en
Feedback

Don't get caught by a cheater! Telemetrio finds and tags such channels 👉 If you want to see the tag, subscribe

War News

War News

Open in Telegram

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

Show more
2 404
Subscribers
-124 hours
+37 days
+4330 days
Posts Archive
سوپای تموح و ویستی ئیسرائیل لە ئیسرائیل لە لوبنان چووە قۆناغێکی ترەوە، هەرچەندە پێشوتر چەند جارێک باسی کردبوو بەڵام ئەم بە کردار سوپای ئیسرائیل داوای لە دانیشتوانی باشوری لوبنان کرد کە بەرەو باکوری ڕووباری «زەهرانی» پاشەکشە بکەن و هەروەها ڕایگەیاند: «هەر ناوچەیەک کە دەکەوێتە باشوری ئەو ڕووبارەوە، وەک ناوچەی شەڕ ئەژمار دەکرێت. شایەنی باسە پێشوتر خەونی ئیسرائیل ئەوە بوو کە حیزبوڵا هەتا ڕوباری لیتانی لە چەک دابماڵێت، ئێستا هەموو ئەو ناوچەیە داگیردەکات،!

ترەمپ: ئێران ڕێککەوتنی دەوێت، بەڵام ئێمە ڕازی نین. بە هەر حاڵ – کارەکە کۆتایی پێدەهێنین

ئاژانسی "فارس": ئەگەری هەیە تڕەمپ بەم نزیکانە، بە شێوەیەکی تاکلایەنە، تەواوبوونی ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران ڕابگەیەنێت. ئەندامێکی تیمی دانوستانکاری ئێرانی: چەند بابەتێک هەن کە هێشتا چارەسەر نەکراون.

ئێران ژمارەیەک موشەکی ئاڕاستەی کەشتیە جەنگیەکانی ئەمریکا کردووە لە نزیک گەرووی هورمز، دەوترێت موشەکی کروز بەکارهاتووە

دەوترێت هێرش کراوەتە سەر دورگەی خارک و بەلەمە خێراکانی ئێران و بە هۆیەوە چوار سەربازی ئێرانی کوژراون

تەسنیم : لە گەشتەکەی قالیاف و عێراقچی بۆ قەتەر، پێشکەوتن بەدەستهاتوە و هەنگاوی ئەرێنی بەرەو پێشەوە نراون.

تابناک: ڕێڕەوی فڕینی فڕۆکەخانەی بەندەر عەباس بە موشک پێکرا

دەنگی چەند تەقینەوەیەکی گەورە لە بەندەر عەباس و چەند شوێنێکی تر لە کەنداوی عەرەبی (فارسی) بیستراوە، بەڵام هێشتا سەرچاوەی تەقینەوەکان نادیارە.

تڕەمپ : ئێران دەبێت ڕێکەوتن نامەی ئیبراهیمی واژۆ بکاتن "واتا دان پێدانن بە ئیسرائیڵ "

ترەمپ: ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران گەورە و گرنگ دەبێت - یان هەر هیچ ڕێککەوتنێک نابێت

+1
پۆلیسی تورکیا هەڵیانکوتاوەتە سەر بارەگای پارتی جەهەپە(توندرەوە کەمالییەکان) بەبیانووی ئەوەی لە کۆنگرەی پێشووی پارتەکەدا ئۆزگور ئۆزەل کە ئێستا سەرۆکی پارتەکەیە بە نایاسایی هەڵبژێردراوە و کڵیچدارئۆغڵو(کە لە هەڵبژاردنی پێشوو خۆی کاندیدکرد و شکستی هێنا) دەبێت سەرۆکی پارتەکە بێت... خۆی لە هەموو بارێکدا ناکۆکی نێوان ئاکەپە و جەهەپە بۆ دەم پارتی و کورد باشە و بۆ ئێمەی کورد جیاوازییەکی وەهایان نییە، وەلەو جەهەپە زیاتر ئەوروپییانە جوڵە دەکەن و ئەردۆگانیش بەحساب ئیسلامییانە جوڵە دەکات بەڵام هەموومان دەزانین لەدوای ترەمپ ئەردۆگان دوورووترین سەرۆکە.

ترەمپ: سپاستان دەکەم بۆ گرنگیدان و سەرنجدانتان بەم بابەتە!
ترەمپ: سپاستان دەکەم بۆ گرنگیدان و سەرنجدانتان بەم بابەتە!

ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی، کە نزیکە لە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە: ئەمریکا تەنانەت لەم کاتژمێرەشدا بەردەوامە لە دروستکردنی ئاستەنگ لە چەند بەندێکی لێکتێگەیشتنەکەماندا.

ڕۆژنامەی تێلێگراف: بەریتانیا چووە پاڵ فەڕەنسا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا و کەنەدا لە ڕەتکردنەوەی پلانێکی ناتۆ، کە هاوپەیمانەکانی پابە
ڕۆژنامەی تێلێگراف: بەریتانیا چووە پاڵ فەڕەنسا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا و کەنەدا لە ڕەتکردنەوەی پلانێکی ناتۆ، کە هاوپەیمانەکانی پابەند دەکرد بە خەرجکردنی %0.25ی کۆی بەرهەمی ناوخۆییان (GDP) بۆ هاوکاری سەربازیی ئۆکرانیا. هەر ئەمڕۆ مارک ڕوتە سکرتێری گشتی ناتۆ پێشنیازەکەیوخۆی کشاندەوە، ئەمەش دوای ئەوەی نەیتوانی پشتگیری سەرجەم دەنگەکان بەدەستبهێنێت پێش بەڕێوەچوونی لوتکەی هاوپەیمانێتییەکە لە تورکیا.

ترەمپ: ئەگەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێراندا بکەم، ئەوا ڕێککەوتنێکی باش و شایستە دەبێت، نەک وەک ئەو ڕێککەوتنەی ئۆباما کردی، کە بڕێکی یەکجار زۆر پارەی کاشی پێشکەش بە ئێران کرد، و ڕێگایەکی ڕوون و کراوەی بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی بۆ ڕەخساندن. ڕێککەوتنەکەی ئێمە ڕێک پێچەوانەی ئەوەیە، بەڵام کەس هێشتا نەیبینیوە و نازانێت چییە, تەنانەت هێشتا دانوستانەکان لەسەری بە تەواوی کۆتاییش نەهاتوون. بۆیە گوێ لەو دۆڕاوانە مەگرن کە ڕەخنە لە شتێک دەگرن کە هیچ زانیارییەکیان لەسەری نییە. بەپێچەوانەی ئەوانەی پێش خۆم کە دەبوو چەندین ساڵ لەمەوبەر ئەم کێشەیە چارەسەر بکەن، من ڕێککەوتنی خراپ ناکەم!

موحسین ڕەزایی فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران و بەرپرسی باڵای ئێرانی: «ئەگەر دوژمن هێرش بکاتەوە سەر گەروی هورمز، ئێمە گەمارۆ دەریاییەکە دەشکێنین و ڕەنگە لە پەیماننامەی ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوەی چەکی ئەتۆمی (NPT) بکشێینەوە.»

سەرچاوەکات: ترەمپ بە پەیوەندی تەلەفۆنی بە زۆربەی سەرکردەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە کرد

قەرارگەی خاتەم ئەنبیا: بۆ ڕزگارکردنی ئەو خوڕەمشارانەی کە لە پێشمانن، ئامادەی قوربانیدان و فیداکاریین.

دا دیارە ڕێکەوتن دەکرێت، سەیری ئەم پۆستەی سێناتۆر لیندسی گراهام بکەن: ئەگەر ڕێککەوتنێک بۆ کۆتایهێنان بە ململانێی ئێران واژۆ ب
دا دیارە ڕێکەوتن دەکرێت، سەیری ئەم پۆستەی سێناتۆر لیندسی گراهام بکەن: ئەگەر ڕێککەوتنێک بۆ کۆتایهێنان بە ململانێی ئێران واژۆ بکرێت تەنها لەبەر ئەوەی پێیان وایە ناتوانرێت گەروی هورمز لە تیرۆری ئێرانی بپارێزرێت، وە ئێران هێشتا خاوەنی ئەو توانایەیە کە ژێرخانە سەرەکییەکانی نەوتی کەنداو وێران بکات، ئەمە واتە ئێران وەک هێزێکی باڵادەست سەیر دەکرێت کە پێویستی بە چارەسەری دیپلۆماسی هەیە. ئەمانە تێکەڵەیەکن لە سەیرکردنی ئێران وەک وڵاتێک کە توانای هەیە بۆ هەمیشە پشێوی و تیرۆر لە گەروەکە دروست بکات، و توانای گەیاندنی زیانی گەورەی بە ژێرخانی نەوتی کەنداو هەیە، گۆڕانکارییەکی گەورەیە لە هاوسەنگیی هێز لە ناوچەکەدا، و بە تێپەڕبوونی کات ئێران دەبێتە مۆتەکەیەک بۆ ئیسرائیل. هەروەها، ئەمە وا لە مرۆڤ دەکات پرسیار بکات کە ئەگەر ئەم تێڕوانینانە دروست بن، ئەوا ئەسڵەن بۆچی شەڕەکە دەستی پێکرد؟ من بە شەخسی گۆمانم هەیە لەو بیرۆکەیەی کە دەڵێت ناتوانرێت ڕێگری لە ئێران بکرێت لە دروستکردنی تیرۆر لە گەروی هۆرمز، یان ناوچەکە ناتوانێت خۆی لە دژی توانای سەربازیی ئێران بپارێزێت.

ترەمپ بۆ کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل: من هیچ ڕێککەوتنێک ناکەم ئەگەر لە بەرژەوەندی ئیسرائیلدا نەبێت.