ch
Feedback
🧠عەطا شێخ عەلی::عەطایی

🧠عەطا شێخ عەلی::عەطایی

前往频道在 Telegram

🧠تەرکیز بکە سەر ئەوەی ئەتەوێ، نەک ئەوەی ناتەوێ! https://bmnasa.com/Ata-ali

显示更多
6 455
订阅者
+524 小时
+77
-2930
帖子存档
🟡4 جۆرەکەی خۆبەراوردکردن #خولی_خووەکانم https://t.me/Ataee10/1331

تێڕامان #تدبر(اللهم إني أسألك خير هذا اليوم.. فتحه ونصره. (خودایە من داوای خێری ئەم ڕۆژەت لێ دەکەم.. کرانەوەی دەرگای خێر و سەرکەوتنی..) بۆچی (سەرکەوتن) لەگەڵ زیکرەکانی بەیانیاندا باسکراوە؟ باسکردنی سەرکەوتن وەک ئامادەکارییەکە بۆ چوونە ناو جەنگە گەورەکانی ڕۆژانە لەگەڵ شەیتانەکاندا.. چونکە هیچ ڕۆژێک دەست پێ ناکات ئیللا شەیتانەکان لە شەودا پلانیان داناوە دژی ئیمانی بڕوادار.. و پیلانیان بۆ چنیوە.. و دەزانن کام لە ئەندامەکانی جەستەی دەکەنە ئامانج.. و چ وشەیەک دەخەنە سەر زاری.. و چ تەماع و ئارەزوویەک ڕایکێشێت؟ و خاڵە لاوازەکانی چین؟ و لە کوێدا ئیمان و سەبری لاواز دەبێت؟ و چۆن بەوانە تاقی دەکەنەوە؟ و قۆستنەوەی غافڵبوونی.. وە لە ڕێگەی نەفس و ئارەزوویەوە دێنە ژوورەوە.. بەم شێوەیە شەوانە تاقم و لایەنەکان (حزبەکان) کۆدەبنەوە بۆ هێرشکردنە سەر دڵی بڕوادار و ئیمانی.. بۆیە هیچ سەرخەرێک بۆ بڕوادار نییە جگە لە خودا، لەبەر ئەوە داوا لە خاوەنی سەرکەوتن دەکات کە سەرخەری بێت و دەڵێت: (وأسألك نصره - و داوای سەرکەوتنی لێ دەکەم).. بڕوادار وشەی (النصر - سەرکەوتن)ی بە ڕەهایی و بەربڵاوی هێناوە: بۆ ئەوەی داواکارییەکەی هەموو شێوەکانی سەرکەوتن بگرێتەوە.. و بەسەر سەرجەم دوژمناندا.. ئەمەش یەقین و دڵنیایی لای ئەو بەدی دەهێنێت بەرامبەر بە (سەرخەر) کە خودای پاک و بێگەردە.. و دەبێتە هۆی خۆپاراستن و پشت بەستن بە خودا.. و بەدەستهێنانی هێز تەنها بەو.. لەگەڵ سەبر و تەقوا.. بە شێوازێک کە چاودێری ئەندامەکانی جەستەی دەکات تا دوژمنان لەوێوە نەیەنە ژوورەوە.. جا ئەگەر خودا دوعاکەی لێ وەرگرت، سەرکەوتووی دەکات تاوەکو کاتی ئێوارە دێت.. پاشان ئەم زیکرە دووبارە دەکاتەوە بۆ جەنگی شەوانە: (اللهم إني أسألك خير هذه الليلة .. ونصرها - خودایە من داوای خێری ئەم شەوە و سەرکەوتنی لێ دەکەم). بۆیە بڕوادار هەمیشە بە سەرکەوتوویی دەمێنێتەوە مادام داوای یارمەتی بکات و هەستی پێ بکات.. و دڵ و هۆشی ئامادە بێت.. جا هەرکەسێک ئەمە بزانێت، زیکرەکە دووبارە دەکاتەوە و تێیدا ڕادەمێنێت، و لەسەر وشەکانی دەوەستێت و پیتەکانی دەکێشێت (بە لەسەرخۆیی دەیڵێت) تاوەکو دڵی پێی پڕ دەبێت پێش زمانەکەی. ---

🔴🔴بەپەلە دەنگی تەقەیەکی زۆر دێت لە سلێمانی ئاگاداری؟ _______________________________ دەی بەخوا من لە سلێمانیم و هیچیش نییە! ئەمە هەواڵی ئێستای پەیجێکە! بەم نیوەشەوە پەیجێکی بەناو ئیسلامی و پەیامدار، یادێکی خوات بیربخاتەوە باشە یان ئەم شتە حەرامە؟!

🔴🔴🔴🔴 ئەگەر تۆ سبەی هەستایت و هیچ کێشەیەکت نەبوو، بێتاقەت و خەمبار و ترساو نەبوویت، ئەوا بزنسەکەی ئەوان لە زەرەردایە..! بە
🔴🔴🔴🔴 ئەگەر تۆ سبەی هەستایت و هیچ کێشەیەکت نەبوو، بێتاقەت و خەمبار و ترساو نەبوویت، ئەوا بزنسەکەی ئەوان لە زەرەردایە..! بەشێکی زۆری ئابوری ئەم سەردەمە لەسەر ترس و خەم و دڵەڕسوکێ بونیاد نراوە، تا ئەوەی لەو ترس و بێ ئاگاییە زۆرە تۆ نەخۆش بکەویت و بترسی و بکڕیت و بفرۆشیت بە بێ ئەوەی بزانیت بۆ وات کردووە! سەرخۆش و سەرشێواوت ئەکەن هێندە ترسو. خەم و دڵەڕاوکێت ئەدەنێ، لە کاتێکدا بارودۆخەکە هەر زۆر نۆرماڵ و ئاساییە لە ڕاستیدا... بڕۆرە خزمەتی قورئان، سروشتی پەروەردگار، ئاژەڵەکان، مرۆڤە سادە و باشەکان... خوا ملیۆنان ساڵە ڕزقی ترلیۆنان مەخلوقی خۆی ئەدات بێ ئەوەی کەسیش بزانێ و ئاگای لێ بێ...

🔴🧠 نازانم ئەمڕۆت چۆن بوو، بەس سبەی با بە خەم و خەفەت و گوناهـ نەچێتە سەر... بەڕاستی مرۆڤ لە بینینی خۆر و ئاسمان و بوونەوەرەکانی تر لە نزیکی خودا ژیان، خودسۆزی لەگەڵ خۆی، زۆر دەستکەوتی دنیا و قیامەتی لە دەستدایە.. خۆشەویستی و لێخۆشبوونی خوا، پارەی زۆر و ١٢ ساڵ خوێندنی تێ ناچێت، دڵێکی موخلیص و تەوبەکار و لاشەیەکی فەرمانبەجێی ئەوێ! ﴿إِلّا مَن أَتَى اللَّهَ بِقَلبٍ سَليمٍ﴾

✔️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️

💡🥹 چی هەستێکت بووە، کاتێ دەست بە باخەڵی جلێکت کردووە، سەیرەکەی بڕێک پارەی تیایە هەر نەتزانیوە هەیە؟! ئەبێ چی هەستێک بێت لە
💡🥹 چی هەستێکت بووە، کاتێ دەست بە باخەڵی جلێکت کردووە، سەیرەکەی بڕێک پارەی تیایە هەر نەتزانیوە هەیە؟! ئەبێ چی هەستێک بێت لە قیامەت، کۆمەڵێک مرۆڤ دێن بەرگریت لێ بکەن و شاهێدی خێرت بۆ بدەن و بپاڕێنەوە لای خوا بۆت، کە تۆ هەر نایانناسیت و نازانیت چیت کردووە وا ئەکەن بۆت! کۆمەڵێکی زۆر خێری فریادڕەست هەیە هەر نازانی چۆن بۆت هاتووە! یارمەتی ئەو کەسە هەژارەت داوە دوعایەکی خێرت بۆ ئەوی تر کردووە شتێکت نووسیوە یەکێ سوودی لێ بینیوە پەیجێکت هەبووە بووی بە هۆی خێری زۆر لینکێکی باشت بۆ دۆستێکت ناردووە ستۆرییەکت داناوە بیری کەسانێکت خستووەتەوە بەکورتییەکەی؛ وەکو ڕەزا مارمێلک لە فلیمەکەدا وتی: ڕێگاکانی گەشتن بەخوا زۆر زۆرە! 😔ئەی پێچەوانەکەشی ئەبێ چەند ناخۆش بێ و چیت لێبێت! ✍🏻💸🧠 بەجددی ئەم دنیا فرسەتێکی عەجیبە بۆ مرۆڤانيک بیانەوێت، بەختەوەری و سەرفرازی بەدەست بێنن! 😊وێنەکەشم لەگەڵ شێخ (حسین عبدالرازق)، ئینسانێکی بەڕێز و پڕ زانستە مصرییە و لە تورکیا دائەنیشێت.. چەندین ساڵە من وتە جوانەکانی لە مێشکم لەبەرکردووە و گوێم لە بابەتە جوانەکانی گرتووە و هەر ناشمناسێت؛ دوێنێ لە سەردانێکی بۆ (ئاستانە) بینیم و چوومە خزمەتی و پێم وت: کە چەند سەبەبێکی خێری بۆ من و چەند خۆشم ئەوێی! بەلەبەر قسەکانی خۆیم وتەوە و دڵی پێی گەشایەوە☺️

🟢جۆینی ئەم کەناڵە بکەن ئەزیزان https://t.me/mun4jat

🧠ئەو کەسەی لە ژیانیدا 'بۆچی'یەکی هەبێت، دەتوانێت بەرگەی نزیکەی هەر 'چۆنێك' بگرێت." ✍🏻ڤیکتۆر فرانکڵ 🤝مـــانـــا، سەختییەکان
🧠ئەو کەسەی لە ژیانیدا 'بۆچی'یەکی هەبێت، دەتوانێت بەرگەی نزیکەی هەر 'چۆنێك' بگرێت." ✍🏻ڤیکتۆر فرانکڵ 🤝مـــانـــا، سەختییەکان ئەکات بە دەرفەت💵

💣🧠 کاریگەری زۆر تەماشاکردن و خوێندنەوەی قورئان https://t.me/Ataee10/245

🟢🧠بەقەد ڕزقەکەت خەم و پەژارەت هەیە...!

❔❤️🧠 بەکوێ گەشتی گەنجۆ؟ دۆشداماوی لە نیوەی ڕێ؛ نە گەشتی بە ئیسراحەتی نەزانەکان؛ نە چەشتت چێژی عارفەکان..!

🧠❤️مقامك حيث أقامك! إذا أردت أن تعرف عند الله مقامك فانظر أين أقامك... إذا شغلك بالذكر فاعلم أنه يريد أن يذكرك.. وإذا شغلك بالقرآن فاعلم أنه يريد أن يحدثك.. وإذا شغلك بالطاعات فاعلم أنه قربك.. وإذا شغلك بالدنيا فاعلم أنه أبعدك.. * وإذا شغلك بالدعاء فاعلم أنه يريد أن يعطيك.. فانظر لحالك بم أنت مشغول.... فمقامك حيث أقامك..

🧠❤️مقامك حيث أقامك* إذا أردت أن تعرف عند الله مقامك فانظر أين أقامك... إذا شغلك بالذكر فاعلم أنه يريد أن يذكرك.. وإذا شغلك بالقرآن فاعلم أنه يريد أن يحدثك.. وإذا شغلك بالطاعات فاعلم أنه قربك.. وإذا شغلك بالدنيا فاعلم أنه أبعدك.. * وإذا شغلك بالدعاء فاعلم أنه يريد أن يعطيك.. فانظر لحالك بم أنت مشغول.... فمقامك حيث أقامك..

﴿وَبِالأَسحارِ هُم يَستَغفِرونَ﴾

لە ڕابردوودا زۆر ڕقم لە مێسی بوو بەڵام باوەڕکەن ئێستا هەم معجبم هەم چێژ ئەبینم لەو توانا و هونەرەی وەکو شەخسی خۆی هەر بژیت بەڕاستی جار جار ئەکەوێت پێش چاوم یاری کردنی، سەرسام ئەبم بەدیاری بەس لەم یارییە ئیسپانیا دڵخۆشی کردم لەبەر غەززە😔🤲

بڵێ حەمە جاف قسە مەکە ئەوەنە بێدەنگە مێسی بە تۆ ژیر نابێتەوە

پیرۆۆۆۆززززە لە غەزززەەەە

اللللەەەەەەە

تەواو فرۆشراین ئاخر کەی کاتی فاوالە