War News
Open in Telegram
2 383
Subscribers
+324 hours
+187 days
+2630 days
Posts Archive
2 382
زانکۆی پەکین بۆ خوێندنە بیانییەکان کە یەکێکە لە زانکۆ بەناوبانگەکانی چین لە پایتەخت، بریاریدا بەشی کوردی بکاتەوە، ئەمەش یەکەمین بەشی زمانی کوردییە لە تەواوی وڵاتی چین.
2 382
سهرچاوهكان له بهغدادهوه:
گروپه چهكدارهكان پلانیان داناوه فایهق زهیدان به درۆن بكوژن.
پلانی كوشتنی فایهق زهیدانی سهرۆكی دهسهڵاتی دادوهریی لهلایهن گروپه چهكدارهكانهوه پهیوهندی ههیه به دۆسیهی چهكداماڵین و كۆكردنهوهی چهك لهدهستی دهوڵهت.
بڕیاره ئێوارهی ئهمڕۆ چوار سهرۆكایهتییهكهی عێراق كۆببنهوه، تهوهری سهرهكی كۆبوونهوهكه بریتییه له پرسی چهكداماڵینی گروپهكانی سهر به ئێران تاوهكو رۆژی 30 ئهیلول و بژاردهكانی روبهڕووبونهوه لهگهڵ ئهو گروپانهی كه چهكدانان رهتدهكهنهوه.
2 382
بەپێی سەرچاوە عێراقییەکان، هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق بەرپرسی هەواڵگری میلیشیای نوجەبایان فڕاندووە، ئەمەش دوای ئەوەی هەوڵ دراوە فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق تیرۆر بکرێت.
2 382
+3
هێڵە بەرگرییەکانی ئۆکرانیایە لە ئیزومە و هەتا ئۆریخۆڤ، بە درێژایی 300 کیلۆمەتر خەندەق و ددانی هەژدیها و مینی دژە تانک و چەندین شێوازی تری هێڵی بەرگری.
لەدوای ئەو هێڵە زەردە هیچ هێڵێکی تری بەرگری بەهێز بوونی نیە، مەگەر دواتر ئۆکرانبا دەست بە دروستکردنی بکات.
2 382
ترهمپ:
له پشتهوه كهناڵی پهیوهندیم ههیه لهگهڵ بهرپرسانی سوپای پاسداران و پهلهم نییه، پێویستە ئێران ئاڵای سپی تەسلیمبوون هەڵبکات.
نابێت ئیسرائیل له ئێستادا هێرش بكاته سهر غهززه.
بهرهوپێشچوونی ئهرێنی ههیه له پرسی چهكداماڵینی حهماس و پهیوهندی تایبهتیمان ههیه لهگهڵ ئهو بزوتنهوهیهدا.
ئێران قومارچییهكی باشه، بهڵام لهدوا ههناسهی خۆیدایه.
2 382
قوباد تاڵەبانی: بە ئامانجگرتنی نووسینگەی بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە توندترین شێوە ئیدانەی دەکەین.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت:
هەڵوێستی هەرێم لە دەستپێکی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە زۆر روون و راشکاوانە و ئاشتیخوازنە بووە. هەربۆیە ئەم جۆرە هێرشانە نەک تەنها رێزنەگرتنە لە هەڵوێست و رۆڵی ئاشتیخوازنەی هەرێمی کوردستان، بەڵکو پێشێلکردنێکی مەترسیداری سەروەریی عێراقە .
2 382
دانیشتوانی ئۆکرانیا لە کاتی سەربەخۆییەوە بەڕێژەی 45% کەمی کردووە، لە 52 ملیۆنەوە بۆ دەوروبەری 29 ملیۆن کەس کە لەژێر دەسەڵاتی کیێڤدا دەژین.
نزیکەی 7 ملیۆن کەس لە دەرەوەی وڵات پەنابەرن، و ژمارەی ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ یەکەمجار بۆ خوار 50% دابەزیوە.
وڵاتەکە مانگانە مەزەندە دەکرێت 100 بۆ 150 هەزار کەس لەدەستبدات بەهۆی کۆچکردنی درێژخایەنەوە، کە ئەمەش زۆر زیاترە لە زیانەکانی مەیدانی جەنگ.
ڕێژەی لەدایکبوون گەیشتووەتە نزمترین ئاستی پێوانەیی کە 0.9 منداڵە بۆ هەر ئافرەتێک و ژمارەی مردن نزیکەی سێ بەرامبەری لەدایکبوونە.
سەرچاوە: RFE/RL
2 382
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان: بەپێی لێکۆڵینەوەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بەیانیی ئەمڕۆ نووسینگەی تایبەتی من و ماڵی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری کرانە ئامانجی هێرشە درۆنییەکانی ئێران.
بە تووندترین شێوە سەرکۆنەی ئەم هێرشە بێباکانە و قبووڵنەکراوانە دەکەم.
ئەمە پەرەسەندنێکی مەترسیدار و هەڕەشەیەکی راستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.
ئەم هێرشانە ساردمان ناکەنەوە لە ئەنجامدانی ئەرکەکانمان و پاراستنی هاووڵاتییانمان.
2 382
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو درۆنی خۆکوژ لە جۆری حەدید-110 کە لە ئێرانەوە ئاراستە کراوە، بارەگای نووسینگەی تایبەتی مەسرور بارزانی و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی لە قەزای پیرمامی پارێزگای هەولێر کردۆتە ئامانج.
2 382
دەنگدانی پەڕلەمانی ئیسرائیلە و نەتانیاهۆ دەستی بە بانگەشەی هەڵبژاردن کردووە و دەڵێت ڕێگە مەدەن ئەوانە سەرکەون و من بدۆڕێم .
2 382
سەربازێکی ئەمریکی لە بنکەیەک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەسەر باڵی فڕۆکەیەک کە لەوانەیە مەبەستی تڕەمپ و بەرپرسانی ئەمریکا بێت نوسیویەتی:
"ببە بە گۆیمێکی باش و گوێرایەڵ (کەسێک جوو نەبێت) و ئەوە بکە کە ئیسرائیل پێت دەڵێت."
"ئۆپراسیۆنی تووڕەیی ئیپستن" ، "هەموو ئەمە لەپێناو خاکی پیرۆزدایە."
2 382
موراد قەرەیلان:
یاسای چوارچێوە کە لە پەرلەمانی تورکیا دەرچوو، هەنگاوێکی نوێ و بەنرخە لە مێژووی کۆماردا، چونکە کۆمار پێشتر دانی بە ئیرادەی کورددا نەناوە و ویستوویەتی لەناوی ببات.
تەڤگەری ئازادی ئامادەیی نیشان داوە شەڕ و تێکۆشانی چەکداری بباتە گۆڕەپانی سیاسەت و یاسا، بەو مەرجەی ڕێبەر ئاپۆ ڕۆڵی خۆی وەربگرێت و قەناعەت بە هاوڕێیانی بکات.
شەڕی 33 ساڵەی ڕابردوو نەبوونی چارەسەر بوو بەرامبەر سیاسەتی لەناوبردن، ئێستا کاتی ئەوەیە لە سێدارەدانەوە بپەڕینەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ.
کۆتایمان بە ستراتیژیی تێکۆشانی چەکداری هێناوە و دەپەڕینەوە بۆ سیاسەتی دیموکراتیک.
2 382
+1
ئۆکرانیاش دەستی داوەتە دروستکردنی درۆنی شاهیدی ئێرانی، بەڵام جیاوازییەکەی ئەوەیە کە ناوی لێناوە "mich-2000" و بەشی پێشەوەی درۆنەکە کەمێک جیاوازە و باڵی کەنارد "canard"ی هەیە و مەودای 2500 کیلۆمەترە.
🇺🇦🇮🇷
2 382
دیمەنی لێدان لە بنکەیەکی فەرماندەیی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆپراسیۆنە تایبەتەکانی پاسەوانی نیشتمانی ئۆکرانیا بە چوار بۆمبی FAB-500.
📍 دۆبرۆپۆلی، دۆنێتسک.
2 382
سەرۆکی هەرێم خەریکی نێوەندگیری و ئاشتکردنەوەی ئەمریکا و ئێران بووە، کەچی هەندێک مناڵ و تواڵ دەستیانکرد بە تاوانبارکردنی خەڵک و بەجاش ناوهێنان تەنها لەبەر ئەوەی لەگەڵ ئەوەنەبوون حزبەکانی رۆژهەڵات بچنە شەڕەوە. 😁
ئەم کاتەتان باش...
2 382
+1
ئەکسیۆس:
لەکاتی ململانێکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، توڵسی گابارد بەرێوبەری هەواڵگری نیشتمانی ئەمریکا پەیوەندی بە نێچیرڤان بارزانیەوە کرد.
ئیدارەی تڕەمپ پێی وابووە ئەو دەتوانێت ببێتە هۆکار بۆ ئەوەی ئەمریکا لەگەڵ ئەحمەد وەحیدی فەرماندەی سووپای پاسداران قسە بکات.
توڵسی گابارد بە ڕەزامەندی تڕەمپ و جەی دی ڤانس پەیوەندی بە نێچیرڤان بارزانییەوە کردووە، ئیدارەی تڕەمپ ویستویانە بزانن وەحیدی لەگەڵ پزیشکیان و عەباس عەراقچی هاوڕایە.
نێچیرڤان بارزانی داواکارییەکەی قبوڵ کردووە و لەگەڵ فەرماندەکانی سوپای پاسداران قسەی کردووە و رایگەیاندووە دەیەوێت لەگەڵ ئەحمەد وەحیدی قسەبکات.
رۆژی ١٤ی ئایار بەرپرسێکی سووپای پاسداران گەشتوەتە هەرێمی کوردستان و بە مۆبایلێکی کۆدکراو نێچیرڤان بارزانی و ئەحمەد وەحیدی قسەیان کردووە، ئەحمەد وەحیدی ڕایگەیاندووە کە لەگەڵ سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوە یەک بۆچوونیان هەیە.
ئیدارەی تڕەمپ ویستویانە لە هەولێر کۆبوونەوەی بەرپرسە گەورەکانی ئەمریکا و ئێران بکرێت، نێچیرڤان بارزانی پەیوەندی بە ئێرانیەکانەوە کردووەتەوە، بەڵام لەبەر ئاسایش و سەلامەتیان ئەمجارە ئێرانییەکان داواکەیان ڕەتکردۆتەوە.
2 382
ئۆکرانیا بۆ یەکەمجار درۆنی دروستکراوی بەریتانیای لە هێرشەکانی بۆ قوڵای خاکی ڕوسیا بەکارهێناوە و پاڵاوگەکانی نەوتی نزیک مۆسکۆ، یارۆسلاڤل، ڤۆڵگۆگراد و بێلگۆرۆدی کردووەتە ئامانج.
بەکارهێنانی ڕاگەیەندراوی چەکی بەریتانی قۆناغێکی نوێ لە هاوکاریی سەربازیی نێوان بەریتانیا و ئۆکرانیا نیشان دەدات.
2 382
سعودییە ڕستەی "مسوڵمانان هەرگیز دەستبەرداری قودس نابن"ی لە کتێبی خوێندنی زمانی عەرەبی پۆلی 11ی ئامادەیی لادا، هەروەها زاراوەی "دوژمنی سەهیۆنی" گۆڕیوە بۆ "داگیرکاریی ئیسرائیلی".
2 382
ئاماری هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە ساڵی 2025 لە باشووری کوردستان بەمجۆرە بووە، سلێمانی پشکی شێری لە هاوسەرگیری بەرکەوتووە و کەمترینیش لە گەرمیان بووە
