cookie

Utilizamos cookies para mejorar tu experiencia de navegación. Al hacer clic en "Aceptar todo", aceptas el uso de cookies.

avatar

لە یەڵداوە تا ۲۲ی پووشپەڕ، د. قاسملوو

گەلێک ئازادی بوێ دەبێ نرخی ئەو ئازادییەش بدات، شەهید دوکتور قاسملوو له یە ڵداوە تا ۲۲ی پووشپەڕ، دوکتور قاسملوو @Peshmarge20 🆔: @DRQASMLUO

Mostrar más
Irán78 686El idioma no está especificadoPolítica13 405
Publicaciones publicitarias
2 234
Suscriptores
-324 horas
+237 días
+9930 días

Carga de datos en curso...

Tasa de crecimiento de suscriptores

Carga de datos en curso...

Photo unavailableShow in Telegram
🔵 پەیامی کاک مستەفا هیجری سەبارەت بە چاندنی دارێک بە یادی دوکتور قاسملوو لە ڤییەن کاک مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک، چاندنی دارێک لە ڤییەنی پێتەختی ئۆتریش لە ٣٥ـەمین ساڵی تێرۆری دوکتور قاسملووی بەرز نرخاند. دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە: ڕۆژی ٢٧ی ژوئەن، شۆرای شاری ڤییەن بڕیاری دا کە لە پارکێکی ئەو شارە، دارێک بۆ یادەوەریی ٣٥ ساڵەی تیرۆرکرانی ڕێبەری کورد دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی عەبدوڵڵا قادری ئازەر و فازڵ ڕەسووڵ بچێنێ. ئەم  چالاکییەی پارتی سەوز و بەتایبەت خاتوو بێریڤان ئەسڵان جێگای ڕێزلێنان و پێزانینە. سپاسی هەموو تێکۆشانەکانیان دەکەین و هیوادارین کە ئەمە ببێتە هەنگاوێک بۆ دووبارە وەگەڕخستنەوەی دۆسییەی تیرۆری دوکتور قاسملوو لە دادگای ئەو وڵاتەدا.   مستەفا هیجری بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ٨ی پووشپەڕی ١٤٠٣ ٢٨ی ژوئەنی ٢٠٢٤
Mostrar todo...
06:32
Video unavailableShow in Telegram
🔹ڕووماڵی تایبەت بەبایکۆتی شانۆی هەڵبژاردنەکانی ڕێژیم میوانی بەرنامە: ▫️ئاسۆ مینبەری، بەرپرسی ژووری  هەواڵی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات #ژن_ژیان_ئازادی #کوردستان_کۆڵ_نادا
Mostrar todo...
28.64 MB
01:01
Video unavailableShow in Telegram
#عاقل_به_هیچ_کاندیدایی_رأی_نمی_دهد ردشدن از کاندیداها یه جنبش فعال مدنیه نه صرفاً یه حرکت منفعلانه. نرفتن پای صندوق یعنی نه به حکومت دیکتاتوری #ولایت_فقیه
Mostrar todo...
7.38 MB
00:57
Video unavailableShow in Telegram
قسمتی از طنز مصاحبه دختر قالیباف 🙈🙈😂😂
Mostrar todo...
17.50 MB
🔹ڕەنگدانەوەی شانۆی هەڵبژاردنەکانی ڕێژیم لە میدیاکانی جیهاندا بە دەستپێکی شانۆی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری لە ئێران، ژمارەیەک لە میدیاکانی جیهان سەرنجیان خستووەتە سەر ئەو بابەتە و لە نێویاندا ڕۆژنامەی "واشنگتۆن پۆست" نووسیویەتی: بۆ ئاخوندەکانی دەسەڵاتداری ئێران، هەڵبژاردن بە بەشداریی باڵای دەنگدەران بۆ سەقامگیری و ڕەوایی ڕێژیم گرینگە. هەواڵدەریی ڕۆیتێرز ئەمڕۆ هەینی ٨ی پووشپەڕ، بڵاوی کردەوە، خەڵکی ئێران لەنێو گرووپێکی کۆنتڕۆڵکراوی پێکهاتوو لە چوار بەربژێری دڵسۆز بە خامنەیی دەنگ دەدەن. ڕۆیتێرز وتوویەتی: ''لە دۆخێکدا کە پێناچێت ئەم هەڵبژاردنە گۆڕانکارییەکی گەورە لە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامیدا بهێنێتە ئاراوە، ئەنجامەکەی دەتوانێت کاریگەریی لەسەر جێنشینی عەلی خامنەیی هەبێت.'' بەپێی ڕاپۆرتی ئەم هەواڵدەرییە، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی قەرەبووکردنەوەی قەیرانی ڕەوایی کە بەهۆی ناڕەزایی گشتی لە کێشە ئابوورییەکان و سنووردارکردنی ئازادیی سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە هاتووەتە ئاراوە، داوای کردووە خەڵکێکی زۆر بەشداری بکەن. هەواڵدەریی ''ئاسۆشیتێدپرێس'' بە ئاماژەدان بە کێشەی ئابووری، ناڕەزایەتیی بەربڵاو و گرژی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست نووسیویەتی: ''بە لەبەرچاوگرتنی کەمیی ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییە، هێشتا ڕوون نییە کە ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا چەندە دەبێت.'' هەروەها ڕۆژنامەی ''گاردیەن"ی بریتانیا نووسیویەتی: "چاوەڕوان دەکرێت میلیۆنان کەس بایکۆتی هەڵبژاردنەکان بکەن، کە پێیان وایە لەلایەن ڕێژێمەوە بۆ نیشاندانی وەفاداریی خەڵک بە کۆماری ئیسلامی ساختەکاری دەکرێت." ئەم ڕۆژنامەیە نووسیویەتی: ''ڕێبەرانی ئێران دەیانەوێت ڕەوایی خۆیان دوای دابەزینی بەردەوامی بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ڕابردوو کە گەیشتە خاڵی قەیراناوی بەدەست بێننەوە. www.kurdistanmedia.com
Mostrar todo...
🔹شانۆی هەڵبژاردنەکانی ڕێژیم بە بێ بەشداریی خەڵک دەستی پێ کرد ئەمڕۆ هەینی ٨ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، ڕێژیم چواردەهەمین خولی شانۆی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکۆماریی دەست پێ کرد. بەپێی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی کە بە ناوەندی هەواڵی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات گەیشتوون، کاتژمێرەکانی سەرەتایی دەسپێکی ئەم شانۆیە، بە بێ بوونی خەڵک لە بنکەکانی دەنگدان دەستی پێ کردووە و ڕێژیم هەوڵی داوە هێزەکانی خۆی لە بنکەکان جێگیر بکات. لە بۆکان، سالۆنی سیمۆرغ، مەدرەسەی ئەندێشە، پەروەردە و بارهێنان، مەدرەسەی سەیفی، خیابانی ئەبووزەڕ، قوتابخانەی دواناوەندیی حکمەت لە شەقامی بێکەس، مزگەوتی قەڵای سەردار "جامیعە"ی بۆکان، میراوا، مزگەوتی کەرێزە، تاکوو ئێستا چۆڵن و خەڵک بەشدارییان لەم شانۆیەدا نەکردووە لە مەهاباد لە باغی شایگان و میدانی حەیوانان، مزگەوتی شاریکەندی، قوتابخانەی حەسەنزاده مزگەوتی شاریکەندی بنکەکانی دەنگدان چۆڵن. لە دوای کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتێرەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکۆماری ڕێژیم لە ٣٠ی بانەمەڕی ئەمساڵدا، بەرپرسانی ڕێژیم بڕیاریان دا کە لە ڕۆژی ٨ی پووشپەڕدا خولێكی نوێی شانۆی هەڵبژاردنەکان بە مەبەستی دیاریکردنی سەرۆکۆماری نوێ بەڕێوە ببەن. لە ماوەی ڕابردوودا زۆربەی لایەنە سیاسییەکان، بنەماڵە مافخوازەکان، بنەماڵەی شەهیدانی شۆڕشی ژینا، چالاکانی مەدەنی و بەندکراوانی سیاسی و باقی چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی کوردستان بە دەرکردنی ڕاگەیەندراوی جۆراوجۆر داوایان لە خەڵکی کوردستان کرد کە شانۆی هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەی ڕێژیم، بە چەشنی شانۆی ١١ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو بایکۆت بکەن و بەشداری لەم شانۆیەدا نەکەن. بەپێی زانیارییەکان هەتا ئێستا لە پارێزگای ورمێ، لە گەلی بەراندێز و گەلی قاسملوو بنکەکانی دەنگدان چۆڵن. لە پیرانشاریش بنکەکانی دەنگدان لە کۆنەخانێ، مەدرەسەی شەبانەڕووزی، مزگەوتی ئەنسار، مزگەوتی دارولقورئان، مەدرەسەی شۆرا، مزگەوتی جامعەی کۆن  چۆڵن. لە میاندواویش، ناوەندی شار و ستادی سەرەكیی هەڵبژاردن چۆڵن و خەڵک نەچوونەتە سەر سندووقەکانی دەنگدان. بەپێی ڤیدیۆ بڵاوکراوەکان، بنکەکانی دەنگدان لە تارانیش چۆڵن و خەڵک بەشدارییان لەم شانۆیەدا نەکردووە.                                                                   ئەم هەواڵە نوێ ئەکرێتەوە www.kurdistanmedia.com 🆔: @DRQASMLUO https://t.me/DRQASMLUO لە یەڵداوە تا ٢٢ی پووشپەڕ، د. قاسملوو
Mostrar todo...
attach📎

Photo unavailableShow in Telegram
🔵 ڕۆژ بـــاش نـــیــشــتــمــانم وڵاتەکەم🌹 Roj baş kurdistan ئەمڕۆ:   هـــەیـــنـــی ٨ ی پووشپەڕی  ۲۷۲٤ے ڪوردے ٨ ی  تیری  ۱٤۰٣ے هەتاوے ٢٨ ی ژووئەنی  ٢٠۲٤ زایینے 🆔: @DRQASMLUO https://t.me/DRQASMLUO لە یەڵداوە تا ٢٢ ی پووشپەڕ، د. قاسملوو
Mostrar todo...
🔵 جاش یەتی شێخ نەهرۆ بەردەوامە بەڕێزانێک لە ئەهلی تەریقەت ئەم جاشنامەیەی شێخ نەهرۆیان بۆ ناردووین و داوایان کردوە ڕایبگەیێنین هەر دەروێش و ئەهلی تەریقەتێک سبەی ٨ی پووشپەڕی ١٤٠٣ / 2024 رأی بدا بە کۆماری نائیسلامی ئێرانی داگیرکەر و پێ لەسەر خوێنی لاوەکانی ڕۆژهەڵات بنێ لە ئەهلی تەریقەت نیە و بەریە لە عیرفان و تەریقەت و تەسەوف. پێویستە ئەهلی تەریقەتی ئازیزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەم جاشە دمکوت کەن و لە جێگەی سەخیفی خۆی دایبنیشێننەوە. تەریقەت و خانەقا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەمووکات شوێنی دژایەتی لەگەڵ زاڵم و تاغوت بووە هیچ کات ملی بە بەرتیل و ڕشوە و فەسادی زاڵمان و پشت کردن لە مەزڵوومان نەداوە و لەو ڕێگە پیرۆزە دەیان شەهیدی پێشکەش کردوە. ئەهلی تەریقەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەریە لە مکر و حیلە و فیتنەی شێخ نەهرۆ. داواکارین سەرەتا مریدان و دەروێشە بەڕێزەکانی تەریقەتی کەسنەزانی ئەم خدعە و حیلانەی شێخ نەهرۆ ڕیسوا بکەن و پێشقەدمی پاک مانەوەی تەریقەتی بەڕێزی کەسنەزانی بن و بە هۆی بوونی عنصرکی فاسدی وەک نەهرۆ ئەم تەریقەتە مبارکە ئاوێتەی فەسادی سەرانی کۆماری شەیتانی ئێران (جمهوری نا اسلامی ایران) نەکەن و حەزەر بکەن لەم فاسق و فاسدە و هەڵوێست بگرن دژ بەم بەڵا و مصیبتە کا داوێنی ئەو تەریقەتە بەڕێزەی گرتوە. ✍ شۆڕشوانان 🔺 #کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان 🆔: @DRQASMLUO https://t.me/DRQASMLUO لە یەڵداوە تا ٢٢ی پووشپەڕ، د. قاسملوو
Mostrar todo...
attach📎

لە_یەڵداوە_تا_٢٢_ی_پووشپەڕ_د_قاسملوو_.mp37.25 MB
ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران و شانۆێ هەڵبژاردن پاش لە نێوبرانی ئیبراهیم. رەئیسی و وەزیری دەرەوەی دەیانهەوێت لە شانۆیەكی دیكە بە نێو هەڵبژاردن كەسێك لە جێگای رەئیسی  لە نێوبرا دابنێن. ئەوەی لە ڕێژیمی ئێراندا بەرێوە دەچێت هەڵبژاردن نییە بەڵكوو لە نێو باوەڕمەندانی نیزام دا چەند كەسێك دیاری دەكرێت و لە نێو ئەو چەند كەسەدا بەیتی رێبەری و سپای پاسداران لە سەركەسێك ساخ دەبنەوە و پاش بەرێوەچوونی شانۆكە لە لایەن عەلی خامنەیی تەئید دەكرێت و رادەگەیندرێت. پێش شۆرشی ژینا لە باشترین حاڵەت دا بۆ هەڵبژاردن لە ئێراندا دەتوانرا بڵێن لە نێو كەسانی باوەڕمەند بە نیزام و گوێرایەڵی بەیتی خامنەیی و سپای پاسداران  شانۆێ هەڵبژاردن بەڕێوە دەبرا بەڵام ئێستا پاش شۆرشی ژینا و جیابوونەوەی بەشێك لە نیزام و پەیوەست بوونیان بە بەرەی خەڵكانی نارازی  ئێستا خامنەیی ئەو متمانەیی بە خودییەكانی نێزامیش نەماوە و هەر لە ئێستاوە كەسی خۆێ دیاری كردوە و بۆ گرینگ نییە دەنگ بە كێ دەدرێت تەنیا ئەوەی بۆ گرینگە كە خەڵكێكی زیاتر بیتە سەر سندوق و لە پێش كامێراكان دەركەون.   ئێستا  پرسیار ئەوەیە كە بۆچی كۆماری ئیسلامی كە باوەڕی بە هەڵبژاردن نییە، ئەو شانۆیە بەڕێوە دەبات؟ ١- دەیهەوێت بە بیرورای گشتی لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات بڵێ خەڵك بۆ خۆیان حكومەتی خۆیان دیاری دەكەن و ئەو ڕێژیمەیان لە لا پەسەندە ٢- پاش شۆرشی ژینا كە رووخساری دزێو و دڕندانەی ڕێژیم بۆ بیرورای گشتی زیاتر ئاشكرا بوو، بە هێنانە خەڵكی زیاتر بۆ سەر سندوقی دەنگدان  جارێكی دیكە دەیانهەوێت  جوانكاری بۆ ئەو داڕزانە بكاتەوە ٣-بۆ بێ هیواكردنی خەڵكی بەرهەڵستكار كە دەیانهەوێت ئەو ڕێژیمە بگۆڕن، بەو نمایشە بە خەڵك بڵێت حكومەتەكەیان. لە ناوخۆ ساقامگیرە. ٤- بۆ هیوا داركردنەوەی دەست و پێوەندەكانی ڕێژیم بەو نیزامە كە پاش شۆرشی ژینا توشی داڕمان فكری هاتوون. ٥-پاش شۆرشی  ژینا كە كوردستان پێشەنگ بووە و پاشان لە هەڵبژاردنی پێشوو بە كەمترین ڕێژە بەشدار بووە ئێستا دەیهەێت ئەو بایكوتەی خەڵكی نارازی  بە گشتی و بە تایبەت كوردستان بشكێنێت بۆ راكێشانی خەڵكی كوردستان و بلوچستان دەیهەوێت لە ڕێگای ئێسڵاح تەڵەبە  كوردە حكومەتیەكان و بەرژەوندی تەڵەبەكان و دەست و پێوەندەكانی رێژیم  لە ژێر ناوی پشتیوانی لە پزشكیان ئەو هەڵوێستە شۆڕشگێرانەیەی كوردستان پاشەكشێ پێ بكەن. هیچ یەك لەو مۆرانەی ڕێژیم بۆ پرسی كورد و باقی نەتەوەكانی دیكە و ئازادیخوازان هیچ جیاوازیان نییە و بە قەولی كوردی سەگی رەش و سپی هیچ جیاوزی نییە،بەڵام. هێندێك كەسی سەر لێشێواو و بەرژەوەندیخواز لە ژێر ناوی دروشمی جۆراوجۆر بۆ ڕاكێشانی خەڵك بۆ سەر سندوقەكانی دەنگ دان دەیانەوێت بە خەڵك بڵێن ئەو مۆرانەی ڕێژیم جیاوازیان هەیە. ئەو كەسانە دەبێ باش بزانن كە ئەوە خۆشخزمەتیە بە ڕێژیمی كوردكوژی  ئیسلامی ئێرانە و خەڵكی كوردستان ئەو هەڵوێستەیان لە بیر ناكات. بەشداری كردن لە هەڵبژاردن رەواێەتدانە بە كوشتن و بڕینەكانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی،سەرشۆرییە لە هەمبەر بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی بە گشتی   و قوربانیانی دەستی ئەو ڕێژیمە داگیركەرە. ئێستا ئەركێكی سیاسی ،نەتەویی و ئەخلاقی یە  كە نابێت بۆ ڕەوایەت نەدان بە ڕێژیمی سەركوتكەر و بكوژی هەزاران خەڵكی بێ گوناح و مافویست لە داوی شۆعارە زریقە و بریقدارەكانی ئەو تاقمانە بكەوین و  بەشداری شانۆێ هەڵبژاردن نەكەین. ✍محمد ساحێبی 🆔: @DRQASMLUO https://t.me/DRQASMLUO لە یەڵداوە تا ٢٢ی پووشپەڕ، د. قاسملوو
Mostrar todo...
لە یەڵداوە تا ۲۲ی پووشپەڕ، د. قاسملوو

گەلێک ئازادی بوێ دەبێ نرخی ئەو ئازادییەش بدات، شەهید دوکتور قاسملوو له یە ڵداوە تا ۲۲ی پووشپەڕ، دوکتور قاسملوو @Peshmarge20 🆔: @DRQASMLUO

Elige un Plan Diferente

Tu plan actual sólo permite el análisis de 5 canales. Para obtener más, elige otro plan.