکی زۆر توانییان تەرمی ئەو گەنجە بدۆزنەوە کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە بەنداوی گۆمەسپان خنکابوو.
شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ڕایگەیاند: "دوای دۆزینەوەی تەرمەکە، ڕەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کرا بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنین و لێکۆڵینەوەی زیاتر لە هۆکاری ڕووداوەکە."
گەنجەکە ناوی (توانا نەجم مەجید)ـە، خەڵکی گوندی "خۆران"ـە لە بناری چیای سەفین (سەر بە قەزای پیرمام). ناوبراو لە ڕێکەوتی 14ی ئەم مانگەدا لە کاتی مەلەکردندا لە بەنداوی گۆمەسپان خنکا و لەو کاتەوە تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاری بەردەوام بوون لە گەڕان بەدوایدا تا ئەمڕۆ توانرا تەرمەکەی بدۆزرێتەوە.
K8 | 591 |
| 14 | ئامارەکانی نەخۆشخانەی گشتیی ئاکرێ دەریدەخەن کە لە مانگی ڕابردوودا 4 هەزار و 388 کەس سەردانی بەشی فریاکەوتنیان کردووە، لەو ژمارەیەش 25 کەس گیانیان لەدەستداوە، هاوکات بەرپرسانی تەندروستیی ئاکرێ بەهۆی نەبوونی پێداویستییە پزیشکییەکان و پێویستی بە دامەزراندنی کارمەندانی خۆبەخش، داوای چارەسەری بەپەلە دەکەن.
بەڕێوەبەری تەندروستیی ئاکرێ، د. سەروار موسڵیح ڕایگەیاند، لەو 25 کەسەی گیانیان لەدەستداوە، 13 کەسیان پێش گەیشتن بە نەخۆشخانە و 12 کەسەکەی دیکەش لەنێو نەخۆشخانە بەهۆی دۆخی سەخت و بریندارییەوە کۆچی دواییان کردووە.
زۆربەی حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان پێش گەیشتن بە نەخۆشخانە، بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ، جەڵتەی دڵ و مێشک، یان تووشبوون بە قۆناغەکانی کۆتایی شێرپەنجە بووە.
د. سەروار موسڵیح ئاماژەی بە کێشەیەکی گەورەی تەندروستی کرد کە ڕووبەڕووی دانیشتووانی دەڤەرەکە (نزیکەی 400 هەزار کەس) دەبێتەوە؛ ئەویش نەبوونی سەنتەری قەستەرەی دڵە. هەرچەندە ڕەزامەندی لەسەر دروستکردنی دراوە، بەڵام تا ئێستا نەکراوەتەوە.
هەروەها نەخۆشخانەکە یەکەی تایبەتی چاودێریی چڕی (ICU) نییە و تەنها یەکەی بووژاندنەوەی دڵیان هەیە. | 609 |
| 15 | سەبارەت بە توانای مرۆیی نەخۆشخانەکە، بەڕێوەبەری تەندروستیی ئاکرێ ئەوەی خستەڕوو کە ئێستا نەخۆشخانەکە 130 تەختی هەیە و بە شێوەی 24 کاتژمێری خزمەتگوزاریی فریاکەوتن پێشکەش دەکات، بەڵام بۆ بەردەوامی و باشترکردنی کارەکان، پێویستییەکی زۆریان بە دامەزراندنی 253 کارمەندی خۆبەخشی هەیە، چونکە بەبێ ئەوان نەخۆشخانەکە ناتوانێت کارەکانی بە باشی جێبەجێ بکات.
K8 | 536 |
| 16 | سەرەڕای ناڕەزایەتی و نیگەرانییەکانی ئیسرائیل، دۆناڵد ترەمپ لە پەراوێزی لوتکەی گرووپی 7 (G7) وەڵامی ئەو ترس و نیگەرانییانەی دایەوە و ڕایگەیاند: یاداشتنامەکە بە شێوەیەک داڕێژراوە کە بەتەواوی ڕێگری لە ئێران دەکات ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، ئەمەیش وەک دڵنیاییەک بۆ هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە لێکدرایەوە.
K8 | 609 |
| 17 | ئیدارەی ئەمریکا داواکارییەکی فەرمیی ئیسرائیلی بۆ بینین و پێداچوونەوە بە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان واشنتن و تاران ڕەت کردەوە، بڕیاریشە ڕۆژی هەینی لە سویسرا ئەو ڕێککەوتنە بە فەرمی واژۆ بکرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەناڵی 12ـی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، واشنتن ڕێگری لە دەستڕاگەیشتنی بەرپرسانی ئیسرائیل بە وردەکارییەکانی ڕێککەوتنەکە دەکات تا ئەو کاتەی واژۆ دەکرێت، ئەمەش بەو مانایە دێت کە تەلئەبیب تا ئێستا لە وردەکارییە تەکنیکی و سیاسییەکانی ڕێککەوتنەکە بێ ئاگایە.
لە بەرامبەر ئەم هەڵوێستەی ئەمریکادا، ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" ئاشکرای کرد کە بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە هەوڵێکی بەپەلەدایە بۆ ڕێکخستنی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ. ئامانجی نەتانیاهوو چارەسەرکردنی ئەو خاڵە ناکۆکانەیە کە ئیسرائیل نیگەرانی جدیی لەسەریان هەیە و پێیوایە مەترسین بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەکەی. | 594 |
| 18 | سەبارەت بە ڕێکخستنەوەی سیمای شار، پلانی نوێ بوارەکانی کەمکردنەوەی ناڕێکییەکانی ناوبازاڕ و شەقامەکانی گرتووەتەوە.
هەروەها بڕیاردرا میکانیزمێکی نوێ بۆ کۆکردنەوە و گواستنەوەی ئاژەڵە بێسەرپەرشتەکان لە گەڕەک و کۆڵانەکان بۆ پەناگەی تایبەت جێبەجێ بکرێت، بە ئامانجی باشترکردنی دۆخی ژینگەیی و ڕێکخستنی گشتیی شارەکە.
K8 | 482 |
| 19 | سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی و قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی ڕایانگەیاند ، کە بە مەبەستی بنبڕکردنی دیاردەی زیادەڕەوی و ڕێکخستنەوەی سیمای شار، پلانێکی هاوبەشی نوێیان ئامادە کرد و بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بە جێبەجێکردنی بکەن.
لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا کە بە ئامادەبوونی سەرۆکی شارەوانی، قائیمقامی سلێمانی و سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان بەڕێوەچوو، جەخت لەسەر توندوتۆڵکردنی هەماهەنگیی نێوان دامەزراوەکان کرایەوە بۆ جێبەجێکردنی یاسا و پاراستنی موڵکی گشتی و بەرژەوەندیی هاووڵاتییان.
لە کۆبوونەوەکەدا، ئاماژە بەوە درا کە زیادەڕەوییەکان لەسەر شەقام و شۆستەکان هۆکارێکی سەرەکین بۆ دروستبوونی قەرەباڵغی و کێشەی هاتووچۆ.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، سەرۆکایەتیی شارەوانی و قائیمقامیەت سەرکۆنەی ئەو پێشێلکاری و بێڕێزییانەیان کرد کە ڕووبەڕووی تیمەکانی شارەوانی دەبنەوە. بڕیاریاندا بە گرتنەبەری توندترین ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانەی ڕێگرن لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی تیمەکان، بە مەبەستی پاراستنی شکۆ و سەلامەتیی کارمەندان لە مەیداندا. | 515 |
| 20 | ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی سایلۆی سلێمانییەوە بۆ جوتیاران
بەڕێوەبەرایەتی سایلۆی سلێمانی ئاگاداری ئەو جوتیارانە دەکاتەوە کە ساڵی رابردوو گەنمیان رادەست کردووە و ژمارەی پسوڵەیان گەیشتووەتە ١٠٦٠، ئەمڕۆ سەردانی هۆبەی ژمێریاری بکەن لە پیرەمەگروون بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦، چەکی شایستە داراییەکانی بەشێکی تری ئەو جووتیارانە دابەش دەکرێت کە گەنمیان بە سایلۆی سلێمانی داوە، ئاگادارکردنەوەکەش تایبەتە بەو جووتیارانەی کە ژمارەی پسولەکەیان گەیشتووەتە ١٠٦٠.
هاوکات، پێویستە جووتیارانی خاوەن ئەو پسولانە سەردانی هۆبەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتییەکە لە شارۆچکەی پیرەمەگروون بکەن، بە مەبەستی راییکردنی مامەڵەکانیان و وەرگرتنی چەکی پارەی گەنمەکانیان.
k2 | 473 |
متاح الآن! بحث تيليغرام 2025 — أهم رؤى العام 
