ڕێبازی دوکتور قاسملوو
رفتن به کانال در Telegram
گـەلـێـک ئـازادی بـوێ دەبـێ نـرخـی ئـەو ئـازادیـیەش بـدات، شـەهـیـد دوکـتـور قـاسـمـلـوو ڕێـبـازی دوکـتـور قـاسـمـلـوو @Peshmarge20 🆔 t.me/DRQASMLUO
نمایش بیشتر2 961
مشترکین
-224 ساعت
+97 روز
+3930 روز
آرشیو پست ها
بۆچی نزیکەی یەک ملیۆن کورد لە خۆراسان دەژین، لە کاتێکدا هەزار کیلۆمەتر لە جوگرافیای کوردستانەوە دوورە؟
💬 @DRQASMLUO
🌐 t.me/DRQASMLUO
#کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان
+2
وەک خۆی لە ناوچەی هەشارەوە. دوو برای جاش و بەکرێگیراو
سلاوورێز:
ئرستو سیدی کوڕی سید ایبراهیم خەڵکی ئاوایی بیچاخچی دانیشتوی شاری سایین قلا خیابان سهند... کاشی وسنگ فروشە....خێزاندار کوڕیکو ٢کچ... یکی لە گورە جاشە کانی ناو چە کە یە....لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ژینا نیروی سرکوب کوماری اسلامی لە شاری بوکان بو ...وک گرگ وایە زوان باز....چن جار گزارشی خۆمی داۆە....لە هەموو ایدارە و پاسگاو ئیتلاعات رژێم دستی اروات ژمارەی تەلەفۆنەکەی ٠٩١٤٩٨٤٠٢٩٠
💬 @DRQASMLUO
🌐 t.me/DRQASMLUO
#کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان
🔵ئاگاداری بۆ حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە باشووری کوردستان
@DRQASMLUO
t.me/DRQASMLUO
#کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان
🔵 دەستبەسەركرانی مێرمنداڵێکی خەڵکی تیکاب لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە
ڕۆژی ٦ی ڕەزبەر، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ سال، بە ناوی "محەممەد عیبادی"، خەڵکی شاری تیکاب، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا و بۆ تاران ڕاگوێزرا.
بەپێی زانیارییەکان، محەممەد عیبادی کە لە تاران کار دەکات، بۆ سەردانی خێزانەكەی لە تیکاب گەڕابووەوە، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و دواتر بەرەو تاران ڕاگوێزرا.
تا ئێستا ھیچ زانیارییەكی ورد سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و دۆخی تەندروستیی ئەم منداڵە لە بەردەستدا نییە.
#بـەیانـیت_بــاش_نـیـشـتـمـانـم
Roj baş kurdistan
🔥 ئــەمــڕۆ: هـەیـنـی
10 ی ڕەزبەری ۲۷۲۶ی کــوردی
2 / 10 / 2026 ی زایـیـنی
@DRQASMLUO
t.me/DRQASMLUO
#ڕێبـازی_دوکـتور_قـاسـمـلـوو
🔹ترامپ: یان ڕێککەوتن دەکەین یان دەیانتەقێنینەوە!
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە وتارێکدا لە کۆشکی سپی بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق، لێدوانی توندی بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران دا و ئاماژەی بەوە کرد کە وڵاتەکەی لەبەردەم بڕیارێکی یەکلاکەرەوەدایە لەنێوان ئەنجامدانی هێرش یان گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ تاران.
ترامپ لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەگەری ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران ڕایگەیاند: "کاتی ئەوە نزیک دەبێتەوە؛ یان ڕێککەوتن دەکەین یان ڕەنگە بیانتەقێنینەوە."
هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ئەم دۆخە زۆر بە خێرایی کۆتایی پێدێت، بەڵام هیچ زانیارییەکی وردتری سەبارەت بە پلانەکانی داهاتوو ئەگەرەکانی بەردەم نەخستەڕوو.
سەرۆکی ئەمریکا لە بەشێکی دیکەی ئاخاوتنەکانیدا تیشکی خستە سەر دۆخی ناوخۆیی و سەربازیی ئێران و وتی: "ئێمە لەگەڵ وڵاتێکدا ڕووبەڕووین کە بە کردەوە وێران بووە و ئابوورییەکەی لە دۆخێکی باشدا نییە." جگە لەوەش پێی لەسەر ئەوە داگرتەوە کە هێزی دەریایی، هێزی ئاسمانی و سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئێران لەناوچوون.
لە کۆتاییدا ترامپ ئاماژەی بە ئەگەری گۆڕانکارییەکان لە داهاتوودا کرد و وتی: "لە داهاتوویەکی نیزیکدا بینەری ڕووداوی زۆر گرنگ دەبن."
🔵 خاکێک بە پەت و سێدارە ناسڕێتەوە .!
لە ڕۆژهەڵاتەوە،
لەو شوێنەی زاگرۆس هێشتا ناوی کوردستان
بە گوێی بادا دەچرپێنێت،
هێشتا ڕەنگی کوردایەتی
بە باڵای شاخدا دەئاڵێنێت؛
ساڵانێکە ستەم دەیەوێت
بە پەتی زبری سێدارە و
شەوەزەنگی شوومی زیندان،
دەنگی ئازادی کپ بکات.
بەڵام کوردستان ساتێکیش
مەڵکەچی بێدەنگی نابێت،
تەسلیمی دڵتەنگی نابێت!
هەرکات زیندانێکیان پڕ کرد،
شەقامێک تووڕەیی لێی ڕژا؛
هەرکات دارتەرمێکیان هەڵخست،
یان گوللەیەکی بێنرخ
سنگی گەنجێکی هەڵدڕی،
لە هەر دڵۆپە خوێنێکدا
ئاڵایەکی نوێی هیوا شەکایەوە و
گوڵی بەختی نیشتمانێک،
دیسانەوە ڕووایەوە .!
ئێمە ڕۆڵەی وڵاتێکین،
فرمێسکی چاوی دایکانی گەل
کڕنۆشی بە بەردی شاخەکان بردووە،
خشپەی بەرپێی
کوڕان و کچانی سەنگەر،
شەرمەزاریی بە باڵای داگیرکەردا بڕیوە!
نیشتمانێک؛ نە شەوەزەنگی زیندان و
نە تەڵەی پەتی سێدارە،
نەیانتوانیوە جارێکیش
ناوی ئازادی لەسەر زاری بسڕنەوە،
نەیانتوانیوە بە خەونیش
پیرەدارێکی باوەڕی ببڕنەوە.!
ئەی داگیرکەر،
ئەی ستەمکاران!
باش بزانن:
گوللە دەتوانێت
لێدانی دڵێک بوەستێنێت،
بەڵام ناتوانێت باوەڕێک لەناو ببات؛
زیندان دەتوانێت جەستەیەک بوەستێنێت،
بەڵام هیچ کات پێی ناکرێت
پێ لە گەرووی خەونێک بنێت؛
سێدارە تەنها پێی دەکرێت
گیانی مرۆڤێک بستێنێت،
بەڵام مەحاڵە بتوانێت
نیشتمانێک لە باوەڕ بسڕێتەوە.!
ڕۆژێک دادێت،
لە هەمان ئەو شەقامانەی
بە خوێنی گەنجان سوور کران،
لە ئەو کووچە و کۆڵانانەی
ئاشتیخوازان لەدار دران،
سروودی نوێی بەرخودان دەزرینگێتەوە؛
لە لووتکە سەرکەشەکانی زاگرۆسەوە
هەتا دوورترین سنووری کوردستانم،
تەنها یەک دەنگ دەمێنێتەوە:
ئەویش دەنگی ئازادییە
کە بە سێدارە نامرێت،
کوردستانە،
کە بە هەرچی داگیرکەرە کپ ناکرێت.!
ئەی نازانن؟
نەتەوەیەک عەشقی باڵای ئازادی بێت،
مەحاڵە بژی بێ خەبات
دەست هەڵبگرێت لە ئازادی و
سەربەخۆیی گەل و وڵات .!
٢٠٢٦/١٠/٠١
✍ ڕاوێـــــژ
🔹 دەرکردنی شاندی کۆماری ئیسلامی لە ئەمریکا دوای شکستهێنانی دانوستانەکان
لە هەنگاوێکی دیپلۆماسیی بێوێنەدا، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا فەرمانی دەرکردنی دەستبەجێی بۆ شاندی کۆماری ئیسلامی لە نیویۆرک دەرکرد؛ بڕیارێک کە ڕاستەوخۆ دوای گەیشتنی دانوستانەکان بە بنبەست دەرکرا.
ماڵپەڕی "ئاکسیۆس" لەزاری بەرپرسانی ئەمریکاوە ئاشکرای کرد کە دوای شکستهێنانی هەوڵەکانی نێوبژیوانانی قەتەر و سووربوونی هەردوولا لەسەر هەڵوێستەکانیان، واشنگتۆن بڕیاری دا کۆتایی بە ئامادەیی شاندی تاران بهێنێت.
ڕوبیۆ لە هەڵوێستێکی دیپلۆماسیی دەگمەندا، فەرمانی بە شاندەکەی ڕێژیم کە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ڕێژیمیشی تێدا بوو دا ، کە بەپەلە خاکی ئەمریکا جێ بهێڵن.
بەرپرسێکی ئەمریکا جەختی کردەوە کە شاندەکە زیاتر لە کاتی پێویست مابوونەوە و دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، کاتی ڕۆشتنیان هاتبوو.
ئەم کاردانەوە توندەی واشنگتۆن قووڵیی بێمتمانەیی نێوان هەردوو لایەنی لە لووتکەی ئاڵۆزییەکاندا دەرخست.
هاوکات لەگەڵ دەرکردنی شاندەکەدا، دۆناڵد ترامپ لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ئاماژەی بە هەڵکشانی گوشارەکان کرد و وتی: "
#بـەیانـیت_بــاش_نـیـشـتـمـانـم
Roj baş kurdistan
🔥 ئــەمــڕۆ: پـێـنـج شــەمـمـە
9 ی ڕەزبەری ۲۷۲۶ی کــوردی
1 / 10 / 2026 ی زایـیـنی
@DRQASMLUO
t.me/DRQASMLUO
#ڕێبـازی_دوکـتور_قـاسـمـلـوو
ئەم جاش و خۆفرۆشە بە سزای خۆی گەیشت. محەمەد کوردی هاوڕی نزیکەکەی ئەحمەد شەرع لەناو تـ.ـەحـ.ـریـ.ـر شام بەهۆی تەسفیە حسابی سیاسیەوە کوژرا.
@DRQASMLUO
t.me/DRQASMLUO
#کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان
ئەم جاش و خۆفرۆشە بە سزای خۆی گەیشت. محەمەد کوردی هاوڕی نزیکەکەی ئەحمەد شەرع لەناو تـ.ـەحـ.ـریـ.ـر شام بەهۆی تەسفیە حسابی سیاسیەوە کوژرا.
@DRQASMLUO
t.me/DRQASMLUO
#کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان
🔹١٥ ملیۆن دۆلار خەڵات بۆ زانیاری لەسەر سێ فەرماندەی سپای پاسداران
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە لە ڕێگەی بەرنامەی "پاداش بۆ دادپەروەری"، بڕی ١٥ ملیۆن دۆلار خەڵاتی دیاری کردووە بۆ هەر کەسێک کە زانیاری لەسەر سێ بەرپرسی باڵای هێزی ئاسمانیی سپای پاسدارانی ئێران بدات. ئەم سێ فەرماندەیە بریتین لە: عەلی ئەسغەر نەورۆزی، عهبدوڵڵا میهرابی و ئەحمەد جەعفەرئابادی.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە هێزی ئاسمانیی سپای پاسداران بەرپرسیارە لە پەرەپێدانی سیستمە چەکدارییەکان، بەرهەمهێنان و بەکارهێنانی درۆن و مووشەکەکانی ئێران، و هەروەها دابینکردنی پێداویستییە سەربازییەکانی تری سپاکە. جێی ئاماژەیە، سپای پاسداران لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و چەند وڵاتێکی ترەوە لە لیستی "ڕێکخراوە تیرۆریستییە بیانییەکان"دا پۆلێن کراوە.
بەرنامەی "پاداش بۆ دادپەروەری" ڕوونکردنەوەی داوە کە هەر کەسێک زانیاری هەبێت لەسەر ئەم سێ بەرپرسە، تۆڕە داراییەکانی هێزی ئاسمانیی سپای پاسداران، یان هەر کەس و قەوارەیەکی پەیوەندیدار بە چالاکییەکانیانەوە، دەتوانێت لە ڕێگەی کەناڵە پارێزراوەکانی وەک ئەپی "سیگناڵ" (Signal) پەیوەندییان پێوە بکات. پێشکەشکردنی زانیاریی دروست و باوەڕپێکراو، جیا لە وەرگرتنی خەڵاتە داراییەکە، هاوکاریی گواستنەوەی شوێنی نیشتەجێبوونی کەسەکەش (کۆچکردن) دەگرێتەوە.
ئەم هەنگاوەی وەزارەتی دەرەوە هاوکاتە لەگەڵ سزادانی ١٠ کەس و قەوارە لە چەند وڵاتێکی جیاواز لەلایەن وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکاوە. واشینگتۆن ڕایگەیاندووە کە ئەم لایەنانە دەستیان هەبووە لە دابینکردنی چەک، پارچەی یەدەک و تەکنەلۆژیا بۆ وەزارەتی بەرگریی ئێران و تۆڕە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە.
@DRQASMLUO
t.me/DRQASMLUO
#کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان
#بـەیانـیت_بــاش_نـیـشـتـمـانـم
Roj baş kurdistan
🔥 ئــەمــڕۆ: چــوارشــەمـمـە
8 ی ڕەزبەری ۲۷۲۶ی کــوردی
30 / 9 / 2026 ی زایـیـنی
@DRQASMLUO
t.me/DRQASMLUO
#ڕێبـازی_دوکـتور_قـاسـمـلـوو
🔹 ڕوونکردنەوەی د. ئاسۆ حەسەنزادە، نوێنەری حیزبی دێموکرات لەسەر ئیمزاکردنی “بنەما لانیکەمییەکانی مافی مرۆڤی بۆ قۆناغی گوزار”
شۆڕشی جەماوەری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستی پێکرد.
#ئێران #کوردستان؟ #ئەمریکا #کورد #iran
🔵 سووڕانەوە لە بازنەی قەفەسدا: کێشەی عەقڵی سازێنراوی کوردی
ڤۆڵتێر دەڵێت: گومان خۆش نییە، بەڵام دڵنیایی گاڵتەجاڕییە. سیاسەتمەدارانی کورد سەد ساڵە ڕێگای ئاسانیان هەڵبژاردووە: گومان لە ڕێگاکەیان ناکەن و ناپرسن بۆچی هەمیشە بە هەمان شکست دەگات. لە سیاسەتدا دڵنیایی ئاسانە، چونکە پێویستی بە پرسیار نییە. حیزبەکانی کوردستان لە خەباتی سەدساڵە و ڕێبەرەکانیان دڵنیان، و هەر کەسێک داوای گۆڕان بکات، بە خەیاڵپەرست و بێهۆش ناوی دەبەن.
ئاندرێ لالاند باس لە دوو جۆر عەقڵ دەکات: عەقڵی سازێنەر، کە پرسیار و داهێنان دەکات؛ و عەقڵی سازێنراو، کە چەمکی ئامادەی ئەوانی دیکە وەردەگرێت و بێ پرسیار دووبارەیان دەکاتەوە. بەداخەوە کورد سەدەیەکە بە عەقڵێکی سازێنراو بیر و خەبات دەکات؛ عەقڵێک کە بەرهەمی پانئێرانیزم و پانتورکیزم و پان عەرەبیزمە. داوای مافی خۆی دەکات، بەڵام بە زمانی داگیرکەران و لە چوارچێوەی ئەواندا.
ئەم ڤیدیۆیەم پێشتریش بڵاو کردووەتەوە، چونکە بە لای منەوە باشترین وێنەی دەروونی تاکی کوردە.
ورچێک بە ناوی ئینا دوای بیست ساڵ ژیان لە قەفەسێکی تەنگدا، ڕزگار کرا و گوازرایەوە بۆ پەناگەیەکی سروشتیی فراوان؛ کەچی هێشتا لە بازنەی قەفەسەکەدا دەسووڕێتەوە. قەفەسەکە نەماوە، بەڵام ئینا لە ناخیدا پابەندییەتی.
عەقڵی سیاسیی کوردیش سەدەیەکە وایە: هەر جارێک دەرفەتی کرانەوە دەڕەخسێت، دیسان بە دەوری بازنەکەدا دەسووڕێتەوە.
زیندانەکە لە جوگرافیاوە گواستراوەتەوە بۆ ناو بیرکردنەوە. داگیرکەر زیندانەکەی دروست کرد و پاسەوانییەکەی دایە دەست ئێمە؛ کلیلەکەش لە گیرفانی خۆماندایە.
بۆیە ڕزگاری بەس نییە. ڕزگاری دەرگا دەکاتەوە، ئازادی فێرت دەکات لێی تێپەڕیت. ڕزگاری قەفەس دەشکێنێت، ئازادی بازنە. ڕزگاری بێ ئازادی نیشتمانێک دروست دەکات کە خاکەکەی ئازادە و مرۆڤەکانی دیل.
✍ ئارتین حەمدی
@DRQASMLUO
t.me/DRQASMLUO
#کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان
#بـەیانـیت_بــاش_نـیـشـتـمـانـم
Roj baş kurdistan
🔥 ئــەمــڕۆ: سـێــشــەمـمـە
7 ی ڕەزبەری ۲۷۲۶ی کــوردی
29 / 9 / 2026 ی زایـیـنی
@DRQASMLUO
t.me/DRQASMLUO
#ڕێبـازی_دوکـتور_قـاسـمـلـوو
شەهیدانی #۶ی_ڕەزبەر لەبیر ناکەین
ئێوە چوون
بەڵام ڕوحتان
لەگەڵ هەناسەی ئازادی
هەر لێرەیە
