Rebar Ibrahim
📈 تحلیل کانال تلگرام Rebar Ibrahim
کانال Rebar Ibrahim (@rebar0) بازیگری فعال است. در حال حاضر جامعه شامل 87 199 مشترک است و جایگاه 2 520 را در دسته فیلمها و رتبه 3 714 را در منطقه إيران دارد.
📊 شاخصهای مخاطب و پویایی
از زمان ایجاد در невідомо، پروژه رشد سریعی داشته و 87 199 مشترک جذب کرده است.
بر اساس آخرین دادهها در تاریخ 30 سپتامبر, 2026، کانال فعالیت پایداری دارد. در ۳۰ روز گذشته تغییر اعضا برابر -1 099 و در ۲۴ ساعت گذشته برابر -29 بوده و همچنان دسترسی گستردهای حفظ شده است.
- وضعیت تأیید: تأیید نشده
- نرخ تعامل (ER): میانگین تعامل مخاطب 11.25% است و در ۲۴ ساعت نخست پس از انتشار، محتوا معمولاً 3.50% واکنش نسبت به کل مشترکان کسب میکند.
- دسترسی پستها: هر پست به طور میانگین 9 813 بازدید دریافت میکند. در اولین روز معمولاً 3 049 بازدید جمعآوری میشود.
- واکنشها و تعامل: مخاطبان بهطور فعال حمایت میکنند؛ میانگین واکنش به هر پست 57 است.
📝 توضیح و سیاست محتوایی
نویسنده این فضا را محل بیان دیدگاههای شخصی توصیف میکند:
“من کە باشم ، نزاکانی دایکمە..
https://linktr.ee/rebaribrahim0”
به لطف بهروزرسانیهای پرتکرار (آخرین داده در تاریخ 01 اکتبر, 2026)، کانال همواره بهروز و دارای دسترسی بالاست. تحلیلها نشان میدهد مخاطبان بهطور فعال با محتوا تعامل دارند و آن را به نقطه اثرگذاری مهم در دسته فیلمها تبدیل کردهاند.
در حال بارگیری داده...
| تاریخ | رشد مشترکین | اشارات | کانالها | |
| 01 اکتبر | +3 |
| 2 | غرور و سەربەرزییەکی کوێرەوەرانە ؛
وەک ژەهرێکی هێواش وایە کە وردە وردە ڕیشەی مرۆڤ دەبڕێت ، مرۆڤ بەناوی پاراستنی کەرامەتەوە خۆی لە باوەش گرتن لە لێبوردەیی و لە پەیوەندییە راستەقینەکان بێبەش دەکات و لە کۆتاییدا لەناو قەڵایەکی تەنهایدا تێکی دەشکێنێت ، زۆر جار لە پشت ماسکە قایمەکەی غرورەوە ترسێکی قووڵ و لاوازییەکی شاراوە هەیە کە نایەوێت دان بە هەڵەکانیدا بنێت بەڵام باجەکەی گرانە و مرۆڤ لە پێناوی پاراستنی پارچە کاغەزێکی وێراندا گەورەترین سامان کە دڵێکی پاک و هاوڕێیەتییەکی ڕاستەقینەیە لە دەست دەدات ، مرۆڤی مەزن ئەو کەسەیە کە دەزانێت کەی سەری خۆی نەوی بکات و دەستبەرداری لوت بەرزی ببێت چونکە نەرم و نیانی و سادەیی نیشانەی هێز و گەورەیی ڕۆحن نەک لاوازی. | 8 722 |
| 3 | ئەودەمەی “چاوشی” گۆڕانی ئەچڕێ ، هەست ئەکەیت جەنجاڵی کەم ئەبێتەوە و ڕێگاکان فراوان ئەبن ، ڕۆژ کورت ئەبێتەوە ‘چاوشی’ کاتێک گۆرانی ئەچڕێ لە خولەکێکدا تۆ هەم عاشقیت هەم دڵشکاویت هەم عارفیت هەم بێ ئومێدی هەم ئومێدت هەیە کە ڕۆژێک شتەکان باش ئەبن ، ئەو کە گۆرانی ئەچڕێ بیری نیشتیمان ئەکەیت هەست بە ساردی زستان ئەکەیت ، گوێت لە دەنگی دڵۆپەکانی بارانە کە بەر پەنجەرەکەت ئەکەون ، بۆنی قاوە ئەکەیت هەر بەکورتی : (محسن چاوشی) گوزەرێکە بەناو هەموو بوون و نەبوونەکانی ئەم ژیانە.. | 9 991 |
| 4 | ئەوەندە بەهێز بە کە بێ دوودڵی هەنگاو بنێیت و دوور بکەویتەوە لە هەر شوێن، مرۆڤ و هەلومەرجێک کە ڕۆحت ئازار دەدات و قورسایی دەخاتە سەر دڵت و ئەوەندەش خاوەن دڵێکی پڕ لە ئارامی و دڵنیایی بە کە چاوەڕێی هاتنەدی ئەو خێر و نیعمەتە جوانانە بیت کە بەڕاستی شایەنی ئەویت..
هەمیشە لەیادت بێت ئەو دۆخە تاریک یان سەختەی ئێستا تێیدایت تەنها وێستگەیەکی کاتییە و دوا شوێنی مەبەست و کۆتایی ڕێگاکەت نییە بەڵکو تەنها پردێکە بۆ گەیشتن بە قۆناغێکی باشتر ، دڵنیابە و با باوەڕت پۆڵایین بێت هیچ هێزێک، هیچ کۆسپێک و هیچ مرۆڤێک لە جیهاندا توانای ئەوەی نییە ڕێگری لەو فەرمان و پلانە وردانە بکات کە پەروەردگار بۆ بەختەوەری و داهاتووی ژیانت دایناوە. | 10 034 |
| 5 | فیلمی "بــا لەگەڵ خۆی دەمانبات” شاکارێکی سینەمایی دەرهێنەری ناوداری ئێران عەباس کیارۆستمییە کە لە ساڵی ١٩٩٩ بەرهەم هاتووە ، ئەم فیلمە یەکێکە لە دیارترین ئەکادیمییەکانی سینەمای مۆدێرن و خاوەنی خەڵاتی گەورەی لیژنەی داوەران بووە لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤینیسیا.
ناونیشانی فیلمەکە لە شیعرێکی شاعیری گەورەی ئێران فروغ فەروخزاد وەرگیراوە ، فیلمەکە لە ڕێگەی گێڕانەوەیەکی هێمنەوە قووڵایی ماناكانی ژیان، مردن، پەیوەندیی مرۆڤ بە سروشتەوە، و خێراییی ژیانی مۆدێرن دەخاتە ڕوو.
فیلمەکە بۆ ئێمەی کورد دوو ئەوەندە تایبەتە چونکە زۆر باسی جوانی کلتوری ئێمەی تێدایە ، بێگومان دەرهێنەر توانیویەتی دەقاودەق پەیامەکە بگەیەنێت.
https://kurdsubtitle.net/movies/841272-The-Wind-Will-Carry-Us-bad-ma-ra-khwahd-brd | 10 507 |
| 6 | ســـــــــــوپڕااااااااااایزێکی تایبەت بۆ شەیدایانی دراما فارسییەکان !
بە دیارییەکی بێ وێنەوە گەڕاوینەتەوە : یەکێک لە هەرە بەهێزترین و تازەترین زنجیرە فارسییەکانی ساڵ تەنها بۆ ئێوە 🎭
🔥 "پیاوی سێ هەزار ڕوو" 🔥
ئەوەی ئەم بەرهەمە زۆر تایبەت دەکات تێکەڵکردنی لایەنی کۆمیدی لەگەڵ ڕەهەندە مرۆییەکان و کێشە ڕاستەقینەکانی کۆمەڵگەیە ، نووسینی زیرەکانەی سیناریۆکە لەگەڵ نواندنی بێ وێنە و بەهێزی ئەکتەرەکان ، وای لێ دەکات لەگەڵ هەر ئەڵقەیەکدا زیاتر تێکەڵ بە ژیان و چارەنووسی پاڵەوانەکە ببیت و بپرسی : ئایا مەسعود چۆن لەم هەموو تەنگژە و دۆخە ئاڵۆزانە دەردەچێت؟
ئەم شاکارە کۆمیدییە ئێستا بە باشترین کوالێتی و بە ژێرنووسی کوردیی پڕاوپڕ لە ماڵپەڕی بینەر بەردەستە ، هەلەکە لە دەست خۆت مەدە و با یەکەم کەس بیت کە دەچێتە ناو ئەم ئەزموونە جیاوازە پڕ لە چێژەوە !
https://beenar.net/title-detail/3039?series=true | 13 165 |
| 7 | ئەو دڵەی لە تاریکییەکانی خەم و تەنیایدا پەنا بۆ لای خوا دەبات هەرگیز لە ناوچووندا نییە ، خوای گەورە لە قوڵایی ئەو تاریکییە ئەستوورەدا چرایەکی ڕووناکی هیدایەت و ئارامی لە ناو سینەیدا دەگیرسێنێت کە تا کۆتایی ڕێگاکە ڕووناککەرەوەی ئەبێت. | 13 005 |
| 8 | تەنهایی تەنهات ناکات ، بەڵکو بوونت لەگەڵ کەسانی هەڵە تەنهات ئەکات ، خۆت بەو کەسانە دەورە بدە کە بەرزت ئەکەنەوە و پشتگیریت ئەکەن ، پەیوەندی چۆنیەتی گرنگترە لە چەندایەتی ، ئەو پەیوەندییانە هەڵبژێرە کە هیوا و ڕەزامەندبوونت بۆ ئەهێنن ، ئەگەر تەنهایت ئەوا ئەو کاتە لە دروستکردنی پەیوەندییەکی بەهێز لەگەڵ خۆتدا تەرخان بکە ، ئایا ئەتوانیت چی بکەیت تا چێژ ببینیت؟
پیاسەیەکی ناو پارک ، ڕۆیشتن بۆ کافێیەکی نوێ ، خواردنێکی بەتام بۆ خۆت ئامادە بکەیت یانیش دەست بە خولیایەکی نوێ بکەیی؟ باشترە تەنها و دڵخۆش بیت نەک لەگەڵ کەسانێک بیت کە وات لێبکەن هەست بە تەنهای بکەیت. | 14 598 |
| 9 | ھەموومان ڕوحێک قەرزاری دایکین ؛
دایک ئەو کەسەیە کە ھەرگیز لێت بێزار نابێت ھەرگیز خراپەی تۆێ ناوێت ، ھەمیشە بە سەرکەوتنەکانت دڵخۆش و بە شکستەکانت دوو ھێندەی تۆ دڵگرانە ، دایک پیرۆزترینە..
ئەگەر دڵت ڕەنجاندووە بچۆ ئاشتی کەرەوە بچۆ دەستی ماچکە ئەگەر دەتەوێ نرخی دایکت بزانیت ، پرسیار لە بێ دایکێک بکە ، خودا لە دایکی ئەوانەش خۆشبێت کە کۆچیان کردووە و داوای لێبووردن دەکەم ئەگەر نارەحەتتان بکەم بەم پۆستە. | 16 097 |
| 10 | بەرز و پیرۆزبێت لەدایکبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی و سەروەرمان پێغەمبەر محمد ﷺ | 14 449 |
| 11 | بیرچوونەوەی ئەستەمە..
ئێوەش ئەم شاکارەتان بینیووە؟
چیڕۆکی دراماکە باس لە ژیانی بنەماڵەیەک دەکات لە قۆناغە هەستیار و پڕ لە گۆڕانکارییەکانی مێژوویەتی هاوچەرخی ئێراندا لە کۆتایی سەدەی نۆزدەهەمەوە (سەردەمی شۆڕشی دەستووری) تاوەکو شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ساڵی ۱۳٥۷ (۱۹۷۹) و شەڕی ئێران و عێراق ، چیڕۆکەکە تێکەڵەیەکە لە بەسەرهاتی خۆشەویستی، خێزانی و ڕووداوە سیاسی و نەتەوەییەکان کە تێیدا سەرنج دەخرێتە سەر کاریگەریی ڕووداوە مێژووییەکان لەسەر ژیانی تاکەکان.
ئەم درامایە لەلایەن مەسعوود جەعفەری جۆزانی کاری دەرهێنانی بۆ کراوە و سیناریۆکەی نووسراوە.
https://kurdish.sahartv.ir/program--زنجیرە_درامای_لەچاوی_با_دا | 17 568 |
| 12 | زنجیرە درامای «لە چاوی بادا» یەکێکە لە بەرهەمە مێژوویی و پڕ ڕووداوەکان کە بە شێوازێکی سەرنجڕاکێش ژیان و بەسەرساتی بنەماڵەیەک لە قۆناغە هەستیار و گۆڕانکارییە گەورەکانی مێژوودا دەگێڕێتەوە..
دراماکە باس لە ژیان ، بەربەرەکانێ و خۆشی و ناخۆشییەکانی بنەماڵەیەک دەکات کە تێیدا تێکەڵاوی ڕووداوە سیاسی و کۆمەڵایەتییە مەزنەکانی مێژوو دەبن ، چیرۆکەکەی ماوەیەکی فراوان لە مێژووی هاوچەرخ دابەش دەکات و بە چەندین وێستگەی گرنگدا تێدەپەڕێت.
کلیل لێرە بکە بۆ بینینی دراماکە 👉🏼 | 13 430 |
| 13 | ئەم فیلمە بۆ یەکەمجار لە “41”ەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی فەجڕ نمایشکرا ، لەم فێستیڤاڵەدا سەجاد بابایی توانی خەڵاتی سیمۆرغی بلووری باشترین ئەکتەری ڕۆڵی تەواوکەر (پشتیوان) بۆ ڕۆڵگێڕانەکەی لەم فیلمەدا بەدەستبهێنێت.
چیرۆکی فیلمەکە باس لە کچە قوتابییەک دەکات بە ناوی «گوڵنوش» کە دەیەوێت بۆ درێژە پێدانی خوێندن و کۆچکردن هەنگاو بنێت ، ئەو بۆ ئەم مەبەستە پێویستی بە پشتگیری و ڕێ نیشاندانی «مامۆستا ئیدریس» هەیە کە تەلارساز و وێنەکێشێکی زۆر ناسراوە بەڵام چوونە ناو ئەم ڕێگایەوە ڕووداو و ئاڵۆزی دروست دەکات و فیلمەکە بە شێوازێکی درامایی باس لە پرسە هەستیارەکانی وەک بەکارهێنانی دەسەڵات و کێشەکانی پەیوەندیدار بە مافەکانی ژنانەوە دەکات.
https://kurdsubtitle.net/movies/588790-Ostad-astad | 14 997 |
| 14 | تەنها ١٢ خولەکەی ئەم فیلمە بەس بوو
بۆ ئەوەی پەیامێکی قوڵ بگەیەنێ !
دایکێک بە ناوی (هورا) گیرۆدەی نەزانی ئەندامانی خێزانەکەی و لادێکەی بووە کە بەردەوام داوای هێنانی منداڵی کوڕی لێ دەکەن ، بەم هۆیەوە تووشی چەندین ئاڵەنگاری دەبێتەوە.
https://kurdsubtitle.net/movies/871079-Tasyan-tasyan | 13 089 |
| 15 | فیلمی سینەمایی «کپ و بێدەنگ» بە دەرهێنانی “مجیدرضا مصطفوی” و بەشداریی کۆمەڵێک لە ئەستێرە درەوشاوەکانی سینەمای ئێران ، بە یەکێک لە ئاراستە کاریگەرەکان دادەنرێت کە ڕەنگدانەوەی زامە شاراوەکان و ڕاستییە تاڵەکانی ڕۆژگارە...
چیرۆکی فیلمەکە باس لە مرۆڤەکان ئەکات کە لە لایەنە جیاوازەکانی کۆمەڵگەدا ، ژێر فشاری بێدەنگ ، ماندوو بوون و حاڵەتی دەرونیدا بەرەو لێواری تەقینەوە دەچن ، فیلمەکە سەرنج دەخاتە سەر زامە شاراوەکان و ئەو جۆرە خشونەتەی کە نەک بە هاوار و دەنگە دەنگ بەڵکو لە «بێدەنگی» و خامۆشیدا گەشە دەکات..
https://kurdsubtitle.net/movies/686562-Hard-Shell-by-srw-sda | 14 543 |
| 16 | کاتێک ئەم نووسینە ئەخوێنیتەوە ؛
ڕەنگە من تۆ نەناسم ، نەزانم کێیت؟
چ کارەیت؟ کەسێکی باشیت؟ یانیش خراپیت؟
نازانم لەم ساتەدا دڵت شادە یان لێوان لێوە لە خەم !
بەڵام ئەمەوێت ئەم ڕستەیەت پێ بڵێم : تۆ شایەنی گەورەترین دڵخۆشی ، تۆ زۆر لەوە بەهێزتر و جوانتری کە خۆت بیری لێ ئەكەیتەوە ، تۆ یەکێک لەو مرۆڤە ناوازانەی کە ئەتوانیت ڕۆژگار و ژیانی خۆت و ئەوانی تریش بە گڕ و تینتر و جوانتر بکەیت ، تۆ ئەتوانیت بە هەموو خەونە ڕەنگا و ڕەنگەکانت بگەی و ببیە خەونی گەورەی زۆر کەسی دیکەش..
من دڵخۆش ئەبم ئەگەر ئێستا تۆ زەردەخەنەیەک بکەیت و بڵێیت بەڵێ من هەر ئەو مرۆڤەم ئەتوانم زۆر شت باشتر بکەم ، بەڵێ من هەر ئەو مرۆڤەم کە دەتوانم جیهانی دەوروبەرم جوانتر بکەم. | 14 058 |
| 17 | ٤٧ ساڵ تەمەن لە ژیانێکــ ، لە دەربڕینی دەنگێک...
ووتنی ڕاستییەکان ، دەربڕینی ناخەکان و زیندوو کردنەوەی یادەوەرییەکانی ڕابردوو ، دەنگێک کە هەمیشە هەڵگری چیرۆکە قووڵەکان و ئازارەکان بووە.
بەهیوای تەندروستی ، سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ ئەو دەنگە بەنرخەی کە ساڵانێکە بە هونەر و هەستی پاکی دڵی ملیۆنان کەسی داگیرکردووە.
تەمەنت پڕ لە جوانی و بەردەوامیت ، ئاغای چاوشی ✨ | 16 597 |
| 18 | نوێترین و پڕ باسترین درامای خاوەن سەلیقەی سینەمای ئێران "کلاغ" (قەلەڕەش) هات !
ئەمجارە دەرهێنەری ناودار “محمدحسین مهدویان” خاوەنی شاهکارەکانی وەک «زخم کاری» بە بەرهەمێکی پڕ لە ڕاز ، ترس ، گومان و ململانێی دەروونی گەڕاوەتەوە ، چیرۆکێکی پڕ لە گرێی دەسەڵات و عەشقێکی قەدەغە و پڕ لە تاریکی کە لە دەیەی پەنجاکاندا دەستی پێکردووە و سات بە سات هەناسە لە سینەی بینەر دەبڕێت !
🌟 بەشداربوونی ئەستێرەکان :
هادی حجازیفر، مهران غفوریان، مینا وحید، مهدی زمینپرداز و دەرکەوتنی دەموچاوە نوێکان وەک نیکآفرید سماواتی.
https://beenar.net/title-detail/3021?series=true | 15 578 |
| 19 | ئهزانم ژیان ههندێ شتی پێ نهدایت ؛
كه له ناخی دڵهوه ئهتویست ، ههندێ خهونی لێ سهندیت كه به سهد دڵ هیوات بۆ بهدی هاتنیان ئهخواست بهڵام تۆ ههر چهندێك ئازارت چهشتووه نهكهی سارد ببیتهوه به پێچهوانهوه ههموو توانای خۆت كۆبكهرهوه تا شتی زۆر زیاتر و گهورهتری لێ بسهنیت بزانه کە له قوڵایی ڕۆحتا هێشتا توانا و هێزێكی بێ وێنه ههیه.. | 14 297 |
| 20 | “کوێری” تەنها زنجیرەیەکی تاوانکاریی ئاسایی نییە کە تەنها بەدوای بکوژ یان تاوانباردا بگەڕێت بەڵکو قوڵایی مرۆڤ لە حاڵەتی قەیراندا دەردەخات ، کاتێک کارەساتێکی گەورە ڕوو دەدات و پیاوانی دەسەڵات ، دایک و باوکە خەمبارەکان و کەسایەتییە ئاساییەکان دەکەونە ناو گێژاوی ڕووداوەکانەوە ، سنووری نێوان تاوانبار و قوربانی تێکەڵ دەبێت ، هەر کارەکتەرێک نهێنییەکەی لە ناوپۆشی ڕابردووی خۆیدا هەڵگرتووە و کاتێک ئەم چینانە هەڵدەدرێنەوە ، ڕووە تاریکەکانی کۆمەڵگە و مرۆڤایەتی دەردەکەون.
بەهۆی تیشک خستنە سەر کێشەیەکی هەستیاری کۆمەڵایەتی و ستایلی دەرهێنانی ، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەیەوە سەرنجی زۆرێک لە هەوادارانی دراماکانی ئێرانی بۆ لای خۆی ڕاکێش کردووە..
https://kurdcinama.com/Episodes.aspx?type=5890 | 14 539 |
