es
Feedback
ڕێبازی دوکتور قاسملوو

ڕێبازی دوکتور قاسملوو

Ir al canal en Telegram

گـەلـێـک ئـازادی بـوێ دەبـێ نـرخـی ئـەو ئـازادیـیەش بـدات، شـەهـیـد دوکـتـور قـاسـمـلـوو ڕێـبـازی دوکـتـور قـاسـمـلـوو @Peshmarge20 🆔: @DRQASMLUO

Mostrar más
2 889
Suscriptores
+2424 horas
+27 días
-530 días
Archivo de publicaciones
💎 کۆراسایۆ؛ وانەی سەپاندنی بوون یەکەم جار بوو ناوی کۆراسایۆ ببیستم؛ دوورگەیەکی بچووک، ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی تۆپی پێدا ناوی خۆی ب
💎 کۆراسایۆ؛ وانەی سەپاندنی بوون یەکەم جار بوو ناوی کۆراسایۆ ببیستم؛ دوورگەیەکی بچووک، ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی تۆپی پێدا ناوی خۆی بە جیهان ناساند. لە یارییەکەدا بەهێز نەبوون، بەڵام شتێکیان کرد کە لە بردنەوە گرینگتر بوو: لە ڕێگای تۆپی پێوە بوونی خۆیان سەپاند و جیهانیان ناچار کرد لەبەردەم ئاڵاکەیان هەستنەوە. ئەمە وانەیەکە بۆ ئێمەی کورد: دانپێدانان بە پارانەوە و چاوەڕوانیکردن بەدەست نایەت؛ بە ئامادەبوون و دەرکەوتن دەسەپێنرێت. میللەتێک بە ١٦٠ هەزار کەسەوە بوونی خۆی سەپاند. سواڵکردنی بوون دەرگا ناکاتەوە؛ سەپاندنی بوون دەرگاکان دەکاتەوە. #Curaçao #WorldCup2026 #Kurdistan #Kurds #Recognition #SelfDetermination ✍ ئارتین حەمدی

☀️ #بــەیـانـیـت_بـــاش_نــیــشــتــمــانـم Roj baş kurdistan 🔥 ئــەمــڕۆ:  دووشــەمـمـە 25 ی  جـــۆزەردانـــی  ۲۷۲۶ ی کـــوردی 15 / 6 /   2026 ی زایــیــنـی 💬 @DRQASMLUO 🌐 t.me/DRQASMLUO 🔵 #ڕێـبـازی_دوکـتـور_قـاسـمـلـوو

💎تۆش لە نووسینا ڕ قەڵەو و ر ناسک لە یەک جیا ناکەنەوە 💬 @DRQASMLUO 🌐 t.me/DRQASMLUO #کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان

💎ئامادەبوون و گوتاری نوێنەری هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران لە پەرلەمانی ئەورووپا برۆکسل – کۆنفرانسی «بونیادنا
💎ئامادەبوون و گوتاری نوێنەری هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران لە پەرلەمانی ئەورووپا برۆکسل – کۆنفرانسی «بونیادنانی ئێرانێکی دیموکراتیک» له‌ کاتی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی «بونیادنانی ئێرانێکی دیموکراتیک» لە پەرلەمانی ئەورووپا، فەریبا محەمەدی، جێگری سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بە نوێنەرایەتی لە «هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران» گوتارێکی پێشکەش کرد. ئەم ئامادەبوون و هەڵوێستە لە کاتێکدایە کە لە پێشخستنی بەرنامەکانی ئەم هاوپەیمانییەدا، «کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان» بەرپرسیارێتیی خولیی هاوپەیمانییەکەی لە ئەستۆدایە. بەڕێز فەریبا محەمەدی لەم گوتارەدا، وێڕای خستنەدەنگۆی پێکهاتەی نەریتیی دەسەڵات و خوێندنەوە فەرمییەکان بۆ چەمکی دەوڵەت-نەتەوە لە ئێراندا، ڕەخنەی لە ئەمنیکردنی ناسنامە نەتەوەییەکان گرت و ئاماژەی بەوە کرد کە داواکاریی مافە ڕەواکانی ئەم نەتەوانە و جەختکردنەوە لەسەر «مافی دیاریکردنی چارەنووس» لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردوودا، هەمیشە لەلایەن دەسەڵاتەوە بە تۆمەتی جیاییخوازی، بە تاوانناساندن و سەرکوتی توندوتیژانە وەڵام دراوەتەوە. لە کاتێکدا کەمکردنەوەی ئەم ئیرادە نەتەوەییانە بۆ وشە سنووردارکەرەوەکانی وەک قەوم یان ئەتنیک، پشتگوێخستنی ڕاستییە مێژووییەکانی کۆمەڵگە و ڕەسنایەتیی ئەم خەباتانەیە. ناوبراو لە درێژەی باسەکەیدا بە پشتبەستن بە نموونە جیۆپۆلیتیکییەکانی ناوچەکە و ڕوانگەی شیکەرەوە سیاسییەکان، جەختی لەوە کردەوە کە سنوورەکانی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرهەمی ئیرادەی ڕەهای خودی نەتەوەکان نەبووە، بەڵکوو دەرەنجامی ڕێککەوتنەکان و جێگیربوونی هێزە نێودەوڵەتییەکانە لە درێژایی مێژوودا. وەک چۆن نەتەوەی کورد وەک نموونەیەکی بەرچاو، بەهۆی سنوورە سەپێندراوانەوە بەسەر چوار وڵاتدا دابەش کراوە. نوێنەری هاوپەیمانیی، بە بیرهێنانەوەی ئەم خاڵە کە سنوورە سیاسییەکان لە ڕەوتی مێژوودا هەمیشە گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە و نابێت بە دەمارگرژیی چەقبەستووەوە سەیریان بکرێت، جەختی لەسەر پێویستیی تێپەڕین لە گێڕانەوە فەرمییە سەد ساڵەییەکان کردەوە و بەرهەمهێنانەوەی بیرۆکەی دیموکراسیی یەکپێکهاتەیی لە نێوان بەشێک لە ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی وەک تابوویەکی سیاسی لەقەڵەمدا کە دەبێت بشکێنرێت. له بەشی کۆتاییی وتارەکەدا، ڕوونکرایەوە کە بۆ ڕۆژی دوای ڕووخانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ناتوانرێت کۆمەڵگە بە دروشمی گشتگیر بەڵام لێڵ و ناڕوونەوە بەجێبهێڵرێت و هەر جۆرە پێکەوەژیانێکی هاوبەش و بەردەوام لە چوارچێوەی جوگرافیای ئێراندا، مەرجدارە بە دەستەبەرکردنی یەکسانیی پێکهاتەیی لە سێ بواری سەرەکیی، مافە نەتەوەییەکان، فرەیی زمانەوانی-کۆمەڵایەتی و یەکسانیی ڕەگەزی. ١٤ی ژوئەنی ٢٠٢٦ هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران

💎زمانی دایکی، ڕەگی کولتووری و بوونی مرۆڤ ✍️شاهین مودەڕس چاوەکانمان جیهان دەبینن و گوێیەکانمان دەنگی ئەو جیهانە دەبیستن. لە نێوان ئەم بینین و بیستنەدا، شتێک لە ناخی مرۆڤدا پێکدێت کە ناوی «وشیاری»یە؛ گفتوگۆیەکی بەردەوام لە نێوان ئێمە و جیهانی دەوروبەرمان. بەڵام پێش هەر گفتوگۆیەک لەگەڵ جیهان، مرۆڤ مۆنۆلۆگێکی لە ناخی خۆید هەیە، ڕەوتێکی بیرکردنەوەی پوخت‌نەکراو، ئەو دەنگەی لە بێدەنگیی مێشکدا لەگەڵ خۆی قسە دەکات. ئەم مۆنۆلۆگەش لە زمان پێک‌هاتووە؛هەر بۆیەشە پرسی زمانی دایک، تەنها بابەتێکی کولتووری یان هەستیاری نییە؛ بەڵکوو پرسێکە پێوەندیی بە بوون، فەلسەف و تەنانەت ژیاری مرۆڤەکانەوە هەیە. درێژەی وتار 👇 https://kurdistanmedia.com/so/news/2026/06/269

☀️ لە مەیدانی کوردایەتی خوێنی کورد ناچێ بەزایە هەتا ئاخر قەترەی خوێنمان  لە ڕێگەی کوردستاندایە لەنێـو سەنگەر و خەباتین مێژوومان پڕ لە شانازی ئەمڕۆ شۆڕش و خەباتمان بۆ سەرکەوتنی ئاڵایه لە ڕێبازی شەهیدانین سەری کڕنۆشمان داناوە چەکی شەرەف ئەکەینە شان ڕێبەرمان چون پێشەوایە لە مەیدانی کوردایەتی، کوردستان قودسی ئێمەیە بە بست بە بستی ئەم خاکە خوێن شەهیدی لێ ڕژایە بە بیر و هـزر و باوەڕمان چۆکی دوژمن دێتە لەرزە ڕاپەڕن ئەی ڕۆڵەی کوردم ئازادیمان لە ڕێگایە ئەمڕۆ وا ڕۆژی هەڵمەتە دوژمن قەت چاوی هەڵنایە نەخشەی خاکی کوردستانم بـوێنێ لەم جوغرافیایە لەم شوڕشە تا سەرکەوتن ڕاوەستاین و هەر ماوین بۆ پەت و سێدارە و زیندان ئیرادەمان وەک پۆڵایـە. ✍ ناسـر زامـدار 💬 @DRQASMLUO 🌐 t.me/DRQASMLUO #کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان

☀️ #بــەیـانـیـت_بـــاش_نــیــشــتــمــانـم Roj baş kurdistan 🔥 ئــەمــڕۆ:  یـەکــشــەمـمـە 24 ی  جـــۆزەردانـــی  ۲۷۲۶ ی کـــوردی 14 / 6 /   2026 ی زایــیــنـی 💬 @DRQASMLUO 🌐 t.me/DRQASMLUO 🔵 #ڕێـبـازی_دوکـتـور_قـاسـمـلـوو

Repost from N/a
جوانترین و بەسوودترین کاناڵە کوردێکانی تێلێگرام لەو پێڕستە ببینن فەرموون هەمووتان بەشدار بن👇😍👇

💎 مێدیای کوردی و زمانی کوردی 💬 @DRQASMLUO 🌐 t.me/DRQASMLUO #کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان

💎 خالد عزیزی، سخنگوی حزب دموکرات کردستان ایران، درباره اظهارات دونالد ترامپ مبنی بر اینکه کوردها مانع رسیدن سلاح‌های آمریکای
💎 خالد عزیزی، سخنگوی حزب دموکرات کردستان ایران، درباره اظهارات دونالد ترامپ مبنی بر اینکه کوردها مانع رسیدن سلاح‌های آمریکایی به مردم ایران شدند، گفت: «طرح چنین ادعاهایی مایه تٲسف است و هر زمان که دولت آمریکا خود را در بن‌بست سیاسی یا مذاکراتی می‌بیند، تلاش می‌کند کوردها را مسئول ناکامی‌ها یا نبود برنامه‌ریزی برای مبارزه در داخل ایران معرفی کند.»

💎کورت و پوخت. بەرێز عەبدوڵڵا حیجاب 💬 @DRQASMLUO 🌐 t.me/DRQASMLUO #کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان

☀️ #بــەیـانـیـت_بـــاش_نــیــشــتــمــانـم Roj baş kurdistan 🔥 ئــەمــڕۆ:  شــەمـمـە 23 ی  جـــۆزەردانـــی  ۲۷۲۶ ی کـــوردی 13 / 6 /   2026 ی زایــیــنـی 💬 @DRQASMLUO 🌐 t.me/DRQASMLUO 🔵 #ڕێـبـازی_دوکـتـور_قـاسـمـلـوو

💎چەتری کوردستانیبوون؛ یەکێتی لە ناو فرەییدا فێستیڤاڵی شاڵ و شەپک لە زاخۆ تەنیا نمایشێکی فۆلکلۆری و کولتووری نییە، بەڵکوو وێنەیەکی زیندووی کوردستانیبوونە. لێرەدا کوردانی هەر چوار پارچە، بە جیاوازیی زاراوە، ناوچە، جلوبەرگ و پێکهاتەی ئایینییەوە (موسڵمان، ئێزیدی، مەسیحی…)، لە ژێر چەتری ناسنامەیەکی هاوبەشدا کۆدەبنەوە. کوردستانیبوون بە واتای یەکدەستکردنی زۆرەملێ نایەت، بەڵکوو توانای گۆڕینی فرەییی زمانی، کولتووری و ئایینییە بۆ هێزی پێکەوە بوون و پێکەوەژیان! ئەمەش نیشانەی پێگەیشتنی شارستانیی کۆمەڵگای کوردستانە؛ کاتێک یەکێتیی خۆی لە سڕینەوەی جیاوازییەکاندا نادۆزێتەوە، بەڵکوو لە پاراستن و بەشداریکردنیاندا دەیبینێتەوە. لە بەرامبەر مۆدێلی دەوڵەتی سەنتڕاڵیدا (داگیرکەران) کە مانەوەی خۆیان لەسەر بنەمای یەک زمان، یەک ئایین و یەک مێژووی هەڵبەستراوی دروێنە بناغە دادەنێن، کوردستانیبوون بەدیلێکی شارستانی پێشکەش دەکات: یەکێتی لە ناو فرەییدا، نەک یەکدەستکردن لە ڕێگەی سڕینەوەی ئەویترەوە. #کوردستان #کوردستانیبوون #شاڵ_و_شەپک #زاخۆ #پێکەوەژیان شارستانیەتی_کوردستانی ✍ ئارتین حەمدی

🔹 ئەندامێکی حیزبی دێموکرات پلەی زانستیی پڕۆفیسۆری بەدەست هێنا دوکتور هەژار ڕەحیمی کوڕە پێشمەرگەی تێکۆشەر و ئەندامێکی دڵسۆزی
🔹 ئەندامێکی حیزبی دێموکرات پلەی زانستیی پڕۆفیسۆری بەدەست هێنا   دوکتور هەژار ڕەحیمی کوڕە پێشمەرگەی تێکۆشەر و ئەندامێکی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات، دوای بڕینی سەرجەم قۆناغە زانستییەکان، بەرزترین پلەی ئەکادێمیی (پڕۆفیسۆر)ی لە بواری ئەدەبی کوردیدا لە زانکۆی سۆران بەدەست هێنا.   بەپێی فەرمانی فەرمیی سەرۆکایەتیی زانکۆی سۆران، دوکتور هەژار ڕەحیمی، پلەی زانستیی لە "پڕۆفیسۆری یاریدەدەر"ەوە بۆ پلەی باڵای "پڕۆفیسۆر" لە بواری''ئەدەبی کوردیدا'' بەرز کرایەوە.   دوکتور هەژار بەبۆنەی وەرگرتنی ئەم نازناوە باڵایەوە ڕایگەیاند: "ئەمە دوایین پلەی زانستییە لە دنیای ئاکادێمیدا، بەڵام بۆ من سەرەتای کاری جیددیتر و بەرپرسیاریەتیی مەزنترە لەپێناو خزمەتکردنی زانست و حەقیقەت."   ناوبراو کە پێگەیەنراوی بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەرە، لە پاڵ دڵسۆزییەکەی بۆ دۆزی ڕەوای گەلەکەی، وەک سیمایەکی دیاری ئاکادێمی لە ناوەندە زانستییەکانی کوردستاندا خزمەت دەکات. 🌐 https://kurdistanmedia.com/

☀️ #بــەیـانـیـت_بـــاش_نــیــشــتــمــانـم Roj baş kurdistan 🔥 ئــەمــڕۆ:  هـەیـنـی 22 ی  جـــۆزەردانـــی  ۲۷۲۶ ی کـــوردی 12 / 6 /   2026 ی زایــیــنـی 💬 @DRQASMLUO 🌐 t.me/DRQASMLUO 🔵 #ڕێـبـازی_دوکـتـور_قـاسـمـلـوو

💎کوردستانی لەتلەتکراو چی دەوێت؟؟ 💬 @DRQASMLUO 🌐 t.me/DRQASMLUO #کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان

💎ترامپ: ئەمشەو ئەمەریکا بە توندی لە ئێران دەدات؛ لەداهاتوودا کۆنتڕۆڵی خارگ دەکەین دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە پەیامێکدا
💎ترامپ: ئەمشەو ئەمەریکا بە توندی لە ئێران دەدات؛ لەداهاتوودا کۆنتڕۆڵی خارگ دەکەین دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروث سۆشیاڵ ڕایدەگەیەنێت ئەمەریکا "ئەمشەو زۆر بە توندی" لە ئێران دەدات. سەرۆک ترامپ لە پەیامەکەیدا کە بەیانیی پێنجشەممە بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت هێزی دەریایی، هێزی ئاسمانی، سیستەمی ڕادار، بەرگری ئاسمانی و زۆربەی توانا هێرشبەرییەکانی ئێران لەناوچوون. دەشڵێت لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا ئەمەریکا کۆنترۆڵی دوورگەی خارگ و ژێرخانی نەوتی دیکەی ئێران دەکات و زاڵ دەبێت بەسەر بازاڕەکانی نەوت و گاز لە وڵاتەکەدا، وەک ئەوەی لەگەڵ ڤەنزوێلادا کردوومانە.

ساتی هەڵدانی مووشەک و هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و سێنتکۆم سەرکەوتنی هێرشەکانی ئەمشەوی ڕاگەیاند

بە ڤیدیۆ؛ بۆردومانی چڕی ئەمریکا بۆ سەر شاری میناب لە پارێزگای هورمزگان

☀️ #بــەیـانـیـت_بـــاش_نــیــشــتــمــانـم Roj baş kurdistan 🔥 ئــەمــڕۆ:  پـێـنـج شـەمـمـە 21 ی  جـــۆزەردانـــی  ۲۷۲۶ ی کـــوردی 11 / 6 /   2026 ی زایــیــنـی 💬 @DRQASMLUO 🌐 t.me/DRQASMLUO 🔵 #ڕێـبـازی_دوکـتـور_قـاسـمـلـوو