Rebar Ibrahim
الذهاب إلى القناة على Telegram
📈 نظرة تحليلية على قناة تيليجرام Rebar Ibrahim
تُعد قناة Rebar Ibrahim (@rebar0) لاعباً نشطاً. يضم المجتمع حالياً 85 851 مشتركاً، محتلاً المرتبة 2 587 في فئة أفلام والمرتبة 3 862 في منطقة إيران.
📊 مؤشرات الجمهور والحراك
منذ تأسيسه في невідомо، حقق المشروع نمواً سريعاً وجمع 85 851 مشتركاً.
بحسب آخر البيانات بتاريخ 28 أكتوبر, 2026، تحافظ القناة على نشاط مستقر. خلال آخر 30 يوماً تغيّر عدد الأعضاء بمقدار -1 400، وفي آخر 24 ساعة بمقدار -47، مع بقاء الوصول العام مرتفعاً.
- حالة التحقق: غير موثّقة
- معدل التفاعل (ER): يبلغ متوسط تفاعل الجمهور 12.54%. وخلال أول 24 ساعة من النشر يحصد المحتوى عادةً 3.55% من ردود الفعل نسبةً إلى إجمالي المشتركين.
- وصول المنشورات: يحصل كل منشور على متوسط 10 769 مشاهدة. وخلال اليوم الأول يجمع عادةً 3 052 مشاهدة.
- التفاعلات والاستجابة: يتفاعل الجمهور بانتظام؛ متوسط التفاعلات لكل منشور يبلغ 57.
📝 الوصف وسياسة المحتوى
يصف المؤلف القناة بأنها مساحة للتعبير عن الآراء الذاتية:
“من کە باشم ، نزاکانی دایکمە..
https://linktr.ee/rebaribrahim0”
بفضل وتيرة التحديث المرتفعة (أحدث البيانات بتاريخ 29 أكتوبر, 2026) تحافظ القناة على حداثتها ومستوى وصول مرتفع. وتُظهر التحليلات تفاعلاً نشطاً من الجمهور، ما يجعلها نقطة تأثير مهمة ضمن فئة أفلام.
85 851
المشتركون
-4724 ساعات
-3117 أيام
-1 40030 أيام
أرشيف المشاركات
85 846
ڕق یان کینەی هەندێک کەس بەرامبەر تۆ هەمیشە نیشانەی کەم و کوڕی یان خراپی تۆ نییە بەڵکو زۆر جار ڕەنگدانەوەی ئەو بێ دەسەڵاتی و بەتاڵییەیە کە لە ناخی خۆیاندا هەستی پێ ئەکەن، سروشتی هەندێک مرۆڤ وایە توانای بینینی جوانی و ڕەسەنایەتییان لە کەسانی تردا نییە چونکە درەوشانەوەی ئەوانی تر تاریکی ناخی خۆیان بێ پەردە ئەکات، ڕەسەنایەتی سیفەتێکە لە ناوەوەی ڕوحدا ڕیشەی هەیە و بەهەوڵی دەستکرد دروست نابێت، کاتێک مرۆڤێک بەبەها و متمانە و پاکی خۆیەوە ئەژیت ناڕەسەنەکان هەست بە بەراوردکارییەکی ئازار بەخش ئەکەن، ئەوان ناتوانن لە بەرزی تێگەیشتن و ڕەفتاری ئەو مرۆڤە بگەن بۆیە ئاسانترین ڕێگا لای ئەوان دروستکردنی ڕق و ڕەخنەگرتنە تا ئەو درەوشانەوەیە بکوژێننەوە بەڵام مرۆڤی بەڕێز و خاوەن ئیرادە هەرگیز کاتی خۆی بە وەڵامدانەوەی ئەم جۆرە هەستانە فێڕۆ نادات، ئەو ئەزانێت کە درەختی بەرهەمدار هەردەم بەردی تێ ئەگیرێت و بەرزی چیاکان هەمیشە بەرپەرچی زریان ئەداتەوە، بۆیە بەئارامی لەسەر ڕێگای خۆی بەردەوام ئەبێت و ڕێگە نادات بێ دەسەڵاتی ئەوانی تر کار لە پاکی و پیرۆزیی ناخی بکات.
85 846
لە پشت مۆری بڕیارەکانتانەوە...
(چیرۆکی نەگێڕدراوەی ڕێبەر)
چەندە ئاسانە بۆ ئەو کەسەی لە دوورەوە دانیشتووە و لە ژوورە هێمنەکانەوە تەماشای شانۆی ژیان ئەکات، پەنجەی تۆمەت ڕادەست بکات و بڕیار لەسەر مرۆڤەکان بدات، چەندە سادەیە قسەکردن کاتێک نەزانیت ئەو پێڵاوانەی پێیان هەنگاو ئەنرێت، چەندە خڕۆکە و قورسن و ئەو شەوە درێژانەی ڕۆح تیایدا ئەسووتێت، چەندە تاریک و بێدەنگن.
چۆن ئەتوانن بڕیارم لەسەر بدەن بەبێ ئەوەی لەپەنای ڕستەکانمدا بگەڕێن بۆ ئەو برینە ساردانەی کە بەدەستی خەم ڕواون؟
من ئەو ڕێبەرەم کە هەموو هەنگاوێکی ئەم تەمەنەی بەقورسایی دوونیایەک لە بەرپرسیارێتی، بیرکردنەوە و تێڕامان هەڵگرتووە، ئەوانەی تەنها ڕووکار ئەبینن نازانن لەپشتی ئەم زەردەخەنەیەدا، چەند جارێک ڕۆح لە قەفەسی سنگدا شکا و دووبارە بەدزیی ئومێد و تەنیایی دوورایەوە، نازانن لەو ساتانەی کە جیهان خەریکی سەیرکردن بوو من چەند جارێک لەبەردەم ڕوخانی خۆمدا وەستام، تەنها بۆ ئەوەی رێگە نەدەم پایەی ماڵەکەم بڕوخێت.
85 846
ئەزانی صۆفی ئەو مرۆڤانەی دایک و باوکیان نییە پێیان ئەڵێن هەتیوو ، ئەو مرۆڤانەی هاوسەریان نییە پێیان ئەڵێن بێوە بەڵام باوکێک کە منداڵی نییە هێندە ترسناکە کە هیچ ناوێکی بۆ دانانێن...🔂
لەزاری ئەمیر لە فیلمی «سۆفی و دێوانە»
فیلمیکی جوانە و واتادارە ، پێشنیارم وایە هەمووتان بینەری بن ، چێژی لێ دەبینن..
https://beenar.net/title-detail/1676?series=false
85 846
ئەگەر حەزت بە فیلمە ئاڵۆز ترسناک و پڕ لە ڕاز و پرسیارە ، ئەم فیلمە بژاردەیەکی ناوازەیە بۆ ئەمشەوتان !
ئەستێرەی ناسراوی سینەمای ئێران «شهاب حسینی» تێیدا ڕۆڵی سەرەکی ئەبینێ ، فیلمەکە بووە یەکەم فیلمی هاوبەشی ئێران و ئەمریکا کە مۆڵەتی فەرمی وەرگرتووە و چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتیشی لە فێستیڤاڵە جیهانییەکانی سینەمای ترسناک بردۆتەوە (وەک باشترین دەرهێنەر، باشترین دەق و باشترین ئەکتەر).
https://kurdcinama.com/online.aspx?movieid=7078
85 846
درامای (یل) چیرۆکە نوێیەکەی برایانی محمودی ، ئێستا دەتوانیت لەگەڵ خێزان و کەسوکارتت چێژ لە بینینی ئەڵقەی یەکەمی ئەم شاکارە ببینیت..
ئایا بە رای تۆ، برایانی محمودی ئەتوانیت لەم کارەشدا سەرکەوتنی گەورەی «پێستی شێر» دووبارە بکەنەوە؟
https://kurdcinama.com/Episodes.aspx?type=5917
85 846
لە یەکەم هەنگاودا ، ڕەنگە وابیر بکەیتەوە ؛
کە کەسێکی “بێ کەم و کورتی” دۆزیوەتەوە بەڵام ژیان و کات هەموو شتێک ئەگۆڕن ، خۆشەویستی ڕاستەقینە خەیاڵ نییە ئەو کەسەی لە تەنیشتتە مرۆڤە ، هەڵە ئەکات لەوانەیە جاری وا هەبێت دڵت بشکێنێت یان نائومێدت بکات..
کلیلەکە لێرەدایە : ئایا ئامادەی لەگەڵ هەر دەرد و دەرمانێکدا قبوڵی بکەیت و پێکەوە هەوراز و نشێوەکانی ئەم ڕێگەیە ببڕن؟ چونکە خۆشەویستی ڕاستەقینە بەم جۆرەیە.
✈️@rebar01
85 846
زۆر جار مرۆڤ سەیری کەسێک دەکات و ئەڵێت ؛
«خۆشبەختە ، گەیشتووە بەوەی ئەیویست»
بەڵام ئەوەی نابینرێت ،
ئەو ڕۆژانەیە کە ماندوو بوویت و بەردەوام بوویت ، ئەو جارەیە کە شکستت هێنا و دووبارە هەستایتەوە ، ئەو پارە و کاتەیە کە لە پێناوی خەونەکەت خەرجت کرد ، ئەو شەوانەیە کە تەنها خۆت دەزانی چەند قورس بووە ، من هێشتا نەگەیشتوومەتە کۆتایی ڕێگاکەم ، بە پێچەوانەوە هێشتا لە سەرەتادام بەڵام ئەمڕۆ کە دواوە سەیر دەکەم فێر بووم کە شوێنی دەستپێکردنت چارەنووست دیاری ناکات ، لە هەر شوێنێک بیت لە هەر تەمەنێک بیت ئەگەر خەونێکت هەیە مەهێڵە ترس و قسەی خەڵک بۆت بڕیار بدەن چونکە ڕەنگە ئەو شتەی ئەمڕۆ تەنها «خەونە» سبەی ببێتە ژیانی ڕاستەقینەت.
85 846
غرور و سەربەرزییەکی کوێرەوەرانە ؛
وەک ژەهرێکی هێواش وایە کە وردە وردە ڕیشەی مرۆڤ دەبڕێت ، مرۆڤ بەناوی پاراستنی کەرامەتەوە خۆی لە باوەش گرتن لە لێبوردەیی و لە پەیوەندییە راستەقینەکان بێبەش دەکات و لە کۆتاییدا لەناو قەڵایەکی تەنهایدا تێکی دەشکێنێت ، زۆر جار لە پشت ماسکە قایمەکەی غرورەوە ترسێکی قووڵ و لاوازییەکی شاراوە هەیە کە نایەوێت دان بە هەڵەکانیدا بنێت بەڵام باجەکەی گرانە و مرۆڤ لە پێناوی پاراستنی پارچە کاغەزێکی وێراندا گەورەترین سامان کە دڵێکی پاک و هاوڕێیەتییەکی ڕاستەقینەیە لە دەست دەدات ، مرۆڤی مەزن ئەو کەسەیە کە دەزانێت کەی سەری خۆی نەوی بکات و دەستبەرداری لوت بەرزی ببێت چونکە نەرم و نیانی و سادەیی نیشانەی هێز و گەورەیی ڕۆحن نەک لاوازی.
85 846
ئەودەمەی “چاوشی” گۆڕانی ئەچڕێ ، هەست ئەکەیت جەنجاڵی کەم ئەبێتەوە و ڕێگاکان فراوان ئەبن ، ڕۆژ کورت ئەبێتەوە ‘چاوشی’ کاتێک گۆرانی ئەچڕێ لە خولەکێکدا تۆ هەم عاشقیت هەم دڵشکاویت هەم عارفیت هەم بێ ئومێدی هەم ئومێدت هەیە کە ڕۆژێک شتەکان باش ئەبن ، ئەو کە گۆرانی ئەچڕێ بیری نیشتیمان ئەکەیت هەست بە ساردی زستان ئەکەیت ، گوێت لە دەنگی دڵۆپەکانی بارانە کە بەر پەنجەرەکەت ئەکەون ، بۆنی قاوە ئەکەیت هەر بەکورتی : (محسن چاوشی) گوزەرێکە بەناو هەموو بوون و نەبوونەکانی ئەم ژیانە..
85 846
ئەوەندە بەهێز بە کە بێ دوودڵی هەنگاو بنێیت و دوور بکەویتەوە لە هەر شوێن، مرۆڤ و هەلومەرجێک کە ڕۆحت ئازار دەدات و قورسایی دەخاتە سەر دڵت و ئەوەندەش خاوەن دڵێکی پڕ لە ئارامی و دڵنیایی بە کە چاوەڕێی هاتنەدی ئەو خێر و نیعمەتە جوانانە بیت کە بەڕاستی شایەنی ئەویت..
هەمیشە لەیادت بێت ئەو دۆخە تاریک یان سەختەی ئێستا تێیدایت تەنها وێستگەیەکی کاتییە و دوا شوێنی مەبەست و کۆتایی ڕێگاکەت نییە بەڵکو تەنها پردێکە بۆ گەیشتن بە قۆناغێکی باشتر ، دڵنیابە و با باوەڕت پۆڵایین بێت هیچ هێزێک، هیچ کۆسپێک و هیچ مرۆڤێک لە جیهاندا توانای ئەوەی نییە ڕێگری لەو فەرمان و پلانە وردانە بکات کە پەروەردگار بۆ بەختەوەری و داهاتووی ژیانت دایناوە.
85 846
فیلمی "بــا لەگەڵ خۆی دەمانبات” شاکارێکی سینەمایی دەرهێنەری ناوداری ئێران عەباس کیارۆستمییە کە لە ساڵی ١٩٩٩ بەرهەم هاتووە ، ئەم فیلمە یەکێکە لە دیارترین ئەکادیمییەکانی سینەمای مۆدێرن و خاوەنی خەڵاتی گەورەی لیژنەی داوەران بووە لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤینیسیا.
ناونیشانی فیلمەکە لە شیعرێکی شاعیری گەورەی ئێران فروغ فەروخزاد وەرگیراوە ، فیلمەکە لە ڕێگەی گێڕانەوەیەکی هێمنەوە قووڵایی ماناكانی ژیان، مردن، پەیوەندیی مرۆڤ بە سروشتەوە، و خێراییی ژیانی مۆدێرن دەخاتە ڕوو.
فیلمەکە بۆ ئێمەی کورد دوو ئەوەندە تایبەتە چونکە زۆر باسی جوانی کلتوری ئێمەی تێدایە ، بێگومان دەرهێنەر توانیویەتی دەقاودەق پەیامەکە بگەیەنێت.
https://kurdsubtitle.net/movies/841272-The-Wind-Will-Carry-Us-bad-ma-ra-khwahd-brd
85 846
ســـــــــــوپڕااااااااااایزێکی تایبەت بۆ شەیدایانی دراما فارسییەکان !
بە دیارییەکی بێ وێنەوە گەڕاوینەتەوە : یەکێک لە هەرە بەهێزترین و تازەترین زنجیرە فارسییەکانی ساڵ تەنها بۆ ئێوە 🎭
🔥 "پیاوی سێ هەزار ڕوو" 🔥
ئەوەی ئەم بەرهەمە زۆر تایبەت دەکات تێکەڵکردنی لایەنی کۆمیدی لەگەڵ ڕەهەندە مرۆییەکان و کێشە ڕاستەقینەکانی کۆمەڵگەیە ، نووسینی زیرەکانەی سیناریۆکە لەگەڵ نواندنی بێ وێنە و بەهێزی ئەکتەرەکان ، وای لێ دەکات لەگەڵ هەر ئەڵقەیەکدا زیاتر تێکەڵ بە ژیان و چارەنووسی پاڵەوانەکە ببیت و بپرسی : ئایا مەسعود چۆن لەم هەموو تەنگژە و دۆخە ئاڵۆزانە دەردەچێت؟
ئەم شاکارە کۆمیدییە ئێستا بە باشترین کوالێتی و بە ژێرنووسی کوردیی پڕاوپڕ لە ماڵپەڕی بینەر بەردەستە ، هەلەکە لە دەست خۆت مەدە و با یەکەم کەس بیت کە دەچێتە ناو ئەم ئەزموونە جیاوازە پڕ لە چێژەوە !
https://beenar.net/title-detail/3039?series=true
85 846
ئەو دڵەی لە تاریکییەکانی خەم و تەنیایدا پەنا بۆ لای خوا دەبات هەرگیز لە ناوچووندا نییە ، خوای گەورە لە قوڵایی ئەو تاریکییە ئەستوورەدا چرایەکی ڕووناکی هیدایەت و ئارامی لە ناو سینەیدا دەگیرسێنێت کە تا کۆتایی ڕێگاکە ڕووناککەرەوەی ئەبێت.
85 846
تەنهایی تەنهات ناکات ، بەڵکو بوونت لەگەڵ کەسانی هەڵە تەنهات ئەکات ، خۆت بەو کەسانە دەورە بدە کە بەرزت ئەکەنەوە و پشتگیریت ئەکەن ، پەیوەندی چۆنیەتی گرنگترە لە چەندایەتی ، ئەو پەیوەندییانە هەڵبژێرە کە هیوا و ڕەزامەندبوونت بۆ ئەهێنن ، ئەگەر تەنهایت ئەوا ئەو کاتە لە دروستکردنی پەیوەندییەکی بەهێز لەگەڵ خۆتدا تەرخان بکە ، ئایا ئەتوانیت چی بکەیت تا چێژ ببینیت؟
پیاسەیەکی ناو پارک ، ڕۆیشتن بۆ کافێیەکی نوێ ، خواردنێکی بەتام بۆ خۆت ئامادە بکەیت یانیش دەست بە خولیایەکی نوێ بکەیی؟ باشترە تەنها و دڵخۆش بیت نەک لەگەڵ کەسانێک بیت کە وات لێبکەن هەست بە تەنهای بکەیت.
85 846
ھەموومان ڕوحێک قەرزاری دایکین ؛
دایک ئەو کەسەیە کە ھەرگیز لێت بێزار نابێت ھەرگیز خراپەی تۆێ ناوێت ، ھەمیشە بە سەرکەوتنەکانت دڵخۆش و بە شکستەکانت دوو ھێندەی تۆ دڵگرانە ، دایک پیرۆزترینە..
ئەگەر دڵت ڕەنجاندووە بچۆ ئاشتی کەرەوە بچۆ دەستی ماچکە ئەگەر دەتەوێ نرخی دایکت بزانیت ، پرسیار لە بێ دایکێک بکە ، خودا لە دایکی ئەوانەش خۆشبێت کە کۆچیان کردووە و داوای لێبووردن دەکەم ئەگەر نارەحەتتان بکەم بەم پۆستە.
85 846
بیرچوونەوەی ئەستەمە..
ئێوەش ئەم شاکارەتان بینیووە؟
چیڕۆکی دراماکە باس لە ژیانی بنەماڵەیەک دەکات لە قۆناغە هەستیار و پڕ لە گۆڕانکارییەکانی مێژوویەتی هاوچەرخی ئێراندا لە کۆتایی سەدەی نۆزدەهەمەوە (سەردەمی شۆڕشی دەستووری) تاوەکو شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ساڵی ۱۳٥۷ (۱۹۷۹) و شەڕی ئێران و عێراق ، چیڕۆکەکە تێکەڵەیەکە لە بەسەرهاتی خۆشەویستی، خێزانی و ڕووداوە سیاسی و نەتەوەییەکان کە تێیدا سەرنج دەخرێتە سەر کاریگەریی ڕووداوە مێژووییەکان لەسەر ژیانی تاکەکان.
ئەم درامایە لەلایەن مەسعوود جەعفەری جۆزانی کاری دەرهێنانی بۆ کراوە و سیناریۆکەی نووسراوە.
https://kurdish.sahartv.ir/program--زنجیرە_درامای_لەچاوی_با_دا
85 846
زنجیرە درامای «لە چاوی بادا» یەکێکە لە بەرهەمە مێژوویی و پڕ ڕووداوەکان کە بە شێوازێکی سەرنجڕاکێش ژیان و بەسەرساتی بنەماڵەیەک لە قۆناغە هەستیار و گۆڕانکارییە گەورەکانی مێژوودا دەگێڕێتەوە..
دراماکە باس لە ژیان ، بەربەرەکانێ و خۆشی و ناخۆشییەکانی بنەماڵەیەک دەکات کە تێیدا تێکەڵاوی ڕووداوە سیاسی و کۆمەڵایەتییە مەزنەکانی مێژوو دەبن ، چیرۆکەکەی ماوەیەکی فراوان لە مێژووی هاوچەرخ دابەش دەکات و بە چەندین وێستگەی گرنگدا تێدەپەڕێت.
کلیل لێرە بکە بۆ بینینی دراماکە 👉🏼
85 846
ئەم فیلمە بۆ یەکەمجار لە “41”ەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی فەجڕ نمایشکرا ، لەم فێستیڤاڵەدا سەجاد بابایی توانی خەڵاتی سیمۆرغی بلووری باشترین ئەکتەری ڕۆڵی تەواوکەر (پشتیوان) بۆ ڕۆڵگێڕانەکەی لەم فیلمەدا بەدەستبهێنێت.
چیرۆکی فیلمەکە باس لە کچە قوتابییەک دەکات بە ناوی «گوڵنوش» کە دەیەوێت بۆ درێژە پێدانی خوێندن و کۆچکردن هەنگاو بنێت ، ئەو بۆ ئەم مەبەستە پێویستی بە پشتگیری و ڕێ نیشاندانی «مامۆستا ئیدریس» هەیە کە تەلارساز و وێنەکێشێکی زۆر ناسراوە بەڵام چوونە ناو ئەم ڕێگایەوە ڕووداو و ئاڵۆزی دروست دەکات و فیلمەکە بە شێوازێکی درامایی باس لە پرسە هەستیارەکانی وەک بەکارهێنانی دەسەڵات و کێشەکانی پەیوەندیدار بە مافەکانی ژنانەوە دەکات.
https://kurdsubtitle.net/movies/588790-Ostad-astad
85 846
تەنها ١٢ خولەکەی ئەم فیلمە بەس بوو
بۆ ئەوەی پەیامێکی قوڵ بگەیەنێ !
دایکێک بە ناوی (هورا) گیرۆدەی نەزانی ئەندامانی خێزانەکەی و لادێکەی بووە کە بەردەوام داوای هێنانی منداڵی کوڕی لێ دەکەن ، بەم هۆیەوە تووشی چەندین ئاڵەنگاری دەبێتەوە.
https://kurdsubtitle.net/movies/871079-Tasyan-tasyan
