🧠عەطا شێخ عەلی::عەطایی
الذهاب إلى القناة على Telegram
🧠تەرکیز بکە سەر ئەوەی ئەتەوێ، نەک ئەوەی ناتەوێ! • ڕاهێنەری یادگە ئەزموونی زیاد لە 5 ساڵ • گەڕیدەم بەدوای جوانی، دانایی و ڕاستی. • لێرە مێشک و دەروون باس ئەکەین بۆ ژیانێکی قووڵ و مانادارتر. ✍🏻خاوەنی «بەها گروپ Baha group»م https://t.me/Baha_Group_Channel
إظهار المزيد6 499
المشتركون
-524 ساعات
-217 أيام
-4130 أيام
أرشيف المشاركات
🧠🔴لە جیهانی سەرمایەداریدا، هیچ شتێک بێبەرامبەر نییە..
هەرشتێک بێبەرامبەر پێتدرا، ئەوا تۆی کاڵاکە!
نم// کۆمپانیای مێتا کە خاوەنی (فەیسبوک ئینستاگتام و واتساپ و ثرێدە) بەهاکەی بە ترلیۆنێک و چوارسەد ملیار دۆلارە!
مانگانە نزیکەی 8ملیار دۆلار مەسروفێتی!
بێبەرامبەر کە بەکاری دێنیت، وا ئەزانین خێر و صەدەقەیە؟!
Repost from Lens - لێنز
شێتێکی سەرخۆش پەلاماری پیاوێکیداوە
ئەم مورتەزەقەی زایۆنیە پەنجاجار ئەڵێت پیاوێکی عەرەب پەلاماری پیرەپیاوێکی کوردیداوە
بۆچی ؟
بۆ ئەوەی گەنجێکی کوردیش دەفع ببێت هەمان تاوان بکات بەرامبەر پیرەپیاوێکی عەرەب و نانی ئەم مورتەزەقە زایۆنیانە چەورتر ببێت
رسوایانکەن
کە بینیم، من بە هەزار تامەزرۆیی و یادگاری ساڵانی پێشوو دڵم گەشایەوە، ئەو بە گۆڕانێکی سەیر، لە هەموو وجود و سروشت و ژیانی سڵاوێکی ساردی لێ کردم... خۆزگا هەر جاران بووایە و ئێستایەک نەبووایە!
💐❤️🩹ئەم کەناڵە بە بەرەکەتی دۆستێکم دامنا کە خەڵکی وڵاتێکی ترە... وتی کەناڵێک دابنێ و شتی تیا بنووسە
سەرەتا بۆ چەند دۆستێکم نارد و دواتر بەرەکەتی ئێوەشی تێکەڵ بوو
شتێک بیرم لێ نەکردبێتەوە لە ژیانم، لە پلان و کارم، ئەم کار و ناوبانگ و سەرقاڵییەی ئێستامە..!
🥰زانکۆی ئیسلامی مەدینە... بیرتانەکەم دۆستە ئەزیزەکانم!🥲
هەر شوێنێک لەوێ، یادگارییەکی تیایە، حەسرەتێک، هیوایەک، دوعایەک،، گوناهێک، خۆشییەک، خەمێک، پلانێک.... مرۆڤ دەریایەکە لە هەست و بیر و ئیحساس!
چەند پەستم لە مرۆڤگەل و بەناو زانستگەلی ئەمڕۆ! مرۆڤ ئەکاتە کاڵایەک و بوونەوەرێکی ڕووکەش و سادە و حوکم بەسەردراوی پێش وەخت،،، بە بێ ئەوەی گوزەرێکی کردبێ بە ناو ژیان و ڕۆمانەکەی..❤️🩹
Repost from TWANA ACADEMY CHANNEL
ئینگلیزی بە سروشتی فێر ببە، نەک بە زۆر! 🧠✨
ئینگلیزی فێربوون بەبێ گرامەر؟! 🤯
بەڵێ، بە سیستەمی NLP زمانەکە ڕاستەوخۆ دەچێتە ناو مێشکت.
🔹 100+ وانەی تۆمارکراو.
🔹 پراکتیزەی ڕۆژانە و وەڵامی مامۆستا.
🎁 + 2 ئەپڵیکەیشنی دیاری.
📌 نرخەکەی لە دوای داشکانی %70 بوە بە 29,000 تەنها بۆ 100 بەژداربووی سەرەتا ⏳🕧
نەهێڵیت دەرفەتەکە لەدەستت بچێت:
بۆ بەژداری کردن نامە بۆ ئەم تێلیگرامە بنێرە
@TwanaAcademy
Repost from N/a
فێرخوازانی ئازیز، لەئێستاوە دەرگای خۆتۆمارکردن لەئەکادیمیای مودەڕڕیس دەکرێتەوە و دەتوانن ناوتان تۆمار بکەن.
بۆ ناونووسین و پڕکردنەوەی فۆڕمی بەژداری، کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:
کلیک لێرە بکەن
هاوڕێکەت ئاگاداربکەرەوە و ببە بە هاوبەشی پاداشتی نەبڕاوەی.
#ئەکادیمیای_مودەڕڕیس
#دڵۆپ_بۆ_دەریا
🔴🧠گەورەترین چاکە و تەقوا، نەکردنی خراپەیە!
لە مامەڵە و پەیوەندی، هەمیشە ئەمەت لە 🧠بێت:
نە خراپە ئەکەم بەرامبەری، نە قبوڵی خراپەش ئەکەم بەرامبەرم... دواتر چاکە و سوود و ئەو شتانە دێت!
گەر ئەم یاسا بنەڕەتییە نەزانی، خۆشت نازانی خەریکی چیت و بۆچی ڕۆژێ باشن لەگەڵت و ڕۆژێ خراپ...
Repost from N/a
مودەڕڕیس
دڵۆپ بۆ دەریا
بەناوی پەروەردگاری زانای کارزان
خۆشبەختانە ئاشکرا و بەرچاوە، کە بە بەردەوامی ژمارەی خوێندکارانی زانستە شەرعییەکان لەنیشتیمانمان، ڕوو لەزیادبوونە، ڕۆژانەش چەندین نموونەی بەرزی هیممەتی گەنجانمان دەبینن، لەفێربوون و فێرکردندا، سەرەڕای سەختی ژیان و کەمی دەرفەت.
دەمێکە بە پێویستی دەزانین، لەو ڕووەوە خزمەتێکی شایستە بە گەنجانمان بکەین و پێکەوە لەپڕۆژەیەکی هاوبەشدا کۆببینەوە، کە تیایدا ڕەسەنایەتی دوێنێ و ئاسانکاری و پێشکەوتنی ڕۆژگار کۆبکرێتەوە.
بۆیە لەسۆنگەی هەستکردنمان بەم بەرپرسیارییەتە، دەرهەق بە زانست و زانستخوازان، هەستاین بە دامەزراندنی ئەکادیمیای ئۆنلاینی (مودەڕڕیس).
لێتان شاراوە نییە، زۆرێک لەزانستە شەرعییەکان، دابەشدەکرێن بۆ سێ ئاست: ئاستی سەرەتا، ناوەند، کۆتایی.
ئاستی سەرەتاش، وەک یەکەم هەنگاو بۆ گەشتن بە پلە باڵاکانی عیلم، گرنگییەکی تایبەت و کاریگەرییەکی بەرچاوی هەیە لەسەر ڕێڕەوی هەر خوێندکارێک.
بۆیە ئێمە لە(ئەکادیمیای مودەڕڕیس) وەک هەنگاوی یەکەم، بەوپەڕی هەوڵمانەوە بۆ ئاستی یەکەمی زانستەکان لەخزمەتتاندا دەبین، بە ڕەچاوی ڕێچکە و ڕێبازی پێشینی چاکمان لەفێربوون و فێرکردندا، ئامێتە لەگەڵ ئاسانکارییەکانی سەردەم.
تایبەتمەندییەکانی مودەڕڕیس:
١ـ لەمودەڕڕیسدا، خوێندکار ئاستی یەکەمی هەموو زانستەکانی قۆناغی یەکەمی زانستەکان ئەخوێنێت.
وەک: نەحو، سەڕف، بەلاغە، ئەدەب و لوغە، موستەڵەحی حەدیس، ئوسوڵی فیقهـ، فیقهـ، تەفسیر، حەدیس، ئاداب، تەزکییە.
٢ـ خوێندکار لەسەر بەرچاوڕوونیەکی تەواو ئەبێت، بە کۆی زانستە شەرعییەکان و بیروباوەڕ و فیکر و بژاری دەروون.
٣ـ لەمودەڕڕیسدا، ڕەچاوی ئاستی زانستی و سەرقاڵی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا کراوە و بۆ هەموان دەست ئەدات.
بۆیە ماوەی خوێندن دوو ساڵە، هەفتانەش تەنها سێ وانە دەخوێندرێت.
٤- دەرگای بەژداری بۆ هەموان کراوەیە و هیچ مەرجێکی پێشوەختە نییە.
هەرچەند باش وایە، بەژداربوو خوێندنی قۆناغی سەرەتایی قوتابخانەی تەواو کردبێت.
٥- هەموو ئاسانکارییەکانی ڕۆژ و تەکنۆلۆژیا، فەراهەم کراوە، لەدیزاینی وردی وانەکان و هێڵکاری و بەرزی کوالیتی، لەئاستی ناوەندە گەورەکانی جیهانی ئیسلامیدا.
٦- خوێنکار، بە ئاسانی پەیوەندی بە مامۆستایانەوە ئەکات و پرسیارەکانی ئەگەیەنێت، بۆ نەمانی هیچ ناڕوونییەک.
ئەمەش چارەسەری گەورەترین کێشەی خوێندنی ئۆنلاینە.
٧- بۆ ڕزگارکردنی فێرخواز لەتێکەڵی و کۆکردنەوەی تەرکیزی، لەیەک کاتدا تەنها یەک زانست دەخوێنرێت و لەکۆتایی هەر زانستێکدا، تاقیکردنەوە ئەنجام ئەدرێت،
لەکۆتایی ئەکادیمیاشدا، بڕوانامەی تایبەت بە ئاستی یەکەم دەدرێت بە خوێندکاران.
٨- مەنهەجەکانی ئەکادیمیا، مەنهەجی ڕەسەن و پشت پێ بەستراون لەجیهانی ئیسلامیدا.
٩- بێگومان خوێندن بێ بەرامبەرە.
لینکی کەناڵی تیلیگرام:
https://t.me/mudarrisacademy
لینکی کەناڵی یوتیوب:
https://youtube.com/@mudarrisacademy?si=lY-VARrP_6CFuaUP
«پەروەردگارا! من داوای دڵێکت لێ دەکەم کە بە هیچ شتێکەوە نەبەسترێتەوە جگە لە تۆ،
وەرەزامەندییەک کە بەسەر هەر تەنگژەیەکی ناوخۆییمدا زاڵ بێت.
لەو دونیایەدا میهرەبانی و لوتفی تۆم بەسە،
چونکە ئەگەر تۆ ڕازی بیت، هەموو شتێک ئاسان دەبێت.»
متاح الآن! بحث تيليغرام 2025 — أهم رؤى العام 
