ڕێبازی دوکتور قاسملوو
Kanalga Telegram’da o‘tish
گـەلـێـک ئـازادی بـوێ دەبـێ نـرخـی ئـەو ئـازادیـیەش بـدات، شـەهـیـد دوکـتـور قـاسـمـلـوو ڕێـبـازی دوکـتـور قـاسـمـلـوو @Peshmarge20 🆔 t.me/DRQASMLUO
Ko'proq ko'rsatish2 950
Obunachilar
+1424 soatlar
+137 kun
+3930 kun
Postlar arxiv
Repost from N/a
جوانترین و بەسوودترین کاناڵە کوردێکانی تێلێگرام لەو پێڕستە ببینن فەرموون هەمووتان بەشدار بن👇😍👇
💥️کوژرانی جاشێكی سەر بە سوپای پاسداران لە پیرانشار
بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢١ی خەرمانان، ئیسلام کاک دەروێشی لە جاشەکان و ئەندامانی دێرینی سوپای پاسداران لە پیرانشار، بە هۆی قورسیی برینەکانی لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئەم شارەدا گیانی لەدەست دا.
ڕێکخستنی «خۆری هیوا» بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی فەرمی و چەند وێنەیەک، بەرپرسیارێتیی ئەم ئۆپراسیۆنەی گرتووەتە ئەستۆ.
ئەم ڕێکخستنە بە بڵاوکردنەوەی چەندین وێنە لە لاپەڕەی ئینستاگرامەکەی خۆیدا ڕایگەیاندووە کە ناوبراو لە دوای کوژرانی قاسم سلێمانی، ناوی ئەوی لەسەر یەکێک لە شەقامەکانی گوندی کەوپەڕ داناوە و دروشمی «لبیک یا خامنهای» لەسەر دەرگای ماڵی خۆی نووسیبوو.
ئەم ئەندامەی سوپا کە خەڵکی گوندی «کەوپەڕ» بوو، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا وەک فەرماندە لە شارەکانی مەریوان، بانه و پیرانشاردا چالاکیی هەبووە.
🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٥
@avatodaykurdi
🔵کوژرانی جاشێكی سەر بە سوپای پاسداران لە پیرانشار
بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢١ی خەرمانان، ئیسلام کاک دەروێشی لە جاشەکان و ئەندامانی دێرینی سوپای پاسداران لە پیرانشار، بە هۆی قورسیی برینەکانی لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئەم شارەدا گیانی لەدەست دا.
ڕێکخستنی «خۆری هیوا» بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی فەرمی و چەند وێنەیەک، بەرپرسیارێتیی ئەم ئۆپراسیۆنەی گرتووەتە ئەستۆ.
ئەم ڕێکخستنە بە بڵاوکردنەوەی ئەو چەندین وێنە لە لاپەڕەی ئینستاگرامەکەی خۆیدا ڕایگەیاندووە کە ناوبراو لە دوای کوژرانی قاسم سلێمانی، ناوی ئەوی لەسەر یەکێک لە شەقامەکانی گوندی کەوپەڕ داناوە و دروشمی «لبیک یا خامنهای» لەسەر دەرگای ماڵی خۆی نووسیبوو.
ئەم ئەندامەی سوپا کە خەڵکی گوندی «کەوپەڕ» بوو، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا وەک فەرماندە لە شارەکانی مەریوان، بانه و پیرانشاردا چالاکیی هەبووە.
عەینەدین ئەڵماسی، هونەرمەندی میلـلی: لە نەخۆشخانەی مەریوانم، هیوادارم خودا شیفام بدات، پێویستم بە هاوکاریی مادی و مەعنەوییە
🔸 جاش و بەکرێگیراوانی ڕێژیم لە پیرانشار پەلاماری بنەماڵەی چەند پێشمەرگەیەکی کوردستانیان داوە
بەپێی هەواڵێک کە بە بەشی هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران گەیشتووە، جاش و بەکرێگیراوانی ڕێژیم لە شاری پیرانشار هەڵیانکوتاوە سەر بنەماڵەی چەند پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات و سەرەڕای بڵاوکردنەوەی فەزای ترس و دڵەڕاوکێ و زیانگەیاندنی ماددی بە ماڵەکانیان، چەند ئەندامێکی بنەماڵەکانیشیان بریندار کردووە و هەڕەشەی کوشتنیان لێکردوون.
بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر ٤ و ٣٠ خولەک، جاشە مەنگوڕەکانی پیرانشار پەلاماری ماڵی باوکی پێشمەرگەی کوردستان، کاکەڵڵا سوخەنوەر ناسراو بە "ئارام گەردی"یان داوە و سەرەڕای ئاگرتێبەردانی ماڵی باوکی ناوبراو، باوک و دایکی و چەند ئەندامێکی دیکەی بنەماڵەکیان ئازار و ئەشکەنجە داوە و بەهۆی قورسیی لێدان و ئەشکەنجەکەوە براونەتە نەخۆشخانە.
هاوکات، ئەو جاش و بەکرێگیراوانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی برایەکی محەممەد یووسفی ناوسراو بە "محەممەد باڵدار" پێشمەرگەی کوردستان و برایەکی ناوبراویان بەسەختی بریندار کردووە و زیانی زۆریان بە ماڵەکەیان گەیاندووە.
لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، ناوەندە بەناو ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم و جاش و بەکرێگیراوان، گوشارەکانیان لە دژی بنەماڵەی سیاسییەکانی دەرەوەی وڵات و کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات پەرە پێداوە و لە ئازار و ئەزیەتیی ئەو بنەماڵانە بەردەوامن.
#کۆبانێ
🔴 بەهۆی گرژییەکانی کۆبانێ، ٩ کەس گیانیان لەدەست داوە و ١٧ کەسیش بریندارن؛ برینی هەندێک لە بریندارەکان سەختە
درەنگانی رۆژی هەینی، خۆپێشاندانێکی گەورە لە کۆبانێی سەر بە پارێزگای حەلەب، دژی کوژرانی شەڕڤانێک بە ناوی "سیپان حزنی" بەڕێوە چوو، کە ئەندامی لیوایەکی ئەرتەشی سووریە بوو، لەو شەڕڤانانە بوو کە پێشتر لەنێو هێزەکانی سووریەی دێموکرات (هەسەدە)ی هەڵوەشاوەدا بوو.
دەسەڵاتدارانی سووریە ناسنامەی گومانلێکراوی سەرەکییان لە کوشتنی حزنی دیاری کردووە، کە پێیان وایە ئەندامی هۆزێکی دیاری عەرەبە، بەڵام تاوەکو ئێستا دەستگیریان نەکردووە، ئەمەش تووڕەیی لەنێو کورد زیاتر کردووە.
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، دوای ئەوەی خۆپێشاندانەکە لە کۆبانێ توندوتیژیی لێکەوتەوە، هێزە حکومییەکان دەستوەردانیان کردووە.
بە گوتەی پەیامنێری رووداو لە کۆبانێ، لە سەرەتای رووداوەکەدا ٢٧ گەنجی کۆبانێ دەستگیر کراون، دواتر ١٠ کەسیان ئازاد کراون، "بە نزیکەی ۵٠ ئۆتۆمبێلی هێزی ئەمنییش ١٧ گەنجی کۆبانێ راپێچی حەلەب کراون."
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەش کرد، دواتر لە کاتێکدا هێزە ئەمنییەکان خۆیان ئامادە دەکرد بۆ گواستنەوەی دەستبەسەرکراوەکان بۆ شاری حەلەب، ئاگرێک لە زیندانەکە کەوتەوە. هۆکاری ئاگرەکە تاوەکو ئێستا روون نییە.
دکتۆر مزکن مورشید، پزیشک لە نەخۆشخانەی ئەڵمانی لە کۆبانێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ئاماژەی بەوە کرد، رووداوەکانی کۆبانێ "زۆر گەورە بوون" و "٢۶ زیندانی لە نێو زیندان سووتاون."
#بـەیانـیت_بــاش_نـیـشـتـمـانـم
Roj baş kurdistan
🔥 ئــەمــڕۆ: شـەمـمـە
21 ی خەرمانانی ۲۷۲۶ی کــوردی
12 / 9 / 2026 ی زایـیـنی
@DRQASMLUO
t.me/DRQASMLUO
#ڕێبـازی_دوکـتور_قـاسـمـلـوو
🔵 تۆ سادق بووی راست و دروست
✍ نووسین و خوێندنەوەی: هەتاو
💬 @DRQASMLUO
🌐 t.me/DRQASMLUO
#کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان
🔵 هونەرمەند و مامۆستای بەرێز.
کاک عەینەدین تەندروستی باش نیە لە دوعاکانتان بێبەشی مەکەن.
هیوادارم کە بە زوویی چاکبێتەوە و خوای گەورە شیفای بدات.
🔹ئەنجومەنی ئاسایش بڕیارنامەی گەڕانەوەی سزاکان دژی ڕێژیمی ئێرانی پەسەند کرد
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی پێنجشەممە، ١٩ی خەرمانانی ١٤٠٥، بە مەبەستی تاوتوێکردنی ڕاپۆرتی خولی چالاکییەکانی کۆمیتەی ١٧٣٧ و جێبەجێکردنی سزاکانی پەیوەندیدار بە بەرنامەی ئەتۆمیی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییەوە کۆ بووە و بڕیارنامەیەکی پەسەند کرد.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجومەنی ئاسایش سەرەڕای دژایەتیی هەردوو هاوپەیمانە ستراتێژییەکەی ڕێژیم، واتە چین و ڕووسیە، بە دەنگی زۆرینە بڕیارنامەی جێبەجێکردنی سزاکان دژی کۆماری ئیسلامی پەسەند کرا.
کە کۆبوونەوەدا، ڕووسیە و چین دژی گەڕانەوەی سزای نەتەوە یەکگرتووەکان دژی کۆماری ئیسلامی بوون، بەڵام بە ١١ دەنگی ئەرێ، دوو دەنگی نەخێر و دوو دەنگی بێلایەن، گەڕانەوەی سزاکان، پەسەند کرا.
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش تەنها یەک ڕۆژ دوای ئەوە بەڕێوە چوو کە شۆرای حوکامی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە ١٨ی خەرمانان، بە ٢٣ دەنگی ڕازی، سێ دەنگی دژ و هەشت دەنگی بێلایەن، بڕیارنامەیەکی سەبارەت بە پابەندنەبوونی کۆماری ئیسلامی بە بەڵێنییە پادمانییەکان پەسەند کرد و بابهتەکەی ڕادەستی ئەنجومەنی ئاسایش کرد.
کۆمیتەی ١٧٣٧، دەزگای سزایی ژێردەسەڵاتی ئەنجومەنی ئاسایشە بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردنی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە پەیوەندیدارن بە بەرنامەی ئەتۆمی و مووشەکیی کۆماری ئیسلامییەوە.
چالاکییەکانی ئەم لیژنەیە دوای بەرجام لە سەردەمی سەرۆکایەتیی «حەسەن ڕۆحانی»دا ڕاوەستا، بەڵام لە ئێستادا دوای هەنگاوی دەوڵەتەکانی بریتانیا، ئاڵمان و فەرانسە بۆ چالاککردنی مێکانیزمی ماشە، چالاک کرایەوە.
https://kurdistanmedia.com/
#بـەیانـیت_بــاش_نـیـشـتـمـانـم
Roj baş kurdistan
🔥 ئــەمــڕۆ: هـەیـنـی
20 ی خەرمانانی ۲۷۲۶ی کــوردی
11 / 9 / 2026 ی زایـیـنی
@DRQASMLUO
t.me/DRQASMLUO
#ڕێبـازی_دوکـتور_قـاسـمـلـوو
ساوێز باسی هێرشە بەهێزەکەی ئەمشەوی ئیسرائیل دەکات بەهۆیەوە بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.1 ڕێختەر لوبنانی هەژاند
#ڕوانگە
بابەت: حیزبی دێموکرات و هاوپەیمانیی سیاسی
میوانی بەرنامە:
حەسەن شەرەفی ، ئەندامی دەستەی کارگێڕی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
شەڕەفکەندی قوتابخانەیەك لە هزری نەتەوەیی و بوێری و ئەخلاق و ڕەوشت بەرزی و وەفاداری بوو.
ڕێبەرێك لە لێهاتووی و ئەخلاق و کرداری سیاسی و تەشکیلاتیدا بێ هاوتابوو، کەس نەبوو شانی لەشانیبدا و بڵێ لەو ڕێبەرە سادقە، سادقترم، خەباتگێرترم.
مرۆڤێکی خۆنەویست و خاکەرایی و تاسەرئیسقان خەباتگێر و ناسیۆلایستێکی دێمۆکڕات و بەبڕشت لە داکۆکیکردن لە ماف و تایبەت مەندیە نەتەوەییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناسرابوو.
سەرنج و قسە و گوتاری سیاسی لە لای دۆستان و حیزب و ڕێکخراوە سیاسیە کوردستانی و ئێرانیەکان بە هێند وەردەگیرا. مرۆڤی کرداری و ڕێبەری ڕۆژە سەخت و دژوارەکانی خەبات ناسراوبوو.
دژایەتی ئەو کەسانەی دەکرد کە لەسەنگەری چەپگەرایدا، خۆیان بە نایارانی کورد هەڵاوەسیبوو و دژی خەباتی ڕزگاری نەتەوەیی لە کوردستان بەدوایی بڵاوکردنەوەی بیری چەپ و کەمڕەنکردنەوەی خەباتی نەتەوەیدا هەوڵی شکاندنی شکۆی کوردیان بەڕێبەرایەتی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران لە کوردستان دەدا و زۆر شەمێونانە باسی کوردبوون و مافەکانیان دەکرد.
دکتۆر سەعید شەرەفکەندی ڕێبەرێکی بوێر و خاوەن بڕیار و هەڵوێست لە رووبوو، لە کاتی دیالۆگ و لێکدانەوە و هەڵسەنگاندندا، بەدیقەت بەیانی سیاسەت و هەڵوێستەکانی حیزبی دەکرد وبەشەرمێونیەوە بەشداری بابەت و پرسە سیاسی و تەشکیلاتی و مێژوویەکانی سەبارەت جووڵانەوەی ئازادیخوازی گەلی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەکرد.
مرۆڤێکی هەتا بڵێێ تێکۆشەر و خونەویست و دڵسۆزی حیزب و خەباتی ڕەوای گەلەکەیبوو و، بۆ ساتێکیش پشتی لە ئامانجە سیاسیەکانی بزووتنەوەی شۆڕشگێری خەڵکی کوردستان نەکرد. مرۆڤێکی دڵ گەورە و داوێن پاك و بەئەخلاقبوو، سیمای دێمۆکڕات و تایبەت مەندییەکانی کادرێکی باشی حیزبی لە سیفەتە بەرزەکانی بوون.
بەواتایەکی تر شۆڕشگێڕیکی سیاسی و ناسیۆلایستێکی دێمۆکڕات و ئازادیخوازێکی نەتەوەیی بوو.
شەڕەفکەندی نموونەی بەرزی شۆڕشگێڕێکی سیاسی و تێکۆشەرێکی دیاری کوردبوو، هەرگیز لە ئاستی خواست و مافەڕەواکانی گەلەکەیدا لایەنی کەمترخەمی و پشوودانی هەڵنەبژارد و وەك خەباتگێڕێکی بەوەفای بزووتنەوەی سیاسی کورد ڕۆڵی گەورە و کاریگەری لە هەمبەر خەباتی نوێی حیزبی دێمۆکرات لە پێناوی گەیشتنی گەلی کورد بەمافە سیاسی و نەتەوایەتیەکانیدا گێڕاوە.
کەسایەتیەکی گەلێك بەهێز و دێمۆکراتێکی هەبوو و کاتێك شەپۆلەبەربڵاوەکانی کەملوتفی "نەتەوەی" ی رووی لە کوردستانکردبوو و، بەشێکی زۆر لە لاوانی کورد بەدوایدا دەچوون، شەڕەفکەندی زۆر بەورە و ئیرادەی سیاسی و میللی دێمۆکراتیکیەوە کە هەیبوو، بە رێگای بڵاوکردنەوەی وتار و بابەتی نەتەوەی دژی ئەو توژمە مەترسیدارە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەستایەوە و شوێنی کاریگەری لە سەر ڕوونکردنەوە و بەرزکردنەوەی ئاستی وشیاری لاوانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەبوو.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە سەردەستی پێشەوا و قاسملوو و شەڕەفکەندی بنەمافیکری و ئەخلاقیەکانی لە ڕووی سیاسی و کۆمەڵایەتیەوە دانراوە و ئەگەر بەباشی لە ئەزموون و تێ فکرینی ئەوان تێ بگەین، کەمتر دوچاری هەڵەی سیاسی و تەشکیلاتی دەبین.
سیمای دێمۆکرات و کادرێکی باشی حیزبی و ئەخلاقی شۆڕشگێرانە یەکێكن لەو هزرە تەشکیلاتیە گرینگانە، کە کادر و بەرپرسانی سیاسی و نیزامی بەجۆرێك دروست دەکات کە چۆن بڕیار و خوێندنەوەی بەوەخت و لە کاتی لێقەومان و تەنگانێدا،مرۆڤی تێکۆشەر دەست و پێی خۆی بزرنەکات.
تاسەرکەوتن وەفادارین بە ڕێبازی حیزب و وەفادارین بە ڕێبازی شەهیدان.
سڵاو لە یاد و ڕەوانی ڕیبەرمان شەڕەفکەندی هەمیشە زیندوو
✍محمد سلێمانی
10.09.2026
#بـەیانـیت_بــاش_نـیـشـتـمـانـم
Roj baş kurdistan
🔥 ئــەمــڕۆ: پـێـنـج شـەمـمـە
19 ی خەرمانانی ۲۷۲۶ی کــوردی
10 / 9 / 2026 ی زایـیـنی
@DRQASMLUO
t.me/DRQASMLUO
#ڕێبـازی_دوکـتور_قـاسـمـلـوو
چەند چەکدارێکی ڕێژیم لە مەهاباد بە ناوی پێشمەرگەوە خەریکی دزیکردنن
لە درێژەی هەوڵە نەزۆکەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی بەدناوکردنی پێشمەرگە لەنێو خەڵکی کوردستاندا، چەند چەکدار و بەکرێگیراوێکی ناوەندە بەناو ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم لە ئاواییەکی مەهاباد بە ناوی پێشمەرگەوە یارمەتی لە خەڵک وەردەگرن.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە بەشی هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران گەیشتووە، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ٧ بەکرێگیراوی ڕێژیم لە ئاواییەکانی یاڵاوێی سەرێ و یاڵاوێی خوارێ سەر بە شاری مەهاباد، بە ناوی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و حیزبی دێموکراتەوە خۆیان ناساندووە و بە هەڕەشەکردن یارمەتییان لە خەڵک وەرگرتووە.
ناوەندی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: هێزی پێشمەرگەی کوردستان خەڵکی ئەو ناوچانە ئاگادار دەکاتەوە بە هیچ شێوەیەک یارمەتی بەو کەسانە نەکەن و ئەوانە سەر بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان نین.
شایانی باسە لە ساڵانی ڕابردووشدا ناوەندە بەناو ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی سەدان جار کردەوەی لەو چەشنەیان بۆ ناشیرینکردنی هێزی پێشمەرگە لە چەندین شار و ناوچەی کوردستاندا ئەنجام داوە، بەڵام خەڵکی کوردستان بە هوشیاری و ئاگایی تەواوە ئاگاداری ئەو جۆرە پیلانە دوژمنکارییانەی ڕێژیم بوون و ڕووبەڕوویان بوونەتەوە.
پێشمەرگە لەنێو کۆمەڵگەی کوردستاندا، ناوێکی پیرۆزە و ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بە سەدان شێوە و لە ڕێگەی جۆراوجۆر و بە تێچوویەکی زۆری ماددی و پڕوپاگەندەی ڕەشەوە، هەوڵی داوە کە پێشمەرگە لەنێو خەڵکدا بەدناو بکات، بەڵام پێشمەرگە کە ڕۆڵەی کوردستانە، هەموو کات جێگای ڕێز و خۆشەویستیی نەتەوەی خۆیە.
🔵دەستبەسەرکرانی خەبات فەدایی، هونەرمەندی کورد لە لایەن ھێزەكانی ڕێژیمەوە
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١٧ی خەرمانان، خەبات فەدایی، هونەرمەندی کورد و خەڵکی گوندی بۆڕیەری سەوڵاوا و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی، لە بەردەم ماڵی خۆیدا لە شاری مەریوان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە بە توندوتیژی و بەبێ نیشاندانی ھیچ بەڵگەیەكی دادوەری دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ھەواڵە، ھیچ زانیارییەك سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.
#بـەیانـیت_بــاش_نـیـشـتـمـانـم
Roj baş kurdistan
🔥 ئــەمــڕۆ: چـوارشـەمـمـە
18 ی خەرمانانی ۲۷۲۶ی کــوردی
9 / 9 / 2026 ی زایـیـنی
@DRQASMLUO
t.me/DRQASMLUO
#ڕێبـازی_دوکـتور_قـاسـمـلـوو
