fa
Feedback
Rebar Ibrahim

Rebar Ibrahim

رفتن به کانال در Telegram

من کە باشم ، نزاکانی دایکمە.. https://linktr.ee/rebaribrahim0

نمایش بیشتر

📈 تحلیل کانال تلگرام Rebar Ibrahim

کانال Rebar Ibrahim (@rebar0) بازیگری فعال است. در حال حاضر جامعه شامل 88 277 مشترک است و جایگاه 2 484 را در دسته فیلم‌ها و رتبه 3 583 را در منطقه إيران دارد.

📊 شاخص‌های مخاطب و پویایی

از زمان ایجاد در невідомо، پروژه رشد سریعی داشته و 88 277 مشترک جذب کرده است.

بر اساس آخرین داده‌ها در تاریخ 31 اوت, 2026، کانال فعالیت پایداری دارد. در ۳۰ روز گذشته تغییر اعضا برابر -1 311 و در ۲۴ ساعت گذشته برابر -68 بوده و همچنان دسترسی گسترده‌ای حفظ شده است.

  • وضعیت تأیید: تأیید نشده
  • نرخ تعامل (ER): میانگین تعامل مخاطب 13.70% است و در ۲۴ ساعت نخست پس از انتشار، محتوا معمولاً 3.87% واکنش نسبت به کل مشترکان کسب می‌کند.
  • دسترسی پست‌ها: هر پست به طور میانگین 12 097 بازدید دریافت می‌کند. در اولین روز معمولاً 3 421 بازدید جمع‌آوری می‌شود.
  • واکنش‌ها و تعامل: مخاطبان به‌طور فعال حمایت می‌کنند؛ میانگین واکنش به هر پست 49 است.

📝 توضیح و سیاست محتوایی

نویسنده این فضا را محل بیان دیدگاه‌های شخصی توصیف می‌کند:
من کە باشم ، نزاکانی دایکمە.. https://linktr.ee/rebaribrahim0

به لطف به‌روزرسانی‌های پرتکرار (آخرین داده در تاریخ 01 سپتامبر, 2026)، کانال همواره به‌روز و دارای دسترسی بالاست. تحلیل‌ها نشان می‌دهد مخاطبان به‌طور فعال با محتوا تعامل دارند و آن را به نقطه اثرگذاری مهم در دسته فیلم‌ها تبدیل کرده‌اند.

88 300
مشترکین
-6824 ساعت
-4137 روز
-1 31130 روز
آرشیو پست ها
تەنهایی تەنهات ناکات ، بەڵکو بوونت لەگەڵ کەسانی هەڵە تەنهات ئەکات ، خۆت بەو کەسانە دەورە بدە کە بەرزت ئەکەنەوە و پشتگیریت ئەکەن ، پەیوەندی چۆنیەتی گرنگترە لە چەندایەتی ، ئەو پەیوەندییانە هەڵبژێرە کە هیوا و ڕەزامەندبوونت بۆ ئەهێنن ، ئەگەر تەنهایت ئەوا ئەو کاتە لە دروستکردنی پەیوەندییەکی بەهێز لەگەڵ خۆتدا تەرخان بکە ، ئایا ئەتوانیت چی بکەیت تا چێژ ببینیت؟ پیاسەیەکی ناو پارک ، ڕۆیشتن بۆ کافێیەکی نوێ ، خواردنێکی بەتام بۆ خۆت ئامادە بکەیت یانیش دەست بە خولیایەکی نوێ بکەیی؟ باشترە تەنها و دڵخۆش بیت نەک لەگەڵ کەسانێک بیت کە وات لێبکەن هەست بە تەنهای بکەیت.

ھەموومان ڕوحێک قەرزاری دایکین ؛ دایک ئەو کەسەیە کە ھەرگیز لێت بێزار نابێت ھەرگیز خراپەی تۆێ ناوێت ، ھەمیشە بە سەرکەوتنەکانت دڵخۆش و بە شکستەکانت دوو ھێندەی تۆ دڵگرانە ، دایک پیرۆزترینە.. ئەگەر دڵت ڕەنجاندووە بچۆ ئاشتی کەرەوە بچۆ دەستی ماچکە ئەگەر دەتەوێ نرخی دایکت بزانیت ، پرسیار لە بێ دایکێک بکە ، خودا لە دایکی ئەوانەش خۆشبێت کە کۆچیان کردووە و داوای لێبووردن دەکەم ئەگەر نارەحەتتان بکەم بەم پۆستە.

بەرز و پیرۆزبێت لەدایکبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی و سەروەرمان پێغەمبەر محمد ﷺ
بەرز و پیرۆزبێت لەدایکبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی و سەروەرمان پێغەمبەر محمد

بیرچوونەوەی ئەستەمە.. ئێوەش ئەم شاکارەتان بینیووە؟ چیڕۆکی دراماکە باس لە ژیانی بنەماڵەیەک دەکات لە قۆناغە هەستیار و پڕ لە گۆڕانکارییەکانی مێژوویەتی هاوچەرخی ئێراندا لە کۆتایی سەدەی نۆزدەهەمەوە (سەردەمی شۆڕشی دەستووری) تاوەکو شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ساڵی ۱۳٥۷ (۱۹۷۹) و شەڕی ئێران و عێراق ، چیڕۆکەکە تێکەڵەیەکە لە بەسەرهاتی خۆشەویستی، خێزانی و ڕووداوە سیاسی و نەتەوەییەکان کە تێیدا سەرنج دەخرێتە سەر کاریگەریی ڕووداوە مێژووییەکان لەسەر ژیانی تاکەکان. ئەم درامایە لەلایەن مەسعوود جەعفەری جۆزانی کاری دەرهێنانی بۆ کراوە و سیناریۆکەی نووسراوە. https://kurdish.sahartv.ir/program--زنجیرە_درامای_لەچاوی_با_دا

زنجیرە درامای «لە چاوی بادا» یەکێکە لە بەرهەمە مێژوویی و پڕ ڕووداوەکان کە بە شێوازێکی سەرنجڕاکێش ژیان و بەسەرساتی بنەماڵەیەک
زنجیرە درامای «لە چاوی بادا» یەکێکە لە بەرهەمە مێژوویی و پڕ ڕووداوەکان کە بە شێوازێکی سەرنجڕاکێش ژیان و بەسەرساتی بنەماڵەیەک لە قۆناغە هەستیار و گۆڕانکارییە گەورەکانی مێژوودا دەگێڕێتەوە.. دراماکە باس لە ژیان ، بەربەرەکانێ و خۆشی و ناخۆشییەکانی بنەماڵەیەک دەکات کە تێیدا تێکەڵاوی ڕووداوە سیاسی و کۆمەڵایەتییە مەزنەکانی مێژوو دەبن ، چیرۆکەکەی ماوەیەکی فراوان لە مێژووی هاوچەرخ دابەش دەکات و بە چەندین وێستگەی گرنگدا تێدەپەڕێت. کلیل لێرە بکە بۆ بینینی دراماکە 👉🏼

ئەم فیلمە بۆ یەکەمجار لە “41”ەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی فەجڕ نمایشکرا ، لەم فێستیڤاڵەدا سەجاد بابایی توانی خەڵاتی س
ئەم فیلمە بۆ یەکەمجار لە “41”ەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی فەجڕ نمایشکرا ، لەم فێستیڤاڵەدا سەجاد بابایی توانی خەڵاتی سیمۆرغی بلووری باشترین ئەکتەری ڕۆڵی تەواوکەر (پشتیوان) بۆ ڕۆڵگێڕانەکەی لەم فیلمەدا بەدەستبهێنێت. چیرۆکی فیلمەکە باس لە کچە قوتابییەک دەکات بە ناوی «گوڵنوش» کە دەیەوێت بۆ درێژە پێدانی خوێندن و کۆچکردن هەنگاو بنێت ، ئەو بۆ ئەم مەبەستە پێویستی بە پشتگیری و ڕێ نیشاندانی «مامۆستا ئیدریس» هەیە کە تەلارساز و وێنەکێشێکی زۆر ناسراوە بەڵام چوونە ناو ئەم ڕێگایەوە ڕووداو و ئاڵۆزی دروست دەکات و فیلمەکە بە شێوازێکی درامایی باس لە پرسە هەستیارەکانی وەک بەکارهێنانی دەسەڵات و کێشەکانی پەیوەندیدار بە مافەکانی ژنانەوە دەکات. https://kurdsubtitle.net/movies/588790-Ostad-astad

تەنها ١٢ خولەکەی ئەم فیلمە بەس بوو بۆ ئەوەی پەیامێکی قوڵ بگەیەنێ ! دایکێک بە ناوی (هورا) گیرۆدەی نەزانی ئەندامانی خێزانەکەی و
تەنها ١٢ خولەکەی ئەم فیلمە بەس بوو بۆ ئەوەی پەیامێکی قوڵ بگەیەنێ ! دایکێک بە ناوی (هورا) گیرۆدەی نەزانی ئەندامانی خێزانەکەی و لادێکەی بووە کە بەردەوام داوای هێنانی منداڵی کوڕی لێ دەکەن ، بەم هۆیەوە تووشی چەندین ئاڵەنگاری دەبێتەوە. https://kurdsubtitle.net/movies/871079-Tasyan-tasyan

فیلمی سینەمایی «کپ و بێدەنگ» بە دەرهێنانی “مجیدرضا مصطفوی” و بەشداریی کۆمەڵێک لە ئەستێرە درەوشاوەکانی سینەمای ئێران ، بە یەکێ
+1
فیلمی سینەمایی «کپ و بێدەنگ» بە دەرهێنانی “مجیدرضا مصطفوی” و بەشداریی کۆمەڵێک لە ئەستێرە درەوشاوەکانی سینەمای ئێران ، بە یەکێک لە ئاراستە کاریگەرەکان دادەنرێت کە ڕەنگدانەوەی زامە شاراوەکان و ڕاستییە تاڵەکانی ڕۆژگارە... چیرۆکی فیلمەکە باس لە مرۆڤەکان ئەکات کە لە لایەنە جیاوازەکانی کۆمەڵگەدا ، ژێر فشاری بێدەنگ ، ماندوو بوون و حاڵەتی دەرونیدا بەرەو لێواری تەقینەوە دەچن ، فیلمەکە سەرنج دەخاتە سەر زامە شاراوەکان و ئەو جۆرە خشونەتەی کە نەک بە هاوار و دەنگە دەنگ بەڵکو لە «بێدەنگی» و خامۆشیدا گەشە دەکات..  https://kurdsubtitle.net/movies/686562-Hard-Shell-by-srw-sda

کاتێک ئەم نووسینە ئەخوێنیتەوە ؛ ڕەنگە من تۆ نەناسم ، نەزانم کێیت؟ چ کارەیت؟ کەسێکی باشیت؟ یانیش خراپیت؟ نازانم لەم ساتەدا دڵت شادە یان لێوان لێوە لە خەم ! بەڵام ئەمەوێت ئەم ڕستەیەت پێ بڵێم : تۆ شایەنی گەورەترین دڵخۆشی ، تۆ زۆر لەوە بەهێزتر و جوانتری کە خۆت بیری لێ ئەكەیتەوە ، تۆ یەکێک لەو مرۆڤە ناوازانەی کە ئەتوانیت ڕۆژگار و ژیانی خۆت و ئەوانی تریش بە گڕ و تینتر و جوانتر بکەیت ، تۆ ئەتوانیت بە هەموو خەونە ڕەنگا و ڕەنگەکانت بگەی و ببیە خەونی گەورەی زۆر کەسی دیکەش.. من دڵخۆش ئەبم ئەگەر ئێستا تۆ زەردەخەنەیەک بکەیت و بڵێیت بەڵێ من هەر ئەو مرۆڤەم ئەتوانم زۆر شت باشتر بکەم ، بەڵێ من هەر ئەو مرۆڤەم کە دەتوانم جیهانی دەوروبەرم جوانتر بکەم.

٤٧ ساڵ تەمەن لە ژیانێکــ ، لە دەربڕینی دەنگێک... ووتنی ڕاستییەکان ، دەربڕینی ناخەکان و زیندوو کردنەوەی یادەوەرییەکانی ڕابردوو ، دەنگێک کە هەمیشە هەڵگری چیرۆکە قووڵەکان و ئازارەکان بووە. بەهیوای تەندروستی ، سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ ئەو دەنگە بەنرخەی کە ساڵانێکە بە هونەر و هەستی پاکی دڵی ملیۆنان کەسی داگیرکردووە. تەمەنت پڕ لە جوانی و بەردەوامیت ، ئاغای چاوشی ✨

نوێترین و پڕ باسترین درامای خاوەن سەلیقەی سینەمای ئێران "کلاغ" (قەلەڕەش) هات ! ئەمجارە دەرهێنەری ناودار “محمدحسین مهدویان” خا
نوێترین و پڕ باسترین درامای خاوەن سەلیقەی سینەمای ئێران "کلاغ" (قەلەڕەش) هات !  ئەمجارە دەرهێنەری ناودار “محمدحسین مهدویان” خاوەنی شاهکارەکانی وەک «زخم کاری» بە بەرهەمێکی پڕ لە ڕاز ، ترس ، گومان و ململانێی دەروونی گەڕاوەتەوە ، چیرۆکێکی پڕ لە گرێی دەسەڵات و عەشقێکی قەدەغە و پڕ لە تاریکی کە لە دەیەی پەنجاکاندا دەستی پێکردووە و سات بە سات هەناسە لە سینەی بینەر دەبڕێت !  🌟 بەشداربوونی ئەستێرەکان : هادی حجازی‌فر، مهران غفوریان، مینا وحید، مهدی زمین‌پرداز و دەرکەوتنی دەموچاوە نوێکان وەک نیک‌آفرید سماواتی.  https://beenar.net/title-detail/3021?series=true

ئه‌زانم ژیان هه‌ندێ شتی پێ نه‌دایت ؛ كه‌ له‌ ناخی دڵه‌وه‌ ئه‌تویست ، هه‌ندێ خه‌ونی لێ سه‌ندیت كه‌ به‌ سه‌د دڵ هیوات بۆ به‌دی هاتنیان ئه‌خواست به‌ڵام تۆ هه‌ر چه‌ندێك ئازارت چه‌شتووه‌ نه‌كه‌ی سارد ببیته‌وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌موو توانای خۆت كۆبكه‌ره‌وه‌ تا شتی زۆر زیاتر و گه‌وره‌تری لێ بسه‌نیت بزانه کە له‌ قوڵایی ڕۆحتا هێشتا توانا و هێزێكی بێ وێنه‌ هه‌یه‌..

“کوێری” تەنها زنجیرەیەکی تاوانکاریی ئاسایی نییە کە تەنها بەدوای بکوژ یان تاوانباردا بگەڕێت بەڵکو قوڵایی مرۆڤ لە حاڵەتی قەیران
“کوێری” تەنها زنجیرەیەکی تاوانکاریی ئاسایی نییە کە تەنها بەدوای بکوژ یان تاوانباردا بگەڕێت بەڵکو قوڵایی مرۆڤ لە حاڵەتی قەیراندا دەردەخات ، کاتێک کارەساتێکی گەورە ڕوو دەدات و پیاوانی دەسەڵات ، دایک و باوکە خەمبارەکان و کەسایەتییە ئاساییەکان دەکەونە ناو گێژاوی ڕووداوەکانەوە ، سنووری نێوان تاوانبار و قوربانی تێکەڵ دەبێت ، هەر کارەکتەرێک نهێنییەکەی لە ناوپۆشی ڕابردووی خۆیدا هەڵگرتووە و کاتێک ئەم چینانە هەڵدەدرێنەوە ، ڕووە تاریکەکانی کۆمەڵگە و مرۆڤایەتی دەردەکەون. بەهۆی تیشک خستنە سەر کێشەیەکی هەستیاری کۆمەڵایەتی و ستایلی دەرهێنانی ، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەیەوە سەرنجی زۆرێک لە هەوادارانی دراماکانی ئێرانی بۆ لای خۆی ڕاکێش کردووە.. https://kurdcinama.com/Episodes.aspx?type=5890

ئەم فیلمە وەک یەکێک لە بەرهەمە سەرکەوتوو و جیاوازەکانی سینەمای سەربەخۆی ئێران ئەناسرێت کە بە کەمترین کەرەستە توانیویەتی چیرۆک
ئەم فیلمە وەک یەکێک لە بەرهەمە سەرکەوتوو و جیاوازەکانی سینەمای سەربەخۆی ئێران ئەناسرێت کە بە کەمترین کەرەستە توانیویەتی چیرۆکێکی کاریگەر و مرۆیی لەبارەی دابڕان و ئازارەکانی کۆچەوە بگێڕێتەوە ، سەرەڕای ئەوەی بابەتەکە زۆر قورس و غەمناکە (کۆچکردن و ماڵئاوایی یەکجاری) بەڵام فیلمەکە پڕە لە ساتی خۆش، مۆسیقا، گۆرانی ووتن و پێکەنین کە هاوسەنگییەک دروست دەکات تا بینەر هەست بە بێزاری نەكات. مۆسیقای فیلمەکە و بەکارهێنانی گۆرانییە کۆن و پۆپە فارسییەکان (وەک گۆرانییەکانی هایدە و دلکش) ڕۆڵێکی سەرەکییان هەیە لە گەیاندنی هەستی نۆستالژیا و نامۆ بوون. https://kurdcinama.com/moves-details.aspx?movieid=19651

ئەگەر لەو کەسانەن کە حەزتان بە زنجیرەی پڕ لە ڕووداو و گرژییە دەروونییەکانە ، زنجیرەی نوێی «بدنام» یەکێکە لەو کارە ناوازانەی ک
ئەگەر لەو کەسانەن کە حەزتان بە زنجیرەی پڕ لە ڕووداو و گرژییە دەروونییەکانە ، زنجیرەی نوێی «بدنام» یەکێکە لەو کارە ناوازانەی کە نابێت لە دەستی بدەن ، ئەم زنجیرەیە لەلایەن “حامد عنقا’وە پێشکەش کراوە کە پێشتر بە بەرهەمە پڕ باسی وەک «آقازاده» سەرسامی کردبووین ، زنجیرەکە باسی عیشقێکی قەدەغە و نهێنییەکی تاریک دەکات کە تێیدا هەڵسوکەوت ، متمانە و بەدناوی لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی قورسدا دەبن. بەشداربوونی دەموچاوە دیارەکانی وەکو امیر آقایی، سینا مهراد، حسن پورشیرازی، ستایش رجایی‌نیا و لعیا زنگنه جوانییەکی تری بە دراماکە بەخشیووە و ڕۆڵگێڕانێکی بێ وێنەیان پێشکەش کردووە. https://kurdcinama.com/Episodes.aspx?type=5857

کاتێک پێت دەڵێن “گۆڕاویت” بەڵێ گۆڕاوم ، ئەی کێ لە ئێمە نەگۆڕاوە؟ بارودۆخ دەمانگۆڕێت ، دوورکەوتنەوەی هاوڕێ دەمانگۆڕێت ، کۆچی دوایی کەسێکی ئازیز دەمانگۆڕێت ، نەخۆشی دەمانگۆڕێت ، گریان دەمانگۆڕێت ، ئەو ڕۆژانەی بەتەنیا بەسەریان دەبەین دەمانگۆڕن ، تەنیایی دەمانگۆڕێت ، هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی دەمانگۆڕێت ، ساتەکانی لاوازی دەمانگۆڕن ، هەرچەند تەمەن بڕوات زیاتر لە خۆمان و لە دوونیا و لە خەڵک تێدەگەین بۆیە دەگۆڕێین ، لەو کەسانە دوور دەکەوینەوە کە ماندوومان دەکەن و ئازارمان دەدەن بۆیە دەگۆڕێین ، کێ لە ئێمە نەگۆڕاوە و وەک خۆی ماوەتەوە؟ گۆڕانکاری شتێکی حەتمییە و ڕێگەی لێ ناگیرێت بەڵام هیوادارین بەرەو پێگەیشتووی ، بەرەو بەهێزی و بەرەو میهرەبانی بگۆڕێین نەک بەرەو خراپتر و ناشرینتر..

ڕۆژێک دێت تێدەگەیت کە تۆ بەڕاستی شایەنی دڵخۆشیت ، شایەنی ئەوەیت لە شتێکی دڵنیایدا بیت نەک نیوە ، تێدەگەیت ئەکرا دڵخۆشی خۆت بە هاتن و ڕۆشتنی هیچ کەس و شتێکەوە نەبەستیتەوە و خۆت دروستی بکەیت ، وە فێردەبیت لەبەر خۆت دەستبەرداری زۆر شت بیت بەبێ ئەوەی پەشیمان بیتەوە ، ڕۆژێک و لە نێوەندی ڕووداوێکی ناخۆشی ژیانتدا دادەنیشیت و بەخۆت ئەڵێیت : “من شایستەی ئەمە نیم” مرۆڤ ئەو کاتە ژیانی دەگۆڕێت کە بەڕاستی نرخی خۆی ئەزانێت و لەو شتانە دوور دەکەوێتەوە کە بە شایستەی خۆی نازانێت.

باش بن ، دەست بە هیواکانتانەوە بگرن ؛ دڵخۆشبن و ئاگاداری تەندروستیتان بن ، پیاسە بکەن لانی کەم ڕۆژانە کاتژمێرێک ڕێ بکەن ، یارمەتی خەڵک بدەن و ڕێگە مەدەن ویژدانتان خەوتوو بێت ، ژیانتان لەیەک شت کۆمەکەنەوە ، خودا گیان و ڕەحمەتەکانی لەبیر مەکەن ، دڵخۆشبن هەموو شتەکان ڕێگای ڕاستی خۆیان ئەدۆزنەوە و باش ئەبن برینەکانتان قبووڵ بکەن تا بتوانن ساڕێژی بکەن ، بیرتان بێت ژیانی ئینسان لەسەر هێڵێکی ڕاست نییە هەروەک چۆن ناخۆشی بوونی هەیە ئاواش خۆشی هەیە و ڕۆژێک ئەبێت بە میوانی دڵ و ژیانت ، ئێمە پێویستمان بە کەسانی بە وزە و جوان بینە ، بە هیوا بن بەرامبەر هەموو شتەکان و ژیانتان بەفیڕۆ مەدەن بە بێتاقەتی ، کەسمان بێ بەری نین لە ئازارێک کە بەس خودی خۆمان پەی پێدەبەین ، ژیان بەو برینانەی دڵیشتەوە جوانە ئەگەر تۆ خۆت بتەوێ.. “خۆتان بە شایەنی دڵخۆش بزانن”

چاوەڕوانییەکان کۆتاییان هات 🤩🎬 ئەمڕۆ کاتی گەڕانەوەی چیرۆکە پڕ سۆز و پڕ ڕووداوەکەی زنجیرەی "کازیوەی خومار"ە ، ئەو زنجیرە مێژ
چاوەڕوانییەکان کۆتاییان هات 🤩🎬 ئەمڕۆ کاتی گەڕانەوەی چیرۆکە پڕ سۆز و پڕ ڕووداوەکەی زنجیرەی "کازیوەی خومار"ە ، ئەو زنجیرە مێژوویی و ڕۆمانسییەی کە توانیویەتی بینەرێکی زۆر بە لای خۆیدا ڕابکێشێت بە وەرزی دووەم دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی درێژە بەو چیرۆکە بدات کە لەسەر بنەمای ڕۆمانێکی پڕ فرۆشتنی "فەتحوڵڵا حەجی سەید جەوادی" بەرهەم هێنراوە.. https://beenar.net/detail-cowatching/2806?series=true

بەڕێزان ، هاوڕێیانی ئازیز ! ئەمشەو ئەمانەوێت گەشتێک بکەین بۆ نێو یەکێک لە دیارترین و پڕ بینەرترین دراما مێژووییەکانی تەلەفزیۆ
بەڕێزان ، هاوڕێیانی ئازیز ! ئەمشەو ئەمانەوێت گەشتێک بکەین بۆ نێو یەکێک لە دیارترین و پڕ بینەرترین دراما مێژووییەکانی تەلەفزیۆن ، کە تەنانەت دوای تێپەڕبوونی ساڵانێکی زۆر هێشتا لە یادەوەریماندا ماوەتەوە.. ئەم بەرهەمە هونەرییە، کە لە دەرهێنانی سەعید سوڵتانییە، تەنها چیرۆکی خۆشەویستی نییە، بەڵکو وێنەیەکی ڕاستەقینەی ستەم و جیاوازی چینایەتییە لە کۆمەڵگەی گوندنشینی ئێرانی سەردەمی دەرەبەگایەتی. چیرۆکەکە لە دەوری ژنێکی بەهێز بە ناوی "شەهبانوو" دەسوڕێتەوە کە ژیانی بەهۆی بڕیارێکی نەخوازراوەوە دەگۆڕێت و دەبێتە قوربانی تەماحی دەسەڵاتدارانی ئەو گوندە ، دراماکە بە وردی باس لە مەینەتی و ئازارەکانی ژنان دەکات لە بەرامبەر نەریتە کۆنەکان و سیستەمی نادادپەروەرانە. کلیک لێرە بکە بۆ بینینی دراماکە 👉🏼