en
Feedback

Don't get caught by a cheater! Telemetrio finds and tags such channels 👉 If you want to see the tag, subscribe

War News

War News

Open in Telegram

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

Show more
2 404
Subscribers
-124 hours
+37 days
+4330 days
Posts Archive
ترەمپ لەسەر ئەوەی ئایا لە لایەن نەتانیاهۆوە فریودراوە بۆ شەڕی ئێران: من خۆم ئەو کەسەم کە دەست پێشخەریم کرد، نامەوێت کەس بێزار بکەم، بەڵام من دەستم پێکرد چونکە ناتوانین ڕێگە بدەین ئەوان چەکی ئەتۆمییان هەبێت، ئەگەر من نەبوومایە، ئێستا هیچ ئیسرائیلێک بوونی نەدەبوو

ترەمپ: ئێران پێشتر ڕازی بووە کە چەکی ئەتۆمیی نەبێت، دەتوانن ڕای خۆیان بگۆڕن، بەڵام ئەوە بابەتە گەورەکە بوو. ئایەتوڵڵا لەگفتوگۆکان بەشدارە؛ ئەوان ڕێزێکی زۆریان بۆی هەیە، من ئەو شەرەفەم پێ نەبڕاوە کە چاوم بە ئایەتوڵڵا بکەوێت، دۆخی باش نییە؛ زۆر بەشی جیاوازی جەستەی کەمە. ترەمپ لەسەر ڕاپۆرتەکەی ئەکسیۆس کە تێیدا بە نەتانیاهۆی وتبوو "تۆ بەڕاستی شێتی": من ئەمەم گوت، من هەمیشە توڕە دەبم. کەمێک لێی دڵگران و بێزار بووم، بەهۆی ئەوەی بە بەردەوامی لەگەڵ لوبنان لە شەڕدایە... دەزانی.

کەمێک پێش ئێستا دوبارە دەنگی تەقینەوە بیستراوە لە دورگەی قشم

حزبوڵڵا بەچەند موشەکێک باکوری ئیسرائیلی بۆردومان کرد

ئیسماعیل قائانی : هێرشی سەر لوبنان و غەززە بەردەوام بێت ، گەروی باب و لمەندەب دادەخەین.

تڕەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروی سۆشیاڵ ڕایگەیاند: پەیوەندییەکی زۆر بەرهەمدارم لەگەڵ سەرۆک وەزیران بیبی نەتەنیاهۆی ئیسرائیل هەبو
تڕەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروی سۆشیاڵ ڕایگەیاند: پەیوەندییەکی زۆر بەرهەمدارم لەگەڵ سەرۆک وەزیران بیبی نەتەنیاهۆی ئیسرائیل هەبوو، هیچ هێزێک بەرەو بەیروت ناڕوات و هەر هێزێکیش لە ڕێگادا بووبێت، گەڕێندراونەتەوە. هاوکات، لە ڕێگەی نوێنەرانی پلە باڵاوە، پەیوەندییەکی زۆر باشم لەگەڵ حزبوڵا هەبوو، ئەوانیش ڕازی بوون کە هەموو تەقەکردنێک ڕابگرن؛ بەو مەرجەی ئیسرائیل هێرشیان نەکاتە سەر و ئەوانیش هێرش نەکەنە سەر ئیسرائیل.

Channel 15: "ئێران غەززەشی کردووەتە ناو گفتوگۆکانی دانوستانەوە لەگەڵ ئەمریکا."
واتە راگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و غەززە مەرجی ئێرانن بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانی ناراستەوخۆ بەپێی میدیای ئێرانی.

ئاژانسی تەسنیم : مەرجی دەستپێکردنەوەی وتووێژەکان پەیوەستە بە ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل و کشانەوەی سوپا لەو ناوچانەی کە لە باشووری لوبنان داگیریان کردوون .

ئاژانسی تەسنیم : ئێران سەرجەم دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی لەگەڵ ئەمریکا ڕاگرت ، ئەمەش بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە و لوبنان .

مەسعود پزیشکیان، لە نامەیەکی فەرمیدا داواکارییەکی ئاراستەی ڕێبەری ئێران موجتەبا خامنەیی کردووە و تێیدا داوای دەستلەکارکێشانەوە و کۆتاییهێنان بە ئەرکەکەی خۆی کردوە.

تەسنیم: ئەگەر ترەمپ پێشنیاری گۆڕانکاری لە ڕەشنوسی ڕێککەوتننامەکەدا بکات، ئێرانیش لای خۆیەوە پێداچونەوە و گۆڕانکاریی تێدا دەکات. هیچ شتێک هێشتا کۆتایی پێ نەهاتووە، و ئێران تەنیا ئەو مەرجانە قبوڵ دەکات کە خۆی هاوڕایە لەسەریان، خۆیشی بۆ ئەگەری نەبوونی هیچ ڕێککەوتنێک ئامادە کردوە.

سوپای تموح و ویستی ئیسرائیل لە ئیسرائیل لە لوبنان چووە قۆناغێکی ترەوە، هەرچەندە پێشوتر چەند جارێک باسی کردبوو بەڵام ئەم بە کردار سوپای ئیسرائیل داوای لە دانیشتوانی باشوری لوبنان کرد کە بەرەو باکوری ڕووباری «زەهرانی» پاشەکشە بکەن و هەروەها ڕایگەیاند: «هەر ناوچەیەک کە دەکەوێتە باشوری ئەو ڕووبارەوە، وەک ناوچەی شەڕ ئەژمار دەکرێت. شایەنی باسە پێشوتر خەونی ئیسرائیل ئەوە بوو کە حیزبوڵا هەتا ڕوباری لیتانی لە چەک دابماڵێت، ئێستا هەموو ئەو ناوچەیە داگیردەکات،!

ترەمپ: ئێران ڕێککەوتنی دەوێت، بەڵام ئێمە ڕازی نین. بە هەر حاڵ – کارەکە کۆتایی پێدەهێنین

ئاژانسی "فارس": ئەگەری هەیە تڕەمپ بەم نزیکانە، بە شێوەیەکی تاکلایەنە، تەواوبوونی ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران ڕابگەیەنێت. ئەندامێکی تیمی دانوستانکاری ئێرانی: چەند بابەتێک هەن کە هێشتا چارەسەر نەکراون.

ئێران ژمارەیەک موشەکی ئاڕاستەی کەشتیە جەنگیەکانی ئەمریکا کردووە لە نزیک گەرووی هورمز، دەوترێت موشەکی کروز بەکارهاتووە

دەوترێت هێرش کراوەتە سەر دورگەی خارک و بەلەمە خێراکانی ئێران و بە هۆیەوە چوار سەربازی ئێرانی کوژراون

تەسنیم : لە گەشتەکەی قالیاف و عێراقچی بۆ قەتەر، پێشکەوتن بەدەستهاتوە و هەنگاوی ئەرێنی بەرەو پێشەوە نراون.

تابناک: ڕێڕەوی فڕینی فڕۆکەخانەی بەندەر عەباس بە موشک پێکرا

دەنگی چەند تەقینەوەیەکی گەورە لە بەندەر عەباس و چەند شوێنێکی تر لە کەنداوی عەرەبی (فارسی) بیستراوە، بەڵام هێشتا سەرچاوەی تەقینەوەکان نادیارە.

تڕەمپ : ئێران دەبێت ڕێکەوتن نامەی ئیبراهیمی واژۆ بکاتن "واتا دان پێدانن بە ئیسرائیڵ "