War News
الذهاب إلى القناة على Telegram
2 383
المشتركون
+324 ساعات
+187 أيام
+2630 أيام
أرشيف المشاركات
2 379
بەرپرسی ئەمنی میلیشیاكانی عێراق لە پەیامێکی هەڕەشە ئامێز بۆ عەلی زەیدی، ژمارەیەك مەرجی دیاریكردووە بۆ لێکتێگەیشتن لەگەڵ هەر حکومەتێک بەمەبەستی کارکردن لەگەڵیدا سەبارەت بە چەك و دەڵێت:
1- چوونە دەرەوەی تەواو و راستەقینەی هێزەکانی ئەمریکا لە زەوی و ئاسمانی عێراق و دڵنیابوونەوە لە نەگەڕانەوەیان، سەرەڕای رزگارکردنی بڕیاری سیاسی و ئابووری لە هەژموونی ئەمریکی.
2- دەرکردنی هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا لە باکوری عێراق.
3- یەکەم: هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بەوپێیەی چەکدارترین و مەترسیدارترین میلیشیایە بۆ سەر یەکپارچەیی عێراق، جگە لە پەیوەندییە گوماناوییەکانیان لەگەڵ دوژمنی زایۆنی ئەمریکی.
دووەم: ئێمە زیاتر لە سەد رۆژ ئاراممان گرت لەسەر قسە و رەفتارە بەتاڵەکانی سەرۆکی راسپێردراوی حکومەت، عەلی زەیدی، بەو هیوایەی لە هاوکێشەی ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتی تێبگات و گوێ لە ئامۆژگارییەکانی سیاسییە بەئەزموون و بەتەمەنەکان بگرێت، بەڵام هیچ پێشکەوتنێکمان لە تێگەیشتنی بۆ بارودۆخە ئاڵۆزەکانی عێراق و ناوچەکە لێ نەبینی، بەڵکو بەپێداگریی لەسەر گوێگرتن لەوانەی دوژمنایەتی شیعەی ئیمامی عەلی دەکەن، سەرۆکی دەستەی تەحریری عێراق و شام و گیرفانبڕ تۆم باراک، بەڵاکەی گەورەتر کرد.
ئارامگریمان بەرامبەر بە رەفتارە نابەرپرسانەکانی زەیدی بەرەو کۆتایی دەچێت، وەک هەڵکوتانە سەر ماڵان و ترساندنی خێزانی شەهیدان، برینداران، موجاهیدان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی دوژمنی ئەمریکی.
2 379
شەوی رابردوو، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بە چوار هێرشی ئاسمانی بنکەی ئاسمانی ئەبو ئەلدوھوریان لە ڕۆژهەڵاتی ئیدلب بۆردوومان کرد.
بنکەکە شوێنی هێزی ئاسمانی نوێی سوریای پاش ئەسەدە، کە نزیکەی دوو فڕۆکەی نوێکراوەی Su-22، چەند فڕۆکەیەکی ڕاهێنانی L-39 و چەند هێلیکۆپتەرێکی کۆن لەخۆدەگرێت.
هێرشەکە دوای ئەوە هات کە دیمەنی فڕۆکەکانی Su-22 بڵاوبووەوە کە مەشقی فڕینیان لە ئاسمانی باکووری سوریا ئەنجامدەدا.
2 379
ئاگرێکی گەورە لە ناوچەی تانجەرۆ کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.
2 379
فەریق بەختیار حەمەئەمین، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە:
ئەمریکا بکشێتەوە ناتوانین بەرگری لە خۆمان بکەین.
2 379
لەژێر فشاری هادی عامری، دژەتیرۆری عێراق بەرپرسەکەی نوجەبای ڕادەستی حەشدی شەعبی کردەوە.
"ئەم حکومەتەی عەلی زەیدیش بەدەردی ئەوەی عادل عەبدولمەهدی ئەچێ."
2 379
ئەمریکا باڵۆنە چاودێرییەکەی فڕۆکەخانەی هەولێری دووبارە چالاک کردەوە، کە وەک راداری سیستەمی دژە مووشەکی پاتریۆتی ئەمریکی کار دەکات.
2 379
مەحمود بەرخۆدان، بەرپرسی هێزەکانی هەسەدە لە کۆبانێ بۆ رۆژنامەیەکی تورکی:
هێزەکانم ئامادەن دوای پەیوەندیکردنیان بە سوپای سوریاوە و لەژێر فەرمانی دیمەشقدا، لە دژی ئیسرائیل بجەنگن.
ئامانجە ئاینی، سیاسی و سەربازییەکانی ئیسرائیل هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر کورد، ئەگەر حکومەتی سووریا جۆلان، قونەیترە و دەرعامان پێ بسپێرێت، ئامادەین لەو ناوچانە جێگیر ببین.
پڕۆسەی ناوچەی بێ تیرۆری ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلی پڕمانایە و تۆمەتبارکردنی ئەردۆغان بە پەیوەندی لەگەڵ داعش زۆڵمێکی گەورەیە.
لەبڕی ئەو چەکانەی ئەمریکا پێیداین زیادەڕەوی کرا، تەنانەت هەندێک لەو چەکانەی ڕادەست کراون ژەنگاوی بوون.
2 379
زانکۆی پەکین بۆ خوێندنە بیانییەکان کە یەکێکە لە زانکۆ بەناوبانگەکانی چین لە پایتەخت، بریاریدا بەشی کوردی بکاتەوە، ئەمەش یەکەمین بەشی زمانی کوردییە لە تەواوی وڵاتی چین.
2 379
سهرچاوهكان له بهغدادهوه:
گروپه چهكدارهكان پلانیان داناوه فایهق زهیدان به درۆن بكوژن.
پلانی كوشتنی فایهق زهیدانی سهرۆكی دهسهڵاتی دادوهریی لهلایهن گروپه چهكدارهكانهوه پهیوهندی ههیه به دۆسیهی چهكداماڵین و كۆكردنهوهی چهك لهدهستی دهوڵهت.
بڕیاره ئێوارهی ئهمڕۆ چوار سهرۆكایهتییهكهی عێراق كۆببنهوه، تهوهری سهرهكی كۆبوونهوهكه بریتییه له پرسی چهكداماڵینی گروپهكانی سهر به ئێران تاوهكو رۆژی 30 ئهیلول و بژاردهكانی روبهڕووبونهوه لهگهڵ ئهو گروپانهی كه چهكدانان رهتدهكهنهوه.
2 379
بەپێی سەرچاوە عێراقییەکان، هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق بەرپرسی هەواڵگری میلیشیای نوجەبایان فڕاندووە، ئەمەش دوای ئەوەی هەوڵ دراوە فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق تیرۆر بکرێت.
2 379
+3
هێڵە بەرگرییەکانی ئۆکرانیایە لە ئیزومە و هەتا ئۆریخۆڤ، بە درێژایی 300 کیلۆمەتر خەندەق و ددانی هەژدیها و مینی دژە تانک و چەندین شێوازی تری هێڵی بەرگری.
لەدوای ئەو هێڵە زەردە هیچ هێڵێکی تری بەرگری بەهێز بوونی نیە، مەگەر دواتر ئۆکرانبا دەست بە دروستکردنی بکات.
2 379
ترهمپ:
له پشتهوه كهناڵی پهیوهندیم ههیه لهگهڵ بهرپرسانی سوپای پاسداران و پهلهم نییه، پێویستە ئێران ئاڵای سپی تەسلیمبوون هەڵبکات.
نابێت ئیسرائیل له ئێستادا هێرش بكاته سهر غهززه.
بهرهوپێشچوونی ئهرێنی ههیه له پرسی چهكداماڵینی حهماس و پهیوهندی تایبهتیمان ههیه لهگهڵ ئهو بزوتنهوهیهدا.
ئێران قومارچییهكی باشه، بهڵام لهدوا ههناسهی خۆیدایه.
2 379
قوباد تاڵەبانی: بە ئامانجگرتنی نووسینگەی بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە توندترین شێوە ئیدانەی دەکەین.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت:
هەڵوێستی هەرێم لە دەستپێکی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە زۆر روون و راشکاوانە و ئاشتیخوازنە بووە. هەربۆیە ئەم جۆرە هێرشانە نەک تەنها رێزنەگرتنە لە هەڵوێست و رۆڵی ئاشتیخوازنەی هەرێمی کوردستان، بەڵکو پێشێلکردنێکی مەترسیداری سەروەریی عێراقە .
2 379
دانیشتوانی ئۆکرانیا لە کاتی سەربەخۆییەوە بەڕێژەی 45% کەمی کردووە، لە 52 ملیۆنەوە بۆ دەوروبەری 29 ملیۆن کەس کە لەژێر دەسەڵاتی کیێڤدا دەژین.
نزیکەی 7 ملیۆن کەس لە دەرەوەی وڵات پەنابەرن، و ژمارەی ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ یەکەمجار بۆ خوار 50% دابەزیوە.
وڵاتەکە مانگانە مەزەندە دەکرێت 100 بۆ 150 هەزار کەس لەدەستبدات بەهۆی کۆچکردنی درێژخایەنەوە، کە ئەمەش زۆر زیاترە لە زیانەکانی مەیدانی جەنگ.
ڕێژەی لەدایکبوون گەیشتووەتە نزمترین ئاستی پێوانەیی کە 0.9 منداڵە بۆ هەر ئافرەتێک و ژمارەی مردن نزیکەی سێ بەرامبەری لەدایکبوونە.
سەرچاوە: RFE/RL
2 379
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان: بەپێی لێکۆڵینەوەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بەیانیی ئەمڕۆ نووسینگەی تایبەتی من و ماڵی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری کرانە ئامانجی هێرشە درۆنییەکانی ئێران.
بە تووندترین شێوە سەرکۆنەی ئەم هێرشە بێباکانە و قبووڵنەکراوانە دەکەم.
ئەمە پەرەسەندنێکی مەترسیدار و هەڕەشەیەکی راستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.
ئەم هێرشانە ساردمان ناکەنەوە لە ئەنجامدانی ئەرکەکانمان و پاراستنی هاووڵاتییانمان.
2 379
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو درۆنی خۆکوژ لە جۆری حەدید-110 کە لە ئێرانەوە ئاراستە کراوە، بارەگای نووسینگەی تایبەتی مەسرور بارزانی و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی لە قەزای پیرمامی پارێزگای هەولێر کردۆتە ئامانج.
2 379
دەنگدانی پەڕلەمانی ئیسرائیلە و نەتانیاهۆ دەستی بە بانگەشەی هەڵبژاردن کردووە و دەڵێت ڕێگە مەدەن ئەوانە سەرکەون و من بدۆڕێم .
2 379
سەربازێکی ئەمریکی لە بنکەیەک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەسەر باڵی فڕۆکەیەک کە لەوانەیە مەبەستی تڕەمپ و بەرپرسانی ئەمریکا بێت نوسیویەتی:
"ببە بە گۆیمێکی باش و گوێرایەڵ (کەسێک جوو نەبێت) و ئەوە بکە کە ئیسرائیل پێت دەڵێت."
"ئۆپراسیۆنی تووڕەیی ئیپستن" ، "هەموو ئەمە لەپێناو خاکی پیرۆزدایە."
