War News
Open in Telegram
2 383
Subscribers
+324 hours
+187 days
+2630 days
Posts Archive
2 383
+1
ئەکسیۆس:
لەکاتی ململانێکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، توڵسی گابارد بەرێوبەری هەواڵگری نیشتمانی ئەمریکا پەیوەندی بە نێچیرڤان بارزانیەوە کرد.
ئیدارەی تڕەمپ پێی وابووە ئەو دەتوانێت ببێتە هۆکار بۆ ئەوەی ئەمریکا لەگەڵ ئەحمەد وەحیدی فەرماندەی سووپای پاسداران قسە بکات.
توڵسی گابارد بە ڕەزامەندی تڕەمپ و جەی دی ڤانس پەیوەندی بە نێچیرڤان بارزانییەوە کردووە، ئیدارەی تڕەمپ ویستویانە بزانن وەحیدی لەگەڵ پزیشکیان و عەباس عەراقچی هاوڕایە.
نێچیرڤان بارزانی داواکارییەکەی قبوڵ کردووە و لەگەڵ فەرماندەکانی سوپای پاسداران قسەی کردووە و رایگەیاندووە دەیەوێت لەگەڵ ئەحمەد وەحیدی قسەبکات.
رۆژی ١٤ی ئایار بەرپرسێکی سووپای پاسداران گەشتوەتە هەرێمی کوردستان و بە مۆبایلێکی کۆدکراو نێچیرڤان بارزانی و ئەحمەد وەحیدی قسەیان کردووە، ئەحمەد وەحیدی ڕایگەیاندووە کە لەگەڵ سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوە یەک بۆچوونیان هەیە.
ئیدارەی تڕەمپ ویستویانە لە هەولێر کۆبوونەوەی بەرپرسە گەورەکانی ئەمریکا و ئێران بکرێت، نێچیرڤان بارزانی پەیوەندی بە ئێرانیەکانەوە کردووەتەوە، بەڵام لەبەر ئاسایش و سەلامەتیان ئەمجارە ئێرانییەکان داواکەیان ڕەتکردۆتەوە.
2 383
ئۆکرانیا بۆ یەکەمجار درۆنی دروستکراوی بەریتانیای لە هێرشەکانی بۆ قوڵای خاکی ڕوسیا بەکارهێناوە و پاڵاوگەکانی نەوتی نزیک مۆسکۆ، یارۆسلاڤل، ڤۆڵگۆگراد و بێلگۆرۆدی کردووەتە ئامانج.
بەکارهێنانی ڕاگەیەندراوی چەکی بەریتانی قۆناغێکی نوێ لە هاوکاریی سەربازیی نێوان بەریتانیا و ئۆکرانیا نیشان دەدات.
2 383
سعودییە ڕستەی "مسوڵمانان هەرگیز دەستبەرداری قودس نابن"ی لە کتێبی خوێندنی زمانی عەرەبی پۆلی 11ی ئامادەیی لادا، هەروەها زاراوەی "دوژمنی سەهیۆنی" گۆڕیوە بۆ "داگیرکاریی ئیسرائیلی".
2 383
ئاماری هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە ساڵی 2025 لە باشووری کوردستان بەمجۆرە بووە، سلێمانی پشکی شێری لە هاوسەرگیری بەرکەوتووە و کەمترینیش لە گەرمیان بووە
2 383
ناونیشانی «یەکەم شەهیدی پێشمەرگە» بەپێی قۆناغە مێژوویییەکان و شۆڕشە جیاوازەکانی کوردستان دەستنیشان دەکرێت، چونکە چەمکی «پێشمەرگە» لە قۆناغی کۆماری کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦) بەفەرمی بەکارهێنرا و دواتر بووە ناوی سەرەکیی چەکدارانی ڕزگاریخوازی کورد.
دیارترین ئەو کەسانەی لە مێژوودا وەک یەکەم شەهیدی قۆناغە جیاوازەکان دەناسرێن:
سەید عەبدوڵڵا حاجی ئۆمەرانی: وەک یەکەم شەهیدی شۆڕشی گوڵان (لە ساڵی ١٩٧٦) دەناسرێت، کە دوای نسکۆی ١٩٧٥ لە یەکەم مەفڕەزەی چەکداریدا لە ناوچەی حاجی ئۆمەران شەهید بوو.
عەریف عەبدولڕەحمان: لە زۆرێک لە سەرچاوەکانی مێژووی شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١) وەک یەکێک لە یەکەم شەهیدانی هەڵگیرسانی ئەو شۆڕشە هەژمار دەکرێت.
شەهیدانی کۆماری کوردستان (١٩٤٦): لە سەردەمی کۆماری مەهاباد کە وشەی «پێشمەرگە» بۆ یەکەمجار بەفەرمی بەکارھێنرا، ئەو تێکۆشەرانەی لە شەڕی سۆج Bulاق و بەرگری لە سنوورەکانی کۆمار لە دژی سوپای ئێران شەهید بوون، بە یەکەم شەهیدانی هەڵگری ناوی پێشمەرگە دادەنرێن.
زێرەڤان ئەکرەم مزووری: وەک یەکەم شەهیدی هێزی پێشمەرگە لە شەڕی کۆبانێ (دژی داعش لە ساڵی ٢٠١٥) دەناسرێت.
2 383
وێنەکە مەعسوم کۆرکمازە ناسراو بە عەگید، لە 28ی ئاداری 1986 لە ناوچەی شاخاوی گابار لە پارێزگای شڕناخ کەوتە کەمینی سووپای تورکیاوە و شەهید بوو، سەرکردایەتی پەکەکە دواتر بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆڵی لە دەستپێکردنی خەباتی چەکداریدا، یەکەم ئەکادیمیای سەربازی و پەروەردەیی خۆیان لە دۆڵی بیقاع لە لوبنان بە ناوی ئەکادیمیای مەعسوم کۆرکماز ناونا.
2 383
42 ساڵ بەسەر راگەیاندنی شەڕ دژی دەوڵەتی تورکیا لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) تێپەڕی.
باڵی چەکداری پەکەکە لەو کاتەدا بە ناوی هێزەکانی ڕزگاریی کوردستان لە ژێر سەرکردایەتی مەعسوم کۆرکماز (عەگید) بەیەکەوە هێرشیان کردە سەر بنکەکانی سوپا و جەندرمەی تورکیا لە دوو شارۆچکەی باکووری کوردستان، دەهێ لە پارێزگای سێرت و شەمزینان لە پارێزگای جۆلەمێرگ.
گەریلاکانی پەکەکە بۆ ماوەیەکی کاتی دەستیان بەسەر بنکەکانی پۆلیس، سەربازگەکان و ناوەندی پەیوەندییەکانی ئەو ناوچانەدا گرت، کۆنتڕۆڵی ڕادیۆییان کرد و بەیاننامەی دەستپێکردنی خەباتی چەکدارییان خوێندەوە.
ئەم چالاکییە بە فەرمی شەڕی چەکداریی نێوان پەکەکە و دەوڵەتی تورکیای دەستپێکرد.
2 383
مەحموود بەرخۆدان :
بەمزووانە هەسەدە و دەسەڵاتی خۆسەر هەڵدەوەشێنرێنەوە و دەبینە بەشێك لە یەك سوپا و یەك دەوڵەتی سوریا .
2 383
"بەڕاستی پێیان وتم شتەکانمان تێکەڵ کردووە، ئەوەش تەواوی ئەو خواردنە بوو کە هەیانبوو، لە هەموو شتێک کەوچکێکیان تێکردبوو، فاسۆلیاکەشی یەکێک بوو لە خراپترین ئەو خواردنانەی خواردومە، ئەوەندەی خوێ و بیبەری تیژیشم تێکرد هەر سوودی نەبوو."
- نامەی کەشتیوانێکی کەشتی فرۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکن بۆ خێزانەکەی.
2 383
دیمەنی لێدان لە ئۆتۆمبێلێکی حوسییەکانی یەمەن لەلایەن هێزەکانی حکومەتی یەمەن بە درۆنی خۆکوژی فایبەر ئۆپتیک.
2 383
ئێران و عومان لەسەر گەروی هورمز گەیشتنە رێککەوتن، چەند کاتژمێری داهاتوو دەقی رێککەوتن بڵاودەکرێتەوە.
2 383
زانیاری…
هۆکاری رەتکردنەوەی داوایەکی یەکێتی لە لایەن فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق بۆ کردنەوەی لقی دادگای تەمیزی عێراق لە سلێمانی یان ناردنی دادوەر لە (بەغداد)ـەوە بۆ بڕیاردان لە سەر دۆسییە یاساییەکان لە سەر ئەو بنەمایە بوو، پێی گوتوون: ئەو کاتە ئەم کارە دەکات ئەگەر ئەوان (یەکێتی) بە فەرمی بڵێن وەکو پارێزگای سلێمانی بەشێک نین لە هەرێمی کوردستان یان دادگای تەمیزی هەرێم، چونکە لە رووی دەستووریەوە دادگای تەمیزی هەرێمی کوردستان دادگایەکی دەستووریەو سلێمانیش بەشێکە لەو دادگایە، بەغداد ناتوانێ راستەوخۆ دەستوەردانی دادوەری لە بەشێکی هەرێمەکە بکات مەگەر بڵێ بەشێک نیم لەو هەرێم تا ئەنجوومەنی باڵای دادوەری بتوانێ ئەو بۆشاییە پڕبکاتەوە.
شرۆڤە..
فایەق زێدان نایەوێ ببێتە بەشێک لە کێشەی پارتی ویەکێتی لە نێوان هەردوولا هاوسەنگی رادەگرێ، چونکە خۆی بۆ پرۆژەیەکی گەورەتر لە عێراق ئامادە دەکات، ئەویش گۆڕینی سیستەمی سیاسی عێراقە لە پەرلەمانییەوە بۆ سەرۆکایەتی بە ئاشکرا باسی هەموارکردنەوەی دەستوور دەکات و پێی وایە کەمکوری زۆر هەیە دەبێ هەندێک بڕگەو وماددەی دەستووری هەیە روون بکرێتەوە بە تایبەت لە وەسفکردنی کوتلەی گەورە یان کوتلەی براوەی هەڵبژاردن و مافی پێکهێنانی حکومەت.
لە ماوەی رابردوو دەستی بە سفرکردنەوەی کێشەکان لەگەڵ ئەمریکا کردووە ئیشی زۆری بۆ لاوازکردنی ئەو لۆبییە کردووە کە لە واشتن دژی ئەو (فایەق زێدان) کاری کردووە، سەردانی چەند رۆژی رابردووی بۆ تورکیاو سووریا کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەردۆغان و ئەحمەد شەڕع و پشتیوانیکردنی عەلی زەیدی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چەکی فەسائیڵەکان بەشێکە لە هەنگاوەکانی نزیکبوونەوەی لە ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا…
2 383
نیویۆرك تایمزی ئهمریكی:
دوای پێنج ساڵ لە دەرکردنی ئەمریکا، ئێستا تاڵیبان هەوڵدەدات پەیوەندییەکانی بگەڕێنێتەوە، داوای کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەکات و هانی وەبەرهێنانی ئەمریکا دەدات لە سەرچاوە کانزاییەکان و ژێرخانی ئەفغانستاندا.
واشنتۆن هێشتا دژی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانه، ئهمهش پشتبهست به مهترسییهكانی لەبارەی تیرۆر و سیاسەتەکانی تاڵیبان.
2 383
سووپای ئۆکرانیاش بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر دامەزراوەکانی وزە و کۆمپانیاکان و ناوەندە لۆجیستیەکان لەناو قوڵای خاکی ڕووسیا، بەمەبەستی فشار دروستکردن.
2 383
قاسم عەبودی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ئەمنی گەیشتە شاری هەولێر، سەردانەکە لەسەر ڕێنمایی سەرۆکی حکومەتی عێراق ئەنجام دراوە.
2 383
مەسعود پزشكیان:
داهاتمان کەمی کردووە، پێشتر نەوتمان دەفرۆشت، بەڵام ئێستا ناتوانین.
هەندێک کارگە کرانە ئامانج و وێران کران، ناتوانین باج بەدەستبهێنین، نەک هەر ئەوە، بەڵکو ناچارین پارەی پێویست بدەین بۆ ئەوەی بەردەوام بین لە کارکردن.
کێشەکانمان چەند هێندە زیادی کردووە، داهاتیشمان کەم بووەتەوە.
