🌾بەفرین شەڕەفڪەندے🍃🌸
Open in Telegram
نووسەر. خودایە گیان! بابەتی سڵامەتی، سەربەرزی، سەرکەوتوویی، بنەماڵە، ئارامیش، دڵخۆشی، خۆشەویستی، بەختەوەری، دارایی، زانایی و ژیانێک لێوڕێژ لە دەسکەوتی عالی کە بە ئێمەت بەخشیوە شووکرانەبژێری تۆ قەت تەواو ناکەم.
Show moreIran108 328The category is not specified
1 115
Subscribers
No data24 hours
-67 days
-1530 days
Posts Archive
🌾دایە گیان! ئەوڕۆ ڕۆژی لەدایکبوونتە، زۆر زوو بەجێت هێشتین، نەبوونت ناخهەژێن و دڵتەزێنە! جێگای خاڵیت لە ژیانماندا زامێکی سەرئاوەڵەیە!😔🍃🌸
↩️ ــ دوکتوری ئانکاڵ کێیە؟
ــ دوکتور باڵانجی.
ــ بڕێک دەستوبردت هەبێت بەڵکوو بتوانین ئێحیای بکەینەوە.
ــ ئەدی هەمڕاهەکەی کوا؟
بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد:
ــ خانم پەرستار ئەمن لێرەدا حاسێ بووم.
لەبیری چووبووەوە کە لە بەخشی "سی سی یو"یە؛ پەیتاپەیتا لە دەرکەی دەدا. دەنگی ترپەی دڵ و تەقەی درەکە تێکەڵاو ببوون.
دەورێک بە دەوری خۆیدا سووڕا. چاوێکی بە وڵاتدا گێڕا. کارت و کەوچکێکی لە قڕتاڵە شینەکە دەرهێنا. ئەوسا پێچی دەسگیرەکەی بە نووکی کارتەکە شل کردەوە، دەسگیرەکەی لێوە کرد، لەتە کلیلە شکاوەکە بەربووەوە سەر سڕامیکەکە و دەنگی داوە.
لاسکی کەوچکەکەی وەبەر زمانەی دەرکەکەوە نا و چەند جاری گوشار بۆ هێنا و دەرکە کراوە. بەغار بۆ لای دایە گیانی چوو. ئەژنۆکانی فیچانەوە، تەختی خەسووی لەوێ نەمابوو...
✍بەفرین شەڕەفکەندی
بەفرین شەرەفکهندی
" کلیلی شکاو"
چەند جار پارچە خامە تەڕکراوەکەی بە دەموچاویدا هێنا، ئەوسا دەست و لاقی پێ خاوێن کردەوە. هەستی کرد بڕێک گەرمە و پلەی گەرمای لەشی سەرووتر لە ڕادەی سروشتییە. تەختەکەی لەسەر حاڵەتی دانیشتن میزان کرد. قژە کورت و ماشبرینجییەکەی بۆ شانە کرد. لێچکە سەوزە گوڵ زەردەکەی بۆ لەسەر کردەوە؛ لەپشت ملی گرێیەکی شلی لێ دا. قۆرمەسەوزییەکەی کە لە ماڵێ، لە میکسێری دابوو کەوچک کەوچک بە دمییەوە کرد. سەری بادا بە نیشانەی ئەوەی کە چی دیم پێ ناخورێ. پێنج شەش کەوچک نەبێ نەیخوارد. کەوچکەکەی بۆ لای زاری بردەوە و
بە دەنگێکی هێدی کوتی: دایە گیان ئەو کەوچکەش بخۆ.
زاری نەکردەوە. نووزەیەکی لێ هات: ئاو.
نەیەکەی لە لیوانە ئاوەکە نا و چەند قومی خواردەوە.
بە دەسرەسڕێک دەمی بۆ سڕییەوە.
ناڵاندی: ئااایییییی ئای ئای!
ــ دایە گیان کوێت دێشێت؟
وڵامی نەداوە.
ــ دایە گیان؟
چاوی لێ کرد. بەهەناسەبڕکەوە کوتی: هە... گیان! هە...
ــ بەقوربانت بم پێم بڵێ کوێت دێشێت؟
ــ ئااای! هە... هە... هەم... هە... موو... گیا... نم.
سەری بۆ لای مانیتۆڕە سەرەکییەکەی پشت سەری سووڕاند. زەینی دایە و لێی ورد بۆوە.
ڕەنگە سەوزەکەی سەرەوە، ڕەیتی قەلبی 103. خوارەوە وی زەختی خوێن ماکسیمۆم لەسەر مینیمۆمی 84/ 138 کە لەژێر وان ناوگینەکەی"110" نووسرابوو.
ڕەنگە وەنەوشەکەی خوارەوە، ڕادەی ئۆکسیژێنی خوێنی 95 بوو. ڕەنگە زەردەکەی خواروە هەمووان، ڕێژەی مەودای هەناسەکان 19ی پێ نیشان دا.
چاوی لەسەر مانیتۆڕە سەرەکییەکە هەڵگرت و بەسەرسووڕمانەوە چاوی بڕییە کیسەی سۆندەکەی کە بەتاڵوحەتاڵ چۆڕێکیشی میز تێدا نەبوو!
چاوی لێ کرد. ئارەقە لە نێوچاوانی تکتک دەتکانە خوار. دەنگی تەقەتەقی وێککەوتنی ددانە دەستکردەکانی دێت؛ تاولەرزەیەتی. دووحاچە کانۆلاکەی لە کۆنە کەپۆی ناوە هەتا هەناسەکانی ئاساییتر بکات. هاوکات کوتی: دایە گیان! ئەمن هەر لێرەم خاترجەم بە ناڕۆم، دەچم پرسیارێک لەو پەرستارە دەکەم و دێمەوە.
دەستی بۆ لای ئانژیۆکێدەکەی برد کە بیپچڕێت؛ دەستی گڕت و نەیهێشت. ئەوجار پاڵسئۆکسیمێترەکەی لێوە کرد کە بە قامکی شادەیەوە لکابوو. چاوە کەمحوکمەکانی تێ بڕی و کوتی: هە... مە... ڕۆ.
پاڵسئۆکسیمێترەکەی بۆ لێ داوە و کوتی: دایە گیان! لەسەرت گەڕێم لێی مەکەوە باشە. تەختەکەی لەسەر حاڵەتی دانیشتن لابرد و پەتۆکەی هەتا سەر سینگی کێشا و بۆ لای پەرستارەکە هەنگاوی نا.
بە دەنگێکی ئارام کە نەبێتە هۆی وەخەبەرهێنانی نەخۆشەکان، ڕوو بە پەرستارەکە کوتی: خانم پەرستار، دایە گیان نۆبەتییەتی، ئەگەر نابێتە ئەرک تاوپێوێک بێنن و چاوێکیش لە سۆندەکەی بکەن، چون پێنج شەش کاتژمێر دەبێت کیسەکەی بەتاڵ کراوە و ئەلان چۆڕێکیشی میز تێدا نییە. تکایە بزانن هۆیەکەی چییە. با دیسان کڕاتینەکەی نەچێتەوە سەر و ئاستی وشیاریی کەم نەبێتەوە.
پەرستار لەپشت کامپیوتێڕەکە هەستا و بەرەولای تەختی نەخۆش ڕۆیی. شتی وا چۆن دەبێت؟ کاتێک چاوی بە کیسە بەتاڵەکە کەوت، ڕوو بە ئەو وای کوت.
پووشەکەکەی کردەوە و چاوی لە شیلانگی سۆندەکە کرد و بڕێکی دەستکاری کرد و کوتی: پووشەکەکەتان زۆر بۆ توند کردبوو، هێندێک شلی بۆ ببەستن.
بە پێکەنینێکی ڕواڵەتییەوە کوتی: مەڵێ ئێمە بەسەرنجەوە سۆندەکەمان بۆ دانەناوە و بەسەر ئێمەی دابهێنە! بەهەرحاڵ دەستەکانت خۆش بێ.
هاوکات کە تاوپێوەکەی لە بنهەنگڵی دەنا کوتی: بەهەڵکەوت ئەو شتانە دێنە پێش.
دوای چەند چرکە، دەنگی جیکەی تاوپێوەکە هات. چاوی لێ کرد 39 بوو. شیاڤی دیکلۆفێناکی 100ی بۆ دانا.
دایە گیانی کەمێک ئارام بووەتەوە و لەم دەرفەتە کەڵک وەردەگرێت و کارت و کەوچک و چەنگاڵەکەی لەپاڵ لیوان و ئیستکانەکەی داوێت هەتا بچێ بیانشواتەوە؛ بەڵام دڵی نایبات. ئیزن لە پەرستار دەخوازێت لە قاپشۆری دیوی پێرسۆنێل کەڵک وەر بگرێت. پەرستار بەناقایلی کلیلەکەی دەداتێ و دەڵێت: دەرکەکە هەتا بە کلیل داینەخەی جووت نابێت، با دەنگی شوردنی قاپوکەوچک نەگاتە نەخۆشەکان و دەرکەکەی لە دیوی ژوورێ داخە.
کڕەکڕ شتەکانی شووشت. کارت و چەنگاڵەکەی ئاوکێش کرد و لە قڕتاڵە شینەکەی نان. پارچەکەی ئاوێی پڕ کردەوە. پێش ئەوەی کە دەستیان بداتێ چوو دەرکەی بکاتەوە، کلیلەکی سووڕاند. بەڵام دەرکە نەکراوە. دیسان سووڕاندی، دیسان نەکراوە، پاڵی بە دەرکەکەوە نا و بەهێزتر لە پێش کلیلەکەی سووڕاند؛ کرتەیەکی لێ هات و کلیلەکە شکا. تەقتەق لە دەرکەی دەدا و بەئارامی بانگی پەرستارەکانی دەکرد: خانم پەرستار. کەس لەوێ نییە؟ خانم پەرستار.
پەرستارەکان گوێیان لێ نەبوو. هیچ کام لە نەخۆشەکانیش هەمڕاهیان نەبوو کە بە هانای بگەن. لەنەکاو گوێی لە دەنگەدەنگێکی شڵەزا بوو.↪️
دەنگەفایلی شێست و حەوتەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی - هونەریی جامی
تەوەر: کرۆنیکێل و شوێنی لە گێڕانەوە و یادەوەری مێژوویی کوردی
وتاربێژ: ئەمجەد غولامی
کۆڕگێڕ: یاقووب خزری
ڕێکەوت: ۱۴۰۴/۶/۳۱
https://t.me/basharafkandi
”دەنگە فایلی دانیشتنی بەشی زانستی لێژنەی ئەدەبیی دیالۆگی مەهاباد“
تەوەر: ئەدەبیات و کۆمەڵگا بە تەکید لە سەر ڕێئالیسم
وتاربێژ: دوکتور ئەحمەد غوڵامی
ڕێکەوت: یەکشەممە ۲۷۲۵/۶/۱۶ی کوردی
@anjomandiyalog
https://t.me/basharafkandi
بۆنی وەرزی جوانییەکان دێ!
پاییزی ئاڵوواڵا و هەمیسان بووژانەوەی بیرەوەرییەکانی قووتابخانە...
هاوڕێیان ناوی کام مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی لە پەڕاویلکەی زەینتان ماوەتەوە؟
(پۆست کاتی)
https://t.me/basharafkandi
بۆنی وەرزی جوانییەکان دێ!
پاییزی ئاڵوواڵا و هەمیسان بووژانەوەی بیرەوەرییەکانی قووتابخانە...
هاوڕێیان ناوی کام مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی لە پەڕاویلکەی زەینتان ماوەتەوە؟
(پۆست کاتی)
https://t.me/basharafkandi
تەوەر: کرۆنیکێل و شوێنی لە گێڕانەوە و یادەوەری مێژوویی کوردی
وتاربێژ: ڕێزدار ئەمجەد غوڵامی
"پۆست، کاتی."
وتووێژەکە کاتییە و تا چەند کاتژمێری دیکە دەبسترێتەوە، تکایە خوانێشی خۆتان سەبارەت بە چیرۆکی شیرین و فەرهاد لە نووسینی کاک کامڕان غەفووری بنووسن🙏
سڵاوتان لێ بێ هاوڕێیان، پێم خۆشە ڕاوبۆچوونتان سەبارەت بەو کورتە چیرۆکە بزانم.
👆👆👆
هەموو هەر ناتەواون و قەت چاوەڕوانی ئەوە مەکە نووسراوەکانت کامڵ و بێ ڕەخنە بن!"
لە حاڵێکدا کە مێردەکەی قومی ئاخری چای ئەویشی دەخواردەوە ئەوەی پێ کوت.
سەری لەسەر گوشێکەی هەڵگرت و چاوی بڕییە جگەرەی نێوان قامکە زەرنەقووتە و دۆشاومژەی مێردەکەی.
یا ڕەببی تۆبە خۆ لە مێژساڵە تەرخی جگەرەی پێ کردووە ئەدی ئەو جگەرە چ بوو کە بۆم دانا!؟
بێ ئەوەیکە جگەرەیەک لە گۆڕێ دابێ خەیاڵی بەرەو کتێبخانە فڕی.
"باوەڕ بکەن هەتا ئەوڕۆ یەک ڕستەشم دانەڕشتۆتە سەر لاپەڕە، تەنانەت ئینشاکانی قوتابخانەش هەر کاکم بۆی دەنووسیم و لە تەواوی کتێبەکانیش ئێستاشی لەگەڵ بێ ڕقی دنیایەم لە کتێبی فارسییە، بەڵام هەتا بڵێی حەزم لە خوێندنەوەیە خوێندنەوەیەکی بەربڵاو بە تایبەت ڕۆمانەکان." لەوڵامی کاک کەماڵ کە قۆڵەکانی هەڵکردبوو و پەڕنووس و پێنووسەکەی هەروا بەدستەوە بوو و چاوەڕێی ئەوەی بوو لێی وەرگرێ، ئاوای کوت.
"دەی بابە گیان! ئەگەر وایە چۆن ئیزن بەخۆت دەدەی بڵێی ئەو مێعریش نییە چ بگا بەشێعر!؟" کاک کەماڵ بەو قەڵافەتە چوارشانە و جوانچاکەیەوە هاوکات کە ماڵئاوای لە خاتونە ماعیرەکە دەکرد ڕوو بە ئەو وای کوت. نەشیکوت؛ "ئەتۆ ناتوانی بنووسی" کوتی: "هەموو کەس دەتوانێ شێعر بنووسێ، بەڵام کەم کەس دەتوانن چیرۆک بنووسن، ئەگر ڕاست دەکەی ئەلان کە لە دووهەمین مانگی هاوین داین ئەتۆ هەتا کۆتایی ئەوساڵ کاتت هەیە کورتە چیرۆکێکی یەک لاپەڕەیم بۆ بنووسی."
مێردەکەی کە پشتی لەوان بوو و لەپەنا قەفەسەی کتێبەکان ڕاوەستا بوو، هاوکات کە لاپەڕەکانی کتێبەکەی ناو دەستی هەڵدەداوە نێوک و دڵی کەوت کاتێک گوێی لەو داواکارییەی کاک کەماڵ بوو. خودا خودای بوو خێزانی داواکاری کاک کەماڵ قەبووڵ نەکات بەڵام بە پێچەوانەی داخوازەکەی، بەباوەڕبەخۆیەک کە تێیدا دەتیدرا ئەو چاوەڕوانەی بێ بنەما دەدیت.
لەدڵەخۆیدا بەخۆی کوت چەند جارت پێ بڵێم "قسە زۆر بکڕە کەم بفرۆشە" بەڵام تازە واهاتبوو سەرڕێی و چارەی نەبوو. ڕوو بە کاک کەماڵ کوتی: "ئەگەر مەڕمان نەدیوە لە پەرێزێ، خۆ پشکەڵمان دیوە لە هەرێزێ." دەستێکی خشاندە نێو قژە کاڵەکانی و ئاوە درێژەی بە باسەکە دا؛ "هەرچەند هەتا ئێستا هیچکات دەستم نەداوەتە قەڵەم بۆ نووسین، بەڵام بەڵێنیت پێ دەدەم هەتا کۆتایی ئەوساڵ کورتە چیرۆکێکی یەک لاپەڕەیی سەهلە من ڕۆمانێکت بۆ بنووسم."
کاک کەماڵ کە چاوەڕوانی ئەو وڵامەی لێ نەدەکرد، چاوی لەژێڵڵا نەهێنا و زەقی نەکرد و نەیکوت؛ "ئەوەی ئەتۆ باسی دەکەی خەیاڵپڵاوە" بەڵام کوتی: " بابە گیان! ئەتۆ کورتە چیرۆکێکی یەک لاپەڕەیم بۆ بنووسە تەواوە" نەشیکوت؛ "ڕۆمان هاشا پێشکەشی خۆت!"
مێردەکەی بە ڕمبەی شکانی گوشێکە ڕاچەنی! لەسەرەخۆ لەسەر مۆبڵە تووسێ سێ کەسێکە هەستا کە بچێ لەت و پەتی گوشێ شکاوەکە هەڵگرێتەوە.
نەیکوت "ئەوە چ بوو بۆ لەپڕڕا فێت گرت!؟"بەڵام دەیزانی تەنیا هەر بۆخۆی دەتوانێ ئارامی کاتەوە. چاوی لە خێزانی کرد. بای فێنکی کۆلێر لۆلۆی ئەگریجەکانی پەخش و پەرێشان دەکرد و هەوای ژووری دانیشتنی بۆنپژێن دەکرد بە عەترە بۆنخۆشەکەی. یاڕەببی تۆبە خۆ ئێرە کوێستانە و کۆتایی مانگی ڕێبەندان، ئەدی ئەو کۆلێرە چ بوو کە بۆم دانا!؟ بێ ئەوەیکە کۆلێرێک لە گۆڕێ دابێ بە هێوری لە پەنای دانیشتەوە" ئاخۆ بڵێی چیرۆک ئەو نرخ و بەهایەی هەبێ کە ئاوە لە خۆت بکەی؟" کاتێک دەستی درێژ کرد کە لە ئامێزی بگرێ بە ڕاوێژێکی ئارام ئەو پرسیارەی لێ کرد.
چاوی بڕییە ئیستکانە بەتاڵەکان و لە وڵامی مێردەکەی دا کوتی:
" وشەکان لەبەرم هەڵدێن، هیچم پێ نییە بۆ نووسین!"
✍بەفرین شەڕەفکەندی
" وشەکان لەبەرم هەڵدێن"
گوشێکەی تەق بەقەدی دیوار دادا دەنگی زرمە بێدەنگی ژووری دانیشتنی شکاند!
زەمان وەکوو فیلمێک گەڕاوە بۆ پێش شکاندنی گوشێکە.
هەر دووکیان لەسەر مۆبڵە تووسێ سێ کەسێکە لە پەنا یەکتر دانیشتبوون. پیاوەکە باسکی هاویشتبوو سەر شانی خێزانی و چاوی بڕیبوو گوشێکەی دەستی.
" سەت جارم لە زەیندا داڕشتووە و هەڵموەشاندۆتەوە نازانم لە کوێڕا دەست پێ بکەم" لە حاڵێکدا بە پەنجەکانی نێوچاوانی ڕێکدەکوشی ڕوو بە مێردەکەی ئەوەی کوت.
سەمای هەڵمی چا تازە دێمەکەی پێشیان لەبەر چاویان شاراوە نەبوو.
"دەزانم لەگەڵ هەر نووسینێک وەک خاتوونێکی دووگیان هەتا چیرۆکەکەت لەدایک دەبێ هەر بەرەژانت دێتێ و ئۆقرە لەخۆت و لەئێمەش هەڵدەگری" بەڵام وای نەکوت. چاویلکەکانی دەرهێنا و لەسەر جلۆ مۆبڵەکەی دانا. یاڕەببی تۆبە خۆ چاوەکانی کز نەبوون و هەر بە حوکمن ئەدی ئەو چاویلکەیە چ بوو بۆم دانا!؟
بێ ئەوەیکە چاویلکەیەک لە گۆڕێ دابێ تەنیا کوتی: "دڵنیام زۆر بەسانایی دەتوانی چیرۆکێکی باش بخوڵقێنی."
هاوکات کە سەری لە گووشێکە دابوو کوتی: "دەزانم کە دەتوانم، بەڵام دەمهەوێ چیرۆکی ئەم جارەم جیاواز بێ، چیرۆکێکی باش بخوڵقێنم، چیرۆکێک کە دەمی ڕەخنە ببەستێ و ئاغای ڕەخنەگر بەدڵی بێت و ئەو هەمۆ کات دانە و ماندوو بوونەی بە فیڕۆ نەچێ."
پرسیاری مێردەکەی زوو وڵام داوە؛ کاتێک هەردووک شانی بۆ لای سەری هەڵێنا بە نیشانەی ئەوەیکە ئاغای ڕەخنەگر کێیە؟
"کاک جەلالی دەڵێم، کاک جەلال."
بڕێکی لێ کشاوە و باسکی لەسەر شانی لابرد.
"ئەتۆ چیرۆک دەنووسی، کاک جەلال ماندوو دەبێ!؟" ئەو پرسیارەی بە گاڵتە جارییەوە لێ کرد.
قامکە ئەسپێکوژەکەی لەسەر تەختەکلیلی گوشێکەی ساز و باز بوو بۆ نووسین بەڵام ئاختوچاری کرد دانەدەبەزییە سەر پیتەکان! ئەوەی زۆر بە باشی لە زەینیدا دایڕشتبوو، هەموو وەک مرۆڤێکی تاوانبار لە دادگای تاوانەکان کە دەیانهەوێ لە چنگی عەداڵەت خۆیان دەرباز بکەن لەبەری هەڵدەهاتن!
چوار چاوی کاڵ گرێدراوی نیگای یەکتر ببوون.
"بەڵێ ئەو ماندوو دەبێ بەو چیرۆکە سۆاو و ساوایانەی کە ئێمە دەینووسین و ڕەخنە و تێبینییەکانی ڕەچاو ناگرین و لە خۆماندا پەروەردەی ناکەین هیچ؛ لوتیشی لێ هەڵدەمسێنین و بڕێکیشی قەرزدار و پیاو خراپ دەکەین،" دەستەکانی لێک بڵاو دەکاتەوە و ڕووبە مێردەکەی درێژەی پێ دەدا "بڕێکیش نا زۆریشی زەم دەکەین!"
"خودا چاکەت بۆ نەکا کاک کەماڵ کە ئەتۆ ئەو چیرۆک نووسینەت لە ماڵە من هاویشت" ئەو ڕستەیە هەتا سەری زمانی هات بەڵام گێڕایەوە و لەبەر دڵی خێزانی نەیدرکانت.
لە پێش مێردەکەی دا بە پلیکانی ژێرزەمینەکە خولۆر بۆوە خوارێ. هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشا و سییەکانی پڕ کرد لە بۆنی کتێب و ئارامیشێکی خەست و خۆڵی پێشکەشی ڕوح و ڕەوانی کرد.
"جوان بوو بژی" کاک کەماڵ کە کراسێکی ڕەشی ڕێڕێی لەبەر دابوو و دوو دوگمەی سەرێی کردبۆوە و سینگە تووکنەکەی وەدیارخستبوو و لەحاڵی چەپڵە لێدان ئەوەی ڕوو بە خاتوونێکی کورتەباڵای ڕەشئەسمەر کوت کە پەنجەی ڕاستی گرێدرا بوو لە پەنجی چەپی کچێکی سێ چوار ساڵانە.
پێش ئەوەیکە کاک کەماڵ زیاتر هارووژێ و نەکا دەست بکا بە فیتوو لێدان بۆ ئەو مێعرە لاوازە بە پێخاوسی خۆی هاویشتە نێو باسەکەیان. "ئەرێ کاک کەماڵ خۆ ئەوە مێعریش نەبوو چ بگا بە شێعر! یاڕەببی ئەو خاتوونە هەر بەلەشساغی بژی بەڵام ئەوە غەدرێکی گەورەیە لە حەققی ئەدەبیاتەکەمانەوە" ملی بۆ لای خاتوونەکە وەرسووڕاند کە چاوی بڕیبۆ نرخی ئەو کتێبانەی کە دەیهەویست بیانکڕێ. بەڕێزەوە کوتی: "دڵت نەهێشێ دادە! بەڵام ئەوڕۆکە هەرکەس هەستا و دوو وشەی بەسەریەکەوە کردەوە نێوی شێعری بەسەردا دەبڕێ" پاشان ئاخێکی لەناخی دڵەوە بەتاڵ کرد و ڕوو بە کاک کەماڵ کوتی: "کوێرایم گاتێ چا نەبوو مامۆستا هێمن و هەژاری نەمر ئەو ڕۆژانەیان نەدیت، ئااااای ئەدەبیاتی کوردیم ڕۆۆۆۆۆۆ!"
ئێستا یەک وشەشی نەنووسیبوو. هەر پرتە و بۆڵەی بوو کە بۆ دەسبەجێ پێش ئەوەیکە وشەکان لەبەری هەڵبێن داینەڕشتۆتە سەر لاپەڕە یا لەپتاب یا بەردەسترین ئامێر واتا گوشێکەی!
"خۆ شەویلکەی کاک جەلال هێندەی نەماوە لەبەرێک بچێ و ئەنگوستەکانی هێندەیان تایپ کردووە چی وای نەماوە لەڕێسمە بێنەدەر ئەوەندەی باسی تیکنیک و گێڕانەوەناسی بۆ ئێمە کردووە" ئەو سرتە و خورتەی لەگەڵ خۆی بوو بەڵام مێردەکەی کە لەپەنای دانیشتبوو بەڕووی خۆی نەهێنا کە گۆیی لێیە!
"جا باشە بابە گیان! ئەگەر ئەتۆ باشتر دەنووسی و لەم بوارەوە شارەزاتری ئەوە پەڕنووس و ئەوەش پێنووس" کاک کەماڵ لە حاڵێکدا پێنووس و پەڕنووسی بۆ لای ڕاداشتبوو ئەوەی کوت.
"پێشینیانی ڕەحمەتی بۆیە دەڵێن ئەگەر زار لێ گەرێ سەر سڵامەتە" ئەوەی لەدڵە خۆیدا کوت و نەشیکوت "پەرژینێکی قایم بێ ئەمن ئەو گویە چ بوو خواردم!"
هەڵمی چایەکان چەند خولەکێک دەبێ لەسەما کردن کەوتووە!
"دڵنیابە هیچکات هیچ نووسراوەیەک و دەقی ئەدەبی ؛ جا چ وتار بێ یا پەخشان و شێعر و چیرۆک...
👇👇👇
