uz
Feedback
Rebar Ibrahim

Rebar Ibrahim

Kanalga Telegram’da o‘tish

من کە باشم ، نزاکانی دایکمە.. https://linktr.ee/rebaribrahim0

Ko'proq ko'rsatish

📈 Telegram kanali Rebar Ibrahim analitikasi

Rebar Ibrahim (@rebar0) kanali faol ishtirokchi. Hozirda hamjamiyat 85 855 obunachidan iborat bo'lib, Kino toifasida 2 627-o'rinni va Eron mintaqasida 3 635-o'rinni egallagan.

📊 Auditoriya ko‘rsatkichlari va dinamika

невідомо sanasidan buyon loyiha tez o‘sib, 85 855 obunachiga ega bo‘ldi.

24 Iyun, 2026 dagi oxirgi ma’lumotlarga ko‘ra kanal barqaror faollikka ega. Oxirgi 30 kunda obunachilar soni 5 868 ga, so‘nggi 24 soatda esa 38 ga o‘zgardi va umumiy qamrov yuqori darajada qolmoqda.

  • Tasdiqlash holati: Tasdiqlanmagan
  • Jalb etish (ER): Auditoriya o‘rtacha 23.72% darajada jalb etiladi. Nashrdan keyingi dastlabki 24 soatda kontent odatda umumiy obunachilar sonining 6.09% ini tashkil etuvchi reaksiyalarni to‘playdi.
  • Post qamrovi: Har bir post o‘rtacha 20 362 marta ko‘riladi; birinchi sutkada odatda 5 225 ta ko‘rish yig‘iladi.
  • Reaksiyalar va o‘zaro ta’sir: Auditoriya faol: har bir postga o‘rtacha 129 ta reaksiya keladi.

📝 Tavsif va kontent siyosati

Muallif resursni shaxsiy fikrni ifoda etish maydoni sifatida ta’riflaydi:
من کە باشم ، نزاکانی دایکمە.. https://linktr.ee/rebaribrahim0

Yuqori yangilanish chastotasi (oxirgi ma’lumot 25 Iyun, 2026 da olingan) sababli kanal doimo dolzarb va katta qamrovli bo‘lib qoladi. Analitika auditoriya kontent bilan faol hamkorlik qilishini, uni Kino toifasidagi muhim ta’sir nuqtasiga aylantirishini ko‘rsatadi.

85 855
Obunachilar
+3824 soatlar
+1 1707 kunlar
+5 86830 kunlar
Postlar arxiv

هیچ بارودۆخێک وەک خۆی نامێنێتەوە ؛ ژیان هەمیشە دەورانی خۆی ئەکات ، بۆیە قەت بە هێز و پێگەی ئەمڕۆتەوە مەنازە چونکە چەرخی زەمانە پڕە لە سوپرایزی چاوەڕواننەکراو.. ئەم دیمەنە بە یەکێک لە کاریگەرترین دیمەنەکانی دراماکە دادەنرێت کە تیشک دەخاتە سەر ئەوەی بارودۆخی ژیان چۆن دەگۆڕێت و مرۆڤ نابێت بەهۆی پارە و پێگەی کۆمەڵایەتییەوە لوت بەرز بێت. ئەم ڤیدیۆیە کورتکراوەی دیمەنێکی بەناوبانگی درامای ئێرانی «حرفه‌آی» کە لە دەرهێنانی “مستەفا تاهیری”یە و لە ساڵی ٢٠٢١ بەرهەم هێنراوە. https://beenar.net/title-detail/1141?series=true

فیلمی سینەمایی "هۆڵی ٤" یەکێکە لە بەرهەمە نوێیەکانی سینەمای ئێران ، فیلمەکە کۆمەڵێک ئەکتەری بەهێز و ناسراو کۆدەکاتەوە لەوانە
فیلمی سینەمایی "هۆڵی ٤" یەکێکە لە بەرهەمە نوێیەکانی سینەمای ئێران ، فیلمەکە کۆمەڵێک ئەکتەری بەهێز و ناسراو کۆدەکاتەوە لەوانە ئەستێرەی دڵخوازی جەماوەر میلاد کیمرام کە بە ستایلێکی تەواو جیاواز و پڕ لە نھێنی دەردەکەوێت، لەگەڵ سارا ڕەسولزادە، موحسین قەسابیان و ساغر قەناعەت. کەش و هەوای فیلمەکە ململانێیەکی قووڵ و نھێنی ئامێز لەخۆ دەگرێت و چاوەڕوان دەکرێت سەرنجی زۆری بینەران و ڕەخنەگران بەلای خۆیدا ڕابکێشێت. https://kurdcinama.com/moves-details.aspx?movieid=19611

فیلمی سینەمایی “زن و بچە” نوێترین بەرهەمی دەرهێنەری ناوداری ئێرانی سەعید ڕووستاییە (دەرهێنەری فیلمە بەناوبانگەکانی وەک ابد و
فیلمی سینەمایی “زن و بچە” نوێترین بەرهەمی دەرهێنەری ناوداری ئێرانی سەعید ڕووستاییە (دەرهێنەری فیلمە بەناوبانگەکانی وەک ابد و یک روز، متری شیش و نیم و برادران لیلا) فیلمێکی کۆمەڵایەتی قووڵە و باس لە کێشەکانی ژنان و پێکهاتەی خێزان دەکات لە کۆمەڵگەدا ، ئەم فیلمە بەهۆی هاوکاری دووبارەی پەیمان مەعادی و پەریناز ئیزەدیار لەگەڵ سەعید ڕووستایی سەرنجێکی زۆری بینەران و ڕەخنەگرانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە و وەک یەکێک لە فیلمە کۆمەڵایەتییە بەهێزەکانی ئەم دواییانە تەماشا دەکرێت. https://kurdcinama.com/moves-details.aspx?movieid=19667

فیلمێکی ترسناک لە سینەمای ئێرانەوە ؛ زمانی فیلمەکە کوردی و فارسییە ، (زالاوا) باس لە گوندێکی کوردنشین ئەکات بانگەشەی "جن" ئەک
فیلمێکی ترسناک لە سینەمای ئێرانەوە ؛ زمانی فیلمەکە کوردی و فارسییە ، (زالاوا) باس لە گوندێکی کوردنشین ئەکات بانگەشەی "جن" ئەکەن لە لادێکەیان ، جنۆکە گرێک دێت تا جنەکە بگرێت و بەرپرسی بنکەی پۆلیس هەوڵ ئەدات دۆخەکە هێمن بکاتەوە.. زالاوا بەهۆی جیاوازی و نایابی چیرۆک و دەرهێنانەکەی توانیویەتی چەندین خەڵاتی گرنگ لە فێستیڤاڵەکان بەدەست بهێنێت و سەرنجی گەورەترین ڕەخنەگرانی جیهان ڕابکێشێت. کلیک لێرە بکە بۆ بینینی فیلمەکە 👉🏼

مەزنی مرۆڤ لە ژمارەی سەرکەوتنەکانیدا نییە لە پاکی دڵ و ڕەوشتیدایە لەکاتی جەنگدا.. 🎯 "عەبدولڕەسوڵ زەڕین" تەنیا نیشانە شکێنێکی بێبەزەیی نەبوو ، ئەو پاڵەوانێک بوو کە تەنانەت لە نێوان بارانی فیشەکیشدا بەها مرۆییەکانی لەبیر نەدەچوو ، گەورەیی ئەو لەوەدا بوو کە دوژمنەکانی لەبەرچاوی خۆی نەدەبوو بە ژمارە بەڵکو بە ڕەوشت و بنەماوە دەجەنگا.. کلیک لێرە بکە بۆ بینینی فیلمەکە 👉🏼

چیرۆکی ئەو پیاوەی تەنها بە تفەنگەکەیەوە بوو بە کابووسی سوپایەک ! فیلمەکە باس لە ژیانی ڕاستەقینەی (عەبدول ڕەسول زەڕین) دەکات ،
چیرۆکی ئەو پیاوەی تەنها بە تفەنگەکەیەوە بوو بە کابووسی سوپایەک ! فیلمەکە باس لە ژیانی ڕاستەقینەی (عەبدول ڕەسول زەڕین) دەکات ، کە بە یەکێک لە باشترین و بەناوبانگترین نیشانە شکێنەکانی جەنگ لە مێژووی هاوچەرخدا دادەنرێت ، نیشانە شکێنێکی بێبەزەیی بەرامبەر دوژمن و مرۆڤ دۆست لە پشت سەنگەرەکانەوە.. ئەگەر حەزت بە فیلمی جەنگی و ڕووبەڕوو بوونەوەی نیشانەشکێنەکانە ، ئەم فیلمە ڕاستەقینەیە لەدەست خۆت مەدە ! بەسەرهاتەکە بە تەواوی لە واقیعەوە وەرگیراوە.. 📝 کورتەی چیرۆک : فیلمەکە گێڕانەوەیەکی ڕاستەقینەیە لە قارەمانێتی و لێهاتوویی عەبدول ڕەسول زەڕین ، نیشانە شکێنێکی دەگمەن کە لەکاتی جەنگی نێوان ئێران و عێراقدا دەبێتە هۆی گۆڕینی هاوکێشەکانی جەنگ لە چەندین بەرەی جیاوازدا ، فیلمەکە تەنها تیشک ناخاتە سەر لایەنە سەربازییەکەی بەڵکو ململانێی دەروونی و لایەنە مرۆییەکانی ئەم کارەکتەرە لە ناو جەرگەی شەڕدا پیشان دەدات. کلیک لێرە بکە بۆ بینینی فیلمەکە 👉🏼

چیرۆکی ئەو پیاوەی تەنها بە تفەنگەکەیەوە بوو بە کابووسی سوپایەک ! فیلمەکە باس لە ژیانی ڕاستەقینەی (عەبدول ڕەسول زەڕین) دەکات ،
چیرۆکی ئەو پیاوەی تەنها بە تفەنگەکەیەوە بوو بە کابووسی سوپایەک ! فیلمەکە باس لە ژیانی ڕاستەقینەی (عەبدول ڕەسول زەڕین) دەکات ، کە بە یەکێک لە باشترین و بەناوبانگترین نیشانە شکێنەکانی جەنگ لە مێژووی هاوچەرخدا دادەنرێت ، نیشانە شکێنێکی بێبەزەیی بەرامبەر دوژمن و مرۆڤ دۆست لە پشت سەنگەرەکانەوە.. ئەگەر حەزت بە فیلمی جەنگی و ڕووبەڕوو بوونەوەی نیشانەشکێنەکانە ، ئەم فیلمە ڕاستەقینەیە لەدەست خۆت مەدە ! بەسەرهاتەکە بە تەواوی لە واقیعەوە وەرگیراوە.. 📝 کورتەی چیرۆک : فیلمەکە گێڕانەوەیەکی ڕاستەقینەیە لە قارەمانێتی و لێهاتوویی عەبدول ڕەسول زەڕین ، نیشانە شکێنێکی دەگمەن کە لەکاتی جەنگی نێوان ئێران و عێراقدا دەبێتە هۆی گۆڕینی هاوکێشەکانی جەنگ لە چەندین بەرەی جیاوازدا ، فیلمەکە تەنها تیشک ناخاتە سەر لایەنە سەربازییەکەی بەڵکو ململانێی دەروونی و لایەنە مرۆییەکانی ئەم کارەکتەرە لە ناو جەرگەی شەڕدا پیشان دەدات. کلیک لێرە بکە بۆ بینینی فیلمەکە 👉🏼

🏠 ماڵ بە کۆڵ کاتێک کۆمیدیای ڕەش دەبێتە ئاوێنەی ژیانمان ! هەموو تەمەنی خۆمان بە دیار کارەکتەری "ئاغای ماشەڵڵا" و "ئەحمەد" و “بیژەن”ـەوە بە پێکەنین بەڕێ کرد بەڵام کە گەورە بووین تازە تێگەیشتین ئەم درامایە پێش ئەوەی کۆمیدی بێت کۆمیدیایەکی ڕەشی تاڵ بوو ! ئەم درامایە تەنها بۆ خەندە نەبوو بەڵکو چیرۆکی ڕووت و ڕاستەقینەی ململانێی چینایەتی و ماندوو بوونی مرۆڤی سادە بوو لەپێناو بژێوی ژیاندا.. ئەم درامایە سەلماندی کە بەهێزترین کۆمیدیا ئەو کۆمیدیایەیە کە لە دڵی خەم و کێشە ڕاستەقینەکانی کۆمەڵگاوە لەدایک دەبێت ، “ڕەزا عەتاران” شاکارێکی خولقاند کە دوای چەندین ساڵیش هێشتا لێی بێزار نابین. ✍️ ئێوە چ یادگارییەکتان لەگەڵ ئەم درامایەدا هەیە؟ ✍️ کام کارەکتەرتان زیاتر خۆش دەویست؟ کلیک لێرە بکە بۆ بینینی دراماکە 👉🏼

درامای "شغال" (چەقەڵ) یەکێکە لە دراما نوێ و پڕ دەنگ و باسەکانی تۆڕی نمایش خانی ئێرانی (فیلیمو) کە لە دەرهێنانی بێهرەنگ تۆفیقی
درامای "شغال" (چەقەڵ) یەکێکە لە دراما نوێ و پڕ دەنگ و باسەکانی تۆڕی نمایش خانی ئێرانی (فیلیمو) کە لە دەرهێنانی بێهرەنگ تۆفیقی و نووسینی زامیاد سەعدوەندیانە ، ئەم درامایە لە ژانەری تێکەڵاوی کۆمەڵایەتی ، تاوانکاری و مەتەڵاویدا جێگای خۆی دەکاتەوە و بەهۆی بەشداری ئەکتەرە ناسراوەکانییەوە سەرنجێکی زۆری ڕاکێشاوە.. دراماکە بەپشت بەستن بە کۆمەڵێک ئەکتەری بەئەزموون و بەتوانا هێزێکی باشی بەدەستهێناوە ، مهدی سلطانی وەک هەمیشە ڕۆڵێکی قورس و کاریزماتیک دەگێڕێت کە قورساییەکی تایبەتی بەلایەنە دراماییەکە بەخشیوە.. https://beenar.net/detail-cowatching/2744?series=true

پێت وایە دانیشتنت لەگەڵ دایک و باوکت شتێکی بێ بایەخە؟ پێت وایە کات بەسەربردنت لەگەڵ دایکی تەنهات لە ژوورەکەیدا شتێکی بچووکە لەلای خودا؟ پێت وایە تەلەفۆنکردنت بۆی کاتێک لەو دووریت پێکەنین و دڵخۆشکردنی و گوێی بۆ بگریت باسی یادگارییەکانی و ساڵانی ڕابردووی تەمەنی بکات کارێکی بێبایەخە؟ خزمەتکردنی دایک و باوک فەرزە ئەی ئەو کەسەی دڵت بە خودا و ڕۆژی دوایی خۆشە ، ئەی ئەو ئەو کەسەی حەزت لە داهاتوویەکی ڕووناک و سەرکەوتنە ، ئەی ئەو کەسەی چاوەڕێی ڕێزی لە منداڵەکانت ، ئەی ئەو کەسەی کارەکانی ژیانت تێکچووە و نازانیت هۆکارەکەی چییە؟ ئاگات لە دایکت بێت ، ئاگات لە باوکت بێت بەخودا تەنها یەک دوعای ئەوان کە خودا قبوڵی بکات بەسە بۆ ئەوەی ژیانت بگۆڕێت بۆ بەهەشت و هەموو هەنگاو و هەوڵێکت بکات بەخێر و ڕزقێکی بێ بڕانەوە ، دڵنیابە ڕەزامەندی خودا لە ڕەزامەندی ئەواندایە و توڕەیی خوداش لە توڕەیی ئەواندایە ، ئەمە تەرازوویەکە بۆ من و تۆ پێویستە بیزانین..

گرنگ نییە ئێستا لە چ دۆخێکدایت ؛ یان چەند شت لە ژیانتدا بەو شێوازە ناڕوات کە تۆ ئەتویست ، بیرت بێت نەمام پێش ئەوەی ببێتە دارێ
گرنگ نییە ئێستا لە چ دۆخێکدایت ؛ یان چەند شت لە ژیانتدا بەو شێوازە ناڕوات کە تۆ ئەتویست ، بیرت بێت نەمام پێش ئەوەی ببێتە دارێکی بەرز لەژێر تاریکی خاکدا زۆر ماوەتەوە.. "ماندووبوونەکەت کاتییە بەڵام ئەنجامەکەی هەمیشەییە" کۆڵ مەدە هێشتا کات ماوە بۆ درەوشانەوە !

فیلمی سینەمایی "سیاه باز" تێکەڵەیەک لە تەڵەکەبازی ، چاوچنۆکی و یارییە بێبەزەییەکانی ژیان ! فیلمەکە باس لە جیهانی تاریکی تەڵەک
فیلمی سینەمایی "سیاه باز" تێکەڵەیەک لە تەڵەکەبازی ، چاوچنۆکی و یارییە بێبەزەییەکانی ژیان ! فیلمەکە باس لە جیهانی تاریکی تەڵەکەبازی و بیتکۆین و پاره‌ی دیجیتاڵی دەکات ، کەسێک کە پێی وایە زۆر زیرەکە و دەتوانێت لە ڕێگەی فێڵکردنەوە بگاتە لوتکەی دەوڵەمەندی بەڵام نازانێت کە خۆی بووەتە نێچیر لە ناو یارییەکی زۆر گەورەتردا ! چیرۆکەکە پڕە لە خیانەت ، نهێنی شاردراوە و ئەو باجە قورسەی مرۆڤەکان لەپێناو تەماحدا دەیدەن.. فیلمەکە کاتی مردووی نییە ، ڕووداوەکان یەک لەدوای یەک دێن و ڕێگەت پێ نادەن چاو لەسەر شاشەکە لابدەیت. https://kurdsubtitle.net/movies/448757-Siah-Baz-syah-baz

ئەم دیمەنەی لە نێو فۆتۆکەدا دەبینرێت ، بەشێکە لە فیلمێکی کورتی ئێرانی بە ناوی "پوتین" (Boots / کفش‌ها). فیلمەکە باس لە سەرباز
ئەم دیمەنەی لە نێو فۆتۆکەدا دەبینرێت ، بەشێکە لە فیلمێکی کورتی ئێرانی بە ناوی "پوتین" (Boots / کفش‌ها). فیلمەکە باس لە سەربازێکی پاسەوانی سەر سنووری ئێران دەکات کە پوتینەکانی خۆی دەبەخشێتە زیارەتکارێکی بەتەمەن (کە بەپێی پەتی ڕێ دەکات) و کاتێک فەرماندەکەی لێی دەپرسێت "سەرباز پوتینەکانت لەکوێن؟ ئەو بەپێی پەتی و بەبێ پوتین ڕێز لێ دەنێت ، ئەم کارەساتە گوزارشت لە میھرەبانی و قوربانیدانی سەربازەکە دەکات.. کلیک لێرە بکە بۆ بینینی کورتە فیلمەکە 👉🏼

فیلمی فارسی "ئاوازی چۆلەکەکان" یەکێکە لە شاکارە هەرە مرۆیی و قووڵەکانی دەرهێنەری ناوداری ئێرانی مەجید مەجیدی (بڵاوکراوەی ٢٠٠٨
فیلمی فارسی "ئاوازی چۆلەکەکان" یەکێکە لە شاکارە هەرە مرۆیی و قووڵەکانی دەرهێنەری ناوداری ئێرانی مەجید مەجیدی (بڵاوکراوەی ٢٠٠٨) ئەم فیلمە تەنها چیرۆکێک نییە بەڵکو وانەیەکی قووڵی ژیانە لەسەر پاکی ، گۆڕانی مرۆڤ لە ژێر فشاری ماددەدا و گەڕانەوە بۆ سەرچاوەی خۆشەویستی.. پەیامی فیلمەکە : مرۆڤ لەوانەیە لە ناو جەنجاڵی و ڕاکێشانی ژیانی ماددیدا ڕەنگ بگۆڕێت بەڵام هەمیشە دەرفەتێک هەیە بۆ گەڕانەوە بۆ لای خۆیی ڕاستەقینە و دۆزینەوەی ئارامی لە ناو سادەییدا. کلیک لێرە بکە بۆ بینینی فیلمەکە 👉🏼

جەژنیشتان پیرۆزبێت.. ئەم ھۆنراوەی تاھیر بەگی جاف بۆ مـن بووەتە ڕەمـزی جێژنانە !

ئاگاداری دڵی بەرامبەرتان بن ئێمە نازانین مرۆڤەکان بەچیدا تێپەڕدەبن ، ئەو پیاوەی کە ئەیبنیت پێ ئەکەنێت بەڕووی تۆ نازانی دوێنێ چی کێشەیەکی گەورەی هەبووە قەرزەکان لەسەری کەڵەکەبووە ، ئەو ژنە پیرەی کە بەردەوام لە کۆڵان ئەیبینی ڕەنگە ئەمڕۆ کەمێک بێتاقەت بێت لەبەر ئەوەی کچ و کوڕەکەی لە دەرەوەی شارن دەمێکە نەیبنیوون ، ئەو منداڵەی کە بەردەوام پێدەکەنێت ئەمڕۆ کز و ماتە ڕەنگە هۆکاری ئەوە بێت کە بە ماڵەوەی ووتوە حەزم لە شاری یارییە بەڵام ماڵەوە نەیان بردووە ، ئەو هاوڕێیەت کە هەواڵت ناپرسێت ڕەنگە دایکی نەخۆش بێت کاتی ئەوەی نییە هەواڵت بپرسێت ، ئەو کچەی هەموو ڕۆژەکان جوان دەردەکەوت و میکیاجی دەکرد ئەمڕۆ جوان دەرنەکەوتووە ڕەنگە ئەمشەو قسەیان پێ ووتبێ و بێتاقەت بووە بۆیە خۆی جوان نەکردووە ، ئەو کوڕەی کە هەموو ڕۆژێک قژی دائەهێنا بۆنی ئەدا لە خۆی ئەمڕۆ قژی شانە نەکردووە ڕەنگە هۆکار ئەوە بێت دڕەنگ لە ئیش تەواو بووە کاتی قژ داهێنانی نەبووە و بۆنەکە بدات لەخۆی ، هەوڵبدەن لەگەڵ کەسەکان کەمێک میهرەبان بن ژیان پڕە لە بەرز و نزمی ، پڕە لە خەم ، پڕە لە دەرد ئاگاداری یەکتر بن..

فیلمی «بازی خونی» (کە بە کوردی دەبێتە کایەی خوێناوی یان یاری خوێناوی)، یەکێکە لە بەرهەمە نوێ و گرنگەکانی سینەمای ئێران لە چەش
فیلمی «بازی خونی» (کە بە کوردی دەبێتە کایەی خوێناوی یان یاری خوێناوی)، یەکێکە لە بەرهەمە نوێ و گرنگەکانی سینەمای ئێران لە چەشنی مێژوویی ، سیاسی و سیخوڕیدا ، ئەم فیلمە لە دەرهێنانی حسێن میرزا محممدییە (کە پێشتر فیلمی سەرکەوتووی «کت چرمی» دروستکردبوو) و لە نواندنی کۆمەڵێک ئەکتەری ناسراوە.. فیلمەکە کۆمەڵێک ئەکتەری بەتوانای تێدایە کە زۆربەیان لە دراما و فیلمە کۆمەڵایەتی و پۆلیسییەکانی ئەم دواییانەی ئێراندا درەوشاونەتەوە ، پێشنیارم بۆ ئێوەی ئازیز بینەری بن و چێژی لێ ببینن.. https://kurdsubtitle.net/movies/956586-The-Detection-bazy-khwny

لەوانەیە خەون بەزۆر شتەوە ببینین ؛ ڕەنگە ئاوات بۆ شتەکان بخوازیت ، ڕەنگە بیر لەوە بکەیتەوە کە چیت نییە ، ڕەنگە سەیری دەوروبەرت بکەیت و بڵێیت خۆزگە وەک فڵان کەس بوومایە ، خۆزگە چیم هەبووایە لەوانەیە دڵە ڕاوکێت هەبێت و بیرکردنەوەکان بتبەن بۆ جیهانێکی تر ، ئەگەر ڕۆژێک ئەوەی ئەتەوێت بەدەستت نەهێنا مەڵێ “ئەمە بەدبەختی منە” بەڵکو بەدڵنیاییەوە بڵێ ڕەنگە خودا باشترینی بۆ من ویستبێت..

هەندێک جار پێویستە تەنها بیت ؛ دوور بیت ، بێدەنگ بیت ئاخر زۆرکات مرۆڤ پێویستی بە ئارامییەکی تەواوە تا چاوەکانی دابخات و حەقیقەتەکانی ژیان بەچاو نەبینێت ، ئەبێت تەنها بێت بۆ ئەوەی بزانێ کێ ئەبێتە هاودەمی تەنهایی ، دوور بێت تا بزانێت کێ لە دوورەوە چاودێری حاڵی ژیانت دەکات ، بێدەنگ بێت تا بزانێت کێ هەست بە ئازارەکانی ناخت دەکات ، هەندێک کات تەنها حەز دەکەی بزانی ئەوانەی دەوروبەرت دڵسۆزتن و خۆشیان دەوێیت یاخود هەر بە دەم هاوبەشی خەم و ئازارەکانتن..