Suhaeb | سوهەیب
رفتن به کانال در Telegram
766
مشترکین
-224 ساعت
اطلاعاتی وجود ندارد7 روز
+430 روز
آرشیو پست ها
منی لە پێنج شەممانێک ترساند
کە بۆنی ڕۆشتنی ئەدا
نەیئەزانی هەینییەکان
ناسراون بە چاوەڕانی..
من وا هەست دەکەم ئەم گۆرانییە
بە سادەترین وشەکان نووسراون
بەڵام فەیروز بە قووڵترین هەستەکان
گەیاندوویەتی! ئەم گۆرانییە نەک تەنها
بۆ خۆشەویستی بەڵکو باس لە هەموو
چاوەڕوانییەک و هیوا و دادپەروەری
و گەڕانەوە دەکات.
ئێمە لە سەردەمێکی هیچ و پوچدا دەژین، ئاهەنگی هاوسەرگیری لە خۆشەویستی گرینگترە، ڕێوڕسمی ناشتن لە مردووەکە گرینگترە، پۆشاک لە جەستە گرینگترە، پەرستگا لە خودا گرینگترە!
من بکە بە پەناگەی گیانت و بڕۆ
من لەو برینانەی کە چەشتوومە پڕم
تۆ ئەبێت لەم پەیژەیە سەرکەویت
تۆ سەرنەکەویت، من شکست ئەهێنم..
من لە پێناو تۆدا بەرگەی هەموو ئازار و نەهامەتییەک دەگرم و دەبمە قەڵغانت، گرنگ نییە من چیم بەسەر دێت، گرنگ ئەوەیە تۆ بگەیتە لوتکە و سەرکەوتوو بیت، چونکە تاکە هیوای مانەوەی من سەرکەوتنی تۆیە، ئەگەر تۆ نەگەیتە ئامانج و شکست بهێنیت، منیش بەتەواوی هەرەس دەهێنم و لەناو دەچم، سەرکەوتن و ڕزگاربوونی تۆ، مەرجی مانەوەی منە...
دڵی مرۆڤ چرایەکی خوداییە
مرۆڤ لاوازە بوونەوەرێکی هەژارە
تا دڵی بە نووری خودا نەدرەوشێتەوە!
وەختێک لە دایکانەوە تەنیا پەژارە دەتکێ
تاکوو قووڵایی گۆڕ پڕ ببێتەوە
ئەوسا لەدایکبوون خەمناکە..
برادەرێک هەیە مولحیدە ڕۆژانە لە فەیسبووک پۆست ئەکات، هەرجارێک منیش کۆمێنتی بۆ ئەکەم وەڵامم ناداتەوە هههه، جا ئەو مولحیدە پرسیارێکی کردووە، با منیش لێرە وەڵامی بدەمەوە.
پرسیارەکەی ئەو :
مەبەستی خودا بۆ خودابوون چیە؟
بۆچی دەبێ مرۆڤ دروست بکات و تاقیان بکاتەوە و لە کۆتاییدا یان لە ئاگرێکی ئەبەدی بیانسووتێنێت یاخود خزمەتی شەهوەتەکانیان بکات؟
ئایا سوودی بۆ خودا چیە؟
وەڵامەکەی من لە کۆمێنتی ئێرەیە :
