cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

ئەنجومەنی ئەدەبیی بانە

ئەتوانن کار و چالاکیەکانی ئەنجومەنی شێعر و ئەدەبی بانە لێرە ببینن... بۆ بەشداری کردن لە کۆبونەوەکانی ئەنجومەن ڕوژانی سێ شەممە کاتژمێر چوار سەردانی مەکۆی فەرهەنگی(ادارە ارشاد اسلامی)بکەن هاتن بۆ هەمووانە @EdebiBane ئایدی بۆ پەیوەندی @awder2

Show more
Iran173 338The language is not specifiedBooks18 812
Advertising posts
255
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
+330 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

تێبینی: بۆ نووسینی ئەم بابەتە، کەڵکم لە کتێبێکی د. کەیوان ئازاد وەرگرتووە بەناوی "حەمە ڕەشیدخانی بانە"، ھەروەھا سیمنارێک (٤/١٢) کە لە لایەن ڕێکخراوی پیری شالیارەوە بۆ بەرێزان (سەلاحی موھتەدی، فەرید ئەسەسەرد و کەیوان ئازاد)، بە بۆنەی چل ساڵ تێپەڕبوون بەسەر کۆچی دوایی حەمە ڕەشیدخان سازکرابوو.
Show all...
attach📎

دوای چل ساڵ حەمە ڕەشید خانی بانە دەنگدەداتەوە کاوە ئەمین چل ساڵ پێش ئێستا، کەسایەتی ناسراوی بانە و کوردستان، حەمە رەشیدخانی بانە، کۆچی دوایی کرد. بەڵام بە بەردەوامی ناوی ئەو پیاوە  لەگەڵ رەوتی مێژووی کوردستان بە تایبەتی لەگەڵ ناوھێنانی کۆماری کوردستاندا ھێنراوەتە بەر باس و خواس. لە ماوەی (٧٦) ساڵی تەمەنیدا رووبەرووی گەلێک ھەوراز و نشێو بووەتەوە، بەتایبەتی ١٥ ساڵ ئاوارە بووە و دەستبەسەر کراوە و دوورخراوەتەوە بۆ شارەکانی (موسڵ، ئامێدی، روومادی، کەرکووک و سلێمانی). حەمە رەشیدخان، لە کۆماری کوردستاندا بەشداری کردووە و پلەی ژەنراڵی پێدراوە.  لە ماوەی ژیانیدا پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ سەرۆک مستەفا بارزانیدا ھەبووە و پشتیوانی تەواوی لە شۆڕشی ئەیلوول کردووە. حکومەتی ئێراقی بە بەردەوامی ھەوڵیداوە،  مەیلی حەمە رەشیدخان بۆ لای خۆی رابکێشت تا لایەنگری حکومەتی ئێراقی بکات، دژی شۆرش بوەستێتەوە، بەڵێنی ئەوەیان پێدابوو کە وەک سەرۆکی کورد حسابی بۆ دەکەن، بەڵام لە وەڵامدا بە نوێنەرانی ئێراق دەڵێت "کورد سەرۆکی خۆی ھەیە، ئەویش سەرۆک مستەفا بارزانییە". لە ساڵی ١٩٢٥، رەزا شای ئیران فەرمان بە (سەرھەنگ قولی خان) دەکات، بە پاڵپشتی ژمارەیەک لە سەرۆک خێڵەکانی (مەنگوڕ، دیبوکری و مامەش)، ھێڕش بکەنە سەر (گوندی وێنە) کە جێگای نیشتەجێبوونی خانەکان دەبێت. حەمە رەشیدخان لەھەرەتی لاوێتیدا دەبێت، بڕیار دەدات بەرپەرچی ئەو ھێزانە بداتەوە، ئەوەی جێگای سەرنجە حەمە رەشیدخان توانی تەنیا دە چەکدار لە دەوری خۆی کۆبکاتەوە، بۆیە توانیان ھێزەکەی ئێران و چەکدارە عەشایرە کوردەکان بشکێن و پاشەکشەیان پێ بکەن، و چەندین سەربازی ئێرانی بکوژن، ھەروەھا سەرۆک ھۆزی مەنگورەکانیش لەو شەڕەدا دەکوژرێت. سەرکەوتن لەو شەڕەدا، حەمە ڕەشیدخان تووشی لە خۆبایبوون دەکات، داوا لە خەڵک و ھۆزەکانی ناوچەکە دەکات کە ھاوکاری بکەن لە رزگارکردنی شاری بانە، ئەگەرچی پشتیوانیان لێکرد، بەڵام لە ساڵی ١٩٢٦ و ١٩٢٧، شکستیان ھێنا. ساڵی ١٩٣٠ دەستگیر دەکرێت،کاتیک لەلایەن موتەسەریفی سلێمانییەوە داوەتی دەکرت بۆ سلێمانی، بە پلانێک لە لایەن حکومەتی پاشایەتی ئێراقەوە دەستبەسەر دەکرێت و بۆ مووسڵ دوور دەخرێتەوە. ئەمەش یەکێک دەبێت لە فرت و فێڵەکانی حکومەتی ئێراق کە بە ناوی میواندارییەوە، حەمەڕەشیدخان دەخەنە تەڵەی خۆیانەوە. حەمەڕەشیدخان پێێان دەڵێت:"ئەوە چ پیاوەتییەکە کە بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ من دەکەن، ئەگەر کەمێک پیاوەتیتان تیابوایە، دەکەوتنە شەڕەوە لەگەڵمان." لە ساڵی ١٩٣٢ لەسەرداوای کاربەدەستی ئامێدیەوە،حکومەتی  ئێراق ئازادی دەکات و دەگەڕێتەوە بۆ ناوچەکەی خۆی لەسەر سنووری رۆژھەڵات و باشووری کوردستان. سەلاحی موھتەدی، باس لە رۆژنامەیەکی ئێرانی دەکات کە تێیدا نووسراوە "یەک حەمە ڕەشید ھەبوو، ئێمە ھەموو ناڕەشید بووین." مەبەستی ناجوامێری دەوڵەتی ئێران و پیاوەتی حەمە رەشیدخان بووە. ھەروەھا باسی ئەوە دەکات کە حەمە ڕەشیدخان لە سەردەمێکدا دامو دەستگای بۆ ناوچەکەی خۆی دروست کرد و سووپای پێکەوە نا، خەڵکەکەی ئێمە زۆر دواکەوتووبوو، ھێشتا ئەو کات باسێک لە کۆمار و پێشمەرگە نەبوو. زۆرجار حەمە ڕەشیدخان، سەرچڵی کردووە، بەڵام ئەو سەرۆک خێڵانەی بە فیتی ئێران رووبەرووی دەبوونەوە، وەکو کاک سەلاح موھتەدی دەڵێت "کەسی پیاوانە لە شەڕی حەمەڕەشیدخاندا نەکوژران، ئەوانەیشی کوژران، نەکوژرابان باشتر بوو، بەڵام ھیچیان لەوانە نین کە حەیف و خەسارێکی گەورە بێت." پیاوە گەورەکان مێژوو دروست دەکەن، حەمە رەشیدخان بە ھەموو کەموکورتیەکانیشیەوە، یەکێکە لەو کەسایەتییە کوردانەی کە مێژووی نەخشاندووە. یەکێک لە سەرەوەریەکانی حەمە رەشیدخانی بانە ئەوە بوو کە ژمارەیەکی زۆر دۆکیۆمێنیت و بەڵگەی مێژووی لای خۆی ھەڵگرتبوو کە پاشان کۆچکردوو فازیل مەلا مەحموود لە کتێبێکدا وەکو بەڵگەنامەکانی کۆماری کوردستان بڵاوی کردەوە. دیارە ئێستایش کۆمەڵێک بەڵگەی دیکە ماون کە لەلایەن بنەماڵەکەیەوە پارێزروان. کاتێک حەمە رەشیدخان نەخۆش دەکەوێت، دەوڵەتی شاھەنشاھی ئێران داوای لێدەکەن کە لەژێر چاودێری ئەواندا چارەسەری بۆ بکرێت، بەڵام حەمە ڕەشیدخان، رەتیدەکاتەوە و دەڵێت مردنم زۆرباشترە لەوەی بچمە ژێر سێبەری ئەوان و دەڵێت"سەردەمانێک من شەڕی ئەوانم دەکرد و لە ناوی من دەترسان، ئێستا دەیانەوێت بچمە بەردەمیان و پێم بڵێن ئا ئەمەیە حەمەڕەشیدخان، ئەم کەلاکەیە!." بەڵێ ئەوە شەھامەتی پیاوێکە کە ئامادەنییە بچێتە بەردەمی دووژمنەکەی و بە زەلیلی بیبنینێت. یادکردنەوە ئەو کەڵە پیاوانەی مێژووی کورد، ئەرکێکی نەتەوەیی و ئەخلاقییە، تا نەوەی نوێ کەڵک لە ھەڵەوسەروەریەکانیان وەربگرێت. رۆحیان شاد بێت. "ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە" ✨✨💫 🆔: @EdebiBane
Show all...
attach📎

Photo unavailableShow in Telegram
🌐 بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەن ئەدەبی) شەوەشێعرێک لە ژێر ناوی شەوەشێعری وەفـــــــایی بەڕێوە دەبات. ✳️مەرجەکانی بەشدار بوون: 1⃣ژمارەی پێوەندی، شوێنی نیشتەجێ‌بوون و کۆدی میللی بەشداربوو پێویستە. 2⃣دوامۆڵەتی ناردنی بەرهەمەکان 1ی بەفرانباری 1402ی هەتاوییە. 3⃣ بەرهەمەکان دوای هەڵسەنگاندن لە لایەن لێژنەوە بۆ پێشکەش‌کردن دیاری دەکرێن. 4⃣هەر بەشداربوویەک دەتوانێ یەک تا پێنج شێعر بنێرێت. 5⃣ شێعرەکان بە فایلی ڤۆرد ڕەوانە بکرێن. * بەرهەمەکان بۆ ئە‌م ئایدی تێلگڕامە بنێرن: 🆔 @slain64 🗓 کاتی بەڕێوەچوونی شەوەشێعری وەفایی 21ی بەفرانبار. "ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە" ✨✨💫 🆔: @EdebiBane 🆔: @EdebiBane
Show all...
1
Photo unavailableShow in Telegram
"ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە" ✨✨💫 🆔: @EdebiBane 🆔: @EdebiBane
Show all...
🔴زمانی کوردی بۆ تێلێگرام ⚙ زبان تلگرامتان را به کوردی تغییر دهید ⚙ بەو لینکانەی خوارەوە بەدڵی خۆتان شێوەزارێک بۆ زمانی تێلێگرامەکه‌تان هەڵبژێرن. ⚙ پی لینکاو واریە، زمانو تێلێگرامی بەدڵو وێتا هۆرچندێ: 🔻 کوردیی سۆرانی ① https://t.me/setlanguage/1kurdish 🔻 کوردیی هەورامی ① https://t.me/setlanguage/horami 🔻 کوردیی کرمانجی ① https://t.me/setlanguage/kurmanji
Show all...
Change Language: Kurdish

Opening this link will translate the interface of Telegram to a different language. You can change the language back in Settings.

مۆسیقا و گۆرانیی کوردی و سەرنجێک مۆسیقاو گۆرانی یەکێکە لە پێویستییەکانی ژیانی مرۆڤ، مرۆڤ ئەو چێژەی لە مۆسیقای وەردەگرێت، لە شتەپێویستەکانی تری ژیان، وەری ناگرێت. مرۆڤ بەدەنگی مۆسێقا و گۆرانی خۆی زیندوو دەکاتەوە، ئاوەزێڕی ماڵی دڵ و دەروونی دەکات، گیانێکی تازە دێتە ناو جەستەیەوە، هێز و گوڕێک وەردەگرێت و ڕایدەچڵەکێنێت. مۆسیقا گۆرانی ڕۆحێکی تازەن، بۆ جەستەیەکی ماندوو و شەکەت، بریسکەیەکن بۆ مێشکێکی خەوتوو، مۆسیقا خۆراکی گیانە دێمکاری دەروون شەواو دەکات، ئنجا گۆرانی هەست و سۆزێکە لە لەناخ و دەروونێکی شادومان یان خەمناک و ناکامەوە دێتەدەر و بەگوێی بیسەر دا دەدرێت. ئێمەی کورد لەبەرەبەیانی مێژووەوە هۆگریمان بە گۆرانی و مۆسیقاوە هەبووە و لەخوێن و ئێسقانماندا جێگیرن، ڕەنگە ئێمە لە بەشی نووسیندا(ئەدەبی نووسراو)کۆنینە و پێشینەی زۆرمان نەبێت، (ئەوەش هۆکارگەلی جۆراوجۆری هەن و لێرە خۆی لێ دەبوێرم) بەڵام ئەدەبی زارەکیمان گەلێک بەهێزە و شانازی پێوە دەکەیین، ئێمە پەیامی خۆمان بە گۆرانی و دەنگی ڕەسەن بە گوێی خۆیی و بێگانە داداوە. بە بەردەوامی خۆمان بە گۆرانی و مۆسیقا زیندوو کردۆتەوە، لە هەموو بۆنە و جەژنەکانمان لە هەموو ڕێوڕەسمەکانمان، تەنانەت لە کۆڕەماتەمینەکانماندا گۆرانی و سروودی تایبەت گوتراوە و زامەکانمان پێ ساڕێژ کردوونەوە، بێزاریمان پێ دەربڕیوە، پێی بەرەنگاری زوڵم و گوشار بووینەوە، تەنانەت لەڕابردوودا خانەقا و مزگەوتەکانمان بۆ هەموو مەولوودی و بۆنەیەک بۆ خەتمەی سۆفیان، چلەی خەلیفە و ئیجازەی مەلایەتی دەنگ و ئاوازی تایبەتی ئایینی و دەروێشانەیان لێوە هاتووە و مامۆستا و فەقێ و دەروێشەکانمان لەو چاخانەدا بەدەنگی بەسۆزیان کۆڕەکانیان ڕازاندوونەوە. بەو جۆرە دەروونی ئیماندارانمان بە ئاوازی عیرفانی ئاوەزێڕ کراوە، لەو کۆڕانەدا پیر و گەنج و مێرمنداڵ بەهەست و سۆزێکی عیرفانییەوە، ئاوەزێڕی ناخی بەشداربووانیان کردووە. ئەوە بەشێکی؛ بەڵام لەلایەکی ترەوە لەهەموو دیواخان، خواردنگە، چاخانە و زەماوەندەکانمان گۆرانیبێژ و دەنگبێژەکانمان بەچڕینی گۆرانی و مۆسیقای ئەوینداری و تایبەت بە شایی و هەڵپەڕکێ ژیانیان زیندوو کردۆتەوە و گەسکەیان لەخەم و نەهامەتییەکان داوە. کەم نین ئەو گۆرانیبێژ و حەیرانبێژانەی مێژوویەکی تایبەتیان بۆ گەلی کورد تۆمار کردووە و ناویان قەت لەبیر خەڵک ناچێتەوە. دڵنیام ئەگەر ناو بێنم مافی هێندێک کەسایەتی دەنگبێژ دەفەوتێت، بۆیە خۆم لە ناوهێنان دەپارێزم، بەڵام تا کورد هەبێ قەرزاری هەوڵ و چالاکی شۆڕەسوارانی مەیدانی دەنگ و مۆسیقای کوردییە. من پێموایە هەر لەکۆنەوە کورد دەنگی خۆی بە گۆرانی بەگوێی خۆیی و بێگانەدا داداوە، ڕەنگە ئێمە بۆ پەرەپێدانی دەنگ و مۆسیقامان خاوەنی زۆر شت نەبوویین، بەڵام ئەوەی نکووڵی لێ ناکرێت ئەوەیە، کورد هەمیشە شۆڕەسواری مەیدانی مۆسیقا و ئاواز بووە، هونەرمەندی هونەرقەندمان هەبوون و هەن. ڕاستە کلیلی بەشێکی زۆر لە ژیانمان بەدەست بێگانەوە بووە، کە چی کلیلی هونەرمان بەخۆمان بووە  و ئێشتاش جیهان شانازی بە مۆسیقای کوردی و گۆرانی کوردییەوە دەکات، بەڵام ئەو دۆخەی ئێستا ڕاگرتن و پارێزەری دەوێت و دەبێ ئەو مۆسیقا ڕەسەنە وەک بیلبیلەی چاوان بپارێزین. با یەک شت لەبیر نەکەیین،تا ئەو کاتەی مۆسیقار و گۆرانیبێژەکانمان خۆیان لە منمنێنە و قینەبەرایەتی بپارێزن و دەرفەت بۆ کەسانی تازە پێگەیشتووی خاوەن مرخ و توانا بخوڵقێنن، جڵەوی مۆسیقا و گۆرانیمان بە دەستەوە دەبێت، بەڵام ئەگەر پێچەوانەی ئەو شتە ڕوو بدات، لە بەشی هونەری دەنگ و مۆسیقا تەنیا کوێز و لابامان بۆ دەمێنێتەوە. من پێموایە هەر زەمەنێک زمانێکی هەیە و زمانی ئەوڕۆی وڵاتان بە گشتی مۆسیقایە، لە گۆ کەوتنێ ئەو زمانە بۆشایی پاشخانی فەرهەنگی و وێژەیی لێ دەکەوێتەوە. فەوتانی مۆسیقا و گۆرانی ڕەسەنی کوردی، داڕمانی دیوارێکی سەرەکیە لە بینای فەرهەنگی گەلەکەمان، بۆیە هیوادارم هونەرمەندانی دەنگبێژ و مۆسیقارمان، "پاڵگە و پاڵپشتییان بێخەمی نەبێت" و بەردەوام پارێزگاری لەو سامانە گەلیی و نەتەوییە بکەن. حەسەن ڕەوش(پارێزەر) 👇👇👇👇👇👇 @hassan_ravesh "ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە" ✨✨💫 🆔: @EdebiBane 🆔: @EdebiBane
Show all...
👍 1
03:42
Video unavailableShow in Telegram
📚مامۆستا کۆچەر وەیسی (بانە)  لە  سێهه‌مین كۆڕه‌ شێعری: سه‌مای وشه و گه‌ڵا"ی ئه‌نجومه‌نی ئاسۆی ژیار له‌ ڕێكه‌وتی ئێواره‌ی ٢٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٢٧٢٣ كوردی له‌ تالاری لۆردی ساحیب. 🎬گرته و چێكاری: موحه‌مه‌د فه‌رج زاده. ❇️📚https://t.me/asoyzhyanisaheb "ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە" ✨✨💫 🆔: @EdebiBane 🆔: @EdebiBane
Show all...
👍 4 1
03:42
Video unavailableShow in Telegram
📚مامۆستا کۆچەر وەیسی (بانە)  لە  سێهه‌مین كۆڕه‌ شێعری: سه‌مای وشه و گه‌ڵا"ی ئه‌نجومه‌نی ئاسۆی ژیار له‌ ڕێكه‌وتی ئێواره‌ی ٢٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٢٧٢٣ كوردی له‌ تالاری لۆردی ساحیب. 🎬گرته و چێكاری: موحه‌مه‌د فه‌رج زاده. ❇️📚https://t.me/asoyzhyanisaheb
Show all...
Photo unavailableShow in Telegram
بانگەواز ئەنجومەنی فەرهەنگی هونەری ئەدەبیی بۆکان  کۆڕی شێعری خۆی لە ژێر ناوی:         (پایــیـــزی زیـــز) بەڕێوە دەبات. مەرجەکانی بەشدار بوون. ۱ـ بەرهەمی بەشداربوو لە شوێنی تر بڵاو نەکرابووبێتەوە. ۲ـ بەرهەمەکان لە دوو لاپەڕەی A4 پتر نەبن. ۳ـ ژومارە تلەفوونی بەشداربوو پێویستە. ۴ ـ دوامۆڵەت بۆ ناردنی بەرهەمەکان 1402/9/5 ۵ ـ بەرهەمەکان لە لایەن لێژنەوە بۆ خوێندنەوە دیاری دەکرێن. * بەرهەمەکان بۆ ئایدی تێلگرامی ژێرەوە ڕەوانە بکرێ. @su_ib72 کاتی بەڕێوەچوونی ئێوارە شێعری پاییزی زیز دواتر ڕادەگەیەندرێ. ئەنجومەنی فەرهەنگی هونەری ئەدەبیی بۆکان https://t.me/anjomanbokan
Show all...