es
Feedback
🧠عەطا شێخ عەلی::عەطایی

🧠عەطا شێخ عەلی::عەطایی

Ir al canal en Telegram

🧠تەرکیز بکە سەر ئەوەی ئەتەوێ، نەک ئەوەی ناتەوێ! https://bmnasa.com/Ata-ali

Mostrar más
6 452
Suscriptores
Sin datos24 horas
+207 días
-330 días
Archivo de publicaciones
🚫🚫وزە پەرستی و شیرک! زۆر گرنگ و هۆشیارییەکی پێویست! نە زانستە نە شەرعییە ئەم بابەتە دەستی خۆشی لە لانا خان کە ئەم هۆشیارییە بڵاو ئەکاتەوە🤲 هاوکاری بن🤝

🔴هۆشـداریی و بابەتێڪی گرنــگ. "بەشی یەڪەم"

🧠🔥 وانەیەکی جیاواز و گرنگم لەسەر تەرکیز https://youtu.be/jkJFNp3jVRk?si=ZQJBFCwfU15WRKiM

🧠🫶مرۆڤەکان بە پێی بەرژەوەندییەکان پەیوەندی ئەبەستن بەرژوەندی ماددی، عەقڵی، دەروونی، تەندرووستی، خێزانی ئیش لێهاتوویی.... کەواتە تا کارامەییت هەبێت و ماددەکانی بەرژەوەندی لە تۆدا هەبێت، زیاتر دەور و مجلیس و پەیوەندی هەیە. ئایا بەرژەوەندی خراپە؟ نەخێر. ئەمە سروشتی خوایە دایناوە بۆ مرۆڤ. بەڵام (چڵێسی، بێ وەفایی، ئیرەیی، خودسەنتەری و حەزپەرستی...) ئەمانە خراپ و نەشیاون... ئەگینا هەر خودی تۆ ئەم پۆستە ئەخوێنیتەوە، بەرژەوەندییەک لە نێوان من و تۆ هەیە ( کە باشەیە)

لە خۆتەوە گومان مەبە...نە باش نە خراپ.

"پاش ئەوەی نییۆ خەبەری دەبێتەوە، دەست دەکات بەبینینی جیهانەکەی مەیترێکس لەسەر شێوەی کۆد و ژمارە. ئەوەی خەڵک بە بینا و خەستەخا
"پاش ئەوەی نییۆ خەبەری دەبێتەوە، دەست دەکات بەبینینی جیهانەکەی مەیترێکس لەسەر شێوەی کۆد و ژمارە. ئەوەی خەڵک بە بینا و خەستەخانە و سەیارە دەیبینێت، ئەو دەزانێت ڕاستی نییە و تەنها کۆدی خوارزمییە. تۆش ئێستا لەناو موبایلەکەت وادەزانیت لەناو ژیانیت و سەیری ژیان ئەکەیت، بەڵام لەڕاستیدا هیچ ژیانێکی ڕاستەقینە بوونی نییە لێرە، تەنها کۆمەڵە کۆد و ژمارەیەکی خوارزمییە تۆیان دیل کردووە بەدیارییەوە، ڕۆژانە +8 سەعاتی ژیانت لەم دنیا ساختەیە بەسەردەبەیت لەسەیرکردنی خەڵکی، بەڵام گەر ژەنگی چاوەکانت لاچوو دەزانیت، دنیای موبایلەکەت دنیایەکی ساختەیە، زۆر تێیدا مەمێنەوە."

🫶🧠چیژ جیایە لە شادی شادی گەشە ئەکات و زیاد ئەبێت چێژ هەنووکەییە و دێت و ئەڕوات، گەشە ناکات.

🧠🔝 ناتوانیت بگەیتە تەرکیزی قووڵ، ئەگەر جەستەت وابزانێت لە گۆڕەپانی جەنگدایە!

🔝🧠 لەڕادەبەدەر وریابوون (Hypervigilance) بێنە پێش چاوت لە ناو دارستانێک ڕێ ئەکەیت و خەریکی بیرکردنروەی قووڵ و چێژ بینینیت..
🔝🧠 لەڕادەبەدەر وریابوون (Hypervigilance) بێنە پێش چاوت لە ناو دارستانێک ڕێ ئەکەیت و خەریکی بیرکردنروەی قووڵ و چێژ بینینیت... لە ناکاتێکدا ورچێک دێت بۆت، چی ئەکەیت؟ بێگومان هیچ بیرت لای بیرکردنەوەی و خوێندنەوە و چێژ و .. نامێنێت و ڕائەکەیت! ورچەکانی ژیانت سترێسەکانن سترێسیش تواناکانی مێشک وشک ئەکات ئەگەر هەموو ڕۆژێک ڕووبەڕووی (ورچێک ببیتەوە )بۆ نموونە: هەژاری، بەڕێوەبەرێکی خراپ، پەیوەندییەکی ژەهراوی، پەتا جیهانییەکان.. 🧠مێشکت لەم حاڵەتەدا گیر دەخوات و بیری بۆ هەرچی بچێت بیری بۆ کارە قووڵ و ئامانجە گرنگەکان ناچێت! بەمەش ئەوترێت: (لەڕادەبەدەر وریابوون)! 🧠 تۆ لە تەرکیزکردندا شکستت نەهێناوە؛ بەڵکو تەرکیزت خستووەتە سەر هەموو شتێک، بەردەوام چاوەڕێی هێرشی داهاتوو دەکەیت! 🧠ناتوانیت بگەیتە تەرکیزی قووڵ ئەگەر جەستەت وا هەست بکات لە گۆڕەپانی جەنگدایە!

لە تەمەنێک، ساتێک، بێ ئاگا، بێ گوناهـ... بەدبەختییەک خەمێک، ئیتر یەخەی گرتی و، بۆ هەمیشە ڕێگاتی گۆڕی و وا پێیوە ئەژیت... ئەزانم، بێ ئاگا بووی، بێ ویست و مەبەست... لەناو کەژاوەی خەون و خەیاڵی خۆت ئەگوزەرای،،، بەڵام ئیتر ئەمە بوو بە چارەنووس، ئەمە بوو بە ئەو خەمەی، هەموو ژینت تێنا تا ساڕێژی بکەی، وەلێ لەویشەوە چەندین بێچووە خەم و برین کەوتنەوە و، ئیتر تۆ لە جێی بۆ خۆت بیت، بووی بە موڵکی ئەو ساتە بێ ئاگایی و بەریئییە..! خوا لە پشتت بێت هاوڕێ...

🚫🧠مردن میوانێکی چاوەڕوانکراو نییە تا لەدەرگا بدات هەمیشە لە تەنیشتە

💯سێکس وەک برسێتی و تیونێتی (غەریزە)یە ، دوو ڕۆژ سێ ڕۆژ ئەتوانیت وەڵامی تیونێتی و برسێتی نەدەیتەوە ، لەوە زیاتر خاوەنەکەی دەکوژێت ، ناجار بە سازش و پاڕانەوە و سواڵکردن و تەنانەت دزیش دەکات ، خوداوەند ، سروشت ، (هەر شتێک کە تۆ بڕوات پێیەتی) ، یارییەکی ترسناکی لەگەڵ مرۆڤدا کردووە ،چونکە سێکسی کردووە بە غەریزەی مانەوە، ناچار دەبێت وەلامی بدەیتەوە ، ئەگەرنا توشی لادانت دەکات ، توشی دزێتی و دەستدرێژی و هەڵکوتانە سەر ئەوانی ترت دەکات ، توشی پەیوەندی نەگونجاو و ڕێگە پێنەدراوت دەکات ، خاڵی هەرەگرنگ کە زۆرینەی خەڵک تێی ناگەن ئەوەیە کە غەریزە بە ئامۆژگاری جارەسەر ناکرێت ، هەزاران هەزار ساڵە ئاینەکان خەریکی ئامۆژگارین ، زانکۆکان خەریکی توێژینەوەن بەڵام مرۆڤ ناتوانێت بە ئامۆژگاری و سەلماندن وەڵامی برسێتی و سێکس بداتەوە ، لە بەرامبەردا مرۆڤەکان لەسەر شتێک ڕێککەوتوون ، کە جیابکرێنەوە لە ئاژەڵ و باڵندەکانی سروشت بێت ، ئەویش ژیانی هاوسەرییە ، بەڵام هاوسەرگیریش هێشتا نەیتوانیەوە ، وەڵامی کۆتایی بە تێربوون و پشکنینەکانی ئەم غەریزەیە بداتەوە ، بۆیە مرۆڤ یان پاساوی دۆزیوەتەوە بۆ بەردەوام بوونی زیاتر ، یان بە نهێنی توشی لادان بووە ، کاتێک ژیانی هاوسەری دەبێتە کۆمەڵێک ئەرکی دووبارەی ڕۆژانە (ماڵداری، بەخێوکردنی منداڵ، دابینکردنی بژێوی)، هاوسەران لە ئاستی ڕوحی و فکریدا لە یەکتری دادەبڕێن ، هەر ئەم دابڕانەیان تەماعی دووبارە گەڕان دەخاتەوە بەردەمیان ، کاتێکیش دەگەنەوە بەردەم هەمان داو و تەڵە و وەهمی دووبارە سۆزداری ، تووشی هەمان دەرد دەبنەوە. بۆیە ئەمڕۆ ناپاکی هاوسەرگیری ، یەکێکە لە دەردە هەرە کوشندەکانی کۆمەڵگا ، خەڵکێکی زۆر بۆ وەلامی ئەم پێداویستییەیان ڕێگای هەڵەتر دەگرنە بەر ، پارەی زیاتریان لێدەکێشنەوە ، غەمگینی زیاتر و بەڵاو دڵتەنگی و ئازاری زیاتریان تووش دەبێت ، تەنها چارەسەریش بۆ ئەم دۆخە ئەوەیە غەریزە دەبێت تێی بگەیت ؟ بەڵێ بەردەوام داوا دەکات لە هەمووان بێ جیاوازی تەمەن و پلە و مەقام ، بەڵام کە تێیگەیشتی ، بە ئەندازەی کەمندکێش و فریودراوەکانیشی رێگاکانی تێرکردنی بە شێوەی دروست فێر دەبیت ئەگینا پەیوەندیەک زیاتر و جەستەیەک زیاتر و چێژێک زیاتر ، وەڵامی ئەو یارییە ترسناکە نادەنەوە ، کە دەمانبەتەوە بەردەمی هەمان ئازاری پێشوو. هێمن عبدالقادر 👇ئێوە چی ئەڵێن و بۆچوونتان چییە؟

🚫👆هەرچەند ببەخشیت لە نەبەخشین زۆرترە!

🎁🚫 گروپی هاوکاری ملیۆنی🫶 ئامانجمان، ژیانەوەی ژیانی دایکێکە، جگە لە ئێمە کەسی تری نییە تا ببێتە سێبەرێک بۆ ئەو سەختییانەی! هاوکارییەکانمان لە یەک هەزار بۆ یەک ملیۆن دەست پێ دەکات گەر هەزار کەس داخل ببن و یەک یەک هەزار بدەین، یەک ملیۆن دەکات! گەر ١٠٠ داخل ببن و یەکی ١٠ هەزار بدەین، هەر یەک ملیۆن دەکات 🫴ببەخشە، ماڵ بە بەخشین کەم ناکات،،، هەزار دینار پارەی چبسێکی پڕ لە زیانە تۆ ژیانی دایکێک و منداڵی کەم ئەندامی پێ ڕزگارەکەیت! لەم کاتە پیرۆزە تیکەیەکی دەمی خۆت بگرەوە و بیدە مرۆڤێکی تر.. 🫴تکایە گەر نییەتی بەخشینت هەیە داخل بە🫴🫴 https://t.me/+gRd6C_m_YfVkZTA0

🚫😔تکایە گوێی لێ بگرن زۆر گرنگە👆🏻👆🏻 با هەریەک نانێک لەدەمی خۆمان بدەین بەم بێ نازەی ئەم خاک و کۆمەڵگە بەدبەخت و بێکەسە🤲 گروپێک دائەنەم بۆ هاوکاری کردنیان چونکە خۆم بەتەنها ناتوانم بەڕاستی... بەخوا ئەوەندە لێقەوماو هەیە، ئینسان نازانێ چی بکات و چۆن فریا بکەوێت😔🤲

Mensaje de voz03:34

Mensaje de voz00:44

Mensaje de voz03:39

🤝کا ڕەحمانۆڤ!ئەوەتا بەبێ ئاینیش بوونە یەکەمی ئاسیا فەرمانڕەوای وڵاتی طاجیکستان—ئەو وڵاتەی ٩٨٪ی خەڵکەکەی موسڵمانن، بەڵام بڕیا
🤝کا ڕەحمانۆڤ!ئەوەتا بەبێ ئاینیش بوونە یەکەمی ئاسیا فەرمانڕەوای وڵاتی طاجیکستان—ئەو وڵاتەی ٩٨٪ی خەڵکەکەی موسڵمانن، بەڵام بڕیاریدا ببێتە قارەمانی عەلمانییەت! ​کاکە هات عەلمانییەتەکەی هێندە بە وردی جێبەجێ کرد، وتی: "با بە یەکجاری ئیسراحت بکەین": ​ نوێژ تا تەمەنی ١٨ ساڵی؟ نەخێرەوقەدەغەیە منداڵ نابێت سەری بە زەویدا بدات. ​ڕیش هێشتنەوە؟ بە هیچ جۆرێک ڕێگە پێدراونیە! بڕۆ بێزەحمەت بیتاشە. ​ حیجاب لە کۆڵان و جادەدا؟ نایاساییە و دەبێت لایبەریت، دەنا سزادەدرێیت. جەژنە ئیسلامییەکان؟ سەیرکردن و ئاهەنگگێڕانیشی بە پارەیە (واتە قەدەغەیە)! ​ئیتر هەموو شتێک جێبەجێ کرا! دەی ئەنجامەکەی لە ساڵی ٢٠٢٦دا چی بوو؟ طاجیکستان بە شانازییەوە لەسایەی جەنەتی علمانیەتدا بوو بە هەژارترین وڵاتی تەواوی ئاسیا! ​ ئابووریەکەشی بە شێوازێکی زۆر سەرکەوتووانە داڕما! ​ لە هەموو ڕوویەکەوە پاشەکشەیەکی مێژوویی تۆمار کرد! ​یانێ دەستیان خۆش بێت، وا دەرکەوت ئەو تیۆرییەی دەیوت "ئاین هۆکاری دواکەوتوویی گەلانە" تەنها خۆخەڵەتاندنێک بوو، دەنا ئەوەتا بەبێ ئاینیش بوونە یەکەمی ئاسیا... بەڵام لە هەژاریدا! عوسمان قرداغی

🧠💌🌐 چی بەسەر تەرکیزتدا دێت کاتێک ناخەویت؟ دیاردەی (خەوی بەشەکی) (Local Sleep) سایزلەر لە ڕێگەی چاودێریکردنی (چاو و سکانی م
🧠💌🌐 چی بەسەر تەرکیزتدا دێت کاتێک ناخەویت؟ دیاردەی (خەوی بەشەکی) (Local Sleep) سایزلەر لە ڕێگەی چاودێریکردنی (چاو و سکانی مێشکەوە) بۆی دەرکەوت کە کاتێک زۆر ماندوویت، مێشکت تووشی (پچڕانی تەرکیز) دەبێت، (تەنانەت ئەگەر چاوەکانیشت کراوە بن و وا دەرکەویت کە بەئاگایت، بەشێک لە مێشکت لە ڕاستیدا خەوتووە). بەمە دەوترێت خەوی بەشەکی.