🧠عەطا شێخ عەلی::عەطایی
Открыть в Telegram
🧠تەرکیز بکە سەر ئەوەی ئەتەوێ، نەک ئەوەی ناتەوێ! https://bmnasa.com/Ata-ali
Больше6 452
Подписчики
Нет данных24 часа
+207 дней
-330 день
Архив постов
🚫🚫وزە پەرستی و شیرک!
زۆر گرنگ و هۆشیارییەکی پێویست!
نە زانستە نە شەرعییە ئەم بابەتە
دەستی خۆشی لە لانا خان کە ئەم هۆشیارییە بڵاو ئەکاتەوە🤲
هاوکاری بن🤝
🧠🔥 وانەیەکی جیاواز و گرنگم لەسەر تەرکیز
https://youtu.be/jkJFNp3jVRk?si=ZQJBFCwfU15WRKiM
🧠🫶مرۆڤەکان بە پێی بەرژەوەندییەکان پەیوەندی ئەبەستن
بەرژوەندی ماددی، عەقڵی، دەروونی، تەندرووستی، خێزانی ئیش لێهاتوویی....
کەواتە تا کارامەییت هەبێت و ماددەکانی بەرژەوەندی لە تۆدا هەبێت، زیاتر دەور و مجلیس و پەیوەندی هەیە.
ئایا بەرژەوەندی خراپە؟
نەخێر. ئەمە سروشتی خوایە دایناوە بۆ مرۆڤ.
بەڵام (چڵێسی، بێ وەفایی، ئیرەیی، خودسەنتەری و حەزپەرستی...) ئەمانە خراپ و نەشیاون... ئەگینا هەر خودی تۆ ئەم پۆستە ئەخوێنیتەوە، بەرژەوەندییەک لە نێوان من و تۆ هەیە ( کە باشەیە)
Repost from کتێبە شەرح کراوەکان
"پاش ئەوەی نییۆ خەبەری دەبێتەوە، دەست دەکات بەبینینی جیهانەکەی مەیترێکس لەسەر شێوەی کۆد و ژمارە.
ئەوەی خەڵک بە بینا و خەستەخانە و سەیارە دەیبینێت، ئەو دەزانێت ڕاستی نییە و تەنها کۆدی خوارزمییە.
تۆش ئێستا لەناو موبایلەکەت وادەزانیت لەناو ژیانیت و سەیری ژیان ئەکەیت، بەڵام لەڕاستیدا هیچ ژیانێکی ڕاستەقینە بوونی نییە لێرە، تەنها کۆمەڵە کۆد و ژمارەیەکی خوارزمییە تۆیان دیل کردووە بەدیارییەوە، ڕۆژانە +8 سەعاتی ژیانت لەم دنیا ساختەیە بەسەردەبەیت لەسەیرکردنی خەڵکی، بەڵام گەر ژەنگی چاوەکانت لاچوو دەزانیت، دنیای موبایلەکەت دنیایەکی ساختەیە، زۆر تێیدا مەمێنەوە."
🫶🧠چیژ جیایە لە شادی
شادی گەشە ئەکات و زیاد ئەبێت
چێژ هەنووکەییە و دێت و ئەڕوات، گەشە ناکات.
🧠🔝 ناتوانیت بگەیتە تەرکیزی قووڵ، ئەگەر جەستەت وابزانێت لە گۆڕەپانی جەنگدایە!
🔝🧠 لەڕادەبەدەر وریابوون (Hypervigilance)
بێنە پێش چاوت لە ناو دارستانێک ڕێ ئەکەیت و خەریکی بیرکردنروەی قووڵ و چێژ بینینیت... لە ناکاتێکدا ورچێک دێت بۆت، چی ئەکەیت؟
بێگومان هیچ بیرت لای بیرکردنەوەی و خوێندنەوە و چێژ و .. نامێنێت و ڕائەکەیت!
ورچەکانی ژیانت سترێسەکانن
سترێسیش تواناکانی مێشک وشک ئەکات
ئەگەر هەموو ڕۆژێک ڕووبەڕووی (ورچێک ببیتەوە )بۆ نموونە: هەژاری، بەڕێوەبەرێکی خراپ، پەیوەندییەکی ژەهراوی، پەتا جیهانییەکان..
🧠مێشکت لەم حاڵەتەدا گیر دەخوات و بیری بۆ هەرچی بچێت بیری بۆ کارە قووڵ و ئامانجە گرنگەکان ناچێت!
بەمەش ئەوترێت: (لەڕادەبەدەر وریابوون)!
🧠 تۆ لە تەرکیزکردندا شکستت نەهێناوە؛ بەڵکو تەرکیزت خستووەتە سەر هەموو شتێک، بەردەوام چاوەڕێی هێرشی داهاتوو دەکەیت!
🧠ناتوانیت بگەیتە تەرکیزی قووڵ ئەگەر جەستەت وا هەست بکات لە گۆڕەپانی جەنگدایە!
لە تەمەنێک، ساتێک، بێ ئاگا، بێ گوناهـ... بەدبەختییەک خەمێک، ئیتر یەخەی گرتی و، بۆ هەمیشە ڕێگاتی گۆڕی و وا پێیوە ئەژیت...
ئەزانم، بێ ئاگا بووی، بێ ویست و مەبەست... لەناو کەژاوەی خەون و خەیاڵی خۆت ئەگوزەرای،،، بەڵام ئیتر ئەمە بوو بە چارەنووس، ئەمە بوو بە ئەو خەمەی، هەموو ژینت تێنا تا ساڕێژی بکەی، وەلێ لەویشەوە چەندین بێچووە خەم و برین کەوتنەوە و، ئیتر تۆ لە جێی بۆ خۆت بیت، بووی بە موڵکی ئەو ساتە بێ ئاگایی و بەریئییە..!
خوا لە پشتت بێت هاوڕێ...
💯سێکس وەک برسێتی و تیونێتی (غەریزە)یە ، دوو ڕۆژ سێ ڕۆژ ئەتوانیت وەڵامی تیونێتی و برسێتی نەدەیتەوە ، لەوە زیاتر خاوەنەکەی دەکوژێت ، ناجار بە سازش و پاڕانەوە و سواڵکردن و تەنانەت دزیش دەکات ،
خوداوەند ، سروشت ، (هەر شتێک کە تۆ بڕوات پێیەتی) ، یارییەکی ترسناکی لەگەڵ مرۆڤدا کردووە ،چونکە سێکسی کردووە بە غەریزەی مانەوە،
ناچار دەبێت وەلامی بدەیتەوە ، ئەگەرنا توشی لادانت دەکات ، توشی دزێتی و دەستدرێژی و هەڵکوتانە سەر ئەوانی ترت دەکات ، توشی پەیوەندی نەگونجاو و ڕێگە پێنەدراوت دەکات ،
خاڵی هەرەگرنگ کە زۆرینەی خەڵک تێی ناگەن ئەوەیە کە غەریزە بە ئامۆژگاری جارەسەر ناکرێت ، هەزاران هەزار ساڵە ئاینەکان خەریکی ئامۆژگارین ، زانکۆکان خەریکی توێژینەوەن بەڵام مرۆڤ ناتوانێت بە ئامۆژگاری و سەلماندن وەڵامی برسێتی و سێکس بداتەوە ،
لە بەرامبەردا مرۆڤەکان لەسەر شتێک ڕێککەوتوون ، کە جیابکرێنەوە لە ئاژەڵ و باڵندەکانی سروشت بێت ، ئەویش ژیانی هاوسەرییە ، بەڵام هاوسەرگیریش هێشتا نەیتوانیەوە ، وەڵامی کۆتایی بە تێربوون و پشکنینەکانی ئەم غەریزەیە بداتەوە ، بۆیە مرۆڤ یان پاساوی دۆزیوەتەوە بۆ بەردەوام بوونی زیاتر ، یان بە نهێنی توشی لادان بووە ،
کاتێک ژیانی هاوسەری دەبێتە کۆمەڵێک ئەرکی دووبارەی ڕۆژانە (ماڵداری، بەخێوکردنی منداڵ، دابینکردنی بژێوی)، هاوسەران لە ئاستی ڕوحی و فکریدا لە یەکتری دادەبڕێن ، هەر ئەم دابڕانەیان تەماعی دووبارە گەڕان دەخاتەوە بەردەمیان ، کاتێکیش دەگەنەوە بەردەم هەمان داو و تەڵە و وەهمی دووبارە سۆزداری ، تووشی هەمان دەرد دەبنەوە.
بۆیە ئەمڕۆ ناپاکی هاوسەرگیری ، یەکێکە لە دەردە هەرە کوشندەکانی کۆمەڵگا ، خەڵکێکی زۆر بۆ وەلامی ئەم پێداویستییەیان ڕێگای هەڵەتر دەگرنە بەر ، پارەی زیاتریان لێدەکێشنەوە ، غەمگینی زیاتر و بەڵاو دڵتەنگی و ئازاری زیاتریان تووش دەبێت ،
تەنها چارەسەریش بۆ ئەم دۆخە ئەوەیە غەریزە دەبێت تێی بگەیت ؟ بەڵێ بەردەوام داوا دەکات لە هەمووان بێ جیاوازی تەمەن و پلە و مەقام ، بەڵام کە تێیگەیشتی ، بە ئەندازەی کەمندکێش و فریودراوەکانیشی رێگاکانی تێرکردنی بە شێوەی دروست فێر دەبیت
ئەگینا پەیوەندیەک زیاتر و جەستەیەک زیاتر و چێژێک زیاتر ، وەڵامی ئەو یارییە ترسناکە نادەنەوە ، کە دەمانبەتەوە بەردەمی هەمان ئازاری پێشوو.
هێمن عبدالقادر
👇ئێوە چی ئەڵێن و بۆچوونتان چییە؟
🎁🚫 گروپی هاوکاری ملیۆنی🫶
ئامانجمان، ژیانەوەی ژیانی دایکێکە، جگە لە ئێمە کەسی تری نییە تا ببێتە سێبەرێک بۆ ئەو سەختییانەی!
هاوکارییەکانمان لە یەک هەزار بۆ یەک ملیۆن دەست پێ دەکات
گەر هەزار کەس داخل ببن و یەک یەک هەزار بدەین، یەک ملیۆن دەکات!
گەر ١٠٠ داخل ببن و یەکی ١٠ هەزار بدەین، هەر یەک ملیۆن دەکات
🫴ببەخشە، ماڵ بە بەخشین کەم ناکات،،، هەزار دینار پارەی چبسێکی پڕ لە زیانە تۆ ژیانی دایکێک و منداڵی کەم ئەندامی پێ ڕزگارەکەیت!
لەم کاتە پیرۆزە تیکەیەکی دەمی خۆت بگرەوە و بیدە مرۆڤێکی تر..
🫴تکایە گەر نییەتی بەخشینت هەیە داخل بە🫴🫴
https://t.me/+gRd6C_m_YfVkZTA0
🚫😔تکایە گوێی لێ بگرن زۆر گرنگە👆🏻👆🏻
با هەریەک نانێک لەدەمی خۆمان بدەین بەم بێ نازەی ئەم خاک و کۆمەڵگە بەدبەخت و بێکەسە🤲
گروپێک دائەنەم بۆ هاوکاری کردنیان
چونکە خۆم بەتەنها ناتوانم بەڕاستی... بەخوا ئەوەندە لێقەوماو هەیە، ئینسان نازانێ چی بکات و چۆن فریا بکەوێت😔🤲
🤝کا ڕەحمانۆڤ!ئەوەتا بەبێ ئاینیش بوونە یەکەمی ئاسیا
فەرمانڕەوای وڵاتی طاجیکستان—ئەو وڵاتەی ٩٨٪ی خەڵکەکەی موسڵمانن، بەڵام بڕیاریدا ببێتە قارەمانی عەلمانییەت!
کاکە هات عەلمانییەتەکەی هێندە بە وردی جێبەجێ کرد، وتی: "با بە یەکجاری ئیسراحت بکەین":
نوێژ تا تەمەنی ١٨ ساڵی؟ نەخێرەوقەدەغەیە منداڵ نابێت سەری بە زەویدا بدات.
ڕیش هێشتنەوە؟ بە هیچ جۆرێک ڕێگە پێدراونیە! بڕۆ بێزەحمەت بیتاشە.
حیجاب لە کۆڵان و جادەدا؟ نایاساییە و دەبێت لایبەریت، دەنا سزادەدرێیت.
جەژنە ئیسلامییەکان؟ سەیرکردن و ئاهەنگگێڕانیشی بە پارەیە (واتە قەدەغەیە)!
ئیتر هەموو شتێک جێبەجێ کرا! دەی ئەنجامەکەی لە ساڵی ٢٠٢٦دا چی بوو؟
طاجیکستان بە شانازییەوە لەسایەی جەنەتی علمانیەتدا بوو بە هەژارترین وڵاتی تەواوی ئاسیا!
ئابووریەکەشی بە شێوازێکی زۆر سەرکەوتووانە داڕما!
لە هەموو ڕوویەکەوە پاشەکشەیەکی مێژوویی تۆمار کرد!
یانێ دەستیان خۆش بێت، وا دەرکەوت ئەو تیۆرییەی دەیوت "ئاین هۆکاری دواکەوتوویی گەلانە" تەنها خۆخەڵەتاندنێک بوو، دەنا ئەوەتا بەبێ ئاینیش بوونە یەکەمی ئاسیا... بەڵام لە هەژاریدا!
عوسمان قرداغی
🧠💌🌐 چی بەسەر تەرکیزتدا دێت کاتێک ناخەویت؟
دیاردەی (خەوی بەشەکی) (Local Sleep)
سایزلەر لە ڕێگەی چاودێریکردنی (چاو و سکانی مێشکەوە) بۆی دەرکەوت کە کاتێک زۆر ماندوویت، مێشکت تووشی (پچڕانی تەرکیز) دەبێت، (تەنانەت ئەگەر چاوەکانیشت کراوە بن و وا دەرکەویت کە بەئاگایت، بەشێک لە مێشکت لە ڕاستیدا خەوتووە). بەمە دەوترێت خەوی بەشەکی.
