War News
Kanalga Telegram’da o‘tish
پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان
Ko'proq ko'rsatish2 404
Obunachilar
-124 soatlar
+37 kun
+4330 kun
Postlar arxiv
2 405
ئێران:
پێشتر ئیسرائیلمان ئاگادار کردبۆوە کە پێشێلکاری لە ئاگربەستدا ئەنجامی خراپی دەبێت.
ئیتامار بن گڤیر وەزیری ئاسایشی ئیسرائیل:
ئەم شەو دەبێت ئێران بسوتێنین.
2 405
بەرپرسێکی ئیسرائیلی:
ئەگەر یەک لێدان ڕووبدات بەهۆی موشەکی ئێرانەوە ئەوا جەنگ دەست پێ دەکاتەوە.
2 405
زەنگی ئاگادار کردنەوە لە ئیسرائیل چالاک کرا و ئیسرائیل ڕایگەیاند ئێران هێرشی موشەکی ئەنجام داوە
2 405
روسیەکان بە هەلیکۆپتەری Mi-26، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی Pantsir-SMD لەسەر باڵەخانە بەرزەکانی مۆسکۆ دادەنێن
2 405
ئەمڕۆ ئیسرائیل هێرشی کردە سەر سوپای فەرمی لوبنان، دەیان ئەفسەری ئەو سوپای کوژرا و بریندار بوون،
ئاگربەست لە لوبنان یان هەر شوێنێکی تر تەنها بۆ ڕێکخستنەوە و تەواوکاری پلانەکانە، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دوای ٧ ی ئۆکتۆبەر وە ڕۆژهەڵاتێکی ناوەڕاستی نوێیە، هیچ دەوڵەتێک وەکو خۆی نامێنێتەوە...
2 405
شەڕ و گرژی لە نێوان گاردی کۆماری ئێران و هێزەکانی ئەمریکا لە کەنداوی فارس و گەرووی هورمز ڕوویداوە.
2 405
سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئێران لە دەوروبەری دوورگەی قشم لە کەنداو کارایە و ڕووبەڕووی ئامانجە ئاسمانییەکان بۆتەوە..
2 405
ڕافائێل گرۆسی بەڕێوبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم:
لە کاتی جەنگی چل ڕۆژەوە بەشێک لە چالاکیە ئەتۆمیەکانی ئێران وەستاوە، ئەمەش دوای ئەوەی مانگی پێشوو ئیمارات هێرشی درۆنی کردە سەر وێستگەی (بەراکە) و بەهۆیەوە کارەبای دەرەکی یەکێک لە ڕیاکتۆرەکان پچڕا، وە ڕایگەیاند پاڵپشتی تەکنیکی و مەعنەوی پێشکەش بە ئیمارات دەکەین بۆ ئەو جۆرە کارانە.
(ئایا هۆکار چیە ئاوا بە ئاشکرا باسی بەشداری کردنی ئیمارات ئەکەن لە جەنگی چل ڕۆژە؟ ئایا ئەیانەوێت بە تەواوی ئیمارات توش بکەن لەگەڵ ئێران؟)
2 405
ترەمپ:
ئێمە بۆ هێرش بۆسەر ئێران پێویستمان بە هێزی پیادە لەسەر زەوی نییە، بەشێکی زۆری سوپاکەیانمان تەنها لە ڕێگەی بۆردومانکردنەوە لەناو برد.
2 405
ترەمپ لەسەر ئەوەی ئایا لە لایەن نەتانیاهۆوە فریودراوە بۆ شەڕی ئێران:
من خۆم ئەو کەسەم کە دەست پێشخەریم کرد، نامەوێت کەس بێزار بکەم، بەڵام من دەستم پێکرد چونکە ناتوانین ڕێگە بدەین ئەوان چەکی ئەتۆمییان هەبێت، ئەگەر من نەبوومایە، ئێستا هیچ ئیسرائیلێک بوونی نەدەبوو
2 405
ترەمپ:
ئێران پێشتر ڕازی بووە کە چەکی ئەتۆمیی نەبێت، دەتوانن ڕای خۆیان بگۆڕن، بەڵام ئەوە بابەتە گەورەکە بوو.
ئایەتوڵڵا لەگفتوگۆکان بەشدارە؛ ئەوان ڕێزێکی زۆریان بۆی هەیە، من ئەو شەرەفەم پێ نەبڕاوە کە چاوم بە ئایەتوڵڵا بکەوێت، دۆخی باش نییە؛ زۆر بەشی جیاوازی جەستەی کەمە.
ترەمپ لەسەر ڕاپۆرتەکەی ئەکسیۆس کە تێیدا بە نەتانیاهۆی وتبوو "تۆ بەڕاستی شێتی":
من ئەمەم گوت، من هەمیشە توڕە دەبم. کەمێک لێی دڵگران و بێزار بووم، بەهۆی ئەوەی بە بەردەوامی لەگەڵ لوبنان لە شەڕدایە... دەزانی.
2 405
ئیسماعیل قائانی :
هێرشی سەر لوبنان و غەززە بەردەوام بێت ، گەروی باب و لمەندەب دادەخەین.
2 405
تڕەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروی سۆشیاڵ ڕایگەیاند: پەیوەندییەکی زۆر بەرهەمدارم لەگەڵ سەرۆک وەزیران بیبی نەتەنیاهۆی ئیسرائیل هەبوو، هیچ هێزێک بەرەو بەیروت ناڕوات و هەر هێزێکیش لە ڕێگادا بووبێت، گەڕێندراونەتەوە. هاوکات، لە ڕێگەی نوێنەرانی پلە باڵاوە، پەیوەندییەکی زۆر باشم لەگەڵ حزبوڵا هەبوو، ئەوانیش ڕازی بوون کە هەموو تەقەکردنێک ڕابگرن؛ بەو مەرجەی ئیسرائیل هێرشیان نەکاتە سەر و ئەوانیش هێرش نەکەنە سەر ئیسرائیل.
