🌾بەفرین شەڕەفڪەندے🍃🌸
Open in Telegram
نووسەر. خودایە گیان! بابەتی سڵامەتی، سەربەرزی، سەرکەوتوویی، بنەماڵە، ئارامیش، دڵخۆشی، خۆشەویستی، بەختەوەری، دارایی، زانایی و ژیانێک لێوڕێژ لە دەسکەوتی عالی کە بە ئێمەت بەخشیوە شووکرانەبژێری تۆ قەت تەواو ناکەم.
Show moreIran108 328The category is not specified
1 115
Subscribers
No data24 hours
-67 days
-1530 days
Posts Archive
↩️ خوشکیشم بۆ ئەوەی کە باپیرمان تووڕە نەبێت و دیسان لێیان نەبێتە نێوانناخۆشی، کرژ هات باوەشی پێدا کرد و ڕایمووسی و لەبن گوێیدا مینگاندی: بابەگەورە گیان دیسان نێوچاوانت تێک مەنێ ماڵتە. سەروبنی قسەکانت جنێوە. نێوەنیتکەی دونیایە نەماوە لێم هەڵنەدەی! نێوی هەموو داعبا و جڕوجانەوەرێکت لێ ناوم! ئەو تیتۆڵەی کە باسی دەکەی مۆدی ئەوڕۆیە. دەستێک جلوبەرگی پیاوانەشم بۆ تۆ کڕیوە هەتاکوو سبەینێ بە بۆنەی لەدایکبوونم لەبەریان بکەیت.
باپیرم بەو قسەیەی، وەک سەتڵێک ئاوی ساردت بە سەردا کردبێت خاو بووەوە و مێشکی هاتەوە سەر جێی خۆی! پێکەنینێکی خۆش نیشتەجێی ڕووخساری بوو و بێخەوشی و دڵاواییەکەی زیاتر دەر کەوت و بە دەنگە نووساوەکەی کوتی: ئای لەو نەوە فێڵەزانەم، پەکوو چەند تەڵەکەبازی! سوێندەکەم ماران دەبرژێنیت! کچێ بەسم شووتی لەبن هەنگڵی بنێ! لەباتیی ئەو قسانە، بچۆ کەواوپانتۆڵەکە بێنە با بزانم بە کەیفێم دەبێت، نابێت، ئاخۆ بڵێی بۆ بەرم ببێت؟ خوشکم لە ئامێزی هاتە دەر، چاوێکی لێ داگرت و کوتی: نەوەی خۆتانم و بەو جۆرە خۆی لە دەستی دەرباز کرد و بەپێکەنینەوە خەرامان خەرامان هەستا چووە دیوەکەی و نایلۆن بەدەست بە فینگە و مینگە گەڕاوە و کوتی: فەرموو ئەوەش دیاریی من بۆ ئێوەی ئازیز؛ دڵنیام ئەگەر سبەینێ لەبەریان بکەیت قیتوقۆز، دەبی بە گوڵژینی کۆڕ! باپیرم کوتی: ڕووت سپی بێت کچم، با چی دی درەنگ نەبێت بۆ شێوخواردن، ئەوجار ڕوو بە من کوتی: ڕۆڵە ئەتۆش ئەگە هەر بەسەرپێوەی هەتا ئەمن کەواپانتۆڵەکەی لەبەر دەکەم، بچۆ سەرێ دەرمانەکانم بۆ بێنە دەنا دوایە لەبیرم دەچێتەوە کە بیانخۆم.
کوتم: بەسەر چاو هەر ئێستا دەیهێنمە خزمەتتان.
هێشتا تەواو نەگەیشتبوومە سەرێ، بە چریکەی خوشکم بەبێ دەرمان، بەغار و بەدڵەکوتەوە دەرپەڕیمەوە خوارێ. ئەویش چ بچم؛ چاوتان ڕۆژی ڕەش نەبینێت! باپیرم خوشکمی لە کۆشی خۆی گرتبوو و هەردوو لاقی توند لێ گرێ دابوو و نەیدەهێشت لە ئاستەخۆی جووڵەی بکات!
گوڕ گوڕ فرمێسک لە چاوی خوشکم دەباری و بەهەنیسکەوە دەپاڕاوە: مەکە بابە گەورە، تکات لێ دەکەم واز بێنە! ئەمن خەتابارم، بەهەڵەدا چووم، بەڵێن بێت تازە قەت قەت نە باسی مۆد دەکەم و نە وەدوای دەکەوەم. ئەمن بە لاڕێدا چووم، سەهووکارم و ئێوە بە گەورەییی خۆتان بمبوورن!
خوشکم سەری هەڵێنا و چاوی بە من کەوت و بەدەم هەنیسکەوە کوتی: کچێ خوشکێ گیان وەرە مەهێڵە، بە هانام بگە و زوو ئەو ماشێنەی(کەرەسەی سەرتاشین) لێ بستێنه.
باپیرم هێندە قەڵس بوو ئاور لە زاری دەهاتە دەر و دووکەڵ لەسەر و کەللەی هەڵدەستا! بەدەم تاشینی تەپڵەسەری خوشکمەوە دەیکوت: مۆۆۆۆدەەە مۆۆۆد، ئەگەر ســـەرت بتاشــــی؛ باکلااااااااس دەەەەەبیت. کراسێک و دوولینگەیەکی قوڵەت بۆ کڕیوم گەڵوگونیشم داناپۆشێت! دەڵێم ئەوە کوا جلوبەرگە؟ دەڵێی حااا، چاو چەند جوانە! ئەوە مۆدە و کلاست دەباتە سەر. ئەی لە دایەی کلاست بم! خۆ وەمزانی کەواپانتۆڵت بۆ کڕیوم. ئەوچەل ماشێن بەدەست لەولاڕا دێی، دەڵێی سێمێڵ مۆدی نەماوە وەرە با سمێڵت بۆ بتاشم! شەرت بێ بە شەرتی پیاوان تەرخی ئەو مۆد و مۆدبازییەت پێ بکەم چاکە دەی...!
✍بەفرین شەڕەفکەندی
https://t.me/basharafkandi

↩️ ئەرێ کاڕەسوو ئەوە بۆ ئاوا دەڵێی؟
ئەویش لە وڵامیاندا کوتبووی: هەرسێک تەڵاقم کەوێ بزانێ ئی خۆمە هەر بە ڕەپستەیی ویشکی دەکات!
ئەمن لە قاقای پێکەنینم دا؛ مەپرسن دایک و بابیشم چەندەیان کەیف بەو قسانە دەهات! باپیریشم کە دیتی کوڕ و بووکەکەی کەیفیان زۆر سازە درێژەی بە وتەکانی دا...
من بەدڵەوە گوێم لە وتەکانی باپیرم گرتبوو، بەڵام بەپێچەوانەی من خوشکم سەری قورس و لێیان وەڕەز بوو! لەبەر خۆیەوە ورتاندی: ئەوانە ئەو فڵقوهۆڕە و پێکەنینەیان لەچییە؟ چۆن دەتوانن بەو قسە قۆڕانە کات بەسەر بەرن؟! ڕێک ئەمنیش هەمیشە لە دڵە خۆمدا بیرم لەو پرسیارە دەکردەوە کە ئەتۆ چۆن دەتوانی ڕۆژ تا ئێوارێ کات و ساتەکانت لە خەمڵگە و مەتەب بە فیڕۆ بدەیت و گیانی خۆت لە مەترسی هاوێی؟! لەپڕڕا هەستا سەرپێی شووش و باریکی و بەمەکرەوە ڕوو بە باپیرم بۆڵاندی: بابە گەورە دووسبەی ڕۆژی لەدایکبوونمە و هاوڕێکانم بە بنەماڵەوە بانگهێشت کردووە، ئەوان هەتا بڵێی باکلاسن، تکاتان لێ دەکەم نەچن بچن لەکن وانیش باسی دێ و دێهاتمان بۆ بکەن و ڕۆژەکەمان بەو شتانە تێک بدەن و کلاسمان بێننە خوارێ!
بۆچمە باپیرم بەو قسەیە سووروشین هەڵنەگەڕا؛ نێوچاوانی ترش و تاڵ کرد و بەڕقەوە یەکبەخۆی گوڕاندی: کەچەتیوە ئەوە دەڵێی چی؟! لەوەتی لێرەم هەر کلاس کلاستە! لە گۆڕی بابی خێوی کلاست بم! قەستەم بەخودای باسی مەڕوماڵات و مووچە و مەزرا نەبێت بۆیان ناکەم چاکە دەی! ڕووی لە بابم کردەوە و کوتی: پەکوو چەندە بەتەشقەڵەن کچانی ئێستا! ئەرێ ویژدانەن ئەوە لە تۆ بووە؟
هەمیسان ڕووی لە خوشکم کردەوە و بەقەڵسی کوتی: چا ئەو جلوبەرگەی لەبەریدایە دەڵێی مانگای سیمیتاڵە! پاشان ئیشاڕەی بە من کرد و کوتی: کچێ هەر نەبێت تیتۆڵێک لە خوشکت دادڕە! ئەویش نەیهێنا و نەیبرد کوتی: ئەخە نەتدیوە ترشاوە و لەسەر دەستمان ماوەتەوە! ئەو ترسەنۆکە؛ وەکوو من بەغیرەت نییە! ئەمن بڵێم چی ناوێرێت خۆی لەبەر دەستی دوکتوران بهاوێت! چاوێکی بە مندا خشاند و دەستی بۆ لای من ڕاوەشاند و درێژەی بە قسەکەی داوە: بە من چی زۆر بێکلاسانە دەجووڵێتەوە. ئابڕووی بردووم؛ چون هەر لە ڕابڕوودا بەجێ ماوە و قەت لەگەڵ مۆدی ڕۆژ ناگەڕێت! نایبینی قەیرە بووە و کەس تێی نەڕیاوە! شکور خوازبێنییەکیشی نییە کە بیخوازێت و لەکۆڵمانی کاتەوە! باپیریشم ڕەببی قەت بەردی سارد و گەرم نەیەتە سەر ڕێی، هەستا سەرپێ؛ ددان چیڕ دەکاتەوە، هەنگاوێک لێی دەچێتە پێش، گرژ و مۆنە و غەزەبی لێ دەبارێت! دەنگی هەڵێنا: ئەی لە دایەی هەرچی غیرەتی وایە بم! ئەی لە گۆڕی بابی ئەوەی بم ئەتۆی دەوێت! چڕوچاوی خۆت دیوە هەر دەڵێی قڕژاڵی!
دایک و بابیشم بۆ ئەوەی کە لەوە زیاتر لێیان نەبێتە دمەقاڵە و نێوانناخۆشی داوایان لە خوشکم کرد بێدەنگ بێ و چی دی لەسەر نەڕوات.
باپیرم بە جنێودان چوو لەسەر مووبڵەکەی دانیشتەوە. پێچوکڵاوەکەی لەسەر کردەوە و دەستی خستە گیرفانی پاتۆڵە خاکییەکەی و پاکەتێکی جگەرە دەرهێنا. دەنکێکی داگیرساند؛ بە لێوییەوە نا و مژێکی لێ دا. خوشکیشم بە پرتەوبۆڵە دەتکوت پیرێژنی دۆلێڕژاوە بە پیلیکاناندا چووە سەر.
ژووری دانیشتن پڕ ببوو لە چڕەدووکەڵ. باپیرم نەرمەکۆخەیەکی کرد و ڕوو بە دایک و بابم کوتی: ڕۆڵە ئێوە نابێ بڕێک ئامۆژگاریی ئەو کچەتان بکەن؟ بەو قورئانی مەلای ئاوەدانی لێی خوێندووە، ئەمن لەڕووم هەڵنایە بڵێم ئەوە نەوەی منە؛ هەر دەڵێی ماینە دێت و دەچێت!
بابم سەری داخستبوو و دەنک دەنک دەسحێبە سوورەکەی نێو دەستی دەگێڕا و چاوی لە گوڵی فەرشەکەی ژێر پێی بڕیبوو:
ـ بابە گیان منداڵی ئێستا وەکوو سەردەمی ئێمە نین و زۆر گۆڕاون. ساڵان گەورەکان قسەیان دەڕۆیی، ئێستا من منە، کەس نیو مەن نییە و هەمووی مەنی تەواون! کوا بە قسەی گەورە و ڕیشسپی و کەیخودا دەکەن؟
دووکەڵی جگەرە نۆشی ڕوحی هەموومان بوو بەڵام فریای باپیرم نەکەوت و پێی ئارام نەبووەوە، دیارە هێندەی پێ قەڵسە خەریکە پێوەی بتەقێت!
سەرتان نەهێشێنم ئەو چەند وەختەی باپیرم لێرە بوو، لەگەڵ خوشکم دانوویان پێکەوە نەدەکوڵا و ئامانیان لێ بڕیبووین. ڕۆژ نەبوو چاودێری حەیسوباس و مشتومڕیان نەبین. شەوێک پێش ڕۆژی لەدایکبوونی خوشکم، دایک و بابم چووبوونە سەرەخۆشیی ئاشنایەکمان.
لەسەر سفرە دانیشبووین و چاوەڕێی باپیرمان بووین لە مزگەوت بێتەوە و دەست بە شێوخواردن بکەین. هێندەی نەخایاند باپیرم بە زیکرکوتن هاتەوە. هەردووکمان لەبەری هەستاین و بەخێرهاتنمان پێ کوت. بەڵام بەر لەوەی دانیشێ چاوی بە خوشکم کەوت کە هەر دوو لاجانگی پاکپاک تاشیبوو؛ بە تەپڵەسەرێکی نارنجی و فڕکراوەوە. کراسێکی تەسک و قوڵەشی لەبەردابوو! باپیرم بەتووڕەیی بە گەژیدا چوو:
ـ دیسان ئەو تیتۆڵە چییە لەبەرت کردووە؟ ئەلحانەکانێ بۆچی ئاوات لەو سەروسەکوتەت کردووە؟ بەو خودایەی بێشەریکە هەر دەڵێی جندۆکەی! کچێ ئەتۆ بۆ داناڕزێی! تۆخوداکەت خۆشت پێ جوانە؟ ↪️
"باوی جوانکاری"
مشکلۆزمەتان بم خوشکم جووتێک کەوشی پاژنە ۱۲سانتیی لە پێدایە، کە خودای نەخواستە ئەگەر بێتوو خودا ئەقڵی لێ گۆڕیبام و ڕۆژێک لە ڕۆژان ئەمن لە پێم کردبا، هەر سێ چوار هەنگاوی هەوەڵ زرم بەردەبوومەوە و دەستبەجێ ملم دەشکا!
بڕوا بکەن لە کاتی تەواوی نەشتەرگەریی بەنێو جوانکارییەکانیدا ئەگەر خوشکم نەبا و بۆخۆم لەکنی نەبووبام ئێستا نەمندەناسییەوە! بۆیە دەڵێم جوانکارییەکانی، چونکە هیچ برینگەری و جوانکارییەک نەماوە کە لەسەر ڕووخسار و لەشی تاقی نەکردبێت! جا لە چاو و برۆ و کەپۆ و لێوڕا بگرە هەتا بەری پێی. خودا بەقوربانی ئەو تاتۆیەی سەر نێوچاوانی بکات، کە دۆست و ئاشنا بەویڕا دەیانناسییەوە. لەبیرمە کاتێک دەیهەویست ئەو تاتۆیە دانێت، زۆرم هاوار هات: کچێ خوشکێ گیان دەبیت بە پەند، بە قسەم بکە وا لە خۆت مەکە با نەبیت بە عەلامەت! هەر بە گوێیدا نەچوو کە نەچوو. دەیکوت: با خوشکی گەورەش بیت، قسەی خۆت لەخۆڕا خەسار مەکە. خۆ باش دەزانی ئەمن بە قسەی دایک و بابیشم ناکەم چ بگا بە تۆ! ئەتۆ بێکلاسی، بەڕۆژ نیت و لەگەڵ مۆد ناگەڕێی! جاااا چۆۆۆن سۆنیای نەوەی پوورم کرمی لە تەنیشت برۆی؛ کەوینی کچە خاڵم بۆقی لەسەر سینگی؛ سۆمای کچە مامم کیسەڵی لەسەر ڕانی تاتۆ کردووە! بۆ ئەمن چیم لە ئەوان کەمترە؟!
هەمیشەی خودای ئەو قسانەی لە مست دەنام و ڕوحی دادەڕووشاندم!
ئای کە پیس کەوتبووە نێو گێژاوی سکەندەر! ڕۆژێک بڕۆنزەکردن، ڕۆژێک برینگەری پێڵووی، ماوەیەک برۆی دەتاشی، ئەوچەل دەیچاندەوە...
نازانم پەڕانتێزە، پڕۆنتێزە، پڕۆتێزە،باوەڕ بکەن نێوەکەی جوان نازانم! خودا نەبێت کەس نازانێت بە چ کوێرەوەرییەک ئەو نێوانەی دیکە فێر بووم؛ دەیکوت: بێتۆ بەهەڵە بێژەیان بکەی ئەمن کلاسم پێی دێتە خوارێ! کۆنتۆڕینگی لەش، فیڵێرلێدان، لێیزێر، ئیمپلەنت، ماممۆپلاستی، لیپۆساکشێن، بلێڤارۆپلاستی، ڕینۆپلاستی، ئۆتۆپلاستی، لیپۆساکشێن و ... هەمووی لەسەر خۆی تاقی کردووەتەوە. چەوریی باسک و لەشی دێنا سمت و مەمکۆڵانی پێ قیت و خڕ دەکردن. نینۆکی دەست و لاقیشی هەر بۆ باسکردن نابێت.
جاری وابوو دەمکووت ئاخر خودایە بەو نینۆکە شەیتانانەیەوە چۆناوچۆن دەتوانێ بە کاروباری ڕۆژانەی ڕابگات؟! چۆنی بێز دێ نانیان پێ بخوات؟ چۆن قامک لە کونەکەپۆی دەنێت؟! دەزانن بۆچی هەر باسی کونەکەپۆی دەکەم؟ چونکە کونەکەپۆی وا لێ کردووە دەڵێی کونەدەرزییە و گوارەیەکیشی بۆ تێ کردووین! قامکیشی هاوچەشنی گوریسە، جا وەرە گوریس بە دەرزییەوە بکە! ئەویش ئەو کەپۆیە کە دوو جاری برینگەریی لەسەر کراوە! جارێکیان پێرارەکانێ کە دەیکوت مۆدی کەپۆی نووکباڵایە و لەو ڕۆژانەشدا بەزمی گرتەوە کە سەرباڵا مۆدی نەماوە و ئەوساڵ سەرپایین باوە! دەمکوت: خوشکێ گیان بۆ چرای ماشێنە ئاوە بە سانایی نوورباڵا و نوورپایینی پێ دەکەی؟! دەمێک دەیکوت: چەنەم تۆزێک لەپێشێیە، تاوێکی دی باسی پووکی دەهێنا گۆڕ و بەپڕتاو دەچووە بەر ئاوێنەی و زاری هەتا بناگوێی دەکردەوە و دەیبۆڵاند: چاو ئەگەر پێ دەکەنم پووکم چەند ناحەزە! ددانم وا بوو، کوڵمەم وا چوو. ئەمنیش وەختە لەداخانی فججەی بکەم! سەرتان نەهێشێنم، هەمیشەی خودای پێیەکمان لە خەمڵگە بوو، پێیەکیشمان لە مەتەب. لەو بارودۆخە و قەیرانەی ئابوورییەدا ئەو پووڵەی لە ئاوێ دەکرد هیچ، قەیدێ ناکات، حاشاحازری پەرژینێکی بەگوڵ بێت هەر وەدەزانم سەگ خواردوویە! بەڵام سوێندێ بخۆم سوێندم لێ ناکەوێت بێتوو بڵێم بووەتە مەیموون! یانی نەیدەزانی جار دەگەڵ جار زیاتر دەبێە عەلامەت؟! گوڵ بە ڕووی خوێنەران پەرژینێکی قایم بێت ھیچ قسەیەکی ناشیرین نییە ھەڵگری ئەو ھەمووە کەرێتییە بێت! پەکوووو! وای لە خۆی کردبوو بێزت نەدەهات چاوی لێ بکەیت هەتا بڵێی ناحەز، ناقۆلا و دزێو، لەگەڵ هەر جوانکارییەک جوانتر نەدەبوو هیچ، شۆقی لە تەپاڵەش بڕیبوو! جەرگی بنەماڵەشی بەو ئاکارانەی پتر دادەڕووشاند!
جا با لە وانە گەڕێم و چی دی سەرتان نەهێشێنم.
چەند ڕۆژێک دەبێت باپیرم لە دێیڕا هاتووە سەردانمان بکات؛ تاوێک دەبوو پێکەوە لە ژووری دانیشتن بە کەیف و دەماخ دانیشتبووین و بەسەر یەکترمان هەڵدەکوت و خۆش خۆش شووتیمان لەبن هەنگڵی یەکتر دەنا و بازاڕ بازاڕی نووشابە هەڵپچکڕین بوو! خوشکم بە توێی تابێکی سووری تەنک و کورتەوە لەگەڵ شاڵوارەکێک کە بستێکی لەسەر چۆکی داپۆشیبوو، شۆخوشەنگ و بە لەنجەولار بە پلیکاناندا دەهاتە خوار و شەمامەکانی باغ و بێستانەکەی هەر هەڵتۆز هەڵتۆزیانە! بەبێ سەروسڵاو خنچکە هات لەسەر موبڵەکە بەرامبەر بە باپیرم دانیشت و لاقی لەسەر لاقی دانا. ئەویش وا سەرقاڵی قسانە و ئاگای لە مەحموودی بێزەواد نییە! ئێستا چاوی بە خوشکم نەکەوتبوو و هۆشی لەسەر نەبوو چون هەودای گێڕانەوەکەی نەپساند و کوتی: لە دێی ئێمە کاڕەسوویەک هەیە چووبوو گەنمی دێم داچێنێت، کۆشی خۆی پڕ کردبوو و ڕوو بە ئاسمان دەپاڕاوە: خودایە گیان ئەوە گەنمی ماڵە ماموسێنە کە دەیچێنم! هاوڕێکانی بەسەرسووڕماوی لێیان پرسیبوو: ↪️
"باوی جوانکاری"
مشکلۆزمەتان بم خوشکم جووتێک کەوشی پاژنە ۱۲سانتیی لە پێدایە، کە خودای نەخواستە ئەگەر بێتوو خودا ئەقڵی لێ گۆڕیبام و ڕۆژێک لە ڕۆژان ئەمن لە پێم کردبا، هەر سێ چوار هەنگاوی هەوەڵ زرم بەردەبوومەوە و دەستبەجێ ملم دەشکا!
بڕوا بکەن لە کاتی تەواوی نەشتەرگەریی بەنێو جوانکارییەکانیدا ئەگەر خوشکم نەبا و بۆخۆم لەکنی نەبووبام ئێستا نەمندەناسییەوە! بۆیە دەڵێم جوانکارییەکانی، چونکە هیچ برینگەری و جوانکارییەک نەماوە کە لەسەر ڕووخسار و لەشی تاقی نەکردبێت! جا لە چاو و برۆ و کەپۆ و لێوڕا بگرە هەتا بەری پێی. خودا بەقوربانی ئەو تاتۆیەی سەر نێوچاوانی بکات، کە دۆست و ئاشنا بەویڕا دەیانناسییەوە. لەبیرمە کاتێک دەیهەویست ئەو تاتۆیە دانێت، زۆرم هاوار هات: کچێ خوشکێ گیان دەبیت بە پەند، بە قسەم بکە وا لە خۆت مەکە با نەبیت بە عەلامەت! هەر بە گوێیدا نەچوو کە نەچوو. دەیکوت: با خوشکی گەورەش بیت، قسەی خۆت لەخۆڕا خەسار مەکە. خۆ باش دەزانی ئەمن بە قسەی دایک و بابیشم ناکەم چ بگا بە تۆ! ئەتۆ بێکلاسی، بەڕۆژ نیت و لەگەڵ مۆد ناگەڕێی! جاااا چۆۆۆن سۆنیای نەوەی پوورم کرمی لە تەنیشت برۆی؛ کەوینی کچە خاڵم بۆقی لەسەر سینگی؛ سۆمای کچە مامم کیسەڵی لەسەر ڕانی تاتۆ کردووە! بۆ ئەمن چیم لە ئەوان کەمترە؟!
هەمیشەی خودای ئەو قسانەی لە مست دەنام و ڕوحی دادەڕووشاندم!
ئای کە پیس کەوتبووە نێو گێژاوی سکەندەر! ڕۆژێک بڕۆنزەکردن، ڕۆژێک برینگەری پێڵووی، ماوەیەک برۆی دەتاشی، ئەوچەل دەیچاندەوە...
نازانم پەڕانتێزە، پڕۆنتێزە، پڕۆتێزە،باوەڕ بکەن نێوەکەی جوان نازانم! خودا نەبێت کەس نازانێت بە چ کوێرەوەرییەک ئەو نێوانەی دیکە فێر بووم؛ دەیکوت: بێتۆ بەهەڵە بێژەیان بکەی ئەمن کلاسم پێی دێتە خوارێ! کۆنتۆڕینگی لەش، فیڵێرلێدان، لێیزێر، ئیمپلەنت، ماممۆپلاستی، لیپۆساکشێن، بلێڤارۆپلاستی، ڕینۆپلاستی، ئۆتۆپلاستی، لیپۆساکشێن و ... هەمووی لەسەر خۆی تاقی کردووەتەوە. چەوریی باسک و لەشی دێنا سمت و مەمکۆڵانی پێ قیت و خڕ دەکردن. نینۆکی دەست و لاقیشی هەر بۆ باسکردن نابێت.
جاری وابوو دەمکووت ئاخر خودایە بەو نینۆکە شەیتانانەیەوە چۆناوچۆن دەتوانێ بە کاروباری ڕۆژانەی ڕابگات؟! چۆنی بێز دێ نانیان پێ بخوات؟ چۆن قامک لە کونەکەپۆی دەنێت؟! دەزانن بۆچی هەر باسی کونەکەپۆی دەکەم؟ چونکە کونەکەپۆی وا لێ کردووە دەڵێی کونەدەرزییە و گوارەیەکیشی بۆ تێ کردووین! قامکیشی هاوچەشنی گوریسە، جا وەرە گوریس بە دەرزییەوە بکە! ئەویش ئەو کەپۆیە کە دوو جاری برینگەریی لەسەر کراوە! جارێکیان پێرارەکانێ کە دەیکوت مۆدی کەپۆی نووکباڵایە و لەو ڕۆژانەشدا بەزمی گرتەوە کە سەرباڵا مۆدی نەماوە و ئەوساڵ سەرپایین باوە! دەمکوت: خوشکێ گیان بۆ چرای ماشێنە ئاوە بە سانایی نوورباڵا و نوورپایینی پێ دەکەی؟! دەمێک دەیکوت: چەنەم تۆزێک لەپێشێیە، تاوێکی دی باسی پووکی دەهێنا گۆڕ و بەپڕتاو دەچووە بەر ئاوێنەی و زاری هەتا بناگوێی دەکردەوە و دەیبۆڵاند: چاو ئەگەر پێ دەکەنم پووکم چەند ناحەزە! ددانم وا بوو، کوڵمەم وا چوو. ئەمنیش وەختە لەداخانی فججەی بکەم! سەرتان نەهێشێنم، هەمیشەی خودای پێیەکمان لە خەمڵگە بوو، پێیەکیشمان لە مەتەب. لەو بارودۆخە و قەیرانەی ئابوورییەدا ئەو پووڵەی لە ئاوێ دەکرد هیچ، قەیدێ ناکات، حاشاحازری پەرژینێکی بەگوڵ بێت هەر وەدەزانم سەگ خواردوویە! بەڵام سوێندێ بخۆم سوێندم لێ ناکەوێت بێتوو بڵێم بووەتە مەیموون! یانی نەیدەزانی جار دەگەڵ جار زیاتر دەبێە عەلامەت؟! گوڵ بە ڕووی خوێنەران پەرژینێکی قایم بێت ھیچ قسەیەکی ناشیرین نییە ھەڵگری ئەو ھەمووە کەرێتییە بێت! پەکوووو! وای لە خۆی کردبوو بێزت نەدەهات چاوی لێ بکەیت هەتا بڵێی ناحەز، ناقۆلا و دزێو، لەگەڵ هەر جوانکارییەک جوانتر نەدەبوو هیچ، شۆقی لە تەپاڵەش بڕیبوو! جەرگی بنەماڵەشی بەو ئاکارانەی پتر دادەڕووشاند!
جا با لە وانە گەڕێم و چی دی سەرتان نەهێشێنم.
چەند ڕۆژێک دەبێت باپیرم لە دێیڕا هاتووە سەردانمان بکات؛ تاوێک دەبوو پێکەوە لە ژووری دانیشتن بە کەیف و دەماخ دانیشتبووین و بەسەر یەکترمان هەڵدەکوت و خۆش خۆش شووتیمان لەبن هەنگڵی یەکتر دەنا و بازاڕ بازاڕی نووشابە هەڵپچکڕین بوو! خوشکم بە توێی تابێکی سووری تەنک و کورتەوە لەگەڵ شاڵوارەکێک کە بستێکی لەسەر چۆکی داپۆشیبوو، شۆخوشەنگ و بە لەنجەولار بە پلیکاناندا دەهاتە خوار و شەمامەکانی باغ و بێستانەکەی هەر هەڵتۆز هەڵتۆزیانە! بەبێ سەروسڵاو خنچکە هات لەسەر موبڵەکە بەرامبەر بە باپیرم دانیشت و لاقی لەسەر لاقی دانا. ئەویش وا سەرقاڵی قسانە و ئاگای لە مەحموودی بێزەواد نییە! ئێستا چاوی بە خوشکم نەکەوتبوو و هۆشی لەسەر نەبوو چون هەودای گێڕانەوەکەی نەپساند و کوتی: لە دێی ئێمە کاڕەسوویەک هەیە چووبوو گەنمی دێم داچێنێت، کۆشی خۆی پڕ کردبوو و ڕوو بە ئاسمان دەپاڕاوە: خودایە گیان ئەوە گەنمی ماڵە ماموسێنە کە دەیچێنم! هاوڕێکانی بەسەرسووڕماوی لێیان پرسیبوو:
👆👆👆👆👆👆👆👆
ژیلا حوسێنی، لە دەیەی شەست و دەیەی حەفتای هەتاویدا، لە زۆربەی هەرە زۆری کۆڕ و کۆبوونەوە و کۆنگرە و کۆڕبەند و سمینارە ڕۆشنبیری و ئەدەبییەکانی کوردستانی ئێراندا بەشداری چالاکانە، بوێرانە و هەڵوێستگرانەی هەبووە، بۆ وێنە: لە کۆنگرەی بەشکۆی مەولەوی کورد لە شاری سەقز(خەرمانانی 1371)؛ لە کۆنگرەی گەورەی هەڵەبجە لە زانستگای تەورێز(ڕەشەمەی 1371)؛ هەروەها چەندین کۆڕبەند، کۆنگرە و سمیناری دی.
ژیلا حوسێنی، هەر وەک خۆم شاهید و ئاگادار هەم و لە هەردووی ئەم کۆنگرە گەورانەی ئاماژەم پێدا خۆم بەشدار بووم، لەم ساتەوەختە هەستیارە مێژووییەدا‒تەنانەت پێشووتریش‒ تەنیا ژنێکی کوردی ڕۆژهەڵات بووە کە بە شێعر و هونراوە و وتاردان بەشداریی چالاکانە، بوێرانە و هەڵوێستگرانەی ئەم کۆڕ و کوبوونەوە و کۆنگرە و کۆڕبەندانەی کردووە. تەنانەت بۆ کۆنگرەی نێونەتەوەیی «فرزانگان کُرد»(سنە‒11، 12 و 13ـی ڕەزبەری 1375)، بە نووسینی وتارێکی زانستی و بەپێز و تۆکمە، لە بابەت: «شێعری نوێ و داهێنانی ئەدەبی لە بەرهەمەکانی سوارە ئیلخانیزادە»دا، بەشداریکردنی چالاکانە ونوێخوازانە و ئافرێنەرانەی خۆی دەربڕیبوو؛ ئەم وتارە بەپێز و زانستییە لە لایەن لێژنەی زانستیی هەڵسەنگاندنی کۆنگرەی نێونەتەوەیی «فرزانگان کُرد»، بە تێکڕای دەنگ پەسند کرابوو، هەم بۆ بڵاوبوونەوە لە کۆمەڵەوتاری کۆنگرە و هەم بۆ خوێندنەوە لەم کۆنگرە نێونەتەوەییەدا؛ بەڵام سەد داخ و مخابن، بەهۆی کۆچی بێوادەی ژیلا، لە ڕێکەوتی 6ـی ڕەزبەری 1375(5 ڕۆژ بەر لە دەسپێکی کۆنگرەکە)، ئەم وتارە بەپێز و تۆکمەیە لە لایەن هاوڕێی نزیک و هاوڕێبازی خۆشەویستی ژیلای تازەکۆچکردوو، خاتوونی مەزن کولسووم عوسمانپوور، بە چاوی پڕ لە ئەسرینەوە، لە سێهەمین ڕۆژی کۆنگرەکەدا، لە ڕۆژی 13ـی ڕەزبەر(ڕێک حەوتوویەک دوای کۆچی دڵتەزین و جەرگبڕی ژیلا) خوێندرایەوە. ڕۆحی بەرزی ژیلای گەورە و مەزن بەهۆی ڕووداوی وەرگەڕانی ئوتۆموبیل، لە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، لە هەڕەتی لاوی و لە تەمەنی 32ساڵیدا و لە ڕێکەوتی 6ـی ڕەزبەری 1375ـی هەتاوی، لە شەقامەڕێی سەقز‒تاران، کاتێک لەگەڵ بنەماڵە و هاوژین و کۆرپە دەمانگەکەی«ژینا»، بەرەو تاران و بۆ دیتنی شێرکۆ بێکەس، لە ڕێدابوون، لە شەقەی باڵی دا و بەرەو عەڕشی خوای بێمیناک و دڵۆڤان و بەرەو مەکۆی حەسانەوەی هەتاهەتایی و بۆ لای پەرییەکان و فریشتەکان هەڵفڕی و ئاوای دنیای هەرمان بوو.
بەرهەمەکانی ژیلا حوسینی بریتین لەمانە: 1. «گەشەی ئەوین»(«شێعری نوێ»ـی کوردی و «شێعری ژنانە»ـی کوردی)؛ 2.«قەڵای ڕاز»(کە بریتییە لە: ئەلف. پاشماوەی شێعره کوردییەکانی؛ ب. هەڵبژاردەی کورتە چیرۆکەکانی)؛ 3. «چەتر»( پەڕتووکە شێعری مناڵان، لە باشوور چاپ کراوە)؛ 4. «داوای لێبووردن»(وەرگێڕانی چیرۆکێکی «سادق هێدایەت»ـە و لە گۆڤاری «ڕامان»، لە هەولێر چاپ و بڵاو بووەتەوە)؛ 5. بەرهەمی چاپنەکراو: «دزیرە»( وەرگێڕانی ڕۆمانێکی فارسییە بە زمانی کوردی و ئێستا چاپ نەکراوە.)
ژیلا حوسێنی؛ پێشەنگی شێعری نوێی ژنان لە ڕۆژهەڵات و ڕچەشکێن لە پێنج بوار و بەستێندا
[بە بۆنەی 29ـەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی ژیلا حوسێنی]
✍دوکتۆر ئەحمەد ئەحمەدیان؛ زمانناس، نووسەر و لێکۆڵەر
👤ژیلا حوسێنی، وەک پێشەنگی شێعری نوێی کوردی لەنێو ژنانی ڕۆژهەڵاتدا، هەروەها وەک دیارترین ڕوخساری وێژە و شێعر و داهێنانی ئەدەبیی ژنانەی کوردی لە سەدەی بیستەم و لە نێو ژنانی ڕۆژهەڵات، لەم پێنج بوار و بەستێنەدا ڕچەشکێن بووە:1-«شێعری نوێ»، لە نێو ژنانی ڕۆژهەڵاتدا؛ 2-«شێعری ژنانە»، لە ڕۆژهەڵاتدا؛ 3-«ئەدەبی مناڵان و مێرمناڵان»، لە نێو ژنانی ڕۆژهەڵاتدا؛ 4- «کورتەچیرۆکی ژنانه»، لە ڕۆژهەڵاتدا؛ 5-« چالاکیی هەڵوێستگرانەی کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیری، ئەدەبی و هونەری؛ بەتایبەتی بەشداری چالاکانه، بوێرانە و مافخوازانەی لە کۆنگرە و سیمینار و کۆڕبەند و کۆڕ و کۆبوونەوە ئەدەبی و ڕۆشنبیرییەکان»، لە نێو ژنانی ڕۆژهەڵاتدا.
بێگومان پاشخانی کەلتووری و میڕاتی ڕۆشنبیری و شوناسخوازانهی بنەماڵەیی، یەکێک بووە لە پاڵنەرە سەرەکییەکان بۆ سەرکەوت و پێشکەوتی شوێندانەری ئەم خاتوونە ڕچکەشکێن و پێشڕەو و ئافرێنەرەی وا لە بواری شێعر و داهێنانی وێژەیی و هونەریدا شەقڵ و شوێنپەنجەی داهێنەرانەی هەتاهەتایە دیار و هەرماوە.
ژیلا حوسێنی، پێشەنگ و پێشڕەوە لە بواری «شێعری نوێ»، لەنێو ژنانی ڕۆژهەڵاتدا؛ هەروەها ڕچەشکێنە لە بەستێنی «شێعری ژنانە» لە ڕۆژهەڵاتدا. دیارە تەنیا ڕەخنەگرانی ئەدەبیی مووقەڵیش و خاوەنڕایانی وردبین و، هەروەها بەردەنگانی تامەزرۆ و لێزان و تێبین، بە قووڵی و بە ڕوونی هەست بەم جیاوازییە دەکەن و ئاگاداری مەودای نێوان دوو دیاردەیەن: 1. پێشەنگ بوون و پێشڕەوبوونی ژیلا حوسێنی لە «شێعری نوێ»دا و لە نێو ژنانی ڕۆژهەڵات؛ و، 2. ڕچەشکێن بوونی ژیلا حوسێنی لە «شێعری ژنانە»، لە ڕۆژهەڵاتدا. بە واتایەکی تر دەکرا ژیلا تەنیا لە یەکێک لەم دوو بوارانەدا ڕچەشکێن بوایە، یان: «شێعری نوێ» لە نێو ژنانی ڕۆژهەڵاتدا؛ یان: «شێعری ژنانە» لە ڕۆژهەڵاتدا.
کاتێک خوێنەر/بەردەنگ، خۆی شێعری ژیلا حوسێنی دەخوێنێتەوە یان لە زمانی کەسێکی ترەوە گوێبیستی دەبێ، گەر ناوی شاعیرەکەیش نەزانێ و ئاگاداری ئەوەش نەبێ کە کێ ئەم شێعرەی وتووە، بەڵام هەر زۆر زوو هەست بەم ڕاستەقینەیە دەکا کە( جیا لە نوێبوونی شێعرەکە، لە باری فۆڕم و پێکهاتە و داڕشت و کاکڵ و توێکڵەوە)، شێعرەکە شێعرێک نییە کە پیاوێک هۆندبێتێوە، بەڵکوو بەدڵنیاییەوە دەبێ ژنێک ئەم شێعرانەی گوتبێ؛ واتە زایەڵەی دەنگ و ڕاوێژ و، هەست و سۆز و، داخوازی و هاواری ژنانە، لە پێکهاتە و داڕشت و، بیچم و کاکڵ و، توێکڵ و ڕواڵەت و، نێوئاخن و نێوەرۆکی شێعرەکەدا، زۆر بە ڕوونی ژنانەبوونی شێعرەکە لە هەڵڵا دەدا. ژیلا حوسێنی، لەم بەستێنەدا و لە ئاست ڕۆژهەڵاتدا، ڕێک ئەم جێگە و پێگەیەی هەیە کە فرووغی فەڕڕوخزاد لە شێعری فارسیدا و لە ئاست ئێراندا هەیەتی. ژیلا حوسێنی لە «کورتەچیرۆکی ژنانە»یش دا، ئاوا جێگە و پێگەیەکی هەیە و، لە نێو ژنانی چیرۆکنووسی کوردستانی ئێراندا پێشەنگ و پێشڕەو و ڕچەشکێن لە ئەژمار دێ. چاوخشاندنێک بەسەر کورتەچیرۆکی چاپکراوی نێو پەڕتووکی «قەڵای ڕاز»، ئەم ڕاستەقینەیە پتر دەسەلمێنێ. سەیر ئەوەیە کە ژیلا حوسێنی، بە نووسینی پەڕتووکەشێعری مناڵانەی «چەتر» و بە شاهیدی ئەم بەرهەمە داهێنەرانەیەی و لە باری وێژەیی-جوانیناسییەوە، لە بواری «شێعری مناڵان»ـیشدا، پێشەنگ و ڕچەشکێن و پێشڕەو بووە لە نێو ژنانی کوردستانی ئێراندا.
دەسپێکی چالاکییەکانی خاتوو ژیلا حوسێنی، لە هەر پێنج بوار و بەستێنی ئاماژەپێکراودا، دەگەڕێتەوە بۆ نێوەڕاستی دەیەی شەستی هەتاوی، ڕێک دوابەدوای هاوکاریی ئەدەبیی ژیلا حوسێنی لەگەڵ ڕادیۆ کوردیی سنە، لە ساڵەکانی 63 و 64 دا(کە ئەم چالاکییە میدیایی، کەلتووری، ئەدەبی و هونەرییانەی ژیلا حوسێنی لە ڕادیۆ سنە، خۆی لەخۆیدا، وەک شەشەمین بەستێن و بواری چالاکیی ڕۆشنبیریی ئەو لە ئەژمار دێ؛ لە پەنا ئەم پێنج بەستێن و بوارانەی وا ژیلا لەواندا ڕچەشکێن و پێشڕەو بووە). ژیلا حوسێنی لە ڕادیۆ سنە، جیا لە خوێندنەوە، ڕاڤە و شیکردنەوەی شێعر و هونراوەی شاعیرانی پایەبەرز و ناوداری کلاسیکی کورد، «شێعری نوێ» و «شێعری ژنانە» و «شێعری مناڵان»ـی، بۆ بەرەنگان و گوێگرانی تامەزرۆی شێعر و ئەدەبی کوردی دەخوێندەوە، کە زۆربەی هەرە زۆری ئەم بەرهەمانەی ئەم بەشە، بریتی بوون لە ئاسەواری داهێنەرانەی خۆی.
درێژەی هەیە👇
لە کوێی ئەم جیهانە ڕادەوەستم؟
ئەو جارانەی پێشتر لەبەر ئاوێنە کە دەم پرسی هێشتا ئاواش کز نەبووم؛ من هەرچەندێکی حەول دەم پێبکەنم لە جێگای خۆم، شەوێ کە گەیشتمەوە دیوەکەم، پێکەنینی نیم.
ئەو دەمانەی سەرم خەریکە خول دەخوات بە دەوری تەرممدا... تەرمم بە دەوری زەوی و زەوی خۆر و خۆر...
دەڵێی جیهان سەرە گێژەیەتی... من گێژ، چاوم لە دەمارەکانمە و شین شین ڕەگەکانم بایان کردووە و لە ئاوێنەدا هەر خۆمم... کز... زەرد هەڵگەڕاو... تەرکیب ڕەنگی ڕەش و زەرد لە من نایەتەوە نە بە قەوارەی منە نە بە نەناسی و غوربەت و خەمینیم.
تا ئێستا نازانم کێ دیبێتی یا کێ نا، کە وێنەکانم بە مێشکمدا دێن قامکەکانم دەجووڵێتەوە... پێم بەند نییە بە ئەرزەوە، ڕۆ دەچم و تەکان تەکان تەکان... تا نەڕۆمە خوار...
قووتم دا؟ نایدا؟ نەیکرد... ئاخر جار کە هات قووتم دا پێشاو پێش نوقم بووم.
ئیدی ئێستا ۹۲ نییە... ئێستا خەم نەک سجیل، نەک چاوم... نەک ڕیش... خۆمە... چەن...
چەن ساڵێکە خۆمە.