en
Feedback
ئەنجومەنی ئەدەبیی بانە

ئەنجومەنی ئەدەبیی بانە

Open in Telegram

ئەتوانن کار و چالاکیەکانی ئەنجومەنی شێعر و ئەدەبی بانە لێرە ببینن... بۆ بەشداری کردن لە کۆبونەوەکانی ئەنجومەن ڕوژانی سێ شەممە کاتژمێر چوار سەردانی مەکۆی فەرهەنگی(ادارە ارشاد اسلامی)بکەن هاتن بۆ هەمووانە @EdebiBane ئایدی بۆ پەیوەندی @awder2

Show more
255
Subscribers
No data24 hours
+17 days
No data30 days
Posts Archive
تێبینی: بۆ نووسینی ئەم بابەتە، کەڵکم لە کتێبێکی د. کەیوان ئازاد وەرگرتووە بەناوی "حەمە ڕەشیدخانی بانە"، ھەروەھا سیمنارێک (٤/١٢) کە لە لایەن ڕێکخراوی پیری شالیارەوە بۆ بەرێزان (سەلاحی موھتەدی، فەرید ئەسەسەرد و کەیوان ئازاد)، بە بۆنەی چل ساڵ تێپەڕبوون بەسەر کۆچی دوایی حەمە ڕەشیدخان سازکرابوو.

دوای چل ساڵ حەمە ڕەشید خانی بانە دەنگدەداتەوە کاوە ئەمین چل ساڵ پێش ئێستا، کەسایەتی ناسراوی بانە و کوردستان، حەمە رەشیدخانی بانە، کۆچی دوایی کرد. بەڵام بە بەردەوامی ناوی ئەو پیاوە  لەگەڵ رەوتی مێژووی کوردستان بە تایبەتی لەگەڵ ناوھێنانی کۆماری کوردستاندا ھێنراوەتە بەر باس و خواس. لە ماوەی (٧٦) ساڵی تەمەنیدا رووبەرووی گەلێک ھەوراز و نشێو بووەتەوە، بەتایبەتی ١٥ ساڵ ئاوارە بووە و دەستبەسەر کراوە و دوورخراوەتەوە بۆ شارەکانی (موسڵ، ئامێدی، روومادی، کەرکووک و سلێمانی). حەمە رەشیدخان، لە کۆماری کوردستاندا بەشداری کردووە و پلەی ژەنراڵی پێدراوە.  لە ماوەی ژیانیدا پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ سەرۆک مستەفا بارزانیدا ھەبووە و پشتیوانی تەواوی لە شۆڕشی ئەیلوول کردووە. حکومەتی ئێراقی بە بەردەوامی ھەوڵیداوە،  مەیلی حەمە رەشیدخان بۆ لای خۆی رابکێشت تا لایەنگری حکومەتی ئێراقی بکات، دژی شۆرش بوەستێتەوە، بەڵێنی ئەوەیان پێدابوو کە وەک سەرۆکی کورد حسابی بۆ دەکەن، بەڵام لە وەڵامدا بە نوێنەرانی ئێراق دەڵێت "کورد سەرۆکی خۆی ھەیە، ئەویش سەرۆک مستەفا بارزانییە". لە ساڵی ١٩٢٥، رەزا شای ئیران فەرمان بە (سەرھەنگ قولی خان) دەکات، بە پاڵپشتی ژمارەیەک لە سەرۆک خێڵەکانی (مەنگوڕ، دیبوکری و مامەش)، ھێڕش بکەنە سەر (گوندی وێنە) کە جێگای نیشتەجێبوونی خانەکان دەبێت. حەمە رەشیدخان لەھەرەتی لاوێتیدا دەبێت، بڕیار دەدات بەرپەرچی ئەو ھێزانە بداتەوە، ئەوەی جێگای سەرنجە حەمە رەشیدخان توانی تەنیا دە چەکدار لە دەوری خۆی کۆبکاتەوە، بۆیە توانیان ھێزەکەی ئێران و چەکدارە عەشایرە کوردەکان بشکێن و پاشەکشەیان پێ بکەن، و چەندین سەربازی ئێرانی بکوژن، ھەروەھا سەرۆک ھۆزی مەنگورەکانیش لەو شەڕەدا دەکوژرێت. سەرکەوتن لەو شەڕەدا، حەمە ڕەشیدخان تووشی لە خۆبایبوون دەکات، داوا لە خەڵک و ھۆزەکانی ناوچەکە دەکات کە ھاوکاری بکەن لە رزگارکردنی شاری بانە، ئەگەرچی پشتیوانیان لێکرد، بەڵام لە ساڵی ١٩٢٦ و ١٩٢٧، شکستیان ھێنا. ساڵی ١٩٣٠ دەستگیر دەکرێت،کاتیک لەلایەن موتەسەریفی سلێمانییەوە داوەتی دەکرت بۆ سلێمانی، بە پلانێک لە لایەن حکومەتی پاشایەتی ئێراقەوە دەستبەسەر دەکرێت و بۆ مووسڵ دوور دەخرێتەوە. ئەمەش یەکێک دەبێت لە فرت و فێڵەکانی حکومەتی ئێراق کە بە ناوی میواندارییەوە، حەمەڕەشیدخان دەخەنە تەڵەی خۆیانەوە. حەمەڕەشیدخان پێێان دەڵێت:"ئەوە چ پیاوەتییەکە کە بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ من دەکەن، ئەگەر کەمێک پیاوەتیتان تیابوایە، دەکەوتنە شەڕەوە لەگەڵمان." لە ساڵی ١٩٣٢ لەسەرداوای کاربەدەستی ئامێدیەوە،حکومەتی  ئێراق ئازادی دەکات و دەگەڕێتەوە بۆ ناوچەکەی خۆی لەسەر سنووری رۆژھەڵات و باشووری کوردستان. سەلاحی موھتەدی، باس لە رۆژنامەیەکی ئێرانی دەکات کە تێیدا نووسراوە "یەک حەمە ڕەشید ھەبوو، ئێمە ھەموو ناڕەشید بووین." مەبەستی ناجوامێری دەوڵەتی ئێران و پیاوەتی حەمە رەشیدخان بووە. ھەروەھا باسی ئەوە دەکات کە حەمە ڕەشیدخان لە سەردەمێکدا دامو دەستگای بۆ ناوچەکەی خۆی دروست کرد و سووپای پێکەوە نا، خەڵکەکەی ئێمە زۆر دواکەوتووبوو، ھێشتا ئەو کات باسێک لە کۆمار و پێشمەرگە نەبوو. زۆرجار حەمە ڕەشیدخان، سەرچڵی کردووە، بەڵام ئەو سەرۆک خێڵانەی بە فیتی ئێران رووبەرووی دەبوونەوە، وەکو کاک سەلاح موھتەدی دەڵێت "کەسی پیاوانە لە شەڕی حەمەڕەشیدخاندا نەکوژران، ئەوانەیشی کوژران، نەکوژرابان باشتر بوو، بەڵام ھیچیان لەوانە نین کە حەیف و خەسارێکی گەورە بێت." پیاوە گەورەکان مێژوو دروست دەکەن، حەمە رەشیدخان بە ھەموو کەموکورتیەکانیشیەوە، یەکێکە لەو کەسایەتییە کوردانەی کە مێژووی نەخشاندووە. یەکێک لە سەرەوەریەکانی حەمە رەشیدخانی بانە ئەوە بوو کە ژمارەیەکی زۆر دۆکیۆمێنیت و بەڵگەی مێژووی لای خۆی ھەڵگرتبوو کە پاشان کۆچکردوو فازیل مەلا مەحموود لە کتێبێکدا وەکو بەڵگەنامەکانی کۆماری کوردستان بڵاوی کردەوە. دیارە ئێستایش کۆمەڵێک بەڵگەی دیکە ماون کە لەلایەن بنەماڵەکەیەوە پارێزروان. کاتێک حەمە رەشیدخان نەخۆش دەکەوێت، دەوڵەتی شاھەنشاھی ئێران داوای لێدەکەن کە لەژێر چاودێری ئەواندا چارەسەری بۆ بکرێت، بەڵام حەمە ڕەشیدخان، رەتیدەکاتەوە و دەڵێت مردنم زۆرباشترە لەوەی بچمە ژێر سێبەری ئەوان و دەڵێت"سەردەمانێک من شەڕی ئەوانم دەکرد و لە ناوی من دەترسان، ئێستا دەیانەوێت بچمە بەردەمیان و پێم بڵێن ئا ئەمەیە حەمەڕەشیدخان، ئەم کەلاکەیە!." بەڵێ ئەوە شەھامەتی پیاوێکە کە ئامادەنییە بچێتە بەردەمی دووژمنەکەی و بە زەلیلی بیبنینێت. یادکردنەوە ئەو کەڵە پیاوانەی مێژووی کورد، ئەرکێکی نەتەوەیی و ئەخلاقییە، تا نەوەی نوێ کەڵک لە ھەڵەوسەروەریەکانیان وەربگرێت. رۆحیان شاد بێت. "ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە" ✨✨💫 🆔: @EdebiBane

‍ 🌐 بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەن ئەدەبی) شەوەشێعرێک لە ژێر ناوی شەوەشێعری وەفـــــــایی بەڕێوە دەبات. ✳️
🌐 بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەن ئەدەبی) شەوەشێعرێک لە ژێر ناوی شەوەشێعری وەفـــــــایی بەڕێوە دەبات. ✳️مەرجەکانی بەشدار بوون: 1⃣ژمارەی پێوەندی، شوێنی نیشتەجێ‌بوون و کۆدی میللی بەشداربوو پێویستە. 2⃣دوامۆڵەتی ناردنی بەرهەمەکان 1ی بەفرانباری 1402ی هەتاوییە. 3⃣ بەرهەمەکان دوای هەڵسەنگاندن لە لایەن لێژنەوە بۆ پێشکەش‌کردن دیاری دەکرێن. 4⃣هەر بەشداربوویەک دەتوانێ یەک تا پێنج شێعر بنێرێت. 5⃣ شێعرەکان بە فایلی ڤۆرد ڕەوانە بکرێن. * بەرهەمەکان بۆ ئە‌م ئایدی تێلگڕامە بنێرن: 🆔 @slain64 🗓 کاتی بەڕێوەچوونی شەوەشێعری وەفایی 21ی بەفرانبار. "ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە" ✨✨💫 🆔: @EdebiBane 🆔: @EdebiBane

"ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە" ✨✨💫 🆔: @EdebiBane 🆔: @EdebiBane
"ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە" ✨✨💫 🆔: @EdebiBane 🆔: @EdebiBane

🔴زمانی کوردی بۆ تێلێگرام ⚙ زبان تلگرامتان را به کوردی تغییر دهید ⚙ بەو لینکانەی خوارەوە بەدڵی خۆتان شێوەزارێک بۆ زمانی تێلێگرامەکه‌تان هەڵبژێرن. ⚙ پی لینکاو واریە، زمانو تێلێگرامی بەدڵو وێتا هۆرچندێ: 🔻 کوردیی سۆرانی ① https://t.me/setlanguage/1kurdish 🔻 کوردیی هەورامی ① https://t.me/setlanguage/horami 🔻 کوردیی کرمانجی ① https://t.me/setlanguage/kurmanji

AC_20231117_212405.mp31.59 MB

مۆسیقا و گۆرانیی کوردی و سەرنجێک مۆسیقاو گۆرانی یەکێکە لە پێویستییەکانی ژیانی مرۆڤ، مرۆڤ ئەو چێژەی لە مۆسیقای وەردەگرێت، لە شتەپێویستەکانی تری ژیان، وەری ناگرێت. مرۆڤ بەدەنگی مۆسێقا و گۆرانی خۆی زیندوو دەکاتەوە، ئاوەزێڕی ماڵی دڵ و دەروونی دەکات، گیانێکی تازە دێتە ناو جەستەیەوە، هێز و گوڕێک وەردەگرێت و ڕایدەچڵەکێنێت. مۆسیقا گۆرانی ڕۆحێکی تازەن، بۆ جەستەیەکی ماندوو و شەکەت، بریسکەیەکن بۆ مێشکێکی خەوتوو، مۆسیقا خۆراکی گیانە دێمکاری دەروون شەواو دەکات، ئنجا گۆرانی هەست و سۆزێکە لە لەناخ و دەروونێکی شادومان یان خەمناک و ناکامەوە دێتەدەر و بەگوێی بیسەر دا دەدرێت. ئێمەی کورد لەبەرەبەیانی مێژووەوە هۆگریمان بە گۆرانی و مۆسیقاوە هەبووە و لەخوێن و ئێسقانماندا جێگیرن، ڕەنگە ئێمە لە بەشی نووسیندا(ئەدەبی نووسراو)کۆنینە و پێشینەی زۆرمان نەبێت، (ئەوەش هۆکارگەلی جۆراوجۆری هەن و لێرە خۆی لێ دەبوێرم) بەڵام ئەدەبی زارەکیمان گەلێک بەهێزە و شانازی پێوە دەکەیین، ئێمە پەیامی خۆمان بە گۆرانی و دەنگی ڕەسەن بە گوێی خۆیی و بێگانە داداوە. بە بەردەوامی خۆمان بە گۆرانی و مۆسیقا زیندوو کردۆتەوە، لە هەموو بۆنە و جەژنەکانمان لە هەموو ڕێوڕەسمەکانمان، تەنانەت لە کۆڕەماتەمینەکانماندا گۆرانی و سروودی تایبەت گوتراوە و زامەکانمان پێ ساڕێژ کردوونەوە، بێزاریمان پێ دەربڕیوە، پێی بەرەنگاری زوڵم و گوشار بووینەوە، تەنانەت لەڕابردوودا خانەقا و مزگەوتەکانمان بۆ هەموو مەولوودی و بۆنەیەک بۆ خەتمەی سۆفیان، چلەی خەلیفە و ئیجازەی مەلایەتی دەنگ و ئاوازی تایبەتی ئایینی و دەروێشانەیان لێوە هاتووە و مامۆستا و فەقێ و دەروێشەکانمان لەو چاخانەدا بەدەنگی بەسۆزیان کۆڕەکانیان ڕازاندوونەوە. بەو جۆرە دەروونی ئیماندارانمان بە ئاوازی عیرفانی ئاوەزێڕ کراوە، لەو کۆڕانەدا پیر و گەنج و مێرمنداڵ بەهەست و سۆزێکی عیرفانییەوە، ئاوەزێڕی ناخی بەشداربووانیان کردووە. ئەوە بەشێکی؛ بەڵام لەلایەکی ترەوە لەهەموو دیواخان، خواردنگە، چاخانە و زەماوەندەکانمان گۆرانیبێژ و دەنگبێژەکانمان بەچڕینی گۆرانی و مۆسیقای ئەوینداری و تایبەت بە شایی و هەڵپەڕکێ ژیانیان زیندوو کردۆتەوە و گەسکەیان لەخەم و نەهامەتییەکان داوە. کەم نین ئەو گۆرانیبێژ و حەیرانبێژانەی مێژوویەکی تایبەتیان بۆ گەلی کورد تۆمار کردووە و ناویان قەت لەبیر خەڵک ناچێتەوە. دڵنیام ئەگەر ناو بێنم مافی هێندێک کەسایەتی دەنگبێژ دەفەوتێت، بۆیە خۆم لە ناوهێنان دەپارێزم، بەڵام تا کورد هەبێ قەرزاری هەوڵ و چالاکی شۆڕەسوارانی مەیدانی دەنگ و مۆسیقای کوردییە. من پێموایە هەر لەکۆنەوە کورد دەنگی خۆی بە گۆرانی بەگوێی خۆیی و بێگانەدا داداوە، ڕەنگە ئێمە بۆ پەرەپێدانی دەنگ و مۆسیقامان خاوەنی زۆر شت نەبوویین، بەڵام ئەوەی نکووڵی لێ ناکرێت ئەوەیە، کورد هەمیشە شۆڕەسواری مەیدانی مۆسیقا و ئاواز بووە، هونەرمەندی هونەرقەندمان هەبوون و هەن. ڕاستە کلیلی بەشێکی زۆر لە ژیانمان بەدەست بێگانەوە بووە، کە چی کلیلی هونەرمان بەخۆمان بووە  و ئێشتاش جیهان شانازی بە مۆسیقای کوردی و گۆرانی کوردییەوە دەکات، بەڵام ئەو دۆخەی ئێستا ڕاگرتن و پارێزەری دەوێت و دەبێ ئەو مۆسیقا ڕەسەنە وەک بیلبیلەی چاوان بپارێزین. با یەک شت لەبیر نەکەیین،تا ئەو کاتەی مۆسیقار و گۆرانیبێژەکانمان خۆیان لە منمنێنە و قینەبەرایەتی بپارێزن و دەرفەت بۆ کەسانی تازە پێگەیشتووی خاوەن مرخ و توانا بخوڵقێنن، جڵەوی مۆسیقا و گۆرانیمان بە دەستەوە دەبێت، بەڵام ئەگەر پێچەوانەی ئەو شتە ڕوو بدات، لە بەشی هونەری دەنگ و مۆسیقا تەنیا کوێز و لابامان بۆ دەمێنێتەوە. من پێموایە هەر زەمەنێک زمانێکی هەیە و زمانی ئەوڕۆی وڵاتان بە گشتی مۆسیقایە، لە گۆ کەوتنێ ئەو زمانە بۆشایی پاشخانی فەرهەنگی و وێژەیی لێ دەکەوێتەوە. فەوتانی مۆسیقا و گۆرانی ڕەسەنی کوردی، داڕمانی دیوارێکی سەرەکیە لە بینای فەرهەنگی گەلەکەمان، بۆیە هیوادارم هونەرمەندانی دەنگبێژ و مۆسیقارمان، "پاڵگە و پاڵپشتییان بێخەمی نەبێت" و بەردەوام پارێزگاری لەو سامانە گەلیی و نەتەوییە بکەن. حەسەن ڕەوش(پارێزەر) 👇👇👇👇👇👇 @hassan_ravesh "ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە" ✨✨💫 🆔: @EdebiBane 🆔: @EdebiBane

📚مامۆستا کۆچەر وەیسی (بانە)  لە  سێهه‌مین كۆڕه‌ شێعری: سه‌مای وشه و گه‌ڵا"ی ئه‌نجومه‌نی ئاسۆی ژیار له‌ ڕێكه‌وتی ئێواره‌ی ٢٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٢٧٢٣ كوردی له‌ تالاری لۆردی ساحیب. 🎬گرته و چێكاری: موحه‌مه‌د فه‌رج زاده. ❇️📚https://t.me/asoyzhyanisaheb "ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە" ✨✨💫 🆔: @EdebiBane 🆔: @EdebiBane

📚مامۆستا کۆچەر وەیسی (بانە)  لە  سێهه‌مین كۆڕه‌ شێعری: سه‌مای وشه و گه‌ڵا"ی ئه‌نجومه‌نی ئاسۆی ژیار له‌ ڕێكه‌وتی ئێواره‌ی ٢٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٢٧٢٣ كوردی له‌ تالاری لۆردی ساحیب. 🎬گرته و چێكاری: موحه‌مه‌د فه‌رج زاده. ❇️📚https://t.me/asoyzhyanisaheb

بانگەواز ئەنجومەنی فەرهەنگی هونەری ئەدەبیی بۆکان کۆڕی شێعری خۆی لە ژێر ناوی: (پایــیـــزی زیـــز) بەڕێوە دەبات. مەرجەکانی بەش
بانگەواز ئەنجومەنی فەرهەنگی هونەری ئەدەبیی بۆکان  کۆڕی شێعری خۆی لە ژێر ناوی:         (پایــیـــزی زیـــز) بەڕێوە دەبات. مەرجەکانی بەشدار بوون. ۱ـ بەرهەمی بەشداربوو لە شوێنی تر بڵاو نەکرابووبێتەوە. ۲ـ بەرهەمەکان لە دوو لاپەڕەی A4 پتر نەبن. ۳ـ ژومارە تلەفوونی بەشداربوو پێویستە. ۴ ـ دوامۆڵەت بۆ ناردنی بەرهەمەکان 1402/9/5 ۵ ـ بەرهەمەکان لە لایەن لێژنەوە بۆ خوێندنەوە دیاری دەکرێن. * بەرهەمەکان بۆ ئایدی تێلگرامی ژێرەوە ڕەوانە بکرێ. @su_ib72 کاتی بەڕێوەچوونی ئێوارە شێعری پاییزی زیز دواتر ڕادەگەیەندرێ. ئەنجومەنی فەرهەنگی هونەری ئەدەبیی بۆکان https://t.me/anjomanbokan

‍ 🔵 بۆ ئەوە فێر بین و بگۆڕین پێویستیمان بە خوێندنەوەیە . 🔹سی و یەکەمین(31) ژمارەی گۆڤاری "بەیان" چاوی بە ڕووی ژیندا هەڵێنا.
‍   🔵 بۆ ئەوە فێر بین و بگۆڕین   پێویستیمان بە خوێندنەوەیە .    🔹سی و یەکەمین(31) ژمارەی گۆڤاری "بەیان" چاوی بە ڕووی ژیندا هەڵێنا. لەم ژمارەیەدا فایلی تایبەت بە دیواندەرەی(ساڕاڵ، هۆبەتوو، قاڵقاڵی و...)لەخۆ گرتووە و هەروەها  چەندین وتاری بەپێزی لەمەڕ زمان و کۆمەڵێک باس و بابەت و وتاری بەنرخی تر لە بوارەکانی فەرهەنگ، ئەدەب، پەروەردە و کۆمەڵگا لە نووسەران و توێژەرانی کوردی تێدا بڵاو کراوەتەوە. 🔹گۆڤاری "بەیان"، گۆڤارێکی فەرهەنگی کۆمەڵایەتییە بە ڕوانگەیەکی ڕۆشنبیرانە، نیشتمانی و نەتەوەیی بە چوار دیالێکتی زمانی کوردی (کرمانجیی سەروو، کرمانجیی خواروو، هەورامی و کەڵهوڕی) وتار و بابەت بڵاو دەکاتەوە.    🔹گۆڤاری بەیان گۆڤارێکی دوومانگانەی کوردییە کە بەسەرپەرشتی دەستەی نووسەران بە ڕێوە دەچێ. https://t.me/beyangowar

🔴 هەنگاوێکی‌ جیددی‌تر لە بواری پەیڤکاتۆردا سڵاو و ڕێز. ئەم کاتەتان باش. وەک چۆن تا ئیستا چەندین هەنگاوی گەورەمان هەڵگرتووە بۆ بڵاوکردنەوەی پەیڤکاتۆر و بابەت سەبارەت بە پەیڤکاتۆر، ئێستاش کارێکی گەورەمان دەست پێ کردووە، گەورەتر و شیاوتر لەو کارانەی کە تا ئێستاش کردوومانە.. تکایە پەیڤکاتۆرەکانتان بنێرن با لەو هەنگاوە گەورەیەدا کەڵکیان لێ وەربگرین. تکایە پەیڤکاتۆری زۆر بنێرن، مەبەستمان زۆر و بۆر نییە، جەسارەتی وا ناکەین، بەڵام با زۆر بن بۆ ئەوەی ئەو دەستەیەی کە قەرارە پەیڤکاتۆرەکان جیا بکاتەوە و هەڵیان ببژێرێت، دەستی کراوەتر بێت بۆ هەڵبژاردنی پەیڤکاتۆرەکان. تکایە زووتر پەیڤکاتۆرەکانتان بنێرن با دوایی گلەیی نەیەتە سەرمان و نەڵێن بۆچی پێت نەوتووین و کارەکەتان بەبێ ئێمە جێبەجێ کردووە. بەرهەمەکان ئەسپێردرێن بە لێژنەیەک، ئەو لێژنە باشترینی ئەو پەیڤکاتۆرانە جیا ئەکاتەوە و ئەینێرین بۆ چاپ؛ بەڵام تکایە تکایە باشترینەکان بنێرە، زۆریش بنێرە با دەستی لێژنەکە کراوەتر بێت بۆ هەڵبژاردنیان، بە زووترین کاتیش بینێرن. پەیڤکاتۆرەکان بنێرن بۆ:ٚ @xaloreuf تێبینی: لێژنەکە تەنها بەرهەمی ئەندامانی کۆڕی پەیڤکاتۆر هەڵدەسەنگێنێ و ئەو هاوڕێیانەی لە ئێستادا ئەندامی کۆڕی پەیڤکاتۆر نین، بەرهەمیان نانێردرێ بۆ چاپ. ـــــــــــــــــــــــــــــــ 🆔 @peyvkator 🆔 @koripeyvkator "ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە" ✨✨💫 🆔: @EdebiBane 🆔: @EdebiBane

‌ بە ناوی بەرزە ناوی بے هاوتا 🔶🔶ئاگادارے ئه‌نجومەن ئەدەبیے بانە به‌ هاوکاری فه‌رهه‌نگ و ئیڕشادی بانە بە مەبەستی پەرەپێدانی چالاکی ئەدەبی،فەرهەنگی و هونەری، شەوە  شێعری "وێرەکانے خەزەڵوەر" به‌ڕێوه‌ ده‌بات. داوا له شاعیرانی کورد ده‌که‌ین تا ڕێکه‌وتی ١٤٠٢/٠٨/۱۱ شێعره‌کانیان له ڕێگه‌ی ئایدی تێلێگرامیی "  @cutyar26  " بۆ لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌ن بنێرن. دواتر ڕۆژ، کاتژمێر و شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی کۆڕه‌که ڕاده‌گه‌یه‌نرێت و شاعیرانی به‌شداربوو ئاگادار ده‌کرێنه‌وه‌. مه‌رجی به‌شداربوون: ١: تەوەری شێعره‌کان ئازادە بە ڕەچاوکردنی پێوەر و یاسای ئەنجومەن ئەدەبییەکان. ٢: ڕه‌چاو کردنی ڕێنووسی کوردی، به‌ فۆنتی unkurd 14 تایپ کرابێ و به‌ شێوه‌ی pdf بن. ٣: هه‌ر شاعیرێک تەنیا ده‌توانێ تا سێ به‌رهه‌م بنێرێت. تێبینی👇 (لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌توانن یه‌ک، دوو یا هه‌ر سێ به‌رهه‌مه‌که‌ هه‌ڵببژێرن) ٤: نووسینی ناو و ناوی بنه‌ماڵه‌یی و ناز ناو و  ژوماره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ژوماره‌ی په‌یوه‌ندی و شوێنی نیشته‌جێبوون و ناردنی وێنەی شاعیری  به‌شداربوو پێویسته‌. ۵: ڕچاو نه‌گرتنی هه‌رکام له‌و مه‌رجانه‌ ده‌بێته هۆی به‌شدارنه‌بوونی به‌رهه‌می شاعیر له لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردن. 🔶سەرنج کۆتا مۆڵەت بۆ وەرگرتنی بەرهەم ۱۱خەزەڵوەری ۲۷۲۳ ، ئابانی ۱٤۰۲ـه! "ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە" ✨✨💫 🆔: @EdebiBane 🆔: @EdebiBane

هەتا سواری ئەسبی خەڵکیت؛ هەر پیادەی! تا ساڵی۱۹٦۵ واتە بەر لە شوڕشە مەزنەکەی مارتین لۆتێرکینگ؛ لە ئامریکا یاسایەک هەبوو بە ناوی جیم‌کروو، کە لە زورێک لە ناوچەکانی ئەمریکا بەڕێوە دەچوو. بەپێی ئەم یاسا، ڕەشپێستەکان مافی ئەوەیان نەبوو کە لە شوێنەکۆمەڵایەتییەکان وەک هوتێل، باس، فێرگە، چێشتخانە و شوێنەکانی دیکە کەڵک وەربگرن. چون بە هۆی ڕەگەزپەرەستی، سپیپێستەکان خۆیان بە هاوشانی بۆرەپیاوی ڕەشپێست نەدەزانی. لەهەر شارێک بۆ ڕەشپێستەکان تەنیا چەند شوێنێکی دیاریکراو هەبوو. پیاوێکی پۆستچی بۆ ماوەی سی ساڵ کتێبێکی بڵاو دەکردەوە بە نێوی Green Book کە ئەو شوێنە گشتیانەی کە ڕەشپێستی کڵۆڵ بتوانی دوور لە توندوتیژی ڕەگەزپەرەستی مرۆڤخۆر، کەڵکی لێ وەربگرێ، تێدا دیاری کرابوو. هەر بەو ناوەش فیلمێک دروست کرا لەسەر ژیانی ڕاستەقینەی پیانیستێکی ڕەشپێستی ئەو سەردەمە، کە زۆر شارەزای ئاسەواری "بێتۆڤێن" و "ڕۆبێنیشتاین" و "شۆپێن" بوو. ئەو پیانیستە بانگهێشت دەکرا بۆ هۆڵە شکۆدارەکان و هوتێلە ئەعیانییەکان و بۆ سپیپێستەکان پیانۆی دەژەند. کەچی هەر بەپێی هەمان یاسا مافی چوونە ئاودەستی ئەو شوێنانەی نەبوو و دەیانگوت بۆ خۆت لە پاڵ دێوارێ، بن دارێ، کەندەڵانێک دانیشە. واتە هونەرەکەیان ئەویست نەک خۆی. ئەو لەنێو بێگانە وەکوو مرۆڤ جێگەی نەبوو، لە هەست و هونەر و دابونەریتی هاوڕەگەزانی خۆشی، بێگانە کەوتبوو. گرنگی کاری مارتین لۆتێرکینگ ئەوە بوو کە بە وتار و کردەوە ئەو جۆرە کەسانەی تێگەیاند؛ تۆ کە ئاودەستخانەیێک پێ ڕەوا نابینن، ئیتر شۆپێنی چی؟ و بتۆڤێنی چی؟ پێش لەهەموو کارێ، ئەو بیرۆکەی کە خۆیان لە سپیپێستەکان بە کەمتر بزانن لە مێشکیاندا سڕیەوەو وتی یەکسانی و بەرابەری ئینسانەکان یەکم قانوونی مرۆڤایەتییە. کەلتوور و هونەری خەڵکانی تر بناسن بەڵام پێشتر دەبێ خۆتان بناسن. لۆتێر کینگ بەو شێوە یاسای جیم‌کرۆی، هەڵوەشاندەوە، ئەگەرچی گیانی پیرۆزی لەو ڕێگایەدا بەخت کرد. زۆرێک لە خوێندەوار و شاعێر و نووسەر و هونەرمەندی ئێمە، لە خزمەتی کەلتوور و هونەری خۆمان نین و ماڵی دراوسێ ئاوەدان دەکەنەوە. تەنیا وەک وێنەیێک لە سەدان: نەمر یاشار کەماڵ لە وتووێژێکدا سەبارەت بە شاکاری "ئینجە مەمەد"لێی دەپرسن کە چۆن توانیت ئاوەها کاراکترێکی مەزن بخولقێنیت؟ وتی من نەمخولقاند بەڵکوو دیم. خاڵۆی خۆم بوو کە دژ بە زوڵمی عەسکەر و ژاندارم ڕاپەڕی بوو. من تەنیا ناوەکەیم کرد بە تورکی! سەیری ئەو قوڕبەسەرییەی ئێمە: چیرۆکی ژیانی کوردێکی دژ بە زاڵم، بە تورکی بنووسی و ببێ بە کاندیدی خەڵاتی نوبێلی ئەدەبی بۆ ئەوان. بەڵام کاتێ یاشار کەماڵ وەکوو کوردێک باسی زۆرلێکراوی گەلەکەی خۆی کرد چەندین جار تووشی زیندان و ئاوارەیی هات. ئێمەی کورد چوونکا بە بیری کوردی پەروەردە نەکراوین، بڕوامان بە خۆمان نییە،  شاڕەزای زمان و کەلتوور و ئەدەبی خۆمان نین. کاتێ باسی بێخەبەری لە زمان و هونەری کوردی و هۆگریمان بە فەرهەنگی بێگانەوە دەکرێ، دەڵێن لەلای ئێمە هونەر سنووری بۆ نییە و ڕاستیەکان بە هەر زمانێک بێت بۆ ئێمە جیاوازی نییە و... خۆ دیارە ئەو قسە بۆ خوداپێداوان ڕاستە بەڵام تۆ خەرێکی خۆت لەبیر ئەکەی، لە خۆت بێگانە دەبی، کەلتوور و زمان و هونەری خۆت لە ناوچووندایە و تۆ هیچ هەوڵێکی بۆ نادەی(ئەگەرچی بێ سنووری هونەرمان لە ژیانی ئەحمەد کایا دێ کە هەتا پاڕیس درێژەی هەبوو). لاوێکی خۆمان دەنگی تەواوی ئەو کەسانەی کە لە سەد ساڵی ڕابردوودا، گۆرانی "مرغ سحر" یان چڕیوە لە فایلێک کۆ کردۆتەوە. وتم حاشا لە گەورەیی ئەو گۆرانییە ناکرێ؛ بەڵام ئاخۆ حەسەن زیرەک کە دەڵێ: کوردەلێ فەلەکە، برادەرینە فەلەکە، ئەوە گەمیەو لە بەحرانم دەگەڕێتەوە، کەلەکەو لە چۆمانم دەگەرێتەوە، لە عالەمی خۆدایەو لە منی هەژار بەتاڵان دەچێتەوە... شیوەنی کامین دڵسووتاوی کوردە؟ وتی هەر مانا ڕواڵەتیەکەشی تێناگەم. ناسینی ئەدەب و هونەری خەڵکانی تر نەک هەر خراپ نییە بەڵکوو پێویستیشە. مامۆستا نالی ئەگەر دەستەڵاتی بەسەر زمانەکانی تردا نەبوایا ئەوەندە شێعری بەهێز نەدەبوو. مامۆستا مەولەوی شێعری شاعیرانی فارسی وەها وەرگێڕاوە سەر هەورامی، پیاو سەری سڕ دەمێنێ. دیارە ئەوان هونەر و ئەدەبی گەلانی تریان باش ناسیوە بەڵام لەوان باشتر زمان و ئەدەبی خۆیان ناسیوە. خزمەتی بێگانە و لەخۆ نامۆبوون چارەی دەرد نییە ،خودی دەردەکەیە. کوردی خۆبەکەمزان دەبێ بزانێ پادشای جەهەنمی خۆی بێت باشترە لە نۆکەری و کڵفەتی بەهەشتی خەڵکی. عیسا ئەحمەدی۱۴۰۲/۰۷/۱۸ "ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە" ✨✨💫 🆔: @EdebiBane 🆔: @EdebiBane

بە بۆنەی ڕۆژی مامۆستا  گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم مامۆستایانی کوردستان دەکەین کە هەمیشە و لە هەموو قۆناغە جیاجیاکاندا هەڵگری مەشخەڵی پەروەردە و زانست بوون. "ڕۆژی شکۆداریتان بەرز ڕادەگرین" دەستەی کارگێری ئەنجومەن ئەدەبیے بانە "ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە" ✨✨💫 🆔: @EdebiBane 🆔: @EdebiBane

له‌تۆزى راكردنى دوو تانجى و كه‌روێشكێكدا ، گوڵه‌كێویه‌كان  وون بوون. #قوبادی جه‌لی زاده‌ "ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە" ✨✨💫 🆔: @EdebiBane 🆔: @EdebiBane

چیتر پێویستت بە تەختەکلیل نییە. خزمەتێکی نوێی ئاسۆسافت بۆ بەکارهێنەرانی باتێکی تێلێگرامە. ئێوە دەنگی خۆتانی پێ دەدەن و ئەو بۆتان دەکات بە نووسراوە. دەتوانن لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە کەڵک لەو خزمەتگوزارییە نوێیەمان وەربگرن: https://t.me/AsosSoftSTT_bot "ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە" ✨✨💫 🆔: @EdebiBane 🆔: @EdebiBane

ئه‌نجومه‌نه‌کانی «ئاسۆی ژیار» و «شنه‌ی ئه‌وینی کانی گۆمه‌یان»ی ساحێب به‌ هاوکاری فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی سه‌قز ئێواره‌ شێعری «پای
ئه‌نجومه‌نه‌کانی «ئاسۆی ژیار» و «شنه‌ی ئه‌وینی کانی گۆمه‌یان»ی ساحێب به‌ هاوکاری فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی سه‌قز ئێواره‌ شێعری «پاییز، سه‌مای وشه‌ و گه‌ڵا» به‌ڕێوه‌ ده‌بات. بۆیه‌ داوا له شاعێرانی کورد ده‌که‌ین تا ڕێکه‌وتی ١٤٠٢/٠٧/٢٥ شێعره‌کانیان له ڕێگه‌ی ئایدی تێلێگرامیی mahdifr48@ بۆ لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌ن بنێرن. دواتر ڕۆژ، کاتژمێر و شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی کۆڕه‌که ڕاده‌گه‌یه‌نرێت و شاعێرانی به‌شداربوو ئاگادار ده‌کرێنه‌وه‌. مه‌رجی به‌شداربوون: ١. شێعره‌کان ده‌توانێ به‌ هه‌ریه‌ک له دیالێکته‌کانی زمانی کوردی و هه‌ر شێوه و ڕێبازێکی شێعریی بن. ٢. سه‌ره‌ڕای ڕه‌چاو کردتی ڕێنووسی کوردی، به‌ فۆنتی unkurd 14 تایپ کرابێ و به‌ شێوه‌ی pdf بێت. ٣. هه‌ر شاعێرێک ده‌توانێ تا سێ به‌رهه‌م بنێرێت. (لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌توانێ یه‌ک، دوو یا هه‌ر سێ به‌رهه‌مه‌که‌ هه‌ڵببژێرێ.) ٤. نووسینی ناو و ناوی بنه‌ماڵه‌یی و ژوماره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ژوماره‌ی په‌یوه‌ندی و شوێنی نیشته‌جێبوونی به‌شداربوو پێویسته‌. ٥. له‌به‌رچاو نه‌گرتنی هه‌رکام له‌و مه‌رجانه‌ ده‌بێته هۆی به‌شدارنه‌بوونی به‌رهه‌می شاعێر له لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردن. @asoyzhyanisaheb

✅ ئاگـــاداری ✅ کۆبوونەوەی گشتی حەوتانەی ئەنجومەن ئەدەبیی بانە 🗓 سێ شەممە ۱۴ےخەرمانانی ۲۷۲۳ےکوردی ۱٤ے شەهریوەرے 1402ی هەتاوی
✅ ئاگـــاداری ✅ کۆبوونەوەی گشتی حەوتانەی ئەنجومەن ئەدەبیی بانە 🗓 سێ شەممە ۱۴ےخەرمانانی  ۲۷۲۳ےکوردی ۱٤ے شەهریوەرے  1402ی هەتاوی (کاتژمێر : ۴ بۆ ۶ے دوانیوەڕۆ) 💢شوێن: مەکۆی فەرهەنگی هونەری(ادارە فرهنگ و ارشاد اسلامی) نووسینگەی ئەنجومەنی ئەدەبی ✅بەڕێوە دەچێت🙏 هاتن: بۆ هەموو شاعیران، نووسەرانی بەڕێز و لایەنگرانی خۆشەویستە. هاتنتان بەرز دەنرخێنین🌺 گەر درووست بوایە پەرستی جگە خوایی یەزدان دەمپەرستی وەتەن و دەمگوت خوامە نیشتمان #ئەسیری "ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە" ✨✨💫 🆔: @EdebiBane 🆔: @EdebiBane

"بە ناوی خواوەندی ڕاستی" ژیانی ڕۆمانسی, هونەری ژیانە، چونکە جەوهەری هونەر خۆشەویستی و لێبووردنە، ئەگەر هونەر نەتوانێت ئەو خۆشەویستییە بخاتە ناو  دڵ و هزری هونەرمەندەوە، یان ئەو هونەرە هونەر نییە، یان هونەرمەند کەوتۆتە داوی غوروور و خۆبەزلزانین! هەربۆیە بەر لە گەییشتن بە شاخ خۆبایی ئەبێت و تلۆر ئەبێتەوە تەنشتی سووکی وسووکایەتی. پێویستە هونەرمەند پێش ئەوەی هونەرەکەی دەربکەوێت، بەدوای خۆیدا بگەڕێت و خۆی بناسێت و بۆ بەدەس هێنانی پێگەی هونەری  و کەسایەتی ئەو پێگەیە بەدەس بێنێ. دۆستان و ئەندامان و  دڵسۆزانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بانە لەگەڵ داوای لێبووردن بۆ ئەم ماوەیە کە ئەنجومەن بۆ سەلماندنی دڵفراوانی و عیزەتی خۆی پشوویدا، ڕادەگەیێنین کە بە خۆشحاڵیەوە لە ((۱٤ خەرمانانی ۲۷۲۳ی کوردی واتە  ۱٤ی شەهریوەری ۱٤۰۲ هەتاوی)) دەست دەکاتەوە بە چالاکی و یەکەم دانیشتنی گشتی خۆی  لە ژووری نووسینگەی ئەنجومەن هەڵکەوتوو لە " خانە فرهنگ" ئێرشادی ئیسلامی بەڕێوە دەبات و دیسان بۆ ئاوەدانترکردنی ئەدەبی شارەکەمان و کوردستانی ئازیز کۆ دەبینەوە. جێی ئاماژەیە کە چالاکیەکانی ئەنجومەن ئەدەبی بە کۆڕە شێعری ساڵانەی ( وێرەکانی خەزەڵوەر ) دەبێ و دواتر مزگێنی چاپ و بڵاوکردنەوەی چوار  کتێبی شێعر و زاستی  ئەندامانی ئەنجومەن ئەدەبی و بەڕێوەبردنی چەندین کوڕی زانستی لە سەر شێعر و مێژووی شێعری بانە و چەندین کۆڕی دیکە. بەسپاسەوە دەستەی کارگێری ئەنجومەن ئەدەبیی بانە ڕێکەوتی ۹ی خەرمانانی  ۱٤۰۲ی هەتاویی. "ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە" ✨✨💫 ID : @EdebiBane ID : @EdebiBane