ڕێبازی دوکتور قاسملوو
Открыть в Telegram
گـەلـێـک ئـازادی بـوێ دەبـێ نـرخـی ئـەو ئـازادیـیەش بـدات، شـەهـیـد دوکـتـور قـاسـمـلـوو ڕێـبـازی دوکـتـور قـاسـمـلـوو @Peshmarge20 🆔 t.me/DRQASMLUO
Больше2 966
Подписчики
+424 часа
+57 дней
+4530 дней
Архив постов
🔵 بەرزبوونەوەی دووبارەی نرخی دۆلار
نرخی دۆلار لە بازاڕی ئازادی تاران ئەمڕۆ ۲۷۱ هەزار تمەنی تێپەڕاند و ڕیکۆردێکی نوێی تۆمار کرد.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکانی زێڕ و دراو، یۆرۆ بە ۳۰۵ هەزار تمەن و پاوندی بەریتانیا بە ۳۵۹ هەزار تمەن مامەڵەیان پێوە کرا.
سکەی ئیمامی ۲۷۳ میلیۆن تمەن، نیو سکە ۱۴۲ میلیۆن تمەن و چارەکە سکە ۷۷ میلیۆن تمەن نرخیان لەسەر دانرا.
دۆلار دوێنێ ۲۶۸ هەزار تمەن بوو، واتە لە یەک ڕۆژدا سێ هەزار تمەن بەرز بووەتەوە. نرخی دراو چوارشەممەی ڕابردوو ۲۵۵ هەزار تمەن بوو و لە چوار ڕۆژدا ۱۶ هەزار تمەن گران بووە.
دۆلار لە شەشی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوودا ۱۱۴ هەزار تمەن بوو واتە بەهای دراوی ئەمریکا لە ساڵێکدا نزیکەی ۱۳۸ لەسەد زیادی کردووە.
@DRQASMLUO
t.me/DRQASMLUO
#کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان
🔵 ڕاگەیەندراوی هاوبەش: ڕاپۆرتی کۆبوونەوەی شاندەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی چەپی ئێران
ڕۆژی سێشەممە ٧ی ڕەزبەری ۱۴۰۵(۲۹ی سێپتامبری ۲۰۲۶)، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان دوو شاندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی چەپی ئێران بەڕێوە چوو. ئەم کۆبوونەوەیە لە بارودۆخێکی هەستیاری سیاسیی ئێران و ناوچەکەدا و بە مەبەستی گفتوگۆ سەبارەت بە پێشهاتەکانی ئێستا، پرسی شەڕ و کاریگەرییەکانی لەسەر ژیانی خەڵک، ڕەوشی بزووتنەوەی دێموکراتیکی ئێران و ئاسۆی هاوکاریی نێوان دوو حیزبەکە بەڕێوە چوو.
گفتوگۆکان لە کەشوهەوایەکی هاوڕێیانە، گەرموگوڕ و بنیاتنەرانەدا بەڕێوەچوون و دەریانخست کە لەگەڵ بوونی هەندێک جیاوازی لە هەندێک بوار و تێڕوانیندا، لە نێوان ئەو دوو حیزبەدا بەستێنی هاوبەش و توانایەکی زۆر بۆ لێکنزیکبوونەوە، هاوکاری و ڕۆڵگێڕانی هاوبەش هەیە.
هەردوو لایەن جەختیان لەسەر گرنگیی دێموکراسی، ئازادی، دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و یەکسانی، نەهێشتنی جۆرەکانی جیاکاری لە وڵات و لەوانەش ودیهێنانی مافی نەتەوە و گەلانی ئێران کردەوە و لەسەر ئەو بڕوا هاوبەشە بوون کە داهاتووی ئێران دەبێت لەسەر بنەمای ئیرادەی خەڵک و بەهرمەند بوون لە سیستەمێکی دێموکراتیک و یەکسان بۆ سەرجەم هاوڵاتییانی ئێران پێکبهێندرێت. هەر دوو حیزب جەختیان لەسەر پێویستیی چەسپاندنی دێموکراسی لە ئێران و دابینکردن و دەستەبەرکردنی چارەسەرێکی دێموکراتیک و بەردەوام بۆ پرسی نەتەوەیی لە کوردستان و هەر ناوچەیەکی تری وڵات کردەوە.
هەروەها لە گفتوگۆکاندا جەخت لەسەر ڕۆڵی دیاریکەری هێزی خەڵک و خەبات و بزووتنەوەکانی ناوخۆی وڵات کرایەوە. دوو حیزب بە لەبەرچاوگرتنی پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، جەختیان لەسەر سەربەخۆیی کردەوەی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن و پێویستیی پشتبەستن بە خەڵکی ئێران لە پێشخستنی خەبات بۆ گۆڕانکاریی دێموکراتیک کردەوە.
ئەم دیدارە کە ڕێک ڕۆژێک دوای هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بارەگای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کوردستانی عێراق و هەروەها لەسێدارەدانە ڕۆژانەکان لە وڵاتدا بەڕێوە چوو، جارێکی تر گرنگیی هاوپشتی لە خەباتی هاوبەش بۆ کۆتاییهێنان بە کۆماری ئیسلامیی زیاتر لە جاران بەرجەستە کردەوە. هەر دوو حیزب لەسەر ئەو بڕوایەن کە تەنها بە یەکیەتییەکی بەربڵاوی هێزە دێموکراتەکان دەکرێت کۆتایی بە تەمەنی ئەم دەسەڵاتە تاوانبارە بهێندرێت.
درێژەی ڕاگەیندراوەکە 👇
https://kurdistanmedia.com/so/news/2026/10/79
#بـەیانـیت_بــاش_نـیـشـتـمـانـم
Roj baş kurdistan
🔥 ئــەمــڕۆ: یــەکـشـەمـمـە
12 ی ڕەزبەری ۲۷۲۶ی کــوردی
4 / 10 / 2026 ی زایـیـنی
@DRQASMLUO
t.me/DRQASMLUO
#ڕێبـازی_دوکـتور_قـاسـمـلـوو
Repost from N/a
جوانترین و بەسوودترین کاناڵە کوردێکانی تێلێگرام لەو پێڕستە ببینن فەرموون هەمووتان بەشدار بن👇😍👇
دۆناڵد ترەمپ وادەی کۆتاییهاتنی جەنگی ئێران ئاشکرا دەکات و دەڵێت، ئەوان هیچیان نەماوە و نازانم لەگەڵ کێ قسە بکەم
🔵نێتانیاهۆ: ڕێژیمی ئێران درەنگ یان زوو دەڕووخێت
نێتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند کۆماری ئیسلامیی ئێران درەنگ یان زوو دەڕووخێت و خەڵکی ئێران ئازاد دەبن.
نێتانیاهوو لە پەیامێکدا بۆ دژبەرانی ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاند: "ئەم ڕێژیمە دەڕووخێت؛ ڕەنگە بخایەنێت، بەڵام لەکۆتاییدا هەر دەڕووخێت. ئەوان ئێستا لە لووتکەی لاوازیدان و ئەو گەمارۆیەی ترامپ سەپاندوویەتی، سپای پاسدارانی بەتەواوی پەکخستووە. لەبەر ئەوە دەڵێم بێهیوا مەبن، ڕۆژی ئازادیتان نزیکە."
نێتانیاهوو لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بریتانیا، ڕەخنەی لە هەڵوێستی وڵاتانی ڕۆژاوا، بەتایبەت بریتانیا گرت و ئاماژەی بەوە کرد ئەو وڵاتانە لەکاتێکدا ڕەخنە لە ئیسرائیل دەگرن، کە مەترسییە ڕاستەقینەکانی کۆماری ئیسلامییان پشتگوێ خستووە.
نێتانیاهوو جەختی کردەوە کە ڕێژیمی ئێران بە دەیان هەزار کەس لە هاووڵاتییانی خۆی کوشتووە یان کەمئەندام کردووە و ئێستاش خەریکی پەکخستنی ئابووریی وڵاتانی ڕۆژاوایە.
سەبارەت بە درووستکردنی ئاستەنگ لە هاتوچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هۆرمۆز، وتی: "ئەوان ئاوڕێگە نێودەوڵەتییەکان و سەرچاوەکانی وزەی ئێوە پەکدەخەن و گوشار دەخەنە سەر ئابووریی وڵاتەکانتان."
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش کرد کە ئیسرائیل بە هاوکاریی ئەمریکا لە بەرانبەر بەرنامەی ئەتۆمیی ئێراندا وەستاوەتەوە و وتی: "ئەگەر ئێستا ئێران چەکی ئەتۆمیی هەبووایە چی ڕووی دەدا؟ سەیرکەن بە بێ چەکی ئەتۆمیش چی دەکەن؛ پەلاماری هەموو کەسێک دەدەن و جیهان دەخەنە ژێر گوشارەوە."
لە کۆتاییدا نێتانیاهوو ڕایگەیاند، پڕوپاگەندەیەکی زۆر هەیە بۆ پاکانەکردن و پاڵەوانکردنی بزووتنەوەی حەماس—ئەو ئیسلامگەرايانەی هاووڵاتییانی بریتانی، ئەمریکی، ئیسرائیلی و دەیان وڵاتی دیکەیان کوشتووە. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: «ئێمە وڵاتێکی بچووکین لە ناوەندی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، نەک تەنیا بۆ پاراستنی خۆمان، بەڵکوو بۆ پاراستنی وڵاتە عەرەبییە هاوچەرخەکان لەژێر دەسەڵاتی ئێران و هێزە بەکرێگیراوەکانی شەڕ دەکەین.»
🔵 بێ شرۆڤە
@DRQASMLUO
t.me/DRQASMLUO
#کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان
🔵ترەمپ: جەنگی ئێران بەمزووانە کۆتایی دێت
دۆناڵد ترەمپ لە گوتارەکەیدا لە بانگەشەی هەڵبژاردن سەبارەت بە ئێران گوتی: "وەک دەبینن، ئەوان ئێستا نە هێزی دەریاییان ماوە، نە هێزی ئاسمانی، نە ڕادار و نە سیستمی بەرگریی دژەفڕۆکە. ئابوورییەکەیان بەتەواوی داڕماوە و ڕێژەی هەڵئاوسانیان گەیشتووەتە نزیکەی 310%".
سەرۆکی ئەمریکا تارانى بە "زۆرداری ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست" وەسف کرد و گوتی، دەبوو سەرۆکەکانی پێشووتری ئەمریکا یان وڵاتێکی دیکە لەمێژە ئەم کارەیان بکردایە نەک واشنتن بە تەنیا ناچار بەم ئەرکە بکرێت.
ھەروەھا گوتی: "ئەوان سەرکردەکانیان لەدەست دا، پاشان دەستەیەکی دیکەیان لەدەست دا، تەنانەت کاتێک پێشبڕکێیان بۆ دەستنیشانکردنی سەرۆک ساز کرد، کەس ئامادە نەبوو بەشدار بێت. ئێستا کێشەکە ئەوەیە کە نازانین مامەڵە لەگەڵ کێدا بکەین، کەس نەماوە قسەی لەگەڵدا بکەین؛ دەڵێم قسە لەگەڵ کێ بکەم؟ لە دەرگە دەدەین، بەڵام کەس لە ماڵەوە نییە".
گوتیشی; شەڕەکە بەمزووانە کۆتایی دێت، پێدەچێت ڕاستەوخۆ دوای هەڵبژاردنەکانی نیوەی خول بێت؛ کاتێک کۆتاییش هات، نرخەکانی نەوت بە تەواوی دادەبەزن."
@DRQASMLUO
t.me/DRQASMLUO
#کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان
#بـەیانـیت_بــاش_نـیـشـتـمـانـم
Roj baş kurdistan
🔥 ئــەمــڕۆ: شـەمـمـە
11 ی ڕەزبەری ۲۷۲۶ی کــوردی
3 / 10 / 2026 ی زایـیـنی
@DRQASMLUO
t.me/DRQASMLUO
#ڕێبـازی_دوکـتور_قـاسـمـلـوو
بۆچی نزیکەی یەک ملیۆن کورد لە خۆراسان دەژین، لە کاتێکدا هەزار کیلۆمەتر لە جوگرافیای کوردستانەوە دوورە؟
💬 @DRQASMLUO
🌐 t.me/DRQASMLUO
#کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان
+2
وەک خۆی لە ناوچەی هەشارەوە. دوو برای جاش و بەکرێگیراو
سلاوورێز:
ئرستو سیدی کوڕی سید ایبراهیم خەڵکی ئاوایی بیچاخچی دانیشتوی شاری سایین قلا خیابان سهند... کاشی وسنگ فروشە....خێزاندار کوڕیکو ٢کچ... یکی لە گورە جاشە کانی ناو چە کە یە....لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ژینا نیروی سرکوب کوماری اسلامی لە شاری بوکان بو ...وک گرگ وایە زوان باز....چن جار گزارشی خۆمی داۆە....لە هەموو ایدارە و پاسگاو ئیتلاعات رژێم دستی اروات ژمارەی تەلەفۆنەکەی ٠٩١٤٩٨٤٠٢٩٠
💬 @DRQASMLUO
🌐 t.me/DRQASMLUO
#کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان
🔵ئاگاداری بۆ حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە باشووری کوردستان
@DRQASMLUO
t.me/DRQASMLUO
#کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان
🔵 دەستبەسەركرانی مێرمنداڵێکی خەڵکی تیکاب لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە
ڕۆژی ٦ی ڕەزبەر، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ سال، بە ناوی "محەممەد عیبادی"، خەڵکی شاری تیکاب، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا و بۆ تاران ڕاگوێزرا.
بەپێی زانیارییەکان، محەممەد عیبادی کە لە تاران کار دەکات، بۆ سەردانی خێزانەكەی لە تیکاب گەڕابووەوە، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و دواتر بەرەو تاران ڕاگوێزرا.
تا ئێستا ھیچ زانیارییەكی ورد سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و دۆخی تەندروستیی ئەم منداڵە لە بەردەستدا نییە.
#بـەیانـیت_بــاش_نـیـشـتـمـانـم
Roj baş kurdistan
🔥 ئــەمــڕۆ: هـەیـنـی
10 ی ڕەزبەری ۲۷۲۶ی کــوردی
2 / 10 / 2026 ی زایـیـنی
@DRQASMLUO
t.me/DRQASMLUO
#ڕێبـازی_دوکـتور_قـاسـمـلـوو
🔹ترامپ: یان ڕێککەوتن دەکەین یان دەیانتەقێنینەوە!
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە وتارێکدا لە کۆشکی سپی بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق، لێدوانی توندی بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران دا و ئاماژەی بەوە کرد کە وڵاتەکەی لەبەردەم بڕیارێکی یەکلاکەرەوەدایە لەنێوان ئەنجامدانی هێرش یان گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ تاران.
ترامپ لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەگەری ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران ڕایگەیاند: "کاتی ئەوە نزیک دەبێتەوە؛ یان ڕێککەوتن دەکەین یان ڕەنگە بیانتەقێنینەوە."
هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ئەم دۆخە زۆر بە خێرایی کۆتایی پێدێت، بەڵام هیچ زانیارییەکی وردتری سەبارەت بە پلانەکانی داهاتوو ئەگەرەکانی بەردەم نەخستەڕوو.
سەرۆکی ئەمریکا لە بەشێکی دیکەی ئاخاوتنەکانیدا تیشکی خستە سەر دۆخی ناوخۆیی و سەربازیی ئێران و وتی: "ئێمە لەگەڵ وڵاتێکدا ڕووبەڕووین کە بە کردەوە وێران بووە و ئابوورییەکەی لە دۆخێکی باشدا نییە." جگە لەوەش پێی لەسەر ئەوە داگرتەوە کە هێزی دەریایی، هێزی ئاسمانی و سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئێران لەناوچوون.
لە کۆتاییدا ترامپ ئاماژەی بە ئەگەری گۆڕانکارییەکان لە داهاتوودا کرد و وتی: "لە داهاتوویەکی نیزیکدا بینەری ڕووداوی زۆر گرنگ دەبن."
🔵 خاکێک بە پەت و سێدارە ناسڕێتەوە .!
لە ڕۆژهەڵاتەوە،
لەو شوێنەی زاگرۆس هێشتا ناوی کوردستان
بە گوێی بادا دەچرپێنێت،
هێشتا ڕەنگی کوردایەتی
بە باڵای شاخدا دەئاڵێنێت؛
ساڵانێکە ستەم دەیەوێت
بە پەتی زبری سێدارە و
شەوەزەنگی شوومی زیندان،
دەنگی ئازادی کپ بکات.
بەڵام کوردستان ساتێکیش
مەڵکەچی بێدەنگی نابێت،
تەسلیمی دڵتەنگی نابێت!
هەرکات زیندانێکیان پڕ کرد،
شەقامێک تووڕەیی لێی ڕژا؛
هەرکات دارتەرمێکیان هەڵخست،
یان گوللەیەکی بێنرخ
سنگی گەنجێکی هەڵدڕی،
لە هەر دڵۆپە خوێنێکدا
ئاڵایەکی نوێی هیوا شەکایەوە و
گوڵی بەختی نیشتمانێک،
دیسانەوە ڕووایەوە .!
ئێمە ڕۆڵەی وڵاتێکین،
فرمێسکی چاوی دایکانی گەل
کڕنۆشی بە بەردی شاخەکان بردووە،
خشپەی بەرپێی
کوڕان و کچانی سەنگەر،
شەرمەزاریی بە باڵای داگیرکەردا بڕیوە!
نیشتمانێک؛ نە شەوەزەنگی زیندان و
نە تەڵەی پەتی سێدارە،
نەیانتوانیوە جارێکیش
ناوی ئازادی لەسەر زاری بسڕنەوە،
نەیانتوانیوە بە خەونیش
پیرەدارێکی باوەڕی ببڕنەوە.!
ئەی داگیرکەر،
ئەی ستەمکاران!
باش بزانن:
گوللە دەتوانێت
لێدانی دڵێک بوەستێنێت،
بەڵام ناتوانێت باوەڕێک لەناو ببات؛
زیندان دەتوانێت جەستەیەک بوەستێنێت،
بەڵام هیچ کات پێی ناکرێت
پێ لە گەرووی خەونێک بنێت؛
سێدارە تەنها پێی دەکرێت
گیانی مرۆڤێک بستێنێت،
بەڵام مەحاڵە بتوانێت
نیشتمانێک لە باوەڕ بسڕێتەوە.!
ڕۆژێک دادێت،
لە هەمان ئەو شەقامانەی
بە خوێنی گەنجان سوور کران،
لە ئەو کووچە و کۆڵانانەی
ئاشتیخوازان لەدار دران،
سروودی نوێی بەرخودان دەزرینگێتەوە؛
لە لووتکە سەرکەشەکانی زاگرۆسەوە
هەتا دوورترین سنووری کوردستانم،
تەنها یەک دەنگ دەمێنێتەوە:
ئەویش دەنگی ئازادییە
کە بە سێدارە نامرێت،
کوردستانە،
کە بە هەرچی داگیرکەرە کپ ناکرێت.!
ئەی نازانن؟
نەتەوەیەک عەشقی باڵای ئازادی بێت،
مەحاڵە بژی بێ خەبات
دەست هەڵبگرێت لە ئازادی و
سەربەخۆیی گەل و وڵات .!
٢٠٢٦/١٠/٠١
✍ ڕاوێـــــژ
🔹 دەرکردنی شاندی کۆماری ئیسلامی لە ئەمریکا دوای شکستهێنانی دانوستانەکان
لە هەنگاوێکی دیپلۆماسیی بێوێنەدا، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا فەرمانی دەرکردنی دەستبەجێی بۆ شاندی کۆماری ئیسلامی لە نیویۆرک دەرکرد؛ بڕیارێک کە ڕاستەوخۆ دوای گەیشتنی دانوستانەکان بە بنبەست دەرکرا.
ماڵپەڕی "ئاکسیۆس" لەزاری بەرپرسانی ئەمریکاوە ئاشکرای کرد کە دوای شکستهێنانی هەوڵەکانی نێوبژیوانانی قەتەر و سووربوونی هەردوولا لەسەر هەڵوێستەکانیان، واشنگتۆن بڕیاری دا کۆتایی بە ئامادەیی شاندی تاران بهێنێت.
ڕوبیۆ لە هەڵوێستێکی دیپلۆماسیی دەگمەندا، فەرمانی بە شاندەکەی ڕێژیم کە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ڕێژیمیشی تێدا بوو دا ، کە بەپەلە خاکی ئەمریکا جێ بهێڵن.
بەرپرسێکی ئەمریکا جەختی کردەوە کە شاندەکە زیاتر لە کاتی پێویست مابوونەوە و دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، کاتی ڕۆشتنیان هاتبوو.
ئەم کاردانەوە توندەی واشنگتۆن قووڵیی بێمتمانەیی نێوان هەردوو لایەنی لە لووتکەی ئاڵۆزییەکاندا دەرخست.
هاوکات لەگەڵ دەرکردنی شاندەکەدا، دۆناڵد ترامپ لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ئاماژەی بە هەڵکشانی گوشارەکان کرد و وتی: "
#بـەیانـیت_بــاش_نـیـشـتـمـانـم
Roj baş kurdistan
🔥 ئــەمــڕۆ: پـێـنـج شــەمـمـە
9 ی ڕەزبەری ۲۷۲۶ی کــوردی
1 / 10 / 2026 ی زایـیـنی
@DRQASMLUO
t.me/DRQASMLUO
#ڕێبـازی_دوکـتور_قـاسـمـلـوو
