Suhaeb | سوهەیب
Відкрити в Telegram
762
Підписники
Немає даних24 години
+37 днів
-330 день
Архів дописів
حەیفە دائم ڕەقیب لەلات وەستابێ
کەچی دائم ئاشقی ڕاست لەولابێ!
ڕۆح ببەخشێ بۆ خەندە و نیگات
مخابن نییە جەوابت هەر لا بێ؟!
چۆن ئەبرۆت زەربەی بە دوو زامە!
مەگەر بەشێوەی زولفقار دوو لابێ!
دوو چاوت حەپسن! لە شیشی موژەت
دوو زوڵفت حارسن! لەملا و لەولا بێ!
قامەتت وەک نەونمامی بەهەشتە
خەتایە بۆ سەروو کە وەک تۆ وا بێ!
لە قوەتی بەتینی نیگای ئەو نیگارەیە
سوهەیب دەبێ زکری لا حَوْلَ وَلا بێ!
| سوهەیب
ئەو بیری دایکی دەکات
و من بیری خۆم دەکەم
ئەو بچکۆلەیە لێرە خۆی مەڵاس داوە، هەموو جارێک کە چاوە ڕەش و پرسیارکەرەکانی لێم دەبڕێت، بە میووکردنێکی باریک و غەمگینانە بەدوای ئەو گەرمییەدا دەگەڕێت کە لێی دابڕاوە، ئەو هێشتا بێتاوانییەک لە ڕوانینیدا ماوە دەزانێت شتێکی لەدەستداوە کە ناوەکەی دایکە، و بە بێدەنگی دادەنیشێت تا دەستێک بێت و پشتی پێدا بهێنێت، بەڵام من لە تەنیشت ئەم بچکۆلەیە، دەست بۆ پارچەکانی خۆم دێنم بیری ئەو منە دەکەم کە پێش ئەوەی مانای ماندووبوون تێبگەم، بە ئاسودەیی دەخەوتم، بیری ئەو منە دەکەم کە دڵی بۆ شتی بچووک لێی دەدا و ژیان لە چاویدا ئەوەندە ئاڵۆز و قورس نەبوو.
کاتێک بەنزین و کارەبا گرنگترین پایەی ژیانی ڕۆژانەن و ڕۆژانە گرانتر دەبن، و ئاڵتوون کە هەموو گەنجێک بۆ پێکهێنانی خێزان پێویستییەتی دەبێتە خەونێکی مەحاڵ، مانای وایە پایە سەرەکییەکانی ژیانی ئاسایی داڕماون، ئەم فشارە تەنها بریتی نییە لە خەرجکردنی پارە، بەڵکو فشار لەسەر سەربەخۆیی تاکی گەنج! نەتوانینی دروستکردنی ماڵێک، نەتوانینی پلانداڕشتن بۆ ساڵانی داهاتوو، و بەردەوام لە دۆخی "مانەوە لە ژیاندا بژیت لەبری ئەوەی بژیت!
بەڕاستی ئێرە فەنتەڵۆسە!
بەڕاستی ئەم وڵاتە شایەنی جێهێشتنە!
گەر بێیت گیانم دەبێت بە فیدات
و ئەگەر نەیەیت خەم دەمکوژێ
من هەر دەبێت بمرم!
چ بێیت و چ نەیەیت!
دەردی من لەوە گەورەترە لێرە بتوانم بە دوو وشە بۆتان دەڕبڕم، من لەوە پەرێشانترم کە بریندار کرابم، برین ساڕێژ دەبێت و ڕۆژێک لە ڕۆژان جێگەکەیشی سڕ دەبێتەوە، بەڵام ئەمەی من هەستی پێدەکەم ڕۆچوونە بە ناخی تاریکییەکی بێبن، پچڕانی ئەو هەڵوودە باریکەیە کە بە ژیانمەوە دەبەستێتەوە، من نە بە وشەیەک هێور دەبمەوە، نە بە هاودەردییەک ورەم پێ دەبەخشرێت، هەست دەکەم وەک شوێنەوارێکی وێرانبووم لە دوای زریانێک کە هیچی بۆ نۆژەنکردنەوە نەهێشتووەتەوە، هەموو بێدەنگییەکی دەوروبەرم دەبێتە زەنگێک و دەنگدانەوەی ئەو ئازارە لە ناخما گەورەتر دەکات، هەموو هەناسەیەک کە دەیکێشم زیاتر بارگرانم دەکات لەجیاتی ئەوەی ئۆقرەم پێ ببەخشێت، ئەوەی دەمکوژێت برینەکە خۆی نییە، بەڵکو ئەو شوێنە چۆڵ و وێرانەیە تێنەگەیشتنی دەوروبەر و نەتوانینی دارشتنی ئەم وێرانکارییە لە قالبێكی زمانەوانیدا، بارەکەی گرانتر کردووە، من لێرەم لە ناوەڕاستی تەمومژێکدا کە ناوزەدکردنی ئاسان نییە، بەڵام هەستکردن پێی تەواوی بوونم دەکێشێتە ژێر سەرەونخووبوونی خۆیەوە، لەم تاریکییەشدا، تەنانەت زمان خۆیشی چەکێکی شکاوە وشەکان دەبنە ئامرازێکی بێدەسەڵات و توانای دەربڕینی ئەو داڕمانە ناوەکییەیان نییە، هیچ دەقێک، هیچ ڕستەیەک ناتوانێت پێوەری ئەو بارە گرانە بێت کە لەسەر شانی گیانم نیشتووە، من لەو شوێنەدا وەستاوم کە سنووری نێوان مانی و نەمانی تێدا لێڵ بووە، شوێنێک کە تێیدا ژیان نەماوەتەوە بۆ ئەوەی بەرگری لێ بگوێزمەوە، بەڵکو تەنها بوونێکە تێكەڵ بە پووچی و جەورێکی بێپایان، هەموو ساتی چاوەڕوانی بۆ ڕووناکییەک، دەبێتە وەهمێک و تەنها زیاتر بەرەو قووڵایی ئەم بێ بنەییەم پێچەوانە دەکاتەوە، جیهان لە دەرەوەی مندا بەردەوامە لە جوڵە و زەردەخەنە بێباکەکانی، بەڵام بۆمن کات لە ڕەنگێکی تاریکدا وەستاوە تەنانەت ئوومێدیش بووەتە دوژمنێک کە تەنها ئازاری هەڵوەرینم بیر دەخاتەوە، من بێدەنگیم هەڵنەبژاردووە، بەڵکو بێدەنگی وەک تەمومژێکی قورس دەستی بەسەر قوڕگمدا گرتووە و ڕێگە نادات تەنانەت هاوارێکیش سنووری ئەم وێرانکارییە ببڕێت، لە کۆتاییدا ئەم ڕێگەیە بە هیچ نۆژەنبوونەوەیەک ناگات، تەمومژەکە زەوتکەرتر دەبێت و وێرانەیەکە چیتر شوێنی هیچ تۆوێکی نوێ نییە، من دەمێنمەوە و ئازارێک کە چیتر ناوی ناڕوات، لەگەڵ تەمەنێکدا کە هێواش هێواش لەناو تاریکییەکەی خۆیدا دەتوێتەوە، بێ ئەوەی کەس تێبگات کەی و چۆن، لە بێدەنگیدا، دوا تڵپەی ڕووناکی لە ناخمدا بۆ هەمیشە کوژایەوە.
| سوهەیب
لە ڕێگەی ماڵی لەیلی
کە مەترسیگەلێکی تێدایە
مەرجی هەنگاوی یەکەم
ئەوەیە کە مەجنون بیت!
خاڵی ئیشقم نیشان دایت
هۆشدار بە هەڵە نەکەیت!
وەگەرنە کە سەیر بکەیت
لە دەرەوەی بازنەکەدا دەبیت!
قافڵەکە ڕۆیشت و
تۆ لە خەودایت و
بیابانیش لەپێشتە!
کەی دەڕۆیت؟ ڕێ لە کێ دەپرسیت؟
چی دەکەیت؟ چۆن دەبیت؟
| حافظی شیرازی
پوختەی مانا :
گەیشتن بە ئامانجی بەرز و حەقیقەت (ڕێگەی ماڵی لەیلی) ڕێگەیەکی پڕ لە مەترسی و سەختییە، سەركەوتن تێیدا تەنیا بە ژیریی ئاسایی نابێت، بەڵکو پێویستی بە خۆشەویستییەکی بێسنوور و ئامادەیی بۆ قوربانیدان (مەجنونبوون) هەیە! دەبێت بە وردیی هۆشیار و جەخت بێت لەسەر ناوەند و ڕوحی ڕاستەقینەی ئەشق (خاڵی ئەشق) چونکە بچووکترین غەفڵەت و هەڵە دەتباتە دەرەوەی بازنەی حەقیقەت لە کۆتاییدا حافظ هۆشداری دەدات کە تەمەن و کات (قافڵەکە) بە خێرایی تێدەپەڕن؛ ئەگەر لە خەوی بێئاگاییدا بمێنیتەوە، لەبەردەم بیابانی سەختی ژیاندا تەنیا و دەستەپاچە دەبیتەوە بەبێ ئەوەی بزانیت ڕوو لە کوێ بکەیت!
من دەردەدارێکی بێ دەسەڵات و گەدام پێستی من هێندە خۆر بەریکەوتووە وەک شەو تاریک بووە و بەرگی من برین و تلۆقەیە کەچی تۆ کچە ئاغایەکی جوان و ناسکیت، پۆشاکی تۆ قەیفەی سوورە و چاکەتی تۆ لە پێستی پڵنگە..
خودایە پێم خۆشە لە ڕۆژی قیامەت
گوناهی گشت دروستکراوەکانت
بخەیتە گەردەنم تاوەکو لەبری یەک
بە یەکیان قسە لەگەڵ من بکەیت!
خودایە پێم خۆشە لە ڕۆژی قیامەت
گوناهی گشت مەخلوقات بخەیتە گەردەنم،تاوەکو لەبری یەک بە یەکیان قسە لەگەڵ من بکەیت!
مەولانا
دوێنێ پزیشک منی بینی بە حەسرەتەوە وتی:
مەخابن دەردی تۆ لە یاسای شەفا دەرچووە!
ئەی دۆست بۆ هەواڵی «حافظ» هەنگاوێک بنێ
بەرلەوەی بڵێن لەم دوونیایە فانییە رۆیشتووە!
| حافظی شیرازی
خۆشە دەردی ئەشقێک کە عەلاجی بە تۆ بێت
خۆشە ڕێگەی ئەشقێک کە عوروجی بە تۆ بێت
سەد سولەیمانی زەمانە بێحەشەم بەندەی تۆیە
خۆشە ئەو موڵکەی کە سوڵتان و ڕێبەری تۆ بیت
ئەی ماهی کەنعانم! بێ تۆ بەندی نێو چاڵی خەمم
کوێرە بەختی سوهەیب گەر دوور لە بەزمی تۆ بێت
کافر بە خۆت مەبە، سوجدە بە گەورەیت دەبەم
کفرە ڕوو وەرگێڕان لەو دڵەی ئیمانی بە تۆ بێت
مومکین نییە زاهید بگاتە مەقامێکی وهها بەرز
سوجدە مەپرسە لەو دڵەی سوجدەی بە تۆ بێت
کفر و وەرەع و مەزهەبی ڕندانی جیهان چیە؟
ئیمانی دڵم بەسە کە دین و ئیمانی بە تۆ بێت
گەر گەردەنی ڕۆژگار لە ژێر فەرمانی من بێت
تەختم چییە گەر ئەفسەری شاهیم بە تۆ بێت!
«سوهەیب» کوژراوی ڕەحمەتی تۆیە هەردەم
شادە بە جەفا چون بە ئوومێدی تۆیە! هەردەم
| سوهەیب
بەم زووانە محسن تڕاکێکی تازە بۆ وەرزی دووەمی درامای «بامداد خمار» بڵاو ئەکاتەوە، دەبێتە دووەم هاوکاری محسن لەگەڵ ئەم درامایە.
