uk
Feedback
🧠عەطا شێخ عەلی::عەطایی

🧠عەطا شێخ عەلی::عەطایی

Відкрити в Telegram

🧠تەرکیز بکە سەر ئەوەی ئەتەوێ، نەک ئەوەی ناتەوێ! • ڕاهێنەری یادگە ئەزموونی زیاد لە 5 ساڵ • گەڕیدەم بەدوای جوانی، دانایی و ڕاستی. • لێرە مێشک و دەروون باس ئەکەین بۆ ژیانێکی قووڵ و مانادارتر. ✍🏻خاوەنی «بەها گروپ Baha group»م https://t.me/Baha_Group_Channel

Показати більше
6 485
Підписники
Немає даних24 години
-17 днів
-3630 день
Архів дописів
هەندێک کات، کە کپ و کڕ، جوان و هێمن لەگەڵ خۆت تاک و تەنها ئەبیتەوە... چێژ لە چاودێری و نزیکی و سۆزی زاتێک ئەکەیت... ئەوکاتە تەنها گوێت لو دەنگی هەناسەکانت و چرپەی ڕۆحتە... بێ مۆبایل، بێ بوونی هیچ کەسێک لە ناو خەیاڵەکانت،،، تەنها ڕێ بە پەیامەکانی خوا و ئارامی نەفست ئەکەیت... ئەوە ئەو جەننەت و بەهەشتەیە، کە پێش هی دواڕۆژ، لە دونیا چەشتووتە..! شەوانی هاوین، ئەم چپانەی ڕۆحی زۆر تێدا هەست پێ ئەکرێت

🤲خودا تەنها هی چاکەکاران نییە ئەو خودای گوناهکارانیشە.. شەوێک، ڕۆژێک، کە هەست بە نزیکی خالقی میهرەبان و جوانمان ئەکەیت لەگەڵ دەرکەوتنی تریفەی مانگە شەو و گزنگی بەیان، تۆ تەوبە ئەکەیت... ئەوە جوانترین و ناسکترین کاتەکانی تۆیە🤲🌸

🧠💔ئەو کەسەی گێچەڵ یان دەستدرێژی بەسەر ئەکرێت، لە داهاتوو تووشی ئەم گرفتانە ئەبن: 🧠١- شێواندنی سیستمی یادگە و کابوسی بەردەو
🧠💔ئەو کەسەی گێچەڵ یان دەستدرێژی بەسەر ئەکرێت، لە داهاتوو تووشی ئەم گرفتانە ئەبن: 🧠١- شێواندنی سیستمی یادگە و کابوسی بەردەوام: مێشکی قوربانییەکە ناتوانێت ئەو ئازارە وەک ڕابردوو پۆلێن بکات! هەموو دەنگێک، ڕەنگێک یان بۆنێک، ڕێک ئەیبەنەوە ناو هەمان چرکەسات و کاتی تاوانەکە. لێرەدا مێشک بۆ ئەوەی لە شۆکی دەروونی بپارێزرێت، پەنا دەباتە بەر (میکانیزمی سڕکردنی ئۆتۆماتیکی) و (کپکردنی یادەوەرییەکان)، ئەمەش وای لێدەکات لە ژیانی ڕۆژانەیدا تووشی (نامۆیی، تێکچوونی تەرکیز و لەبیرچوونەوەی زوو بە زووی ڕووداوەکان ببێت)! 👰🤵٢- لەڕووی هاوسەرگیرییەوە زۆر تووشی کێشەدێت! بێ متمانە ئەبێ و ئەترسێت لە بەرکەوتنی جەستەیی و سۆزداری ئیتر..! 😥٣- سترێسی درێژخایەن و پووکانەوەی تووشەبێت فشاری کۆمەڵگا بۆ بێدەنگبوون (سەترکردن)، هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ لە جەستەدا بە بەرزی ئەهێڵێتەوە بە درێژایی ژیانی! ئەمەش دەبێتە هۆی خەمۆکی قووڵ، گۆشەگیری، و لاوازبوونی سیستمی بەرگری جەستە و زوو زوو نەخۆش کەوتن و لاوازبوونی! ❤️‍🩹٤- هەستی متمانە و ئارامی زۆر لەدەست ئەدات (بەتایبەت ئەگەر کەسەکە متمانەپێکراوبێت وەکو خزم- کەسی ئاینی- پزیشک و مامۆستا و..). بۆیە «سیستەمی متمانە» تێک ئەشکێت لەو کەسە! تەنها پسپۆڕانی دەروونیش ئەزانن، چەند ترسنەکە ئەو سیستەمە بشکێت لە مرۆڤ و تووشی چی گرفت و خەم و نەخۆشی جۆراوجۆری ئەکات لە ژیاندا..! 🔴 تکایە! مرۆڤ دەریایەکە لە شعوور و متمانە و شانازی و هەستیاری...، کاتێک ئەمانە تێک ئەشکێنیت، ژیانی ئەکەیتە دۆزەخێک بە مانای کەلیمە دۆزەخ! (لێی خۆش بە و ستری بکە و...) ئەم قسانە کوا فریای قوربانییەکە ئەکەوێت؟ کێ ئاگای لەم خەم و ناڵە و ئازارە کپەی ژیانی ئەبێت تا ئەبەد؟! تێکدانی کەعبە و ماڵی خواش و سووتاندنی هەرچی قورئان هەیە، لای خوا بە قەد ئیماندارێک گەورەتر نییە! پێغەمبەری خوا فەرمووی: «لَزَوَالُ الدُّنْيَا أَهْوَنُ عَلَى اللَّهِ مِنْ قَتْلِ رَجُلٍ مُسْلِمٍ» لەناوچوون و وێرانبوونی تەواوی دونیا، لەلای خوای گەورە سووکتر و ئاسانترە وەک لە کوشتنی یەک مرۆڤی مسوڵمان.» ئەی ئەگەر دەروون و ڕووحی بمرێ بۆ هەمیشە، نەک هەر ئەوە، ڕۆژانە بمرێت بەهۆی ئە وکارەساتانەوە؟!

❤️🧠🔹بمناسە bmnasa.com/Ata-ali

✨🧠💯تەرکیزی قووڵ و ئیدارەدانی وزەی مێشک

✨🧠🔴سیستەمی لەبەرکردنی ئایەت بە ژمارە، سیستەمێکی تایبەتە بە (پرۆژەی مێشکی کارا) و لە هیچ شوێنێکی تر بەو شێوەیە نییە..! ١-یاد
✨🧠🔴سیستەمی لەبەرکردنی ئایەت بە ژمارە، سیستەمێکی تایبەتە بە (پرۆژەی مێشکی کارا) و لە هیچ شوێنێکی تر بەو شێوەیە نییە..! ١-یادگە بەهێز ئەبێتەوە ٢-داهێنانی مێشک زیاد ئەبێت ٣-تەرکیز و سەرنج زۆر زیاد ئەکات ٤- چێژێکی تایبەتی هەیە https://t.me/Working_Brain10/209

💯✨🧠تەرکیزی قووڵ و وزەی مێشک بۆچی هەندێک ئەڵێن: شەوان چالاکترین؟ ئایا درووستە ئەمە؟ https://www.instagram.com/reel/DaMv23ON7Zw/?igsh=MXhrNWl4a2oxMjZqOA==

🔹🔹فیلمی پۆرن(ڕووت) و کاریگەری لەسەر مێشک🧠 زانیاری لەسەر پرۆژەی مێشکی کارا👇👇 https://t.me/Working_Brain10/173

❤️🧠 قاپ شۆرین و کاری بەرهەمداریان نەوتووە😁 👏🏻⚡️تەماشای ڤیدیۆیەکە بکەن https://www.instagram.com/reel/DaLMYkhN9Ii/?igsh=NHJqaHJnNWUyOXl3

✨🤲🌸ڕۆحی دایە و باوە هەرگیز نەمزانیبوو بوونی تۆ ئەوەندە جوانی و چێژ بەخشە💎 ساڵێکە تۆ هاتووی، دەیان ناخۆشیمان لێ ڕۆشت، خۆشی
✨🤲🌸ڕۆحی دایە و باوە هەرگیز نەمزانیبوو بوونی تۆ ئەوەندە جوانی و چێژ بەخشە💎 ساڵێکە تۆ هاتووی، دەیان ناخۆشیمان لێ ڕۆشت، خۆشی و ئاسوودەیی و پاکی ڕووی کردە ژیانمان... چێژی بەرپرسیارێتی و ئاسوودەییمان بەحەققەت چەشت.. بەخوا بە بوونی تۆ، پاکی و بەرائەتی تۆ، منی فێری زۆر وانەی مەعنەوی و ئەخلاقی کرد.. خوا تەمەنت پڕ خێر و جوانی بکات، بتکاتە مایەی بەرەکەت و جوانی کوڕە شیرین و خۆشەویستەکەم ٢٦-٦-٢٠٢٦ بوو بە ساڵێک کاکە یەحیا گیان😊🤲 خوا بەوانەی ببەخشێ وا نییانە، ئەوەشی هەیەتی ساڵحان بێ و چاویان ۆێی ئۆقرە بگرێ...

✨🧠📚لاوازترین خاڵی مرۆڤ ڕاهاتنە ئەوکاتەی ڕادێین بە هەبووەکان، وانازانین نیعمەتە، وادەزانین دۆخی سروشتیە. کاتێک لەدەستیان دەد
✨🧠📚لاوازترین خاڵی مرۆڤ ڕاهاتنە ئەوکاتەی ڕادێین بە هەبووەکان، وانازانین نیعمەتە، وادەزانین دۆخی سروشتیە. کاتێک لەدەستیان دەدەین ئەنجا هەست بە بوونیان دەکەین. ئەو شتانەی پێیان ڕادێین، پرسیاریاریان لێناکەین، بۆیە ڕاهاتن بکوژی مەعریفیشمانە، مرۆڤ بەسروشتی خۆی ئارەزووی ڕاهاتن دەکاتەوە، نەک ڕامان، ئێمە هێندەی حەزمان لەبەکاربردنە، حەزمان بە بیرکردنەوە نیە، بۆیە کاتێک کۆنتێکستە باوەکە دەگۆڕێت، مرۆڤ دەپرسێت. مرۆڤ لەناو ڕاهاتنتدا، خۆی بیردەچێتەوە، چونکە تێکەڵ بەو شتانە بووە پێیان ڕاهاتووە. بیریان لێناکاتەوە وەک هەبوویەکی جیاواز عەقڵیش بەهای ئەوشتانە نازانێت کە هەن، بەڵکو ئەوشتانەی لەژێر هەڕەشەدان مانا وەردەگرن بۆیە دەوترێت .. ڕاهاتن حیجابێکە، بەسیرەتی مرۆڤ دەکوژێت بەدەر لەوەی تەرککردنی ڕاهاتن چەند سەختە لەسەر مرۆڤ بیربکەرەوە گەنجێک تا دایک و باوکی هەن، هەست بەبوونیان ناکات، کاتێک لەدەستیان دەدات، دەزانێت هەبوون، د.سەلمان نادر

✨🧠یادگە چییە؟ 💯چۆن بەهێز ئەکرێت؟ بینێرە بۆ ئەزیزانت https://youtu.be/ZJ0l6T6Mf9A?si=yqyuCBKsGPoVhN4m
✨🧠یادگە چییە؟ 💯چۆن بەهێز ئەکرێت؟ بینێرە بۆ ئەزیزانت https://youtu.be/ZJ0l6T6Mf9A?si=yqyuCBKsGPoVhN4m

✨🧠یادگە چییە؟ 💯چۆن بەهێز ئەکرێت؟ بینێرە بۆ ئەزیزانت https://youtu.be/ZJ0l6T6Mf9A?si=yqyuCBKsGPoVhN4m

🔴🔽🔴پاکی ئیسلام دەبینن ؟ بچوکترین پەڵە بە شوێنکەوتەکانیشیەوە دەرکەوێت دنیا پێی دەزانێت چونکە بەراوردی دەکەن بە پاکی ئیسلام خەڵکیتر و مولحید و … شەو و ڕۆژ سەرو لوتیان لەناو زەلکاوی خراپەکاری و بۆگەنی و …. کەس باسیشیان ناکات چونکە هەرچی بکەن لێیان چاوەڕوان دەکرێت ئیسلام چارەسەرە 🔻

🔹✨هەرکەسێک قورئانی خۆشبوێت، ئەوا خوای خۆشویستووە»🤍 سوفیانی کوڕی عویەینە (ڕەحمەتی خوای لێبێت) ئەفەرموێت: «سوێند بە خوا، ناگە
🔹✨هەرکەسێک قورئانی خۆشبوێت، ئەوا خوای خۆشویستووە»🤍 سوفیانی کوڕی عویەینە (ڕەحمەتی خوای لێبێت) ئەفەرموێت: «سوێند بە خوا، ناگەنە لوتکەی ئەم کارە (ئیمان و دینداری) تاوەکو هیچ شتێک لەلاتان خۆشەویستتر نەبێت لە خودا. وە هەرکەسێک قورئانی خۆشبوێت، ئەوا خودای خۆشویستووە، (کەواتە) لەوە تێبگەن کە پێتان دەوترێت.»

🧠🔴زانیاری و ئۆفەری بەشداری کردن🤩 بەخێربێیت بۆ گەشتی نوێبوونەوە و هێز و هیوا🥰⚡️🧠 فەرموون ئەم فایلە بخوێننەوە تاوەکو زانیاری و نرخی پرۆژەکە بزانن👏 🔴ئاگاداربە، گروپی دووەم 1-7 دەست پێ دەکات 🍵💖لە داهاتوو دەزانیت، ئەو پارەیەی لە تەندروستی و مێشکت سەرفی ئەکەیت، لە دەستت نەچووە، پاشەکەوتت کردووە🧠 ❤️‍🩹دوودڵ مەبن، دوودڵییەکان خیانەتمان لێ دەکەن! ⚡️⚡️🔴بۆ بەشداری کردن هەر ئێستا نامە بنێرن بۆ ئەم ئەکاونت👇👇👇 https://t.me/brain_working_support

🧠🔹🔹بەهێزترین تەکنیک بۆ لەبەرکردنی قورئان, ئیخلاص و ئیرادەیە..!

ئەم کوڕە جوانە ناوی مەحموود و خەڵکی غەززەیە، تەواوی خێزانەکەی له جەنگدا لەدەستداوە و بە تەنیا ماوەتەوە، بێ دایک و باوک و خوشک
ئەم کوڕە جوانە ناوی مەحموود و خەڵکی غەززەیە، تەواوی خێزانەکەی له جەنگدا لەدەستداوە و بە تەنیا ماوەتەوە، بێ دایک و باوک و خوشک و برا ڕووبەڕووی سەختییەکانی ژیان دەبێتەوە!سەرەڕای زۆریی برینەکان و ئازارەکانی،مەحموود ئەمڕۆ توانی تەواوی قورئانی پیرۆز لەبەر بکات! ئەمانە ئەو پاڵەوانە ڕاستەقینانەن کە شانازییان پێوە دەکەین، نەک پاڵەوانەکانی تۆپی پێ!

🧠⏰ تۆ بەکارهێنەر نیت، بەڵکو خودی کاڵاکەیت! 🔹....

❌❌🟢🟢چاڵنجێکی گرنگ و بەسوود✅✅ بێ بەرامبەر ✔️✔️✔️ https://t.me/Ataee10/1239