War News
Ir al canal en Telegram
2 404
Suscriptores
-124 horas
+37 días
+4330 días
Archivo de publicaciones
2 404
سوپای تموح و ویستی ئیسرائیل لە ئیسرائیل لە لوبنان چووە قۆناغێکی ترەوە، هەرچەندە پێشوتر چەند جارێک باسی کردبوو بەڵام ئەم بە کردار سوپای ئیسرائیل داوای لە دانیشتوانی باشوری لوبنان کرد کە بەرەو باکوری ڕووباری «زەهرانی» پاشەکشە بکەن و هەروەها ڕایگەیاند: «هەر ناوچەیەک کە دەکەوێتە باشوری ئەو ڕووبارەوە، وەک ناوچەی شەڕ ئەژمار دەکرێت.
شایەنی باسە پێشوتر خەونی ئیسرائیل ئەوە بوو کە حیزبوڵا هەتا ڕوباری لیتانی لە چەک دابماڵێت، ئێستا هەموو ئەو ناوچەیە داگیردەکات،!
2 404
ترەمپ:
ئێران ڕێککەوتنی دەوێت، بەڵام ئێمە ڕازی نین. بە هەر حاڵ – کارەکە کۆتایی پێدەهێنین
2 404
ئاژانسی "فارس":
ئەگەری هەیە تڕەمپ بەم نزیکانە، بە شێوەیەکی تاکلایەنە، تەواوبوونی ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران ڕابگەیەنێت.
ئەندامێکی تیمی دانوستانکاری ئێرانی: چەند بابەتێک هەن کە هێشتا چارەسەر نەکراون.
2 404
ئێران ژمارەیەک موشەکی ئاڕاستەی کەشتیە جەنگیەکانی ئەمریکا کردووە لە نزیک گەرووی هورمز، دەوترێت موشەکی کروز بەکارهاتووە
2 404
دەوترێت هێرش کراوەتە سەر دورگەی خارک و بەلەمە خێراکانی ئێران و بە هۆیەوە چوار سەربازی ئێرانی کوژراون
2 404
تەسنیم :
لە گەشتەکەی قالیاف و عێراقچی بۆ قەتەر، پێشکەوتن بەدەستهاتوە و هەنگاوی ئەرێنی بەرەو پێشەوە نراون.
2 404
دەنگی چەند تەقینەوەیەکی گەورە لە بەندەر عەباس و چەند شوێنێکی تر لە کەنداوی عەرەبی (فارسی) بیستراوە، بەڵام هێشتا سەرچاوەی تەقینەوەکان نادیارە.
2 404
پۆلیسی تورکیا هەڵیانکوتاوەتە سەر بارەگای پارتی جەهەپە(توندرەوە کەمالییەکان) بەبیانووی ئەوەی لە کۆنگرەی پێشووی پارتەکەدا ئۆزگور ئۆزەل کە ئێستا سەرۆکی پارتەکەیە بە نایاسایی هەڵبژێردراوە و کڵیچدارئۆغڵو(کە لە هەڵبژاردنی پێشوو خۆی کاندیدکرد و شکستی هێنا) دەبێت سەرۆکی پارتەکە بێت...
خۆی لە هەموو بارێکدا ناکۆکی نێوان ئاکەپە و جەهەپە بۆ دەم پارتی و کورد باشە و بۆ ئێمەی کورد جیاوازییەکی وەهایان نییە، وەلەو جەهەپە زیاتر ئەوروپییانە جوڵە دەکەن و ئەردۆگانیش بەحساب ئیسلامییانە جوڵە دەکات بەڵام هەموومان دەزانین لەدوای ترەمپ ئەردۆگان دوورووترین سەرۆکە.
2 404
ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی، کە نزیکە لە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە:
ئەمریکا تەنانەت لەم کاتژمێرەشدا بەردەوامە لە دروستکردنی ئاستەنگ لە چەند بەندێکی لێکتێگەیشتنەکەماندا.
2 404
ڕۆژنامەی تێلێگراف:
بەریتانیا چووە پاڵ فەڕەنسا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا و کەنەدا لە ڕەتکردنەوەی پلانێکی ناتۆ، کە هاوپەیمانەکانی پابەند دەکرد بە خەرجکردنی %0.25ی کۆی بەرهەمی ناوخۆییان (GDP) بۆ هاوکاری سەربازیی ئۆکرانیا.
هەر ئەمڕۆ مارک ڕوتە سکرتێری گشتی ناتۆ پێشنیازەکەیوخۆی کشاندەوە، ئەمەش دوای ئەوەی نەیتوانی پشتگیری سەرجەم دەنگەکان بەدەستبهێنێت پێش بەڕێوەچوونی لوتکەی هاوپەیمانێتییەکە لە تورکیا.
2 404
ترەمپ:
ئەگەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێراندا بکەم، ئەوا ڕێککەوتنێکی باش و شایستە دەبێت، نەک وەک ئەو ڕێککەوتنەی ئۆباما کردی، کە بڕێکی یەکجار زۆر پارەی کاشی پێشکەش بە ئێران کرد، و ڕێگایەکی ڕوون و کراوەی بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی بۆ ڕەخساندن.
ڕێککەوتنەکەی ئێمە ڕێک پێچەوانەی ئەوەیە، بەڵام کەس هێشتا نەیبینیوە و نازانێت چییە, تەنانەت هێشتا دانوستانەکان لەسەری بە تەواوی کۆتاییش نەهاتوون. بۆیە گوێ لەو دۆڕاوانە مەگرن کە ڕەخنە لە شتێک دەگرن کە هیچ زانیارییەکیان لەسەری نییە. بەپێچەوانەی ئەوانەی پێش خۆم کە دەبوو چەندین ساڵ لەمەوبەر ئەم کێشەیە چارەسەر بکەن، من ڕێککەوتنی خراپ ناکەم!
2 404
موحسین ڕەزایی فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران و بەرپرسی باڵای ئێرانی:
«ئەگەر دوژمن هێرش بکاتەوە سەر گەروی هورمز، ئێمە گەمارۆ دەریاییەکە دەشکێنین و ڕەنگە لە پەیماننامەی ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوەی چەکی ئەتۆمی (NPT) بکشێینەوە.»
2 404
قەرارگەی خاتەم ئەنبیا:
بۆ ڕزگارکردنی ئەو خوڕەمشارانەی کە لە پێشمانن، ئامادەی قوربانیدان و فیداکاریین.
2 404
دا دیارە ڕێکەوتن دەکرێت، سەیری ئەم پۆستەی
سێناتۆر لیندسی گراهام بکەن:
ئەگەر ڕێککەوتنێک بۆ کۆتایهێنان بە ململانێی ئێران واژۆ بکرێت تەنها لەبەر ئەوەی پێیان وایە ناتوانرێت گەروی هورمز لە تیرۆری ئێرانی بپارێزرێت، وە ئێران هێشتا خاوەنی ئەو توانایەیە کە ژێرخانە سەرەکییەکانی نەوتی کەنداو وێران بکات، ئەمە واتە ئێران وەک هێزێکی باڵادەست سەیر دەکرێت کە پێویستی بە چارەسەری دیپلۆماسی هەیە.
ئەمانە تێکەڵەیەکن لە سەیرکردنی ئێران وەک وڵاتێک کە توانای هەیە بۆ هەمیشە پشێوی و تیرۆر لە گەروەکە دروست بکات، و توانای گەیاندنی زیانی گەورەی بە ژێرخانی نەوتی کەنداو هەیە، گۆڕانکارییەکی گەورەیە لە هاوسەنگیی هێز لە ناوچەکەدا، و بە تێپەڕبوونی کات ئێران دەبێتە مۆتەکەیەک بۆ ئیسرائیل.
هەروەها، ئەمە وا لە مرۆڤ دەکات پرسیار بکات کە ئەگەر ئەم تێڕوانینانە دروست بن، ئەوا ئەسڵەن بۆچی شەڕەکە دەستی پێکرد؟ من بە شەخسی گۆمانم هەیە لەو بیرۆکەیەی کە دەڵێت ناتوانرێت ڕێگری لە ئێران بکرێت لە دروستکردنی تیرۆر لە گەروی هۆرمز، یان ناوچەکە ناتوانێت خۆی لە دژی توانای سەربازیی ئێران بپارێزێت.
2 404
ترەمپ بۆ کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل:
من هیچ ڕێککەوتنێک ناکەم ئەگەر لە بەرژەوەندی ئیسرائیلدا نەبێت.
