cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان

Show more
The country is not specifiedThe language is not specifiedThe category is not specified
Advertising posts
382
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

ڕۆژی چوارشەممە ۲۳ی خەرمانانی ۱۴۰۱ی هەتاوی، "کۆبوونەوەیەکی زانستی لە ژێر ناوی ڕەنج لە سینەمای یڵماز گۆنایدا"، لە لایەن ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان و لە هۆڵی کتێبخانەی مەستوورە کوردستانی ئەم شارە بەڕێوە چوو. وتاربێژی ئەم کۆڕە بەڕێز دوکتور ئەحمەد غوڵامی بوو. شایانی باسە فایلی دەنگیی کۆبوونەوەکە لە ڕێگەی ئەم کاناڵەوە بەزوویی بڵاو دەکرێتەوە. ♦️ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان https://t.me/anjomanbokan
Show all...
Photo unavailableShow in Telegram
لە لایەن ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکانەوە پیرۆزبایی ئەم بەرهەمە بەنرخە لە هاوڕێی ئازیز ڕامان سۆفی سوڵتانی و کتێبخانەی کوردی دەکەین. https://t.me/anjomanbokan
Show all...
وێنه‌یه‌كم كێشاوه‌ته‌وه‌ له‌ خه‌یاڵمدا تۆ بی و من هه‌ست ،هه‌ست پڕ له‌ هه‌ڵبه‌ست، زه‌ریاكان دوو گوڵی سوور چاوه‌ڕوان، چاوه‌ڕوان ده‌سته‌كان په‌نجه‌كان گه‌رم گه‌رم گه‌رم لێوه‌كان ئاوسن،تینوون تینووی ماچێكی تازه‌ پشكوتوو... له‌ خه‌یاڵێكی خه‌یاڵید بێ ناونیشان، وێنه‌یه‌ك... ئێواره‌ بێت بیبا با، با بیبا...با ، با، با با بیبا با ، تاڵه‌كانی قژم بڕفێنێێ بیڕفێنێ و بیڕفێنێ و بێڕفێنێ... لێم بستێنی ،ماچ له‌سه‌ر ماچ پێبكه‌نم قاقا، قا، قا، قا نیگار بێته‌‌ باوه‌شی نیگاته‌وه‌ له‌ شه‌رما د ا ب ب ا ر ێ ئاسمان داڕووخێ هه‌وره‌كان سوور هه‌ڵگه‌رێ گۆنا.... بدزی، ماچی كۆتایی له‌ گۆنام و منیش ببمه‌ ده‌سته‌مۆی په‌نجه‌كانت... نیگار سه‌یدئابادی...هه‌ساره
Show all...
له‌به‌ر ده‌م بیره‌وه‌رییه‌كانمدا داده‌گیرسێنم خۆشه‌ویستیت مژێكی تر و مژێكی تر ..... خۆم و خۆم ده‌ربه‌ده‌ر تۆ هه‌یت و من هه‌م هه‌ردوو ون، هه‌ردوو ئاواره‌... ده‌بیسم چریكه‌یه‌ك ئاوازێك نانا ئه‌وه‌ منم ون بوو له‌ ناو هه‌ڵبه‌سته‌كاندا له‌ باخی قه‌سیده‌دا..... منم هه‌ڵوه‌دای ئه‌وینێ به‌ده‌م سووتووی بیره‌وه‌ریه‌كاندا.... نیگار سه‌یدئابادی...هه‌ساره
Show all...
ئەم دوو بەرهەمەی لە خوارەوە دادەنرێ، ڕێکەوتی ۹ی خەرمانانی ۱۴۰۱ی هەتاوی لەلایەن نیگار سەیدئابادییە، لە ژووری ئەنجومەن خوێندراوە.👇👇👇👇
Show all...
🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾 " بوون و نەبوون " کوتم کەی وایه یاسای پێکەوە بوون ؟ کوتت چ پکەم دەترسم پێم بزانن کوتم کێیه دەلەرزێنێ دڵی تۆ ؟ کوتت خەڵکانی ئەم شاره نەزانن کوتم چیدی مەیه ژوانم دەسا دەی کوتت دێم و کەچی هەرگیز نەهاتی لە بێ تۆیی و لەتەنیایی وەڕەز بووم " نەهاتی هەر نەهاتی هەر نەهاتی " دەزانی گەر دڵی شاعیرێ بشکێ هەموو واژەی دەمی دڵداری دەگرین؟ هەموو گوڵ دەبنه دڕک و گشت بزەی لێو دەتۆرێن و هەموویان دەبنه ئەسرین ؟ دەزانی تازە قەت وەک جاری جاران پەپوولەی شێعرەکانم ناگرن باڵ ؟ بەهیوا بوون لەسەر گۆنات وەنیشن وەکوو هیوای ڕەهایی کەوتنە نێو چاڵ دەمی ئێوارە بوو جارێ کوتت پێم " بە گیانی تۆ قەسەم قەت قەت نەگۆڕێم " نەتۆرای و نەدۆڕای و نەگۆڕای کەچی ئەمشەو چریکەت ناگەنە گوێم دەسم نەگری بەرەو پیری وەریووم هەموو ئاواتەکانم دەچنه گۆڕێ دڵت دێ ئەم دڵه‌ی پڕ پڕ لە هیوام لە گۆڕیچەی حەز و هیوای بنۆڕێ ؟ #کاوه_شەمسی @sezdeymang
Show all...
🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾 " بارانی خۆشەویستی " هێندە ڕێژنەی خۆشەویستی خۆت بەسەر دڵما پژاند تاکوو چڵک و تۆزی خەمناکیت لەدڵما هەڵکڕاند من کە لاویم خستە پێناو بەژن و باڵاو چاوی تۆ سەد شوکوور هاتی گوڵی من مانگی ڕووی تۆ خۆی نواند من بەیاسای ئەم وڵاتە نیمە مافی دیتنت چاوی گەش‌بینت عەزیزم مەرج و یاسای تێک شکاند تاکوو چەپ‌گەرد کردیە دیاری پێڵی لافاوی نەهات هێن لەپێناو عەشقی لاوی مامەوە ،تا لێم ستاند تۆ وەکوو تیشکی بەهاری بەفر و شەختە لادەدەی وا لە ئاسۆگی دڵم‌دا زوقم و شەختەت هەڵتەکاند تا لە ئاوێنەی نیگاما نوقمی عەشقی من دەبی تۆ لەکۆڵانی وەفادا لەیل و شیرینت بەزاند ئەو دەمانەی مات و تەنیا بووم ،گەمارۆی‌ دام نەهات هاتی و سەدجار بەخێربێی داری عەشقی خۆت چەقاند هاتە خەونم ئەو نەیارەی چەقڵی نێوان ئێمە بوو " نەک نمەک گیربم بە مەرگی تۆ قەسەم هیچ نەم‌دواند "[حەریق] #کاوە_شەمسی
Show all...
ئەم دوو بەرهەمەی لە خوارەوە دادەنرێ، ڕێکەوتی ۹ی خەرمانانی ۱۴۰۱ی هەتاوی لەلایەن کاوە شەمسیەوە، لە ژووری ئەنجومەن خوێندراوە.👇👇👇👇