fa
Feedback
War News

War News

رفتن به کانال در Telegram

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

نمایش بیشتر
2 363
مشترکین
-124 ساعت
-87 روز
-2530 روز
آرشیو پست ها
سەیری قسەکانی تڕەمپ مەکەن تاوەکوو لە سیاسەتی ئەمریکا تێبگەن ، سەیری جموجۆڵی دامەزراوەکانی ئەمریکا بکەن تا تێبگەن چی ڕوودەدات ، بۆ نموونە تڕەمپ دەڵێت ئێمە وا خەریکە ڕێکدەکەوین ، بەڵام لە واقع سەیری بکەین دەبینین پنتاگۆن هێشتا هێزی سەربازی کۆدەکاتەوە وە دەڵێت هێز دەنێرینە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، وە هەواڵگری ئەمریکی لە ڕاپۆرتەکانی بۆ ئاژانسە گەورەکان جەخت لە زیادبوونی گرژییەکان دەکاتەوە. - کەوایە تا زیاتر سەیری قسەکانی تڕەمپ بکەیت زیاتر لێت دەشێوێت ، چونکە تڕەمپ زیاتر قسە بۆ بازاڕ دەکات ، دەیەوێ بەو لێدوانە دژبەیەکانە هەم جەماوەری کۆبکاتەوە هەمیش یاری بە نرخی نەوت و زێڕ و بازاڕەکان بکات ، لەژێرەوە خۆیان بازرگانی دەکەن و قازانج دەکەن بەر لەوەی لێدوانەکە بڵاوبکەنەوە ئەمە پێی دەڵێن insider trading.

پاکستان بڕیاریدا ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی ڕەوالپندی توندتر بکاتەوە و سەرجەم دامەزراوە بازرگانییەکان بە چێشتخانە و پارک و هۆتێل و
پاکستان بڕیاریدا ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی ڕەوالپندی توندتر بکاتەوە و سەرجەم دامەزراوە بازرگانییەکان بە چێشتخانە و پارک و هۆتێل و مۆڵەکانی بازرگانی و بازاڕەکانەوە دابخات، کە لە نیوەی شەوی 18ی نیسانەوە دەستپێدەکات. "ئەگەر زۆرە بەهۆی گەشتی چاوەڕوانکراوی شاندی ئەمریکا و ئێران بێت."

بەپێی سەرچاوە پاکستانیەکان بریار دراوە لە نێوان 19 بۆ 26 مانگ قۆناغی دووەم دانوستانەکان لە ئیسلام ئاباد بەرێوەبچێت.

سەرچاوەیەکی پاکستانی: ئێران پاکستانی دیاریکردووە بۆ گواستنەوەی یۆرانیۆمەکەی.

حاڵی گەرووی هورمز.
حاڵی گەرووی هورمز.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا: هێزەکانی ئەمریکا دەستبەرداربوونی تەواوی بنکە سەرەکییەکانی خۆیان لە سووریا تەواو کردووە.

تۆم باراک: سیاسەتی ئەمریکا گۆڕاوە، ئەوەی پارەی شمشاڵ ژەنەکە دەدات، ئەو ئاوازەکە هەڵدەبژێرێت.
تۆم باراک: سیاسەتی ئەمریکا گۆڕاوە، ئەوەی پارەی شمشاڵ ژەنەکە دەدات، ئەو ئاوازەکە هەڵدەبژێرێت.

مەسعود بارزانی لە کتێبەکەیدا (بەرگی سێیەم)، ساڵی 1975 وەک گەورەترین پلانی نێودەوڵەتی و ناخۆشترین ساڵی تەمەنی باس دەکات... بارزانی باس لەوە دەکات کە لە 6ی ئاداری 1975دا، کاتێک لە تەلەفزیۆنەوە بینییان سەدام حسێن و شای ئێران لە جەزائیر باوەشیان بەیەکدا کردووە، تێگەیشتن کە کارەساتێکی گەورە ڕوویداوە، ئەو دەڵێت: ئەو باوەشپیاکردنە، خەنجەرێک بوو لە پشتی کورد درا. بارزانی بە توندی ڕەخنە لە محەمەد ڕەزا شا دەگرێت، باس لەوە دەکات کە شا بەڵێنی شەرەفی بە مەلا مستەفا دابوو کە هەرگیز پشتیان تێنەکات، بەڵام کاتێک ڕێککەوت، سنورەکان و هەموو ڕێگاکانی ناردنی تەقەمەنی و خۆراکی داخست، تەنها دوو هەفتە مۆڵەتی بە شۆڕش دا کە یان بگەڕێنەوە بۆ عێراق بۆ لای بەعس یان ئاوارەی ئێران بن، ئەگینا سنوورەکان بەتەواوی دادەخرێن. مەسعود بارزانی لە کتێبەکەیدا باس لە نامەیەکی مەلا مستەفا دەکات بۆ هێنری کیسینجەر، بارزانی دەڵێت: ئێمە متمانەمان بە بەڵێنی ئەمریکییەکان کرد، بەڵام ئەوان بێدەنگ بوون، کیسینجەر تەنانەت وەڵامی نامەکەشی نەدانەوە، ئەمە وایکرد بارزانی بگاتە ئەو بڕوایەی کە کورد تەنها وەک کارتێکی کاتی بۆ بەرژەوەندییەکانی تاران و واشنتۆن بەکارهێنراوە، لە کۆبوونەوەیەکی چارەنووس ساز کە سەرکردایەتی شۆڕش تێیدا کۆبوونەوە، دوو بژاردە هەبوو، یان شەڕی پارتیزانی کە لەو کاتەدا بەهۆی نەمانی پشتیوانییەوە زۆر قورس بوو، یان ڕاگرتنی شۆڕش بۆ پاراستنی خەڵک لە کۆمەڵکوژی، مەلا مستەفا زۆر خەمبار بوو، دەیوت: نامەوێت خوێنی ئەم خەڵکە بە هۆکاری بێهودە بڕژێت کاتێک هیچ ڕێگەیەکی تر نەماوە، بۆیە بڕیاری نسکۆ درا.

کیسنجەر، کە بەهۆی دەور و کاریگەری زیرەکانەی لە داڕشتن و بەڕێوەبردنی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکادا، پێی دەوترا پیرە ڕێوییەکە، لە یاداشتەکانی خۆیدا بەشێکی کەمی تەرخانکردوە بە دۆسیەی کورد، کە ناوی ناوە "کارەساتی کوردەکان"، لەوبەشەی یاداشتەکانیدا چیرۆکی دروستبونی پەیوەندی کورد و ئەمریکا دەگێڕێتەوە: کوردەکان لە شەستەکاندا زیادەڕەوییانکردوە بە گەشبینی لەبارەی ئایندەیانەوە، بۆیە ئەمە توشی شکستیان دەکات لەساڵانی دواتردا، شکستێک کە بە خۆدارکاریکردنی حەفتاکان دەناسرێت، پەیوەندی کورد و ئەمریکا دروست نەبووە، چونکە بەرژەوەندی هاوبەشی گەورە دروست نەبوە، لەبەرامبەر ئەو بەرژەوەندییانەی ئەمریکا لەگەڵ ئەو وڵاتانەیا هەیەتی کە کورد و کوردستانی بەسەردا دابەشبوە، سەرۆک نیکسۆن هەوڵی بۆ سەربەخۆیی کوردەکان داوە، بەڵام لیژنەکانی کۆنگرێس هێرشی توندیانکردۆتە سەری و وەک هەوڵدانێک دژی بەرژەوەندی ئەمریکا بینیوییانە. هۆکارەکانی دەستێوەردانی ئەمریکا لە پرسی کورد هۆکاری ستراتیژیی و ئایدۆلۆژی بوون، لەژێر کاریگەری کەلتوری وڵسۆن و درو ویڵسۆن، ئەمریکا بووە خاوەنی بیری یاسای مافی چارەی خۆنوسین بو بۆ گەلان، کە دەبوایە پشتگیری لە مافی چارەی خۆنوسین بۆ کورد بکەین، بەڵام ئەمریکا لەوناوچە شاخاویی و دواکەوتوەی کوردەکان توشی ئاستەنگ دەبوەیەوە و نەدەکرا لەنێو ئەو هەموو دۆستەی ئەمریکا، هاوکاریی بگەیەنێتە دەستی کوردەکان، کە کار لە بەرژەوەندی دۆستەکانی ئەمریکا دەکات، بۆ ئەمریکا قورس بووە هاوسەنگییەک ڕابگرێت لەنێوان هاوکاریی داخوازیی کوردەکان و بەرژەوەندیی ستراتیژیی لەگەڵ دۆستەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نەوتین. دۆسیەی دروستبونی دەوڵەتێکی کوردی لە عێراق یان وڵاتانی تری کە کوردەکانی بەسەرە دابەشبوە، لە پلانی ئیدارەی نیکسۆن و فۆرد و بۆش و کلینتۆنیش نەبوە، ئەویش بەهۆکاری هەوڵەکانی ئێران و تورکیا، بەڵام هەموو ئیدارەکانیش لەسەر ئەوە هاوڕابون، کە کورد لە عێراق ئیدارەیەکی خۆبەڕێوبەریی هەبێت. لە ئاداری 1975 ئێران و عێراق ڕێکدەکەون و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیان بەسەر خەونی کوردەکان بۆ دەوڵەت سەردەکەوێت، ئەم کارەساتە لە 1996 جارێکی تریش دووبارە دەبێتەوە، کاتێک هێزێکی کوردی لەگەڵ سەدام ڕێک دەکەویت دژی هێزێکی تری کوردی و سەدام بانگێشتی ناوچە ئۆتۆنۆمییەکەیان دەکات، کە لە 1991وە ئەمریکا دەیپاراست، هەندێک جار جەنەراڵ مستەفا بارزانی، ڕابەری ئەو ڕۆژگارەی شۆڕشی کورد، نامە و پەیامی لەڕێی شای ئێران و پاشای ئوردن بۆ سەرۆک نیکسۆن ناردوە، وەک ئەو داوایەیی لە 28ی ئاداری 1972 کە مستەفا بارزانی لەڕێگەی پادشای ئوردنەوە داوای هاوکاریی بە پەلەی لە نیکسۆن کردوە. نامەیەکم بۆ بارزانی نارد و پێم وت "ئێمە بە باشی نازانین، دووبارەی دەکەمەوە بەباشی نازانین لەسەر پێشنیاری ئیسرائیل هێرش بکەیتە سەر سوپای عێراق، ئەو ڕۆژەی ئاریێل شارۆن لە کەنداوی سوێس دەپەڕێتەوە ئەو ڕۆژە نامەکەم دەگات بە بارزانی، دوایی شەش ڕۆژ ئیسرائیل و عەرەب ڕێکەوتن". بارزانی پشتی بە فاکتەرێک بەستبوو کە بەبێ ئەمە هیچ کاتێک خەبات لەپێناو سەربەخۆیی مەحاڵ بێ، ئەویش بڕوابوون بوو بە دۆزەکە، ئەو لایەنی هاوکێشە سیاسییەکانی پشتگوێ خستبوو، کە هەمیشە کارەکتەری گۆڕانکارییەکانە. سەبارەت بە شکستی شۆڕشی ئەیلول، لە 18ی شوباتی 1975 لە زیورخ چاوم بە شا کەوت و لەوێدا شا نیازی خۆی بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ سەدام ئاشکرا کرد، دەستبەجێ جێرارد فۆردی سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکام لەم بڕیارە ئاگادار کردووەتەوە، ترسی سەرەکی شا ئەوە بووە کە بەهۆی ململانێی نێوان حکومەتی عێراق و کورد، کێشەی کورد ڕەهەندێکی نێودەوڵەتی وەربگرێت و بگاتە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمەش ببێتە مەترسی بۆ دروستبوونی کێشەی هاوشێوە لەناو ئێرانیشدا، شای ئێرانم لە مەترسی ڕووخانی کوردەکان ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام دەرەنجام ڕێککەوتنەکە بە جۆرێک بوو کە بووە هۆی شکستی یەکجاری شۆڕشی کورد لەو قۆناغەدا. بەپێی گێڕانەوەکانی کیسینجەر و بەڵگەنامە سیاسییەکانی ئەمریکا، پەیوەندیی نێوان واشنتۆن و کورد لە نیو سەدەی ڕابردوودا لەسەر بنەمایەکی پراگماتیی سارد دامەزراوە، ئەمریکا هەمیشە کورد وەک هاوبەشێکی کاریگەر بۆ لاوازکردنی نەیارەکانی وەک عێراقی سەردەمی سۆڤێت بینیوە، بەڵام بەهۆی ترسی لە تێکچوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هاوپەیمانە ناوچەییەکانی وەک تورکیا و ئێران، ڕێگەی نەداوە هاوکارییەکان لە ئاستی ئۆتۆنۆمی تێپەڕ بکەن و بگەنە مافی چارەی خۆنووسین.

حکومەتی بورکینافاسۆ بە سەرۆکایەتی ئیبراهیم تراورێ، لە نوێترین و گەورەترین هەڵمەتدا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی 118 ڕێکخراوی ناحکومی
حکومەتی بورکینافاسۆ بە سەرۆکایەتی ئیبراهیم تراورێ، لە نوێترین و گەورەترین هەڵمەتدا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی 118 ڕێکخراوی ناحکومی دا.

ئەمریکا بەنیازە هەڵگرتنی سزاکانی سەر نەوتی ڕووسیا بۆ 30 رۆژی تر درێژ بکاتەوە.

سزای سەختی ماڵوێرانکەر بۆ عێراق بەڕێوەیە ! وەرن پێتان بڵێم چۆن ؟ لە ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٥، ئەمریکا بڕیاری دا ئاستی پۆلێنکردنی چوار میلیشیا کە لەژێر چەتری حەشدی شەعبیدا کار دەکەن لە پۆلێنی «ڕێکخراوی تیرۆریستی جیهانیی دیاریکراو» (SDGT) بۆ پۆلێنی «ڕێکخراوی تیرۆریستی بیانی» (FTO) گۆڕی کە ئەمانە بوون: ١. جوڵانەوەی نوجەبا!! ٢. کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا!! ٣. جوڵانەوەی ئەنساروڵای ئەوفیا!! ٤. کەتیبەکانی ئیمام عەلی!! پێش ئەوانیش، کەتیبەکانی حیزبوڵا خرابووە ژێر ئەم پۆلێنەوە!! ئەوانەی ئەم پۆلێنکردنە هەر کەسێک یان قەوارەیەک مامەڵەیان لەگەڵ دەکات، ئەمریکا بە تاوانباریلن دەناسێنێت، هەرکەسێکیش هاوکاری دارایی پێشکەش بەم ڕێکخراوانە بکات!! ئەوانیش دەخرێتە ژێر سزاکانی گەنجینەی ئەمریکا، سەیرکەن یاساکە زۆر ڕونە بەردەوام بوونی ئەم میلیشیایانە لە چوارچێوەی حەشدی شەعبیدا، یان وەرگرتنی پارە لە وەزارەتی دارایی عێراق، هەردوکیان ڕووبەڕووی سزاکانی ئەمریکا دەکاتەوە، جگە لەمە سزاکان ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەگرێتەوە، ئەگەر لەناو یاسای بودجەی گشتیدا، بودجە بۆ ئەم میلیشیایانە تەرخان بکەن، یان هەر جۆرە پاڵپشتییەکیان پێشکەش بکەن، هەر ئەمڕۆ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، ناوی سەرکردەکانی هەر شەش میلیشیاکەی خستە لیستی سزاکانەوە، وە بۆ یەکەمجار "عەسائیبی ئەهلی حەق"یشی بۆ ئەم پۆلێنە (ڕێکخراوی تیرۆریستی بیانی) زیاد کرد!! دوای ئەوەی لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ تەنها لە لیستی "ڕێکخراوی تیرۆریستی جیهانیی دیاریکراو" (SDGT) بوو، لە داهاتوودا ئەم پۆلێنکردنە خودی پەرلەمانی عێراقیش ڕووبەڕووی سزا دەکاتەوە بەهۆی بوونی ٢٧ ئەندامی عەسائیب لەوێ!! و بەهۆی بوونی "عەدنان فیحان" وەک جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانە، حکومەتی عێراقیش دەخاتە ژێر مەترسیی سزاوە ئەگەر هەر ئەندامێکی سەر بەم میلیشیایە ببێتە وەزیر تێیدا، ئێوە تەسەور بکەن چی ڕوو دەدات ئەگەر "باسم بەدری" کاندیدەکەی قەیس خەزعەلی بگاتە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، کەواتە خۆتان بۆ ڕۆژانی سەخت ئامادە بکەن ، وشە بە وشەتان لەبیر بێت.

عێراق دەبێت خۆی بۆ ڕۆژانی سەخت ئامادە بکات! پێم وایە هەموو شتێک کار لە کار ترازاوە و بڕیارەکە دراوە. ئەمریکا جگە لە گروپە چەکدارەکانی حەشدی شەعبی، سزای (تەمبێکاری) بەسەر عێراقدا دەسەپێنێت و ئەگەری زۆرە سزا ئابوورییەکان بن. ئەم سزایانە دەبنە هۆی داڕمانی ئابوری، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار، نەمانی کاڵا ئەمریکییەکان و گرانییەکی زۆر لە نرخەکاندا. ئەمریکا ئەم ڕێکارە دەگرێتە بەر دوای ئەوەی بێگوێ ئەو کرا، بۆیە (زۆر بەم زوانە) دەستی بۆ عێراق دەپرژێت؛ زۆر نزیکتر لەوەی کە هەندێ کەس وێنای دەکات.

ئێران: بەهۆی گەمارۆی ئەمریکا دووبارە گەرووی هورمز دادەخەین.

تڕەمپ: کۆتایم بە 8 جەنگ هێنا، بەڵام ئەگەر ئێران و لوبنانی بخەیتە سەر ئەبێت بە 10.

زیلینسکی: سوپای ڕووسیا خەریکی ئامادەکردنی هێزە لە بێلارووس بۆ هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا. تێبینی هەوڵەکانی سوپای ڕووسیا دەکەین بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی هێزەکانیان. بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکان، لەسەر سنووری بێلارووس خەریکی دروستکردنی ڕێگان بەرەو خاکی ئۆکرانیا و جێگیرکردنی تۆپخانەکانن.

چاوەڕێ مەبن ئیستاش ، تەنها خەڵک بەکوشتندانە و هیچ ی ترنیە..

لە ساڵانی 1972 بۆ 1975، ئەمریکا و ئێران هاوکاری شۆڕشی ئەیلوولیان کرد، لەو کاتەدا ئەمریکا لەرێگەی هێنری کیسینجەر وەزیری دەرەوە
لە ساڵانی 1972 بۆ 1975، ئەمریکا و ئێران هاوکاری شۆڕشی ئەیلوولیان کرد، لەو کاتەدا ئەمریکا لەرێگەی هێنری کیسینجەر وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هاوکاری کوردییان کرد، مەبەستی کیسینجەر سۆز نەبوو بۆ کورد، بەڵکو دەیویست عێراق کە ئەو کات هاوپەیمانی یەکێتی سۆڤیەت بوو سەرقاڵ بکات و لاوازی بکات، کاتێک سەدام حوسێن لە ڕێککەوتننامەی جەزائیر 1975 چۆکی بۆ شای ئێران دادا و دەستبەرداری شەتولعەرەب بوو و ئەمریکا پێویستی بە کورد نەما، کیسینجەر دەستبەجێ هاوکارییەکانی بڕی و ڕێگەی دا سوپای بەعس هێرش بکاتەوە سەر کورد. کیسینجەر بە ڕاشکاوی وتی "کاری سیخوڕی و سیاسەتی نێودەوڵەتی، خێرخوازی نییە."، کاتێک لە کۆنگرێسی ئەمریکا لێپێچینەوە لە کیسینجەر کرا کە بۆچی ئاوا بە ئاسانی کوردیان تەنیا جێهێشت لەبەردەم پەلامارەکانی بەعسدا، ئەو بەم ڕستە سارد و بێبەزەییانەیە وەڵامی دایەوە: "ئێمە لێرە نین بۆ ئەوەی جیهان بکەینە بەهەشت یان دیموکراسی بۆ گەلان دابین بکەین، ئێمە لێرەین بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا."

Repost from War News
" اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ..

بۆ مەبەستی پەیوەندی بێتەل SATCOM📞📶 هەتاوەکوو سوپا بتوانێت لەناو یەکتردا پەیوەندی لەگەڵ یەک بکەن و فەرمان بنێرن و نامە وەربگ
بۆ مەبەستی پەیوەندی بێتەل SATCOM📞📶 هەتاوەکوو سوپا بتوانێت لەناو یەکتردا پەیوەندی لەگەڵ یەک بکەن و فەرمان بنێرن و نامە وەربگرن لە مەودای زۆر دور و بە شێوەیەکی زۆر پارێزراو ، پێویستیان بە جۆرە مانگێکی دەستکردە دەبێت کە شەپۆلی زانیاری هەڵگیراو بگوازێتەوە بۆ جێگای مەبەس ، هەر بۆیە هەندێک مانگی دەستکرد بۆ کاری پەیوەندی سەربازی و گواستنەوەی زانیاری بەکاردێن وەک DSCS ی ئەمریکی و molnya ی ڕوسی