ru
Feedback
Suhaeb | سوهەیب

Suhaeb | سوهەیب

Открыть в Telegram

گەر عاشوراش نەبێ شیوەن زۆرە بیکەین.. @Suhaebomerr

Больше
767
Подписчики
Нет данных24 часа
-47 дней
Нет данных30 дней
Архив постов
لەکوێی ئێستا؟! نیوە شەوە..
+6
لەکوێی ئێستا؟! نیوە شەوە..

photo content
+3

قووڵترین ئازاری من ئەوەیە لە قەرەباڵغترین خاڵی گەردووندا بم، کەچی گیرۆدەی تەنیاییەکی ئەبەدی بم، کاتێک لە شەودا ون دەبووم، وونبوونەکەم تەنیا جەستەیی نەبوو، بەڵکو کەوتنەخوارەوە بوو بەناو بۆشاییەکانی ڕۆح و بێهوودەیی ژیاندا، لەو ساتەی پێویستیم بە درەوشانەوەیەک بوو بۆ مانەوە، گەردوون بێباک بوو! هیچ ئەستێرە شکێنەری شەو نەبوو تا مانایەک بەو ئازارە بدات، ئەوەی ئەم برینە قووڵتر دەکاتەوە، ساردیی دەوروبەرە، لەنێو ئەم شەوە زەنگانەدا، لەناو ئەو جیهانەی چاوی لە ئاست حەقیقەتە تاڵەکان کوێر کردووە، کەسێک لە فکری من نەبوو هەموان بەناو یەکتردا تێدەپەڕن بێ ئەوەی هەست بە زریانی ناخی یەکتر بکەن، چونکە لە جیهانی بێخەبەرەکاندا، ئازاری هۆشیاربوونەوە باجێکە دەبێت تەنیا خۆت بیدەیت، بەڵام خاڵی هەرە ڕوخێنەری ئەم نامۆبوونە لەوپەڕی نزیکییەوە بەرۆکت دەگرێت، کاتێک لە شەودا ون دەبووم و لەناو زەلکاوی ترسەکانمدا دەخنکام، ئەو کەسەی لە هەمووان زیاتر لێمەوە نزیک بوو، لە گەردوونێکی تەواو جیاوازدا دەژیا، هاوماڵەکەم کە خەونی بە گوڵەوە دەدیت، ئەمە ئەو ساتە تاڵەیە کە تێیدا تێدەگەیت تۆ لەناو دۆزەخی بێداریدا دەسوتێیت، کەچی ئەوەی لە تەنیشتتە، بەوپەڕی ئارامییەوە لەناو خەونە سادەکانیدا پیاسە دەکات.. سوهەیب

هێندەم خۆش دەوێیت کە تۆ چیت بوێت منیش هەمانم، دەوێت! ئەگەر بڕۆی دڵخۆشم! گەر بمێنیتەوە دڵخۆشترم! تۆم بە دڵخۆشییەوە دەوێ لەگەڵ من بێت یان بەبێ من بەڵام گەر بەبێ من دڵخۆشتر بیت زۆر نا تەنیا کەمێک خەمبار دەبم! وە ئەمەش هەمان ئەو عەشقەیە عەشق واتا ئەم جیاوازییانە ئەو جیاوازیانەی کە بەتاڵێک قژەوە بەندە وە باشتریش کە ئەو تاڵە قژە لە زوڵفی تۆ بێت! ویستنی تۆ تەنیا یەک سنووری هەیە! ئەویش نەویستنتە! وە تەنیا یەک سنووری تری هەیە، ئەویش ئازادیی تۆیە! تۆم بە ئازادییەوە دەوێت..

من تەنها لەو کاتانەدا هەست بە بوونی ڕاستەقینەی خۆم دەکەم کە بە شێوەیەکی بەرگەنەگیراو خەمبارم، وەک قەفەزێک وام لە چاوەڕوانی و گەڕان بەدوای باڵندەیەکدا، لەناو ناخی خۆمدا زیندانیم و خراپترین بەشی چیرۆکەکەش ئەوەیە کە تەنانەت کلیلەکەشم پێ نییە.

من و تۆ دوو دەنگی جیاوازی گەردوونین، کاتێک لە چرکەساتی باوەشدا سنووری جەستەیی نێوانمان دەسڕینەوە، قسەکردنی جەستە کۆتایی دێت و دەبینە ئەو مۆسیقایەی کە بێدەنگیی بوون پڕدەکاتەوە! | سوهەیب

خۆزگە سۆزت لە دڵم نەنیشتبا تاوەکو دووچاری پاییز نەبوومایە خۆشەویستم، خۆزگە نەم دیبووای تا دەستەویەخەی تەنیایی نەبوومایە | حسین صفا  

لەگەڵ زانت دەکەویە کۆشی دنیا سبەی قاتیلتە! ئەمرۆ بۆتە مامان.. مەحوی:)

لە پەیژەبوون زۆر غەمگینم لە ئاسمان بوون زۆر غەمگینم ئەبێ ڕاهێنان بکەم بۆ بوون بە دیوار!

دەکرێ ماسیەک ئاشقی چۆلەکەیەک بێت، بەلام لە کوێی بژین! لە دەریا یان لە ئاسمان! ئەوە کارەساتی کەسێکە کە ئاشقی کەسێک بێت و پێی نەگات لە کۆتایی دا یەکێکیان دەفڕێت و ئەوەی دیکەش لە دەریای خەمدا مەلە دەکات! بەڵام ئایا خۆشەویستی هەرگیز گوێ بە یاساکانی سروشت دەدات؟ ماسییەکە هەموو بەیانییەک دێتە سەر ڕووی ئاوەکە، تەنها بۆ ئەوەی گوێ لە ئاوازی چۆلەکەکە بگرێت، چۆلەکەکەش نزم دەفڕێت و باڵەکانی لە شەپۆلەکان دەدات، تاوەکو هەست بە بوونی ئازیزەکەی بکات، ئەوان لە خاڵی یەکتربڕینی دوو جیهانی جیاوازدا یەکتریان دۆزییەوە، لەو سنوورەی کە نە تەواو ئاسمانە و نە تەواو دەریا ئەم دیدارە کورتانە تینوویەتی ڕۆحیان ناشکێنێت، چونکە چۆلەکەکە ناتوانێت لە قووڵاییەکاندا هەناسە بدات و ماسییەکەش باڵی نییە تا لە ئاسماندا لەگەڵیدا بفڕێت، عەشقی ئەوان وەک ئاگرێکە لە ژێر ئاودا، هەم جوانە و هەم مەحاڵ، لێرەدا تێدەگەین کە هەندێک جار، گەورەترین قوربانی لە خۆشەویستیدا ئەوەیە کە ڕێگە بدەیت ئەوەی خۆشت دەوێت ئازاد بێت و لە جیهانەکەی خۆیدا بژیت! چۆلەکەکە بۆ هەمیشە دەفڕێت، بەڵام گۆرانییەکانی هەمیشە بۆ دەریا دەڵێت، ماسییەکەش لە قووڵایی و بێدەنگی ئاودا دەمێنێتەوە، بەڵام چاوەکانی هەرگیز سەیرکردنی ئاسمان لە یاد ناکەن! ئەوان لە ڕووی جەستەوە بەیەک نەگەیشتن، بەڵام چیرۆکەکەیان سەلماندی کە عەشق دەتوانێت مەحاڵترین شتەکانیش جوان بکات، تەنانەت ئەگەر کۆتاییەکەی دوورییەکی بێکۆتا و یادگارییەکی پڕ لە حەسرەت بێت. سوهەیب

مرۆڤ پێش ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان، وێنای ئەوە دەکات کە ئازارەکە دەبێتە هۆی «مردن»ی فیزیکی بەڵام لە ڕاستیدا لەشی فیزیکی بەردەوام دەبێت و ئەوەی دەمرێت تەنیا «خۆیی پێشوو» یان سوبجێکتی کۆنە ڕەنج و تەنگشەکان دەبنە هۆی دروستبوونی هۆشیارییەکی نوێ و تاڵ، مرۆڤ لە دوای کارەساتەکەوە ئیتر هەمان کەسی پێشوو نییە، چونکە ئازارەکان جەوهەر و تێگەیشتنیان بۆ جیهان بە تەواوی گۆڕیوە!

هەندێک جار بێدەنگی و هەستی بەتاڵی، نیشانەی وەستان یان وشکبوون نییە، بەڵکو قۆناغێکی پشوودانی مێشک و ڕۆحە، کاتێک هەست دەکەیت هیچ شتێک نییە بیڵێیت، ڕەنگە کاتی ئەوە بێت تەنها بوەستیت و بێ هیچ فشارێک چاودێریی دەوروبەر یان ناخی خۆت بکەیت، مەرج نییە هەمیشە شتێکمان هەبێت بۆ وتن یان هەمیشە لە دۆخی بەرهەمهێنان و کارلێکدا بین، وەک چۆن سروشت کاتی پشوودانی هەیە بۆ ئەوەی دووبارە خۆی نوێ بکاتەوە، دەروونی مرۆڤیش پێویستی بەم ساتە بێدەنگانە هەیە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی بیرکردنەوەکان و پڕبوونەوە، خۆت ناچار مەکە بۆ ئەوەی بە زۆر قسەیەک بکەیت یان هەستێکی نوێ دروست بکەیت بەڵکو ڕێگە بدە ئەم بێدەنگییە ئامادەیی هەبێت و وەک پشوویەک لە جەنجاڵییە بەردەوامەکانی مێشکت سەیری بکە. بەم بۆنەیەوە لەم ڕۆژانە هیچ نایەتە بوون هەست ئەکەم بێ لەمە هیچ نییە بیڵێم.

مەرگی من ڕۆژێک دەگات لە بەهارێکی ڕووناک بە شەپۆلی نوور له زستانێکی تۆزاوی و دوور لە پاییزێکی خاڵی لە هاوار و شوور مەرگی من ڕۆژێک دەگات ڕۆژێکی لەم ڕۆژە تاڵ و شیرینانە ڕۆژێکی پووچی وەک هەموو ئەو ڕۆژانە سێبەرێکی دوێنێ و ئەمڕۆکانە چاوەکانم وەک داڵانە تاریکەکان گۆناکانم وەک پەیکەرە ساردەکان لەناکاو خەوێک دەمباتەوە لە هاواری ئازار خاڵی دەبمەوە خاک هەموو ساتێک بانگم دەکات لەڕێوە دەگەن تا لە خاکم بنێن ئاهــــ ... ڕەنگە عاشقانم نیوەشەوە گوڵ لەسەر گڵکۆی غەمناکم دابنێن لە دوای من ناکاو بەرەو لایەک ڕادەکێشرێن پەردە تارکەکانی دونیاکەم چاوانێکی نەناسراو بە دەفتەر و کاغەزەکانمدا دەگەڕێن. لە ژوورە بچوکەکەمدا هەنگاو دەنێت لە دوای من بەیادمەوە بێگانەیەک لە بەردەم ئاوێنەکەمدا جێ دەمێنێت نەخشی دەستێک، تاڵی موویەک، شانەیەک. لە خۆم دەردەچم و لەگەڵ خۆم دەمێنم هەرچیەک بەجێماوە وێران دەبێت ڕۆحم هەروەک چارۆکەی بەلەمێک لە ئاسۆکانەوە دوور و دادەشارێت هەڵپە دەکەن لەدوای یەکدا بێ ئۆقرە ڕۆژەکان و هەفتەکان و مانگەکان چاوی تۆ لە چاوەڕوانی نامەیەک واق و وڕماو لەسەر ڕێگادا دەمێنێت بەڵام ئیتر پەیکەری ساردی لاشەم دەستی دامەنگیری خاک دەیگوشێت بێ تۆ دوور لە لێدانەکانی دڵت دڵی من لەژێر خاکدا دەڕزێت. لەدواتردا باران و با ناوەکەم" بە نەرمی دەشۆرنەوە لەسەر ڕووی گۆڕەکەم گۆڕەکەم گومناو دەمێنێتەوە لەسەر ڕێگا خاڵی لە چیرۆکەکانی ناوبانگ و ڕسوای. فروغ فرخزاد

نیچە لە نامەیەکدا هەواڵی لۆسالۆمی دەپرسێت لۆسالۆمی دەڵێت: نەمگووت چیتر نامە مەنێرەوە؟ نیچە لەوەڵامدا دەڵێت: کەسە مەزنەکان هەم
نیچە لە نامەیەکدا هەواڵی لۆسالۆمی دەپرسێت لۆسالۆمی دەڵێت: نەمگووت چیتر نامە مەنێرەوە؟ نیچە لەوەڵامدا دەڵێت: کەسە مەزنەکان هەمیشە ئاشقی کەسە هیچوپووچەکان دەبن، منیش ڕۆژێک پێم کەوتە ئەم قوڕاوەوەو ئێستا چی تیایە بۆ حوورمەتی مێژووی خۆم هەواڵی هیچو پووچێک بپرسم؟!

🍁🧡

🍁🧡

دیارییەک لەلایەن یەکێک لە ئازیزانی چەناڵ🌸
دیارییەک لەلایەن یەکێک لە ئازیزانی چەناڵ🌸

تەنیاییەکەم هێندە چێژبەخشە تەنها لە حاڵەتێکدا پێشوازیت لێدەکەم شیرینی ئامادەییت بەنرختر بێت لە چێژی تەنیایی!

شەو دەبینیت و ناوی لێ دەنێیت تاریکی، بەڵام پڕە لە ئەستێرە.. پەی بە بێدەنگی دەبەیت و ناوی لێ دەنێیت تەنیایی، بەڵام پڕە لە تۆ..