en
Feedback
‌🌾‌بەفرین شەڕەفڪەندے🍃🌸

‌🌾‌بەفرین شەڕەفڪەندے🍃🌸

Open in Telegram

نووسەر. خودایە گیان! بابەتی سڵامەتی، سەربەرزی، سەرکەوتوویی، بنەماڵە، ئارامیش، دڵخۆشی، خۆشەویستی، بەختەوەری، دارایی، زانایی و ژیانێک لێوڕێژ لە دەسکەوتی عالی کە بە ئێمەت بەخشیوە شووکرانەبژێری تۆ قەت تەواو ناکەم.

Show more
Iran108 328The category is not specified
1 115
Subscribers
No data24 hours
-67 days
-1530 days

Data loading in progress...

Similar Channels
No data
Any problems? Please refresh the page or contact our support manager.
Tags Cloud
No data
Any problems? Please refresh the page or contact our support manager.
Incoming and Outgoing Mentions
---
---
---
---
---
---
Attracting Subscribers
May '26
May '260
in 0 channels
April '260
in 0 channels
Get PRO
March '260
in 0 channels
Get PRO
February '26
+5
in 2 channels
Get PRO
January '26
+3
in 1 channels
Get PRO
December '25
+38
in 1 channels
Get PRO
November '25
+22
in 4 channels
Get PRO
October '25
+28
in 2 channels
Get PRO
September '25
+79
in 1 channels
Get PRO
August '25
+1 479
in 4 channels
Date
Subscriber Growth
Mentions
Channels
27 May0
26 May0
25 May0
24 May0
23 May0
22 May0
21 May0
20 May0
19 May0
18 May0
17 May0
16 May0
15 May0
14 May0
13 May0
12 May0
11 May0
10 May0
09 May0
08 May0
07 May0
06 May0
05 May0
04 May0
03 May0
02 May0
01 May0
Channel Posts
ئالان بە ڕاکێش ڕاکێش بابی لە قوڕ و چڵپاوەکە هێنابوو ئەو جێگایەی خاوێنکرابۆوە، ناتوانم بنووسم لە چ حاڵ دابووم! تەنیا لەبیرمە هەستێکی نامۆ و جەرگبڕ هەناومی ڕێکدەکوشی! دەستەکانم هێزیان هەبوو یان نا؟ نازانم! بەڵام توند لەسەر سینگیم دانا و چەند جارم  فشار دا، هەناسەم دەهات یان نا؟ نازانم! بەڵام زوو زوو تەنەفووسی مەسنووعیم دەدایە، چاوم دەیدیت یان نا؟ نازانم! بەڵام ئەو چاوی هەڵێنا و لەمنی بڕی، سەریم لەسەر ڕانم دانا، ملی بەلاوە نابوو، بەسەر ڕانم دا ڕشاوە، ئەو دەڕشاوە بەڵام ئەمن گەرووم ژانی دەکرد! ئەو چاوی تێبڕیبووم بەڵام ئەمن بۆ نەمردم؟ نازانم! وردە وردە دەموچاوی شین هەڵگەڕا و چاوە مەستەکانی لێڵ بوون، ئەمنی داماو چاوم لە لاقی کرد زیادە لە هەموو ڕۆژێک چەکمەی لە پێ نەکردبوو، کەفکێشەکەی لیتاوەکەی پێ هەڵدەلووشی لە پەنا دینامەکە فڕێ درابوو، چاوی قورس بوون، کوتم هەستە کوڕە جەنگەی خەوێ نێ نازانی زۆرمان کار هەیە! نازانم خوشکە مێردەکم بە کوێدا گەیشتێ، نازانم دایک و بابم چۆنیان زانی، چون بڕقی وانیش لەگەڵ بڕقی ئێرە وێگڕا دەڕۆیشت، ئەگەر بڕقیش ڕۆیشت خەتیش دەڕوا و تەلەیڤوون ئانتێن نادا... دیتم ئالان بە پڕتاو سواری سەمەندەکە بوو… دواتر بۆیی گێڕامەوە کە لەو جادە ناخۆشە هەر بەدەندە پێنج دەڕۆیشت، هەتا زوو بگاتە برهانی و ڕێگای باغی پێشان ئامبووڵانسکە بدات… ئەمنیش ئێستاشی لەگەڵ بێ قەت لۆمەم نەکرد و نەمکوت ڕۆڵە خۆ ئەتۆ ئێستا شەش ساڵت ماوە هەتا گەواهینامە وەرگری بۆ ماشێنت لێخووڕیوە؟ نەشمکوت بۆ وا توند دەڕۆیشتی، ئەویش قەت نەیکوت بۆ ئەوێ ڕۆژێ بڕق زووتر لە ڕۆژان هاتەوە و کاتێک زەنگمان بۆ فۆوریەتهای پزشکی لێدا بۆ وا درەنگ بەهانامان گەیشتن؟ چاوی لەسەر دێڕەکان دەترازێ کاتێک خێزانی دەڵێ: تکایە چیدی مەخوێنەوە، دەچم دووشێک دەگرم، دواتر لیباسەکانت ئوتوو دەکەم، شوویەکەی بە سەرسووڕمانەوە چاوی لێ دەکا و دەڵێ: مەگە ئوتووت نەکردبوون؟! خێزانی دمی پان دەکاتەوە و دەڵێ: بەدی بەڵام بە کەتری ئوتووم کردبوون! شوویەکەی چاوی زەق دەکا و دەڵێ: بۆ بە کەتری؟! ــ جا چت عەرز کەم؟ بڕق نەبوو، ئەمنیش لەبیرم چووبوو ئوتوویان بکەم ئەتۆش بەپەلە بووی منیش بە کەترێڕەش بۆم ئوتوو کردی و... قاقایەک لێدەدا... شوویەکەی بەسەرسووڕمانەوە دەڵێ: چی؟ بە کەترێڕەشە!؟ خێزانی بەدەم پێکەنینەوە دەڵێ: ئادی دۆینێ کە ئەتۆ لە نێو باخ بووی و بڕقیش ڕۆیبوو، ئێرەش نە شەمچەی لێ بوو، نە فەندەک کە گازەکەی پێ هەڵکەم، منیش نەمکردە نامەردی، کەترێکەم لەسەر ئاور هەڵگرت و لە پەڕۆێکم پێچا و کراسە ڕەشەکەتم پێ ئوتوو کرد! شوویەکەی پێدەکەنێ و دەڵێ خەمێ مەخۆ، شەرتە حاسڵاتی ئەوساڵم کە فرۆشت بێ منەتی دەوڵەت؛ لێرە پەنێلی خۆرشیدی دانێم بەشی ئەو دێیە بکات. خێزانی کلاسۆڕەکەی لەبن دەستی دەردەکێشێ و دەڵێ: تووخودا چیدی مەخوێنەوە. شوویەکەی ئاخێکی تاڵ هەڵدەکێشێ و دەڵێ: پێش ڕۆیشتن ئەو کورتە فیلمانەی نەرمین بۆی ناردووی بۆمنی بنێرە. خێزانی هاوکات کە فیلمەکان دەنێرێ بۆ چەند ئانێک وەبیر کارەساتەکە دەکەوێتەوە و دەڵێ: کاتێک گەیشتمە بیمارستان زۆربەی خزموکەس، کاس و وڕ بوون، ئیواش بوو دەیچریکاند و سەری خۆی دەڕنی...!چاوم بە ئالانی کەوت، خۆم گەیاندێ، فرمێسک سێڕیز و چوارڕیز لە چاوەکانی دەهاتنە خوار! لە ئامێزم گرت، توند بەخۆمەوەم گووشی، بەدەم هەنیسکانەوە کوتی: هەهـ سبەینێ هەهـ تەوللودمە هەهـ بابم قەولی هەهـ پیستی ماشێنی هەهـ پێ دابووم هەهـ قەرار بوو بچینە وێ هەهـ دادە گیان! هەهـ سبەینێ لەگەڵ تەوەللوودم هەهـ سەرەخۆشی بابمە! ئاخێکی دی هەڵدەکێشێ و دەڵێ: فیلمەکانم بۆ ناردی زوو چاویان لێ بکە و هەتا کارەبا نەپچڕاوە گووشێکەت لە شاڕژ نێ. شوویەکەی دەڵێ: قوورسایی ئەو کارەساتە هەمیشە لەسەر دڵمان دەمێنێتەوە، گووشێکەی لە گیرفانی دەردێنێ، یەکەم فیلم دەکاتەوە " باوان لەسەر کۆشی پوورە شەرمینی دانیشتووە و هەر دووکیان سەریان بە دەرکەی ئامبووڵانسەکەیەوە ناوە، پەیمان لەسەر تەختە باریکەڵەکەی نێو ئامبووڵانسەکە ڕاکشاوە، نەرمین کراسی پەیمانی هەڵداوەتەوە و دمی بە زگییەوە ناوە، باوان دەڵێ: بابەگیان! هەستە چاو لەو جادەیەی بکە، چاو بابەگیان! ئەو هەمۆ ماشێنەت لەگەڵە، چاو هەموو لەبەر تۆ هاتوون، هەستە، ئەوانە میوانی تۆن، هەستە بەخێرهاتنیان بکە!” فیلمەکەی دیکە تەنیا پێنج چرکەیە، دەیکاتەوە؛ "جەماوەرێک سەرقاڵی ناشتنی مەیتێکن..." ✍بەفرین شەڕەفکەندی

2
دەستی درێژ دەکا و کلاسۆڕەکەی لێ وەردەگرێ، دوو چای تازەدێم تێدەکا، دەستێک بە ڕدێنە ماشوبرینجێکەی دادێنێ، نازانێ لاپەڕەی چەندە، چاوێک لە خێزانی دەکا و بە دەنگێکی ڕوون دەیخوێنێتەوە: ڕۆژی چوارشەممە کاتژمێر ٢ی پاشنوێژێ، لەگەڵ شەرمینی خوشکم نوێژی نیوەڕۆیەمان کرد، ویستمان تاوێک ڕاکشێین، کە دێدەخەجێ پووری هاوژینەکەم کوتی: کچێ هەستن هەتا درەنگ نەبۆ ئەو بەڵاڵووکانە لێوەکەن. کوتم: دێدەخەجێ بەو کوڵەکوڵە، نەخۆش دەکەوین لێمانگەڕێ هەتا ئەو منداڵانە لەکن بابیان خافڵاون سەرخەوێک بشکێنین، خۆ بەناشکوری نەبێ قەت بۆ دێڵن بڕێک چاومان لەسەریەک دانێین. دێدەخەجێ کە کراسێکی کرێشەی ڕەشی گوڵوردی شینی لەبەر دابوو، چوار میتریش پەشمینەی لە پشتی هاڵاندبوو، سیخمەکەی لەبەر کردەوە و کوتی: ڕۆڵە ئەوە منداڵەکان گۆلەکە خاوێن دەکەنەوە بۆ ڕۆژی هەینی هەتا خاوێن بێ بۆ مەلە. شەرمین کە چاوە کاڵەشینەکانی لەمە بڕیبوو؛ مووبایلەکەی هەڵگرت و وێنەیەکی لەمن و دێدەخەجێ کێشا و بە دەنگە نەرمەکەی کوتی: حە! خۆ بڕق نێ و نێت پچڕاوە، دەی قەیدێناکە دوایە ئێستۆری دەکەم. کچێ باوانە پیتۆڵ ڕببی بەقوربانی بم! مەگین بەردەستی بگرێ، ئالانیش شوکور سبەینێ شەمی دوازدە سالێگی فوو لێ دەکا ڕەببی تەمەندرێژ بێ، زۆرجار دەیبینم کە یاریدەی بابی دەکا، دا کچێ خوشکێ گیان! ماڵتە بانگیان بکەوە با بێنەوە ژوور، دوورکا نەخۆش دەکەون بەو گەرمایە. دێدەخەجێ لێچکە سپێکەی لەپشتسەری گرێ دا و هاوکات کە بە لەتە مقەوایەک خۆی باوەشێن دەکرد کوتی: حەمەدرێژبن یاخودا و دەست دەکا بە پرتەوبۆڵە: تەماشا ئەو بڕقە چ لەو حالەمەی دەکا ئەخە بڵێ بڕقی کەشاوەرزی لە سەحات دوازدەڕا دەڕوا هەتا شەشیش نایەتەوە، لەولاش توولحی بەیانی دوو سەحاتمان لێ هەڵدەبڕن، شەوانەش دوو سەحات، ئەخە کوا خودا هەڵیدەگرێ، ئەخە ناڵێن کەنگێ گۆلەکە بەو چۆڕە چۆڕەی و بەو بێ بڕقێیە پڕ دەبێتەوە، خۆ بەناشکوری نەبێ ئێستا ئاوداشتنیش بەبێ بەڕق ناکرێ، ڕۆڵە ئەمن ئەوە دەچمە کن ئەو منداڵانە بزانم تەواو نەبوون، ئەنگۆش تاوێک وەحەسێن، دوایە بچن ئەو بەڵاڵووکانە لێوەکەن دەنا سێروو و قشقەڵە ئەوەندەی ناهێڵن، هاوکات ئاماژەی بە لەپی دەستی کرد. نەیهێشت شوویەکەی لەوەی زیاتر بیخوێنێتەوە خێرا کلاسۆڕەکەی لە دەست دەرهێنا و کوتی: هەتا چایەکەت سارد نەبۆتەوە بیخۆوە. لە چاوەکانی خێزانی ورد دەبێتەوە و دەڵێ: لەوەتی ئەتۆم خواستووە چایەکان هەموو سارد دەبنەوە! جگەرەیەک دادەگیرسێنێ، دوای مژێکی قووڵ دەڵێ: کاتێک دۆم لێ دەکڕی، کوتی پێت بڵێم تەنیا دڵم بەوە خۆشە، بێ دڵیم بکا دڵم لێی دێشێ، کوتیشی پێت بڵێم ئەو کورتە فیلمە و ڤۆیسانەی کە بۆم ناردووە بیانکاتەوە و چاویان لێ بکا. چاوێک لە گووشێکەی دەکا ڤۆیسی چوارەمیش کراوەتەوە کە ٢٩ چرکەیە؛ پێکەوە دەیبیسن: دوایە لەوسەری کە گەڕاینەوە لەکن سووپێرمارکێتەکەی برهان لە نێو ئامبوڵانسەکەدا کوتم؛ شەرمین!شەرمین! پەیمان کوتی لەوسەری کە گەڕاینەوە توونگەکانی دۆمان لەبیر نەچێ وەریانگرینەوە. گوێبیسی ڤۆیسی پێنجوومیش دەبن کە ١٤چرکەیە : دێدەخەجێ دەیکوت زۆرم تکا لێ کرد کوڕە ڕۆڵە ئەو چەکمانت لەپێ بکە جا بچۆ، بەقسەی هەر نەکردم و نەکرد! بە بیستینی ئەو ڤۆیسانە چەند مژی قوڵ لەسەریەک لە جگەرەکە دەدا و کلاسووڕەکەی لە دەست خێزانی وەردەگرێتەوە و دەڵێ: ئەوەندەی خوێندمەوە چیوای لە چیرۆک کەمتر نێ ئەگەر هەموو بیرەوەرییەکانی بەم شێوازە گێڕابێتەوە تەنیا پێداچونەوەیەکی دەوێ و هیچیدی. چاوەکانی لە شوویەکەی دەبڕێ و دەڵێ: شاتۆ بێ‌ ئەو خودایەی! کوڕە ئەمن لە ترسی گێرەی بوومەتە وشتر، دەزانی چۆنە؟ نامهەوێ سەرلەنوێ بیرەوەریەکانی بۆ زیندوو بێتەوە، نامهەوێ سەرلەنوێ برینەکانی بووکلێتەوە، کاتێک ناتوانم هەڵگری قورسایی برینەکانی بم، ئەگەر بیانکەمە چیرۆک؛ ئەو برینانە لەسەر ڕوحی کاریگەریان دەبێ و هەرجار بە خوێندنەوەیان سەرهەڵدەدەنەوە، نەرمین دەیهەوێ ئەو برینانەی بکەمە چیرۆک تاکوو هەتاهەتایی بێ، دەنا ئەو بیرەوەریانم ئەوەندە گوێ لێ بووە ئەگەر بمهەوێ بیاننووسم لە باتی چیرۆک ڕۆمانی لێ دەردێ، زۆر جار هەر وادەزانم بۆخۆم لەوێ بووم، هەر وەکوو ئەودەمەی کە شەرمین بۆی گێڕامەوە: بە دەنگی چریکەی منداڵەکان دوابەدوای نەرمین دەرپەڕیمە دەرێ، باوەڕم پێ دەکەی نازانم نەرمین چۆن و بەکوێدا دەچوو نێو ئەو گۆلە قوڵە و دەهاتەوە دەرێ، دیسان بازیدەداوە نێو گۆلەکە، حەک نەمێنم بۆ باوان و ئالان کە لەنێو گۆلەکەدا چۆن لەئاست خۆیان هەڵدەبەزینەوە و دەیانچریکاند حەک کوێرایم گاتێ ڕۆڵە! ئاخرین مژ لە جگەرەکە دەدا و دیسان نیگای قووڵی شۆڕ دەکاتەوە سەر دێڕە نووسراوەکانی کلاسۆڕەکە و بە دەنگێکی ڕوون دەیخوێنێتەوە: تەنیا کن دینامەکە خاوێننەکرابۆوە و هەرچی قەوزە و قوڕ و چڵپاو بوو لەوێ خڕکرابۆوە....
133
3
«کارەبایی ٣فاز» لەسەر لێواری ئەستێر دانیشتووە، چەند توێی دەلینگی شاڵوارە کرێمەکەی هەڵداوەتەوە، بەلەکی لە ئاوەکە وەردەدا، جارناجارێک لەتێک سەنگەک بۆ ماسێکان داوێ، وێنەی دارەبیەکەی قەراغ سەکۆکە لە نێو ئاوەکەدا جۆلانە دەکات، دەنگی شۆڕەشۆڕی ئاو تێکەڵ دەنگی پەلەوەرەکان دەبێ، چاوێک لە شوویەکەی دەکا، سەرقاڵی بژارکردنی بێستانە، لەبەر خۆیەوە دەڵێ هیوادارم خودا بەنەسیبمان بکا، پار بە نەسیب کاک …نەکرد. ئاخێکی تاڵ هەڵدەکێشە،گەڵایەک دەوەرێتە سەر کڵاسۆڕێکی بەرگ چەرمی بۆر، چاوێکی پێ دادەخشێنێ، لەبەر خۆیەوە دەڵێ، نزیک ساڵێکە خۆت لێ دەدزمەوە، ئاخری خۆت بە ماڵێمداکرت، دەستی دەداتێ، چاوی دەبەستێ، هەناسەیەکی قوڵ هەڵدەکێشێ، کلاسۆڕەکە دەکاتەوە، چاوی هەڵدێنێ، لەسەر یەکێک لە دێڕەکان نووسراوە، "قـ قـ قـــەت تـ تعــیکـکککـــە قـ قـ ــەتـ تعـیکـککــــە" دڵی دەلەرزێ، کلاسۆڕەکە دەبستێتەوە. دەنگی گوشێکەی هات. چاوی لێ کرد «ئامۆزا شیرنەکەم» پیامەکەی خوێندەوە: دووسێ ڕۆژە لەسەر تێلێگڕام چەند کورتە فیلم و ڤۆیسیم بۆ ناردووی بۆ نایانکەیەوە؟! پێیخۆشە وەک ئەو چەنوەختە بیانوویەک بدۆزێتەوە و خۆی لێ بدزێتەوە! ناچار دەچێتە سەر تێلێگڕام. نێت خاوە و بەجیڕەجیڕ یەکەم ڤۆیس دەکرێتەوە؛ ٤١ چرکەیە: ئەوێ ڕۆژێ کوتی چون شەرمینیشمان لەگەڵە سەمەندەکە هەڵدەگرین،کە لێرە سەمەندەکەمان هەڵگرت هەر وەڕێکەوتین گۆرانی ناسری ڕەزازی هەڵکرد؛ مینا خانمی دەکوت: «میناخانم مینا دەردد لەگیانم مینا» ئیدی هەموو جارێ لە کۆتایی گۆرانێکە لەگەڵ ناسری ڕەزازی دەیکوتەوە: « میناخانم مینا دەردد لە گیانم مینا» هەموو جارێش کە دەیکوتەوە چاوێکی لێ دەکردم و دەستێکی لە سینگم دەدا! شەرمین دەیکوت لەپشتەوەڕا ئاگام لێبوو کە وای دەکرد. ڤۆیسی دووهەم ١٨ چرکەیە: ئالان بە منداڵی هەر زمانی کردەوە کوتی مینا. باوانیش هەروا، ئەویش جاروبار لە زمان منداڵەکانەوە بەمنی دەکوت مینا. ڤۆیسی سێهەم ٢٣چرکەیە: کە گەیشتینە برهانی لەکن سوپێرمارکێتەکەی وێ کوتی: نەرمین لەوسەری کە گەڕاینەوە توونگەکانی دۆمان لەبیر نەچێ وەریانگرینەوە. نێت زۆر خاوە؛ ڤۆیسی چوارەم و پینجووم وەک خوولخولە دەسووڕێن… نزیک ساڵێک دەبوو و نەدەبوو هاتووچۆی بەو گەڕەکە دا نەدەکرد، ڕەنگە لەخۆیڕا نەدیتبێ، بەوێدا بڕوا، گەڕەکێک کە هەموو ڕۆژێ بۆ پیاسەکردن بەوێدا تێدەپەڕی و بەوێدا دەگەڕاوە و کاتی ڕۆیشتن لەبەر دەرکەی دوکانێک ڕادەوستا و چاوی شۆڕ دەکردەوە سەر خاوەنەکەی و چاکوخۆشێک و فەرموویەک کە چاوەڕێ دەبن دوای گەڕانەوە نانی بەرچاییان لەگەڵ بخۆات، ڕەنگبێ ئەویش جاروبار بیانوویەک نەدۆزێتەوە و بەرچایان لەگەڵ بخوات... ــ نەرمین گیان! ئەوڕۆ مەشکەت ژاندووە؟دووسێ ڕۆژە دۆمان لێبڕاوە، ماڵتە ئەو مێردەی منت بەدعەمەل کردووە دەڵێ دم لە دۆیی نەرمینی نەبێ نادەم! نەرمین وەک هەمیشە شیرین بزە لەسەر لێو و ڕوخسارە ڕەشئەسمەرەکەی دەنیشێ و دەڵێ: بەڕێوەڵڵا ئەوڕۆ ژاندوومە، دەمزانی زاواکەمان ئەوڕۆ سبەیەک دێ، هەرچەند دۆی ڕۆژێیە و یەستا خۆش نەبۆ بەڵام بۆم ڕاگرتوون ئامۆزا گیان! هاوژینەکەی بەدەم شیر هەوێنکردنەوە دەڵێ: تایبەت تەڵخوومم بۆ وی تێکردووە، دەزانم کە دۆی بەتەلخوومەوە پێخۆشە. پاشان ماستەکان لە یەخچال دەردێنێ و دەیانبا لە پشت پڕایدبارەکەی داوێ، هەر لەوێڕا دەڵێ: هەتا ئەو ماستانە پەخش دەکەمەوە و دێمەوە، نەڕۆیەوە، بۆخۆتان لەگەڵ نەرمین تێر قسان بکەن... دەنگی شوویەکەی هەودای خەیاڵی دەبسێنێ. ئاماژە بە چای کەترێڕەشە دەکات و دەڵێ: دێیە ئێرە، یا بێمە وێ؟ لاقەکانی لە ئەستێر دەردێنێ، کلاسۆڕەکە دەست دەداتێ و دەچێتە سەر سەکۆکە لە پەنا شوویەکەی دادەنیشێ و دەڵێ: کەنگێ وەسەرتنا؟! خۆ ئاگام لێ نەبوو! ئەوکاتەی خەیاڵ خانمەکەمی لەگەڵ خۆی بردبوو، هاوکات بە دەست ئاماژە بە بەلەکی دەکات و دەڵێ قەوزەی پێوەیە؛ ئەوساڵ نەتهێشت گۆلەکە خاوێن کەمەوە؛ قەوزە هەمووی داگرتووە، هەرکوتت کاک…لە کاتی خاوێنکردنەوەی...کچێ خۆ گۆلی ئێمە دینامی تێ، قسەکەی دەخواتەوە و دەیگۆڕێ و دەڵێ: ئەو کلاسۆڕە چێ بەدەستەوە؟ ئاخێک هەڵدەکێشێ و دەڵێ: کۆی بیرەوەرییەکانی نەرمین، لەمێژە داوام لێ دەکات پێداچوونەوەیان بۆ بکەم چوارپێنج ڕۆژ دەبێ و نابێ بۆی هێناوم؛ دەیهەوێ بیانکەمە چیرۆک، بەڵام دڵم بڕوا نادات بیانخوێنمەوە! تەنانەت پێم خۆش نێ لاپەڕەیەکیشی لێ هەڵدەمەوە. ــ بیرەوەرییەکانی نەرمین؟! پەس کۆی بیرەوەرییەکانی نەرمین لەو کلاسۆڕە دایە، جاخۆ خانم بۆخۆت لەگەڵ زۆربەی بیرەوەرییەکانی بووی، هەتا ئێستاش لە زاری زۆرکەس ڕەوایەت کراوە، ئیدی بیانووی لێ مەگرە، دڵی بەوە خۆشە بێ دڵی مەکە.
139
4
❂ناوەندی فەرهەنگی - هونەریی جامی❂ 📀 دەنگەفایلی هەشتا و سێیەمین دانیشتنی زانستیی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی تەوەر: پێگەی ژن لە نێوان نەریت و نوێخوازی‌دا، خوێندنەوەیەکی بەراوردکاری بۆ بە رهەمەکانی فەتاح ئەمیری و عەتا نەهایی  وتاربێژ: د. سۆران شێخولئیسلامی ١٤٠٤٫١٢٫٤ 🆔 https://t.me/nawendy1
93
5
۲ی ڕەشەممە، ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی عەبدولڕەحمان شەڕەفکەندی ناسراو بە هەژارموکریانی (شاعیر، نووسەر، وەرگێڕ) لە دار مەترسێ گوێ مە
۲ی ڕەشەممە، ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی عەبدولڕەحمان شەڕەفکەندی ناسراو بە هەژارموکریانی (شاعیر، نووسەر، وەرگێڕ) لە دار مەترسێ گوێ مەدەرە جوێن ناچاریان بکە بە کوردی بدوێن ✍🏻مامۆستا هەژار https://t.me/basharafkandi
209
6
☀️ ڕۆژ باش کوردستان ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکییە❤️ 🗓ئەمـڕۆ شـەممە ❄️ ۲ی ڕەشەمەی ۲۷۲۵ی کوردی ❄️ ۲ی ئێسفەندی ۱۴۰۴ی هەتاوی
☀️ ڕۆژ باش کوردستان ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکییە❤️ 🗓ئەمـڕۆ  شـەممە ❄️ ۲ی ڕەشەمەی ۲۷۲۵ی کوردی ❄️ ۲ی ئێسفەندی ۱۴۰۴ی هەتاوی ❄️ ۲۱ی فێورییەی ۲۰۲٦ی زایینی          .•°``°•.¸.•°``°•.             💙@sardarabadbookan💙            •.¸            ¸.•                °•.¸¸.•°`            ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)           (¸.·´    (¸·´ ❄️჻ᭂ࿐🌨❄️
187
7
🌾ڕۆژی جیهانی زمانی دایک بەرز و پیرۆز بێت🍃🌸
🌾ڕۆژی جیهانی زمانی دایک بەرز و پیرۆز بێت🍃🌸
174
8
Dance With The Devil Immortal Technique.mp3
100
9
سەما لەگەڵ شەیتان!
31
10
کورتیلە چیرۆکی "مرۆڤ هەموو کات چاوەڕوانی کەسێک یا شتێکە..." #شەرمین_ساڵحی دیوارەکانی شەقیان بردبوو وات دەزانی ئێستا دادەڕووخێت. پەردەکان بە تەواوەتی گەورەک ببوون و بـا" لە شیشە شکاوەکانەوە سەمای پێ دەکردن. سەگەکە بەردەوام دەیقوورسکاند. تەواوی حەوشەکە پڕ ببوو لەو گەڵا زەردانەی کە لەو ماوە کورتەدا لە داری حەوشەکە وەریبوون. ئەستێرکی حەوشەکە لە هەموو شوێنێ زیاتر گەڵای لێ کۆببوەوە. بارانی دوێنێ شەو بۆنی لەزم و شۆی  بڵاو کردبووەوە... نێوان دوو داری حەوشەکە دیلانێ و خلیسکانێیەک دانرابوو. مێزێکی شترەنجی بێ مۆرە لە گۆشەیەکیترەوە و چەن کورسیش کە هەر کام بە لایەکدا هەڵگەڕابوونەوە. بـا" توند درگای حەوشەکەی بە دیوارەکەدا کوتا. لە ماوەی چەن خولەکا خەڵکێکی زۆر لە حەوشەکە کۆ بوونەوە. چەن کەس بە برانکاردێکەوە لە ماڵەکە هاتنە دەرەوە. کتێبێک لە ژێر مێزی شترەنجەکە لە چاوی جەماوەر شاراوە مابوو، کە لە سەری نووسرابوو: "So the wind won't blow it all away"  richard... " کەوایە بـا" هەموو شتێک لە گەڵ خۆیدا نابات"ڕیچارد...
4
11
کورتیلە چیرۆکی "مرۆڤ هەموو کات چاوەڕوانی کەسێک یا شتێکە..." دیوارەکانی شەقیان بردبوو وات دەزانی ئێستا دادەڕووخێت. پەردەکان بە تەواوەتی گەورەک ببوون و بـا" لە شیشە شکاوەکانەوە سەمای پێ دەکردن. سەگەکە بەردەوام دەیقوورسکاند. تەواوی حەوشەکە پڕ ببوو لەو گەڵا زەردانەی کە لەو ماوە کورتەدا لە داری حەوشەکە وەریبوون. ئەستێرکی حەوشەکە لە هەموو شوێنێ زیاتر گەڵای لێ کۆببوەوە. بارانی دوێنێ شەو بۆنی لەزم و شۆی  بڵاو کردبووەوە... نێوان دوو داری حەوشەکە دیلانێ و خلیسکانێیەک دانرابوو. مێزێکی شترەنجی بێ مۆرە لە گۆشەیەکیترەوە و چەن کورسیش کە هەر کام بە لایەکدا هەڵگەڕابوونەوە. بـا" توند درگای حەوشەکەی بە دیوارەکەدا کوتا. لە ماوەی چەن خولەکا خەڵکێکی زۆر لە حەوشەکە کۆ بوونەوە. چەن کەس بە برانکاردێکەوە لە ماڵەکە هاتنە دەرەوە. کتێبێک لە ژێر مێزی شترەنجەکە لە چاوی جەماوەر شاراوە مابوو، کە لە سەری نووسرابوو: "So the wind won't blow it all away"  richard... " کەوایە بـا" هەموو شتێک لە گەڵ خۆیدا نابات"ڕیچارد... ✍🏻شەرمین ساڵحی
194
12
🌾هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لە هەموو باوەڕمەندان پیرۆز بێت🍃🌸
156
13
سبەی چوارشەممە لە هەرێمی کوردستان یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە 🔹وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: س
سبەی چوارشەممە لە هەرێمی کوردستان یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە 🔹وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سبەی چوارشەممە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە لە هەرێمی کوردستان. ١۴٠۴٫١١٫٢٨ 🆔 @HajeNews
159
14
Voice message
455
15
👆🏻👆🏻👆🏻 ــ باشە کچم! ئەتۆش ئەو گووشییەت مەکووژێنەوە، زۆریشم چاوەڕوان ڕامەگرە. پشتخەتی هەیە، بێ ئەوەیکە وڵامی دایکی بداتەوە گووشێکەی قەتع کرد، وڵامی پشخەتەکەی داوە، دەنگێکی بەرز و تووڕە لەوبەری هێڵ هاواری لێ بڵیند بوو: ئەتۆ ئەوە لەکوێی؟ هااا؟! دەزانی لە کەنگێوە ئەو عالەمەت عەللافی خۆت کردووە؟! چەند جارت پێ بڵێم ئەو گووشییەت مەکووژێنەوە؟! چاوێکی لە کاتژمێرەکەی دەستی کرد، لە وڵامی دا کوتی: وڵامی منیش هەر وەک جارانە. بۆخۆت باش دەزانی کە هەمیشە لە کاتی ماشێن لێخووڕین گووشێکەم لەسەر حاڵەتی فڕۆکە دادەنێم! ــ جارێ لەو قسانە گەڕێ، دوێنێشەو تەلیس و جانتاکەم لە ماشێنەکەتدا لێ بەجێماوە ئەوشۆ پێویستمان پێیان دەبێ. هێناوتن؟ ــ ئەوڕۆ ڕووداوێکی چکۆلەی هاتوچۆم بۆ هاتەپێش بۆیە وەدرەنگێ کەوتووم. هێورتر لەگەڵی دەدوێ: خانم ئەتۆ باسی هیچ ناکەی لەلام، منیش پێوارزان نیم، لە کوێڕا بزانم کە چت بەسەرهاتووە؟! ــ شتێکی وانەبوو، بەخێر گوزەرا. ــ ئەو جلانەی پێم کوتی لەبەرت کردووەی؟ کەلوپەلەکانت هێناوە لەگەڵ خۆت؟ ــ بەڵێ. هەرچەند نەدەبوا لە ماڵێڕا لەبەرم کردبان. کەلوپەل هێنانیش کاری من نییە، بەڵام لە ئاست ئەمرەکانی جەنابت بێ دەسهەڵات و کڵۆڵم! سەرەڕای ئەوەش کە دەدزانی بە دووکەڵ هەناسەبڕکە دەبم، ڕاست کاتی چوارشەممەسووریت هەڵبژاردووە بۆ... دەنگی بەرزی تەقە، دوایین وشەی نێو زاری هەڵبڕی... جەستەی شەقام تابڵۆیەکە لە ئاگر و خوێن و گوللە! ڕێبوارانی شۆڕشگێڕ سەری شاریان بەرز ڕاگرتووە! بست بە بستی شەقام خەباتگێڕێک ڕازاندوویەتەوە!گوللەبارینە! شەقام قەرەپەستانە و جمەی دێ! لەوە نەدەچوو هەتا ئێستا ئەوەندەی خەڵک بەخۆوە دیتبێ، دەرزی هەڵاوێی ناکەوێتە زەوی. بۆنی باڕووت وڵاتی قانگ داوە! هەموو چینێک دەبیندرێ، دارا، هەژار، ژن و پیاوی کەمتەمەن و سەرەمێر و بەساڵاچوو... یەکگرتوویانە پێکەوە هاودەنگ و هاوڕەنگن! دەڵێی تەوافی ماڵە خودای دەکەن! کەس دەسنوێژی لەکەس ناشکێ و جوامێرانە سینگی خۆیان دەکەنە قەڵغانی گوللە بۆ پارێزگاری لە هاو وڵاتێکانیان! دەنگی چریکە و هاواری هاوڕێکەی دەبیسێ کە بانگی دەکا و داوای یارمەتی لێ دەکات. هەناسەبڕکە لە ئەمبەر و ئەوبەری خۆی دەڕوانێ، ئاوڕ دەداتەوە، سەری بەرەو ڕاست و چەپ دەسووڕێنێ، لە نێوان حەشیمەت لەشوێنی هاوارەکە دەگەڕێ، وەکوو خولخولە بەدەوری خۆیدا سووڕ دەخوات، چاو دەگێڕێ، لە دەوروبەری ورد دەبێتەوە، چاوی پێی کەوت، کەوتۆتە دەستی نەیار، حاسێ بووە لە نێوان دەستیان، دەقیژێنێ بەسەریاندا: بەرم دەەەن، لەکۆڵمبنەوەەەە, دە لێمگەڕێن با بڕۆم, بەرم دەەەن! ڕاکێش ڕاکێش بەدووی خۆیاندا دەیکێشن. چیدی خۆی پێڕانەگیرا جامانەپۆش. هاواری لێ بڵیند بوو. گورج بەرەولایان هەنگاوەکانی توند کرد، لێیان نیزیک و نزکتر بووە! دەستی بە گیرفانی کۆتە ئامریکاییەکەی باوکی داکرد. دوو، سێ خڕکەبەردی دەرهێنا. سیلەی تێ گرتن، بە قۆچەقانەی دەستی یەک بەردی ڕێ هاڵاندن! هاوڕێکەی لەم دەرفەتە کەڵکی وەرگرت، ئیسپرێی بیباری لە گیرفان دەرهێنا و بەڕوویاندا پڕژاندی و دەرباز بوو!  جامانەپۆش چاوی بڕییە چاوی هاوڕێ دەرباز بووەکەی, تیشکی ڕزگاری لە چاویدا ڕەنگی داوە! پشوو سوار ئاڕەقە تک‌تک بە لەشیدا زەنگوڵەیان بەست. نەیاران چاویان بە جامانەپۆش کەوت، قامکیان لەسەر پەلەپیتکە دانا و بێ بەزەیانە خستیانە بەر ڕەگبار؛ تەق، تەق، تەق و قاوغەفیشەک بەسەریدا دەبارێ...! ژاوەژاوی حەشیمەت کاسی و بێدەنگی مێشکی شەمزاندبوو. لەناکاو دایکی هاتەوە بیر کە ئەوڕۆ دوو جاری چاو لە فیلمی «دارەگوێز»کردبوو و فرمێسکی بۆ هەڵوەراندبوو. هێزی لێبڕا، خۆی بۆ ڕاناگیرێ، بەلادا دێ، زرم بەسەر دمدا بەردەبێتەوە، دنیا لەبەر چاویدا تاریک بوو، فرمێسک و ئاڕەقە و خوێن لەبن جامانەکەیدا شۆڵاوگەیان بەست، جامانەکە خووسا! ڕەنگی ئەرخەوانییە شەقام! یەکتریان لە ئامێز گرتووە جامانەپۆش و خاک! سروودی نەتەوەیی لەگەڵ زایەڵەی دەنگی دەرهێنەر کە لە پشت بڵینگۆکە کوتی: ( کـــــااات) لە نێوان "ئەکتەرەکاندا" دەنگی داوە! ✍🏻بەفرین شەڕەفکەندی
478
16
"جامانەپۆش" دوای ئەوەیکە نیگای لەسەر وێنەی ئەکتەرەکان هەڵگرت بەپەلە پشتوێندەکەی دەست دایە و تووند لەنێو قەدی هاڵاند. چاوی شۆڕبۆوە سەر ئاوێنە باڵانوێنەکە، تۆزێک کەواپاتۆڵە خاکییەکە بۆ بەری گەورەیە! دوو جامانەی بەدەستەوە، جامانەیەک لەدەم و لوتی دەهاڵێنێ، ئەوی دیکەش لە نێوچاوانی دەبەستێ. تەنیا چاوەکانی بەدیارەوەن. کۆتە ئامریکاییەکەی باوکی لە چێولیباسەکە کردەوە؛ گورجێک بەسەر شانی دادا. گوشێکەی لەسەر حاڵەتی فڕۆکە دانا و لەگیرفانی کۆتەکەی هاویشت. دەنگی جەماوەری نێوشار دەگاتە گەڕەکی ئەوان و تێکەڵاوی دەنگی خەمۆکی دوکتور: «ژ ژینا یانی چی؟» سەری بەرز دەکاتەوە و چاوە تەڕەکانی لە دوکتور دەبڕێ بابی ژینای: «یانی ژیان!» سویجەکەی لەسەر گۆڤارێک کە تایبەت بە ئەکتەرە بەنێوبانگەکان بوو هەڵگرت. پێش ئەوەی دەرکە بکاتەوە بەدەنگی لەرزۆکی دایکی ئاوڕی داوە. ــ دیسان بۆ کوێ؟ لەپشت Tv هەستا دایکی، هاوکات کە بە لۆی لێچکەکەی فرمێسکەکانی دەسڕی کوتی: ڕۆڵە تۆخوداکەت بۆ دانامەزرێی!؟ مەتەقی لێوە نایە، تەنیا دەنگی Tv دێتە گوێ:« بۆ تاران؟» ــ دیسان بۆ کوێ بەو نوێژەشێوانە؟ هاوکات کە دەنگی Tv کەم دەکردەوە پرسیارەکەی دووپات کردەوە. بێدەنگ و بێ هەستوخوست چاوی بڕیوەتە چرچولۆچی دەموچاوی دایکی! دایکی بەئاخ هەڵکێشان درێژەی بە قسەکانی دا: بۆ هیچ ناڵێی ڕۆڵە!؟ بۆخۆت دەزانی ئەمن و باوکت بەو کارەی ئەتۆ وەدوای کەوتووی ڕازی نین. بێجگە لە تۆش کەسمان نییە، کەممان خەفەت لەدڵ دایە!؟ لەبەر ئەو چاوانەت مرم ئەتۆش پێوەی زیاد مەکە، بەقسەم بکە دەست لەو کارە هەڵگرە! لەبن جامانەکە وڵامی داوە: نیگەران مەبە، دەڕۆم کە هێندێک لە خەمەکان کەم کەمەوە. دایە! ژیان بێجگە لە کۆسپ و خەم و پەژارە، زۆر شتمان پێ قەرزدارە! لەسەر قسەی دایکی ڕانەوەستا کە کوتی: ڕۆڵە ئەوڕۆ ڕۆژی چوونەدەر نییە! گورجێک دەرکەی کردەوە و بە پلیکاناندا هاتەخوار، سندووقی ماشێنەکەی کردەوە و چوارگووشەکەی دەرهێنا؛ پلاکی ماشێنەکەی پێ لێوە کرد، لە توورەکەی برینجی هاویشت، بردی لە سووچی لای سەرێی پارکینگەکە داینا. پێش ئەوەی سندووقەکە داداتەوە، چاوی کەوتە تەلیسەکەی نێوی، بەدیتنی نێوچاوانی تێکنا! سندووقەکەی داخستەوە، ڕیمۆتی دەرکەی لێدا و وەڕێکەوت. بە ئاوێنەکەدا ڕوانییە سەندەڵی پشتەوە کە جانتایەکی چەرمی گەورەی مسافیرەتی لەسەرە؛ چەند جار لەسەرێک دەپشمێ، ئاوی چاو و کەپۆی لێگڕا دێنە خوار، بە جامانەکە دەیانسڕێتەوە، لوشمەلوشمێتی! لە نێوشار نزیک و نزیکتر دەبێتەوە. ئەوسا دەنگی گرموهۆڕی جەماوەر بەرزتر دێتە گوێی! کیژ و کوڕ، مێرمنداڵ و تازەلاو، لەسەری شەقامەکان ئاگریان کردۆتەوە! بۆنی چڕەدووکەڵی تیووب سینگی توند و پشووی قورس دەکات. ماشێنەکە لە کۆڵانێکی بنبەست ڕادەگرێ. چاوێک دەخشێنێتە دەورووبەری، ئاوڕ دەداتەوە پشتەوە، جانتا چەرمەکە دێنێتە سەر سەندەڵی شاگرد، زیبەکەی دەکاتەوە، هێندێک قودویی ئیسپرێی بیباری تێ دایە، سەری یەکیان بەربۆتەوە، هەڵێدەگرێ لەسەری دادەنێتەوە. بەبۆنەکەی پەیتاپەیتا وەپشمین دەکەوێتەوە. لەبەرخۆیەوە دەڵێ: بە بەتاڵیش بۆنیان هەر دێ! دەست لەگیرفانی ڕۆ دەکات؛ دەنکێک حەبی ستریزین دەردێنێ، خێرا بەبێ ئاو قوتی دەدات. ئیسپرێکان لەگیرفانی کۆتە ئامریکاییەکەی باوکی داوێت، زیبی جانتاکە دەبەستێتەوە، بەدەنگی لەناکاوی تەقە، یەکبەخۆی هەڵدەبەزێتەوە! زوو دەست دەداتە جانتاکە و لاسکە درێژەکەی لەشانی دەکات. چاوێکی دیکە دەخشێنێتە دەورووبەری، داشبۆڕدی ماشێنەکە دەکاتەوە، دووسێ قۆچەقانی تێ دایە، دەریاندێنێ، لەگیرفانی قەراغ جانتاکەیان داوێ. لە ماشێنەکەی دادەبەزێ، چاوی بەچواردەوری خۆیدا دەگێڕێ، بۆ لای سەندووق دەڕوا و دەیکاتەوە. چاوێکی دیکە دەخشێنێتە دەورووبەری، هەوا تاریک بووە و چڕەدووکەڵ ئاسمانی لێڵ و تەماوی کردووە! ئێستا دەنگی جەماوەر لەگەڵ دەنگی بێوچانی تەقە تێکەڵاوە! خێرا سەری تەلیسەکە دەکاتەوە. پڕە لە خڕکەبەردی ورد و درشت، دەیهەوێ تەلیسەکە هەڵبگرێ کە دەبینێ نێوەڕاستەکەی دڕاوە! چنگ چنگ هەمووی لە جانتاکە دەکات. پاڵی بە سندووقی ماشێنەکەی داوە. گووشێکەی دەرهێنا، لەسەر حاڵەتی فڕۆکە لای برد، چەند جار دەلەرێتەوە گووشێکەی، بەپەلە چاوێک بە کورتەنامەکاندا دەخشێنێ، ژوومارەی دایکی دەگرێ. پێش دەنگی دایکی دەنگی خەمۆکی دوکتور دەبیسێ«نـ نێویششی بـ بۆ هـ هەڵبژاردووە» دایە! بڕێک دەنگی ئەو تەلەفزیۆنەی کەم کەوە هەر تێر نەبووی لەو فیلمە؟ گوێت لێیە دایە؟ مامم چارەگێکی دیکە دەگاتە ماڵە ئێمە، بەڵگەنامەکانم لەسەر مێزی جوانکارییەکە داناوە، پلاکی ماشێنەکەشم لە توورەکەی برینجی ناوە، لە پاڕکینگێیە، بیدەیە با سبەینێ لە دەفتەری خۆی(تعویض‌پلاک) کارەکانی بکا، دەنا دەکەوێتە پاش پشوودانی نەورۆزێ. دەنگی لاڵەپەتە و خەمۆکی دوکتور تێکەڵاوی دەنگی دایکێتی«کوتی پـ پێت بـ بڵێم نـ نێو ویششی، کـ کوتی پـ پێت بـ بڵێم نـ نێو ویششی بـ بنێی ژ ژینا، ژ ژینا یانی چی؟» 👇🏻👇🏻👇🏻
424
17
چیرۆک  کەوشی تەقتەقیلە سارا سوڵتانی کەوشەکانمیان دزیبوو ، کێ و لە کوێ و یا چۆن بوون و ژنانە بوون یا پیاوانە؟لە وانەگەڕێ، فەقەت ئەوەندەی بزانە ئەمیش کەوشی یەکی دیم دزی ، ئەو کەسەش کەوشی یەکی دی دزی تا وای لێهات لەو کۆڕەدا کەس بە پێخاوسی نەگەڕاوە بۆ ماڵ ،  باوەڕ ناکەی دەتگەڕێنمەوە بۆچیرۆکی ئەو نووسەرە کە خاوەنی هەموو مالەکان کاسبێکەیان دزی بوو  ، وەها کە ئاخرین دز لە ماڵی هەوەڵین دز دزی دەکرد و هیچ خاوەن ماڵێک نەبوو دزی لێ نەکرابا و دزیشی نەکردبا، لە بیرم نەماوە کەوشەکانم چۆن بوون ، ئەنگۆش لەبیرتان نەماوە؟ بەڵام ئەو کەوشانەی ئێستا لە یەکی دیم دزیوە تەقتەقیلەن زۆریش تازە نین بەڵام لە ئی خۆم پێم جوانترن ، چەند جارێک لە کۆڵان ئەگە خاتوونی شۆخ و شەنگم دەدیت بە کەوشی تەقتەقیلە بە لەنجە و لار بە بەر دمی کوڕ و پیاوان دا ڕادەبرین کوڕ و پیاوی چاو و دڵ برسی دەچوون دە بێدەنگییەکەوە دەتکوت پەیکەرەی داتاشراون هەست و خوستیان نییە، لە ناکاو یەکیان لەوانی‌تر جڵفڕ و ڕووهەڵماڵاوتر دەستی پێ‌دەکرد:  یەک دوو، یەک دوو ،یەک دوو... بۆمبی پێکەنین دەتەقێوە، خاتوونی وابوو بەو دۆخە گەش دەبۆوە و خاتوونی واش بوو لەو حانە دا دوعای دەکرد عەرز زاری داپچڕێ و لە جێی خۆی هەڵیلووشێ، باوەڕ ناکەن جا ئەوە ئەمن مردوو ئەنگۆ زیندوو بچن لەو خەڵکانە بپرسن کە  لە دەیەکانی حەفتاو هەشتای هەتاوی جحێلایەتیان کردووە ، ئەمن هەمیشە ئاواتە خواز بووم ئەو  کوڕە ڕووهەڵماڵاوە بوایەم یا لە ڕێزەی ئەو کوڕانە بام کە بە کچان دەڵێن نەک ئەوەیکە  پێم کوڕێکی باش و زیرەک بن ، تەنیا دەمویست بزانم ئەو هەستە بوێرییە و ئەو هەموو مافی هەڵبژاردنە کە وەک کوڕ ڕێگە پێدراوە بۆم چۆناوچۆنە ؟ ئەو کەوشە تەقتەقیلانەم بۆیە لە جیاتی کەوشە دزراوەکانی خۆم دزیبوو چونکە حەزم دەکرد ئەوجار لە جێیەک لینگێکم لێ ون بێ و کوڕی حاکمی ڕۆژاوا گزیران هەڵپێچێ چوار قوڕنەی وڵات سەنگ و سووژن دەن لە سیندرێلاکەی کورد،  بەڵکوو بەختم وە ڕمێن کەوێ و جندۆکەکانیش لە حەول و دەولی ڕۆژی بووکێنیم دابن و بە ڕووسوری بەڕێم‌کەنە ماڵە مێرد، تەمەشا توخدا ئەتۆ بۆ گوێت بۆ ئەو قسانە بەرداوەتەوە ؟ باشە چۆن متمانەت بە منە کاتێک نازانی ئەمن کچم یا کوڕ؟ هەر بە هۆی ئاواتەکانمەوە هەڵخەڵەتاوی؟ دوو ڕۆژ بوو نامەی بانگێشتنیان بۆ ناردبووم بۆ کۆبوونەوەیەکی دیکە، ساغ نەببوومەوە بچم یا نەچم ، دوێنێ شەو کاڵەبێنێکی بەفر تێکردبوو، چەکمەکانم هەڵکێشا دەستم لە فایتوونەکەی سەرشەقام هەڵێنا ، ڕایگرت، وزاقێکم دا و خۆم هاویشتە سەر فایتوونەکە، گەیشتمە شوێنی مەبەست کابرای فایتوون‌ئاژۆکە دەسک‌هەوساری بارگینەی کێشا و فایتوونەی ڕاگرت، دابەزیم ، دوایین میوان بووم ، لەسەر گەڕداڵە بەفرەکە پێم لەسەر شوێنپێی میوانەکانی پێشوو دانەدەنا و لە ماڵە خانەخوێ وەژوور کەوتم ، کات و ساتێکی خۆشمان ڕابوارد، هەوەڵ میوان  بووم ماڵاواییم کرد و کۆڕەکەم بەجێ هێشت، دەنگۆی ئەوەیکە شوێنپێی دزەکە وەک شوێنپێی  کەیخودای دێیەکەمان دەچێ بەڵام کەس زاتی نەبوو بڵێ شوێن‌پێی دزەکە شوێن‌پێی کەیخودای دێیەکەمانە، هەر بۆیە کەوشفرۆشێکم لە تاناکۆڕا دانا و هەر کەسەی کەوشی لێ دەکڕیم لە کۆڕی کۆبوونەوەکەدا یەکترمان دیتبوو و بە مایەی خۆی پێم دەفرۆشتن، هەر نەبێ لە کۆڕەکەی پێشوو ڕا ئەمن و ئەو میوانانە لەسەر سفرێک دانیشتبووین و دەستمان دە قاپێک دابووە ،لە بیرت نەماوە کێها کۆڕ؟ ماڵتە لە کۆڕەکەی پێشوو کە کەوشی سیندرێلاکانم بۆخۆم دەست نیشان کردبوو. باوەڕ ناکەی من کەیخودای ئەو گوندە بووبێم؟ ناحەقت نییە هێندە بە پێخاوسی  وەک من نەچووی دە دیوی ژووری حەقایەت و چیرۆکەکانەوە و وەلای سەروو نەکەوتووی هەر بۆیە باشترە بتگەڕێنمەوە بۆ چیرۆکی چەکمەکانی کەیخودای دێیەکە لە دیوانە‌شێعرەکەی خاتوو سیمینی بێهبەهانی شاعیری فارس. نازانم بۆ وەڕەز بووم لەو هەموو کەوشانە لە هەر کەلاوە و زبڵخانەیێک فڕێیان دەدەم هیندە تازەو و نوێن خێر خوڵایێک هەر هەڵدەکەوێ و بۆم دێننەوە و دەڵێن ئەو کەوشانە نوونیان تێ نەبووە چۆنە فڕێت داون؟ دەڵێم داخودا کێ فڕێی داون حەتمەن میرزانەورۆز فڕێی‌داون ، ئەو ئاکتەرە شپرز و لەچەر و چاوچنۆکەی ناو فیلمەکە، دەنا ئەمن ئەوانە بۆ فڕێ‌دەدەم ، بۆخۆتان دەزانن  کەمئەندام و فەلەج، کوا دەتوانێ ڕۆژە ڕێیەک وەدوای کەوش فڕێدان کەوێ پیاوی  چاک... لە وڵاتی نووسەری ئەو چیرۆکە دا هەرگیز کەسم نەدیتووە بە دزی وەک من لە پشتێند بەرەژێری ڕا بمرێ، متمانەت پێم نییە؟ بڕوانە چۆن لەو دۆخەدا چەقم بەستووە و ناتوانم بە قاچەکانی خۆم سەری خۆم هەڵگرم و هەڵێم بۆ ناشوێنێکی ئاوەدان... ۱٤۰۳/۱/۳۱
264
18
🔥 آهنگیفای: دانلود موزیک
159
19
دڵێکی ئاوس دانوستانێک لە نێوان من و ناخودئاگای نیشتمانێکی بێ دەسهەڵات تێکەڵاوی ئاهەنگێکی سانتیمانتاڵ و ئارەقەی شەرمێکی دڕاو! نازانم دەسپێیکی ئەو شێعرە بۆ لێرەڕا بوو؟! نەبوونەکانت فڕێ دەدەمە ناو لاپەڕە چاوەڕوانەکان!چاوەکانم کز، کز، کز هەرچۆنێک بێ داوەکانت بە دەرزییەوە دەکەم تقەڵێک لە تۆ و یەک لە دێڕە بێ واژەکان! کارتۆگڕافی دادەچۆڕێنمە سەر جوغڕافیای وڵات با نەخشە و نیگاری باڵای بکێشرێتەوە سەر ئەبەدیەتی چاوەکانم تا دەستی هیچ فاشیستێک پێی نەگا نەبەکۆ لە گەرمای پووشپەڕێک گلێنەکانی بکۆڵن و ترپەکانی بخنکێنن و بە بۆی سێو بەرۆکی قڕ کەن! نەبەکۆ کیمیا باران دابڕژێتە هەرێمی نێومان و پێڵاوەکان بۆنی مەرگ بگرن! خۆت خۆجێی من کە و نیشتەجێی دڵێکی ئاوس نەبەکۆ هەستەکان بتۆرێن و بتوێنەوە خۆم لە کۆنەوە نیشتمانێکم زەیستان! قەوارەیەک لە تۆ بە بەژنمدا بڕاوە دەک چ عەنتیکەیەکە باڵات شەرت بێ کراسێک بدرووم پڕ بەبەری جوغڕافیای لەشمان تا خاک هیچ کیمیا بارانێک نەناسێت ئەوسا نیشتمانێکی شەکەت بەکۆی ئارەقەیەکی هیلاک تک،تک، تک دەچۆڕێتە سەر قوڵکەی شانم قومێک لە تۆ مەستم دەکات ئێستا من سەرخۆش و نیشتمان تۆزقاڵێک لە مندا غەریب! ✍🏻بەفرین شەڕەفکەندی
485
20
ئەوا دیسان هەرای جەنگە و کوردستانم ڕوو لە خوێنە دیسان خوێنە و دڵەی سروشت دڵەی مەخلوق ڕوو لە شینە ئامان قەدەر چاوم نەزری، نیشتمان بێ و گوڵێک نەمرێ سەرم نەزری ئازادی بێ و دڵێک لەوێ، دانەچڵەکێ دەسا کوڕگەل، عاشقەگەلی کەژ و زەنوێر ورەتان بێ ئێوە شاخی ورە و هەڵویست شورای بەرزی ورەتان بێ با دووبارە گەواڵەی خوێن هەردەی ژیان نەگرێتە کۆڵ گەردەلولێ لە زوڵم و زۆر چاوی دڵمان نەگرێتە خۆڵ با دووبارە قرشی سەحرا ماسییە دێمان ئەنفال نەکا لەبەر دێیا لولەی تفەنگ دواین گوللەی بەتاڵ نەکا ڕێگە نەدەن هەرێمی گوڵ بە هەرێمی خوێناو بەرن قاسپە و دەنگی ڕۆژنامەکان بە تەڵانی سوتاو بەرن ڕێگە نەدەن ئەرخەوانی خەونی شەهید، تەرزە بیبا ئاسودەگی ئینسانەکان، جارێکی تر، گومان بیبا دەسم دامێن وەخۆکەون، با هیچ مارێ نەتانگەزێ! «هەر هەموومان لەگەڵتانین ورەتان هیچ دانەبەزێ!»
363