kurdiu
📈 Análisis del canal de Telegram kurdiu
El canal kurdiu (@kurdiu_org) es un actor destacado. Actualmente la comunidad reúne a 26 794 suscriptores, ocupando la posición 2 248 en la categoría Política y el puesto 12 673 en la región Irán.
📊 Métricas de audiencia y dinámica
Desde su creación el невідомо, el proyecto ha mostrado un crecimiento acelerado, reuniendo a 26 794 suscriptores.
Según los últimos datos del 17 junio, 2026, el canal mantiene una actividad estable. En los últimos 30 días la variación de miembros fue de -500, y en las últimas 24 horas de -35, conservando un alto alcance.
- Estado de verificación: No verificado
- Tasa de interacción (ER): El promedio de interacción de la audiencia es 3.73%. Durante las primeras 24 horas tras publicar, el contenido suele obtener 2.97% de reacciones respecto al total de suscriptores.
- Alcance de las publicaciones: Cada publicación recibe en promedio 1 001 visualizaciones. En el primer día suele acumular 795 visualizaciones.
- Reacciones e interacción: La audiencia responde de forma activa: el promedio de reacciones por publicación es 5.
📝 Descripción y política de contenido
El autor describe el recurso como un espacio para expresar opiniones subjetivas:
“راستگۆیی لە هەواڵ و خێرای لە گەیاندن
Www.kurdiu.org”
Gracias a la alta frecuencia de actualizaciones (últimos datos recibidos el 18 junio, 2026), el canal mantiene la vigencia y un amplio alcance. La analítica demuestra que la audiencia interactúa activamente con el contenido, lo que lo convierte en un punto de referencia dentro de la categoría Política.
Carga de datos en curso...
| Fecha | Crecimiento de Suscriptores | Menciones | Canales | |
| 18 junio | 0 | |||
| 17 junio | 0 | |||
| 16 junio | 0 | |||
| 15 junio | 0 | |||
| 14 junio | 0 | |||
| 13 junio | 0 | |||
| 12 junio | 0 | |||
| 11 junio | +1 | |||
| 10 junio | 0 | |||
| 09 junio | 0 | |||
| 08 junio | 0 | |||
| 07 junio | 0 | |||
| 06 junio | +3 | |||
| 05 junio | 0 | |||
| 04 junio | 0 | |||
| 03 junio | +3 | |||
| 02 junio | +39 | |||
| 01 junio | 0 |
| 2 | پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان، کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ـەوە بە بڕیاری فەرمیی حکومەت بۆ سوودمەندبوونی فەرمانبەرانی شارستانی، سەربازی و خانەنشینان دەستی پێکردووە، بەردەوامیی هەیە.
بەڵام ئامارە نوێیەکان جیاوازییەکی یەکجار گەورە لە نێوان ژمارەی ناوتۆمارکراوان و وەرگرانی ڕاستەقینەدا نیشان دەدەن.
لەسەر ئاستی گشتیی هەرێم، نزیکەی ٥٠٠,٠٠٠ کەس ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی دەرچووە، بەڵام تاوەکو ئێستا کەمتر لە %٢٥ـی ئەو ڕێژەیە واتە تەنیا ١٢٥ هەزار کەس زەوییان پێدراوە و ٣٧٥ هەزار فەرمانبەر هێشتا چاوەڕێی وەرگرتنی پارچە زەوییەکانیانن.
درێژەی بابەت : kurdiu.org | 932 |
| 3 | شارەوانی هەولێر هەڵمەتێکی فراوانی بۆ ڕێگری لە کێشانی نێرگیلە شوێنە گشتییەکان دەستپێدەکات
بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکان لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، رایگەیاند،؛ تیمەکانیان بە هاوبەشی لەگەڵ لیژنەکانی قایمقامییەت، هەڵمەتێکی بەردەوامیان بۆ ڕێگری لە کێشانی نێرگیلە و لادانی سەرپێچییەکان لە شوێنە گشتییەکان دەستپێکردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 18ـی حوزەیرانی 2026، رێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکان لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، رایگەیاند؛ لیژنەکانیان لە هەر شوێنێکی گشتیی نێرگیلە ببینن، دەستبەجێ تەلەفی دەکەن. هەروەها ڕایگەیاند: "تیمەکانمان هەڵمەتێکی فراوان لە گەڕەکەکانی هەولێر بۆ لادانی سەرپێچییەکان ئەنجام دەدەن."
سەبارەت بەو سکاڵایانەی لە سۆشیال میدیا دەربارەی گەڕەکەکان بڵاوکراونەتەوە، کە گوایە لە ناو پارکەکاندا باخچەی تایبەت دروست کراوە و رێگەی گشتییان گرتووە، بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکان جەختی کردەوە: "لە ناو پارکەکاندا رێگە بە هیچ باخچەیەکی تایبەت نادرێت. داواشمان کردووە زانیاری وردمان لەسەر ئەو شوێنانە بۆ بنێردرێت تاوەکو راستەوخۆ بەدواداچوونی بۆ بکەین و سەرپێچییەکان لادەین." | 857 |
| 4 | ئایا خواردنی بۆفیەی کراوە حەرامە ؟
یەکێتیی زانایانی ئایینیی هەرێمی کوردستان ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە، بۆفیەی کراوە لە چێشتخانە و رێستۆرانتەکان حەرام بێت. گوتەبێژەکەیان دەڵێت، "شتێکی ئاساییە و دەبێ زێدەڕۆیی نەکرێ".
بۆفیەی کراوە لە بەشێکی رێستۆرانت و چێشتخانەکانی هەرێمی کوردستان هەن، کە کەسێک بڕێک پارە دەدات و لەبەرامبەردا ئەوەی خۆی بیەوێت لە خواردن و بڕەکەی دەتوانێت بێسنوور بیخوات.
د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، گوتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە گوت: "بۆفیەی کراوەی شتێکی ئاساییە و حەرام نییە، چونکە چێشتخانە و رێستۆرانتەکان خۆیان دەڵێن بۆفیە کراوەیەوە و نرخەکەشیان دیاریکردووە، کەوایە خەڵک بە ئارەزووی خۆی دەڕوات".
مامۆستایەکی ئاینی بە ناوی کامەران خۆشناو لە وەڵامی پرسیارێکدا کە بە ڤیدیۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، دەڵێت لەبەر ئەوەی نرخی ئەو خواردنەی لە بۆفیەی کراوە دەخورێت دیار نییە، بۆیە حەرامە. | 779 |
| 5 | پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان دەگەنە ٥٠ پلەی سیلیزی
شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە هەرێمی کوردستان بە فەرمی دەچێتە وەرزی هاوینەوە و شەپۆلێکی توندی گەرما ناوچەکە دەگرێتەوە، بەجۆرێک لە هەندێک ناوچە پلەکانی گەرما دەگەنە نیوەی کوڵان.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای کەشناسی ئاماژەی بەوە کرد، بەپێی حیساباتی فەلەکی، سەرەتای هەفتەی داهاتوو وەرزی هاوین دەستپێدەکات. بەهۆی ئەم گۆڕانکارییەشەوە، کەشوهەوای ڕۆژانی هەینی، شەممە و یەکشەممە لە تەواوی ناوچەکانی هەرێم بە شێوەیەکی بەرچاو گەرمتر دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکان، لە سبەی پێنجشەممەوە پلەکانی گەرما بە تێکرای ١ بۆ ٢ پلە بەرز دەبنەوە، بەڵام کاریگەریی سەرەکیی شەپۆلەکە رۆژی شەممە دەبێت کە گەرمایەکی بەهێز هەرێم و عێراق دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما لە هەندێک شوێن دەگەنە ٤٩ بۆ ٥٠ پلەی سیلیزی.
K5 | 698 |
| 6 | دەستكاری بەهای دۆلار ناكرێت، هەواڵێك لە حكومەتی عیراقەوە
بانکی ناوەندی عێراق لە روونکردنەوەیەکدا، تەواوی ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە هەوڵێک بۆ گۆڕینی نرخی ئاڵوگۆڕی دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دەکەن. بانکەکە هۆشداری توند دەداتە هاوڵاتییان کە نەکەونە داوی هەواڵە چەواشەکارییەکانەوە.
بانکی ناوەندی ئاشکرای کرد، نوسراوێکی ساختە (مزور) لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا بە درۆ هاتووە "سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران داوای لە لیژنەی دارایی پەرلەمان کردووە نرخی دۆلار بۆ ١٦٠٠ دینار بەرز بکرێتەوە." بانکەکە جەختی کردەوە کە ئەم نوسراوە هیچ بنەمایەکی راستی نییە و بە تەواوی دەستکاری کراوە.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا، بانکی ناوەندی دووپاتی کردەوە کە هیچ نیازێکیان بۆ دەستکاریکردنی نرخی دینار نییە و داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن و هاوڵاتییان دەکات تەنیا پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان و نوسینگەی راگەیاندنی بانکی ناوەندی ببەستن بۆ وەرگرتنی زانیارییەکان.
K5 | 620 |
| 7 | ڕۆناڵدۆ ڕووبەڕووی شەپۆلێکی نوێی ڕەخنە دەبێتەوە
کریستیانو ڕۆناڵدۆ، کاپتنی هەڵبژاردەی پورتوگال، ڕووبەڕووی هێرش و ڕەخنەی نوێ بووەوە، دوای ئەو ئاستە لاوازەی لە یەکەم یاری هەڵبژاردەکەی لە مۆندیالی ٢٠٢٦ بەرامبەر کۆماری کۆنگۆ نیشانیدا، کە یارییەکە بە یەکسانبوون بە گۆڵێک بۆ هەرلایەکیان کۆتایی هات.
ئەحمەد عوتیف، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی سعودیە، لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی "دورینا غیر" ڕایگەیاند: "بوونی ڕۆناڵدۆ لە مۆندیالی ٢٠٢٦ تەنها لە ڕووی سەرکردایەتی و مەعنەوییەوە باشە، بەڵام لە ڕووی تەکنیکی و جەستەییەوە، پورتوگال پێویستی بە هێرشبەرێکی باشتر هەیە و پێویستە ڕۆناڵدۆ بە شێوەی سەرەکی یاری نەکات."
عوتیف ڕەخنەی لە ڕۆبێرتۆ مارتینێزی ڕاهێنەری پورتوگالیش گرت و وتی: "مارتینێز کۆمەڵێک یاریزانی ناوازەی لەبەردەستە، بەڵام ناتوانێت وەک پێویست بەکاریان بهێنێت و هیچ دەستکەوتێک لەگەڵ ئەم هەڵبژاردە پڕ لە ئەستێرەیە بەدەست ناهێنێت."
K5 | 579 |
| 8 | ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئاماری هاوسەرگیری و جیابوونەوەی مانگی ئایاری ڕابردووی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق، بەبێ هەرێمی کوردستان، بڵاوکردەوە. بەغدا زۆرترین ڕێژەی هاوسەرگیری و جیابوونەوەی تۆمارکردووە.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاماری گرێبەستەکانی هاوسەرگیری و حاڵەتەکانی جیابوونەوەی مانگی ئایاری ڕابردووی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق، جگە لە هەرێمی کوردستان، بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنەکە، کۆی گشتیی گرێبەستەکانی هاوسەرگیری لە مانگی ئایاردا ٢٩٤٩١ گرێبەست بووە، هاوکات کۆی گشتیی حاڵەتەکانی جیابوونەوە لە هەمان مانگدا ٥٨٢٩ حاڵەت بووە.
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە پارێزگای بەغدا لە پێشەنگی ڕیزبەندیی گرێبەستەکانی هاوسەرگیری و حاڵەتەکانی جیابوونەوەدایە، بە جۆرێک لە کەرتی ڕەسافە ٤٥٤٢ گرێبەستی هاوسەرگیری و لە کەرتی کەرخ ٣٥٠٣ گرێبەست تۆمارکراوە.
لە بەرامبەردا، ژمارەی حاڵەتەکانی جیابوونەوە لە کەرتی ڕەسافە ١٢٤٤ حاڵەت و لە کەرتی کەرخ ٩٤٦ حاڵەت بووە.
K8 | 636 |
| 9 | بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی گواستنەوەی وشکانی، مور تەز ا شەحمانی، ڕایگەیاندووە کە زیادبوونی گەشتە وشکانییەکان و سیستمی ترانزێت بۆ گواستنەوەی بارەکان، کە پشکنینی گومرگی توند ناگرێتەوە، بووەتە هۆی زیادبوونی متمانە بە ڕێڕەوی بازرگانی عێراق و قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ناوخۆیی.
ئەو ئاماژەی بەوەشکردووە کە کردنەوەی دەروازەی ڕەبیعە (عێراق-سووریا) کاریگەریی ئیجابی هەبووە و پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ، 2026، گەشتە وشکانییەکانی ترانزێت لە دەروازەکانی عێراقدا لە دوو هەزار گەشت تێپەڕێت، لەکاتێکدا ساڵی 2025 زیاتر لە هەزار گەشتی ترانزێت تۆمار کراوە.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق جەخت دەکاتەوە کە دەتوانرێت سوود لە سیستمی گواستنەوە و ترانزێت وەربگیرێت بۆ بەهێزکردنی پێگەی ناوچەکە وەک ڕێڕەوێکی بازرگانی گرنگ کە بازاڕە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان بەیەکەوە دەبەستێتەوە، ئەمەش لە ڕێگەی باج و ڕسوماتەکانی پەیوەست بە ڕێکارەکانی ترانزێت و ڕێگەپێدان، کە ڕۆڵێکی ئەرێنی لەسەر بازرگانی عێراق دەبێت.
K8 | 623 |
| 10 | ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکایەتی شارەوانی عەربەت قۆناغی سێیەمی دابەشکردنی زەوی دەستپێکرد و 350 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشیناندا دابەش کرد.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، زەوییەکان بە تیروپشک و بەپێی خاڵبەندیی و بە ئامادەبوونی سەرۆکی شارەوانی عەربەت و ژمارەیەک لێپرسراوی حکومی ناوچەکە و نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکان دابەش کران.
بڕیارە قۆناغەکانی دابەشکردنی زەوی لە سنوری شارەوانی عەربەت بەردەوام بن بۆ ئەوەی هەموو ئەو کەسانەی مافی وەرگرتنی زەوییان هەیە، سوودمەند بن.
K8 | 580 |
| 11 | عێراق رێگری لە هاتنەژوورەوەی 1750 سەر گوێرەکە کرد کە لە کۆڵۆمبیاوە هاوردە کرابوون، دوای ئەوەی پشکنینەکان دەریخستووە تووشی نەخۆشیی ڤایرۆسیی کوشندەی تەبەق بوون.
بەڕێوەبەری ڤێتەرنەریی عێراق، دکتۆر محەممەد عەزیز، رایگەیاند کە وەزیری کشتوکاڵی عێراق، عەبدولڕەحیم شەمەری، بڕیاری قەدەغەکردنی هاتنەژوورەوەی ئەو گوێرانەی داوە کە لە کۆڵۆمبیاوە بۆ مەبەستی سەربڕین هاوردە کرابوون و گەیشتبوونە دەروازەی تریبێل لە سنووری پارێزگای ئەنبار.
نەخۆشیی تەبەق، کە نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و کاریگەری لەسەر سم و ژێر سمی ئاژەڵەکان دروست دەکات، بە خێراترین نەخۆشیی ڤایرۆسی بۆ بڵاوبوونەوە لەنێوان ئاژەڵەکاندا دادەنرێت.
وەزارەتی کشتوکاڵ جەخت دەکاتەوە کە دەبێت تەنیا رێگە بە هاتنی ئاژەڵ لە سەرچاوەی باوەڕپێکراو بدرێت بۆ پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتییان و ئابووریی نیشتمانی.
رێکارەکانی پشکنینی ورد بۆ ئاژەڵە هاوردەکراو و ترانزێتەکان، لەوانەش پشکنینی بەڵگەنامەکان و نموونەی خوێن، بەردەوام دەبن.
K8 | 623 |
| 12 | وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی نێوان ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی حوزەیران تا ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، مووچەی مانگی ئایاری ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران دابەش دەکرێت.
پرۆسەکە مامۆستایانی گرێبەستی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەگرێتەوە، لەگەڵ سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی گرێبەستن و تەمویلی مووچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆ دابین دەکرێت.
هەروەها بڕیارەکە سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەش دەگرێتەوە کە لەدوای ١ی تەمموزی ٢٠٢٤ بەشێوەی گرێبەست یان هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم دامەزراون و شایستە داراییەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێم خەرج دەکرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی، دابەشکردنی مووچە لەو ماوە دیاریکراوەدا بەردەوام دەبێت.
K8 | 656 |
| 13 | تەندروستی هەرێم: دوو حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمارکران
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوو حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی "تای خوێنبەربوون" لە شاری هەولێر تۆمارکراون. تووشبووەکان باوک و کوڕێکن (٧١ ساڵ و ٢٩ ساڵ) و دانیشتووی گەڕەکێکی ناو شاری هەولێرن.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەت، هۆکاری تووشبوونی ئەم دوو هاوڵاتییە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دوو هەفتە لەمەوبەر لەناو ماڵەکەی خۆیاندا ئاژەڵیان سەر بڕیوە و بەهۆی بەرکەوتنیان بە خوێن و پێکهاتەکانی ئاژەڵە تووشبووەکە، ڤایرۆسەکەیان بۆ گواستراوەتەوە.
لە ئێستادا هەردوو نەخۆشەکە لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدان؛ وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوە کردووە کە باری تەندروستی یەکێکیان جێگیرە، بەڵام ئەوی تریان باری تەندروستی ناجێگیرە.
وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاوڵاتییان دەکات بە هەموو شێوەیەک پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن و دووربکەونەوە لە سەربڕینی ئاژەڵ لەناو ماڵ و شوێنە گشتییەکاندا. هەروەها جەختی کردەوە کە لەکاتی دەرکەوتنی هەر نیشانەیەک لەسەر ئاژەڵەکانیان، تیمەکانی ڤێترنەری ئاگاداربکەنەوە و خۆشیان بە خێرایی سەردانی بنکە تەندروستییەکان بکەن.
k12 | 628 |
| 14 | رەشنووسی ئەمریکیی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە مەرجێکی نوێی "کەمترین" بۆ تەنککردنەوەی یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران و هاتووچۆی بێ باجی تەنگەی هورمز بۆ ماوەی 60 رۆژ لەخۆدەگرێت، ئەگەرچی رێگری لە دیاریکردنی باج لە ئایندەدا ناکات.
k12 | 611 |
| 15 | قالیباف: دانوستاندنەکانی ئێستا جیاوازن و ئاڵای سەرکەوتنمان هەڵکردوو
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، دانوستاندنەکانی ئێستای نێوان تاران و واشنتن جیاوازن لە قۆناخەکانی رابردوو و لەم مەیدانەدا "ئاڵای سەرکەوتن" هەڵکراوە، کە "دۆست و دووژمنانیش دانیان پێدا ناوە."
محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لەگەڵ تەلەڤزیۆنی فەرمیی ئێران (IRIB) رایگەیاند: "لە کاتی رێککەوتنی ئەتۆمیی پێشوودا کاتێک گفتوگۆ هەبوو، من ئەم رستەیەم وت؛ من دژی دانوستاندن نیم، بەڵام چ جۆرە دانوستاندنێک؟ دانوستاندنێک کە جۆرێک بێت لە خەبات جیاوازیی دانوستاندنەکانی ئێستا لەگەڵ قۆناخەکانی رابردوودا ئەوەیە کە ئەمڕۆ ئاڵای سەرکەوتن لە مەیدانەکەدایە کە دووژمن و دۆستیش دانیان پێدا ناوە.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران باسی لە رۆڵی هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی کرد و وتی، "گەلەکەمان شکۆمەندیی هێزە چەکدارەکانیشیان بینی، سەرەڕای ئەوەی لە بەرامبەر دووژمنێکی پڕچەکدا بوون."
ئەم لێدوانانەی قالیباف دوای ئەوە دێن، بەرپرسانی باڵای ئەمریکا مەرجەکانی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکەیان لەگەڵ ئێراندا ئاشکرا کرد. | 629 |
| 16 | وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: موشەکەکانی ئێمە هێڵی سوورن و بۆ دانوستان نین
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لەگەڵ راگەیاندنی ئیمزاکردنی رێککەوتنی لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ ئەمریکا رایگەیاند موشەکەکانیان هێڵی سورە و تەنها بۆ هێڕشکردن دروست کراون نەک دانوستان کردن لەسەریان.
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، موشەکەکانی ئێران تەنیا بۆ تەقاندن و بەرگریی دروستکراون نەک بۆ گفتوگۆ و دانوستان.
ناوبراو بە شێوازێکی تەنزئامێز ئاماژەی بەوە کرد کە "موشەکەکانی ئەوان بە هیچ شێوەیەک حەز ناکەن کەس قسەیان لەسەر بکات".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە رەسمی جەختی کردەوە کە لە هیچ پرۆسەیەکدا و لەگەڵ هیچ لایەنێکدا بە هیچ جۆرێک باس لە توانای بەرگریی ئێران ناکرێت و ئەم بابەتە هێڵی سوورە.
هاوکات، لە دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ دوێنێ رایگەیاند، رێگە بە ئێران دەدات هەندێک لە موشەکی باڵیشتیکی هەبێت، چونکە نادادپەروەرییە وڵاتانی دراوسێ موشەکی بالیستیکیان هەبێت و ئێران نەی بێت.
k12 | 574 |
| 17 | پۆلیسی دارستانی سلێمانی چاودێرییەکانی بۆ سەر دەریاچەکان چڕدەکاتەوە
وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئێستا کە ڕاوچییەکان دەگەڕێنەوە بۆ دەریاچەکان، هێزەکانمان چاودێرییەکانیان چڕکردووەتەوە، ئامانجیشمان لەمە ڕێگریکردنە لەو هەر شێوازێکی ناتەندروست و نایاسایی ڕاوکردن.
هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە لێدوانێکدا ڕاگەیاند، ئێستا کە ڕاوچییەکان دەگەڕێنەوە بۆ دەریاچەکان، هێزەکانمان چاودێرییەکانیان چڕکردووەتەوە، ئامانجیشمان لەمە ڕێگریکردنە لەو هەر شێوازێکی ناتەندروست و نایاسایی ڕاوکردن، کە ببێتە هۆی تێکدانی ژینگە ئاوی و ماسییەکان، بۆیە تەنیا ئەو ڕاوکردنە ڕێگەپێدراوە کە هێمنایەیە و دوورە لە دروستکردنی پشێوی.
ووتیشی، بەگوێرەی ڕێنماییەکان، بەکارهێنانی قولاب و تۆڕی کونی گەورە بە شێوەیەکی بێدەنگ ئاساییە، بەڵام ئەو شێوازەی کە تیایدا ڕاوچی تۆڕێکی گەورە دادەنێت و بە دەنگی بەرز و سووڕانەوەی خێرای بەلەم ماسییەکان دەترسێنێت، بەتەواوی قەدەغەیە، هەروەها، بەکارهێنانی تەقەمەنی، کارەبا، دەرمانی قڕکەر و تۆڕی ورد وەک کۆمەڵکوژییەکی ژینگەیی هەژما دەکرێن.
k12 | 622 |
| 18 | پزیشكیان و ترەمپ كۆتاییان بەجەنگی ئێران _ئەمریكا هێنا
گەرووی هورمز کرایەوە و ٣٠٠ ملیار دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئێران تەرخان کرا | 689 |
| 19 | ئەمریکا و ئێران یادداشتی لێکتێگەیشتنی فەرمی و ئەلیکترۆنیان واژۆ کرد بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان، کە بەهۆیەوە ئێران دەستی بە کردنەوەی گەرووی هورمز کرد و مۆڵەتی فرۆشتنی نەوتی بۆ ماوەی 60 ڕۆژ وەرگرت.
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ و سەرۆککۆماری ئێران مەسعود پزیشکیان بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی یادداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو وڵاتیان واژۆ کرد.
کۆشکی سپی پشتڕاستی کردەوە کە ترەمپ بە فەرمی واژۆی لەسەر یاداشتەکە کردووە و بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی ڕایگەیاند کە دەقەکە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرای کرد کە یاداشتەکە بە هەردوو زمانی فارسی و ئینگلیزی ئامادە کراوە و دانوستانەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی 60 ڕۆژ دەخایەنێت، لەگەڵ ئەگەری درێژکردنەوەی ئەو ماوەیەدا.
هاوکات لەگەڵ واژۆکردنی یاداشتەکە، تاران دەستی بە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی تایبەت بە گەرووی هورمز کردووە بۆ ئاساییکردنەوەی هاتوچۆی دەریایی و لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی 60 ڕۆژ دەتوانێت نەوتەکەی بفرۆشێت، ئەمەش وەک هەنگاوێکی کردەیی بۆ کەمکردنەوەی فشارەکان لە کاتی بەڕێوەچوونی دانوستانەکاندا.
K8 | 768 |
| 20 | وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کە لیستی مووچەی مانگی حوزەیران و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئایار لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا.
تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئایاری ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرد.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە هێشتا مامۆستایانی گرێبەست مووچەی مانگی ئایاریان وەرنەگرتووە کەلەسە داهاتی ناوخۆ دەدرێت و ژمارەیان 38 هەزار مامۆستایە.
K8 | 878 |
¡Ya disponible! Investigación de Telegram 2025 — los principales insights del año 
