Suhaeb | سوهەیب
Open in Telegram
766
Subscribers
No data24 hours
+17 days
+430 days
Posts Archive
ژیان چی بوو؟
چیرۆکێکی پڕ ڕەنج و پەژارە
لە دڵمدا نە ئارەزوویەک هەیە
نە ئاواتێکیش ماوە
چی بکەم کە ئەم جیهانە
هەمووی تەنیا خەونێکە!
وەک من واز لەم جیهانە بهێنە
دامێنت لەم جیهانە بتەکێنە
کۆڕ و بەزمی خۆم تاریکە
کەچی کۆڕی ئەوانی تر ڕووناکە!
من مافی ئەوەم نییە حوکم بەسەر کەسانی تردا بدەم، چونکە بە ئازارەکانیان ئاشنا نیم! گەر یەکێک ویستی ببێتە دادوەر بەسەر کەسانی ترەوە، دەبێت هێندەی ئازارەکانی ئەوانی چەشتبێت!
منی لە پێنج شەممانێک ترساند
کە بۆنی ڕۆشتنی ئەدا
نەیئەزانی هەینییەکان
ناسراون بە چاوەڕانی..
من وا هەست دەکەم ئەم گۆرانییە
بە سادەترین وشەکان نووسراون
بەڵام فەیروز بە قووڵترین هەستەکان
گەیاندوویەتی! ئەم گۆرانییە نەک تەنها
بۆ خۆشەویستی بەڵکو باس لە هەموو
چاوەڕوانییەک و هیوا و دادپەروەری
و گەڕانەوە دەکات.
ئێمە لە سەردەمێکی هیچ و پوچدا دەژین، ئاهەنگی هاوسەرگیری لە خۆشەویستی گرینگترە، ڕێوڕسمی ناشتن لە مردووەکە گرینگترە، پۆشاک لە جەستە گرینگترە، پەرستگا لە خودا گرینگترە!
من بکە بە پەناگەی گیانت و بڕۆ
من لەو برینانەی کە چەشتوومە پڕم
تۆ ئەبێت لەم پەیژەیە سەرکەویت
تۆ سەرنەکەویت، من شکست ئەهێنم..
من لە پێناو تۆدا بەرگەی هەموو ئازار و نەهامەتییەک دەگرم و دەبمە قەڵغانت، گرنگ نییە من چیم بەسەر دێت، گرنگ ئەوەیە تۆ بگەیتە لوتکە و سەرکەوتوو بیت، چونکە تاکە هیوای مانەوەی من سەرکەوتنی تۆیە، ئەگەر تۆ نەگەیتە ئامانج و شکست بهێنیت، منیش بەتەواوی هەرەس دەهێنم و لەناو دەچم، سەرکەوتن و ڕزگاربوونی تۆ، مەرجی مانەوەی منە...
دڵی مرۆڤ چرایەکی خوداییە
مرۆڤ لاوازە بوونەوەرێکی هەژارە
تا دڵی بە نووری خودا نەدرەوشێتەوە!
وەختێک لە دایکانەوە تەنیا پەژارە دەتکێ
تاکوو قووڵایی گۆڕ پڕ ببێتەوە
ئەوسا لەدایکبوون خەمناکە..
