cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

🍀ئاسۆی ژیانی ساحێب🍀

https://www.instagram.com/invites/contact/?i=9xq ئەنجومەنی ئاسۆی ژیاری ساحێب. شمارە حساب وکارت: 870836544 6037707000379291 شاری ساحێب @mahdifr48 @naserrahmani57 @abed547 @kamil7633 @Ahvan90 @loghman_58 @Dillon_honey @dazarpour @sahari1401 @Mina_1382_sh

Show more
Iran127 866The language is not specifiedMedicine14 356
Advertising posts
1 011
Subscribers
-224 hours
-147 days
-530 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

بەنداوی چراغ‌وەیس ✍️ئه‌مجه‌د ئیمام 🔸بۆ زانیاری دۆستان، بەنداوی چراغ‌وەیس لە نزیک دێهاتی "چراغ‌وەیس" سەر بە شاری سەقزە. چراغ وەیس، ناوی یەکێک بووە لە نەوەکانی کەریم خانی زەند. زەندییەکان حوکمڕانانی کوردی لەک بوون لە ناوچەی فارس و شیراز. دوای تێک شکان و ڕووخانیان لە لایەن قاجاڕەوە، نەوە و منداڵیان ڕایان کردووە بۆ ناوچە شاخاوی و دوورەدەستەکانی وەک کوردەواری. ئەو چراغ‌وەیس ناوە، نەوەی کەریم خان بووە و ڕای کردووە بۆ ناوچەی سەقز و ئەو دێهاتەی لەو شوێنەدا ئاوەدان کردۆتەوە و ناوی خۆی لێ ناوە. لە شیعرێکدا لەسەر پاش ماوەی بنەماڵەی زەندییەکان وتراوە: ز نسل کریم خانِ زندِ رشید میر چراغ ویس خان بە سقز رسید دواتر بەرەی ئەو چراغ‌وەیسە لە سەقزدا بڵاو بوونەتەوە و چونکوو خۆیشیان هەر تیرەی کورد بوون، زووتر زاراوەیان گۆڕاوە و تەنانەت لە بواری ئایینیشەوە بوونەته سوننی! بنەماڵەی زەندییەکانی سەقز لەو تیرەن. پێویستە بڵێم کە لە کوردەواریدا ئەگەر ناوی دێهاتێک، لە ناوی کەسێکەوە گیڕابێت، سێ جۆرە ناوی بۆ دانراوە: ١- ناوی پیاوێک کە ناوەکەی یەک وشەیی بێت، ئەوە لە کۆتایی ناوەکەدا، پاشگری (ئاوا)یان پێوە لکاندووە وەک: کەریم ‌ئاوا، فەتاح ئاوا، برایم ئاوا و ... ۲- ناوی پیاوێک کە ناوەکەی دوو وشەیی بێت، ئەوە هەر ئەو ناوە دوو وشەییەیان بۆ ناوی شوێنەکە داناوە وەکوو: چراغ وەیس، پیرهۆمەران، شێخ چۆپان، ئەحمەو مەردە، عەلی مەردە، جافرخان، و ... ۳- ناوی ژنێک، ئەوە چ یەک وشەیی و چ دوو وشەیی بووبێت، هەر خودی ناوەکە بێ پاشگر، بۆتە ناوی شوێنەکە وەکوو: تەورێزخاتوون، شەمسە و ... ✅وێنه‌: شاهۆ لامێع زاده. 📚https://t.me/asoyzhyanisaheb
Show all...

👏 3
بیری ئازادی لە ڕێگا، یەکێک لە سەربازەکان بە پێکەنینەوە وتی: بەرپرسانی ئەم بەندیخانەیە کە دەچین، دەرفەتێکی باشیان بۆت ڕەخساندووە. لە قسەکەی تێ نەگەیشتم! کام دەرفەت؟ جا کارەسات لەوەش تاڵتر دەبێت؟ لە وڵاتی غەریب حوکمی زیندانی هەتاهەتایی بە سەرتا بسەپێنن!؟ ئەو زیندانە تەنیا تایبەت بەوانە بوو کە سزایان، زیندانی هەتاهەتایی بوو. بۆیە کەس باسی ئازادی نەدەکرد. جۆرێک لە ژیان بوو کە هەر ساتێک مەرگێکی تێدا تاقی دەکرایەوە. پاش چەند ڕۆژ تازە زانیم مەبەست لە دەرفەت چییە. لەو شارەدا نەریتێک هەبوو کە شێوەی یاسای بە خۆیەوە گرتبوو. هەرچەند مانگ جارێک، بەپێی پشکخستنی بەرپرسانی زیندان، یەکێکیان هەڵدەبژارد. دیانبردە سەربانی بەندیخانە. خەڵکی شاریش کە پێشتر ئاگادار کرابوون، بە گەورە و بچووک، ژن و پیاو، ڕووناکبیر و ڕەمەکی... هەموو دەهاتن. ئەو کەسە نیوکاتژمێر مەودای هەبوو کە وتارێک پێشکەش بەو خەڵکە بکات. جا ئەگەر خەڵک وتارەکەیان وەبەر دڵ کەوتبا، دەیانکرد بە چەپڵەڕێزان. واتە لە لایەن کۆمەڵگاوە بەخشراویت و ئازادی. دەنا ئەو تەنیا دەرفەتەش بۆ هەتاهەتایە دەبوو بە هیچ. تۆ کە جارێک لە لایەن دەستەڵاتەوە سزا دراوێت، ئەگەر جاری دووهەم لە لایەن خەڵکیشەوە تاوانبار بکریت، واتە دەردەکەت لێ دەبێت بە دوو. ڕۆژانی هەوەڵ لەچەند کەسێک کە ساڵانی ڕابردوو، دەست لە گۆچان درێژتر لە سەربان گەڕابوونەوە، پرسیارم کرد، بەڵام تەنیا زەردەخەنەیەکی تاڵیان پێشکەشم کرد! ئاخۆ باسی چییان کردووە؟ چۆنیان باس کردووە؟ گریاون؟ پاڕاونەتەوە؟ هاواریان کردووە؟ ئەو خەڵکە بە چی ڕازی دەبن کە ئەو ئازادیەت پێ ببەخشن؟؟؟ دەیانگۆت لە ڕابردوودا چەند کەسێک توانیویانە ئازاد بن. بەڵام وەکوو ئەفسانە دەهاتە بەر گوێ. لانیکەم هەتا نۆ ساڵ، ئازادی وەکوو پڵاوی خانەقا هەر ناوەکەی بوو. کەس تامخوای نەکرد. ئەو نۆ ساڵە بە شەو و بە ڕوژ بیرم لێ دەکردەوە. ئاخۆ ئەوە ناوی دەرفەتە یان ئەشکەنجە؟ چاوەڕێ بوون، خۆی ئەشکەنجە نییە؟ کاتێ تۆ یەکجار مافی قسەکردنت هەیە ئەویش کاتەکەی دیاری نەکراوە، ئەشکەنجە نییە؟ کاتێ کابرا بە لاوی هاتۆتە زیندان، ئێستا پیر و کوێر، بە لێو قەبرەوە دەلەرزێ، تازە ئازادی بۆچییە؟ ئاخۆ ئەوە ئەشکەنجە نییە کە کابرا هاودەنگ و هاودەردی تۆیە و لەلات دانیشتووە بەڵام حەز بە ئازادی تۆ ناکات؟ ئەشکەنجە نییە کە هەرکەس وادەزانێت ڕازی ئازادی تەنیا لای خۆیە و باقی سەرلێشێواون و ئازادیەکەشی تەنیا بۆ خۆی دەوێت؟ ئاخۆ خەڵکی شار بۆ قسە و هاواری تۆ، وەکوو بەزمێک بۆ ڕابواردن ناڕوانن؟ ئازادی تۆ ئەسیری چەپڵەی ئەوانەوە؟ بۆ دەبێ کارت بکەوێتە لای کەسانێک کە باسی ئازادی و گوێزژماردن بەلایانەوە یەکێکە؟ سواڵی ئازادی مانای هەیە؟ ڕۆژێک وتیان دوو کاتژمێری دیکە حازر بە. تۆ هەڵبژاردەی ئەمجارەی. خەڵک چاوەڕوانن. هیچ دڵەڕاوکەم نەبوو. حازر و ئامادە بووم.  لە پاش نۆ ساڵ بیرکردنەوە لەخۆم، لە کۆمەڵگا، لە ئازادی، من وڵامی هەموو ئەو پرسیارانەم دەزانی.  دوو سەرباز منیان بردە سەربان و تەنیا لەبەرانبەر بەو خەڵکە بەجێیان هێشتم. قنج و قیت ڕاوێستا بووم و سەیری ئەو خەڵکەم دەکرد. یەکێک هاواری کرد: دا دوو قسەی خۆشمان بۆ بگێڕەوە، با تۆزێ پێبکەنین. یەکێکی دیکە بە قاقاوە وتی برا بێتاوانەکەم، دەزانم دایکی پیرت چاوەڕێتە، ئەگەر هەتا ئێستا نەمردبێت! ئەوی دیکە وتی: جا ژن و منداڵت تاوانیان چییە؟ تۆ ئەوانیشت بەدبەخت کردووە. ژنێکی زەردئەسمەری،  سینگ و بەرۆکی خۆی ئاوەڵا کردبوو. هاواری دەکرد: بۆ ئێرە بڕوانە.... بەڵام من بێدەنگ لە بێستنی ئەو هەموو قسانە کە هیچیان بۆم گرینگ نەبوو، تەنیا بۆ ئەو خەڵکەم دەڕوانی. زۆریان ڕست و کەمم بیست. ئاخرەکەی یەکێک وتی براگیان بۆ هیچ قسەیەکمان بۆ ناکەی؟ خۆ تۆ تازە هاتوویت... جەماوەر بێدەنگ بوون. زۆر لەسەرەخۆ ڕووم کردە خەڵکەکەو وتم: من لەسەر داخوازی خۆم لێرە نیم. بەرپرسانی زیندان بۆ خۆیان منیان هەڵبژاردووە. دەنا من قسەیەکم نییە کە ئێوە پێی کەیفخۆش بن. من لەم زیندانەدا ڕازی بەختەوەریم دەستخستووە. من لە ئێوە ئازادترم. ئێستاش کە منیان هێناوە، تەنیا تکام ئەوەیە، مەرد بن و ئەو بەختەوەریەم لێ تێک مەدەن. من لێرەدا بە ئاواتی خۆم گەیشتووم... پاش چەند چرکە، لەو بێدەنگیەدا، دەنگی چەپڵەیەک و دوان و دە و سەدان چەپلە بەرزەوەبوو. من هەر دەمڕوانی... کە هاتمە خوارەوە، وتیان: لە ئێستا بەولاوە تۆ ئازادی.... دینۆ بوتزاتی_ئیتالیا/(محسن ابراهیم) خوێنەری خاوەنبیر؛ ئەو پیاوە بە هۆی بیڕکردنەوەی قووڵ، لە مانای ڕاستەقینەی ئازادی تێ گەیشت. زانی کە ئازادی لە پێشدا لە دەروونەوە چەکەرە دێنێت. کاتێک کە تۆ زاڵ دەبی بە سەر دەروونی خۆتدا. نە گاڵتە و نە چەپڵەی خەڵک کار ناکاتە سەر ویست و ئیرادەت. بە پێچەوانەی ئەو چەند کەسەی پاڵ دیوار، کە ئازادییان بە قاقای بڵحانە و قسەی سووک دەزانی، یان ئەو ژنە کە ئازادی لە ڕووت بوونەوەدا دەدیت... ✍عیسا ئەحمەدی١٤٠٣/٠٤/٠٢
Show all...
1
له‌ قورئان خوێندن و نوێژی خوێندنی من که‌یف سازبوو. هه‌موو که‌سێکی له‌من ئه‌رخه‌یان کردبوو که‌ نه‌خه‌یر کابرایه‌کی مۆن و بێقڕه‌ و ده‌سوچاو پاکه‌ و حاجیش هه‌ر نه‌یده‌زانی کرێکاری وه‌ک منیشی لا ماوه‌. ئه‌م کابرا وه‌هابی ناوبوو. وه‌هاب له‌ کاتی نوێژه‌کانا ده‌هات له‌ پشت سه‌رم نوێژی داده‌به‌ست زۆرجار خه‌وی نه‌بوو، کاری به‌کاری من نه‌بوو. جارجاره تێمڕاده‌ما و چاوی لێم نه‌ده‌نووقاند و له‌ سه‌ره‌خۆ درزێک و که‌لێنێک به‌ نه‌رم ونیانی ده‌که‌وته‌ ده‌مه قووچاوه‌ پڕ له‌ لۆچ وپۆچه‌که‌ی و ده‌یپرسی: "ئه‌رێ لالۆ‌ ئه‌وه‌ بۆ شه‌وان خه‌وت نیه؟" ـ ئه‌ی وه‌هاب گیان نه‌تبیستووه‌ ده‌ڵێن: "سێ که‌س شه‌و ناخه‌ون، "دیندار" "ئه‌ویندار" "بریندار" من برینداره‌که‌م. به‌و که‌مکاڵه‌ وڵامه‌ رازی ده‌بوو، هه‌ر به‌ چاوه‌ مۆره‌کانی وه‌ک ئه‌وه‌ی دوور بنواڕێ، وات نه‌ده‌زانی وه‌ها قووڵ به‌ یه‌ک دوو ڕسته سارێژت بکات به‌ سه‌رله‌قانێک ده‌یگوت:" گرینگ نییه ڕابردوو چه‌نێک ئه‌سته‌م بووه‌، ده‌کرێ دیسانه‌وه‌ تێ هه‌ڵبچیته‌وه‌. " گوتم:"ئه‌ی دۆستی باش وایه و پێشینان گوتوویانه:" بوونی دۆستێکی باش و به‌ ئه‌مه‌گ نابێته‌ هۆی ڕه‌وینه‌وه‌ی ده‌رد و که‌سه‌ر، به‌ڵام یارمه‌تیت ده‌دا، ڕاوه‌ستاو و به‌وه‌ج بیت، هه‌روه‌ک سه‌یوانێک له‌ کاتی باراندا، سه‌یوانه‌که‌ ناتوانێ بارانه‌که‌ ڕاوه‌ستێنێ، به‌ڵام ڕێگه‌ت بۆ خۆش ده‌کا له‌ به‌ر بارا‌نه‌که‌دا باشتر هه‌نگاو بنێیت. " 📚https://t.me/asoyzhyanisaheb
Show all...
🍀ئاسۆی ژیانی ساحێب🍀

https://www.instagram.com/invites/contact/?i=9xq

ئەنجومەنی ئاسۆی ژیاری ساحێب. شمارە حساب وکارت: 870836544 6037707000379291 شاری ساحێب @mahdifr48 @naserrahmani57 @abed547 @kamil7633 @Ahvan90 @loghman_58 @Dillon_honey @dazarpour @sahari1401 @Mina_1382_sh

1
کابرای کارداری منیش په‌یدا بوو گوتی:" بابه‌ ئه‌م کابرای قورئان خوێنه‌. لای من هه‌مووی ئه‌رکێکی به‌ باشی ڕاپه‌ڕاندووه‌. من زۆر لێی ڕازییم. حاجی گوتی:" باشه جارێک تۆ بچۆره‌وه‌ به‌لای کارته‌وه‌. خۆم مشووریان ده‌خۆم هه‌روا بۆیان ناخورێ. ده‌سیان له‌ کونه‌ هه‌نگه‌ ژاڵه‌ ڕۆکردووه‌. دڕک له‌ پاشه‌ڵیان ڕۆده‌که‌م. " به‌ ده‌م بۆڵه‌ی حاجییه‌وه‌ چوومه‌وه‌ نێو هۆده‌که‌ی خۆم. دیم جلوبه‌رگ و شتومه‌کیان هیچ له‌وێ نه‌ماوه‌. له‌ دڵ خۆمه‌وه‌ گوتم حه‌ی کارتان ڕاس نه‌یه‌ت، ئه‌وه‌ چلۆن فریای ئه‌م حه‌مووه‌ به‌زمه‌ که‌وتوون، خۆ له‌ حۆله‌که‌ ده‌چوون. ئه‌مه‌ چۆن ئا‌زا گاو وگۆتاڵی کابراتان داپاچی؟ ئای چ هه‌ڵپاچ و داپاچێکن! کارداری من لێم وه‌ژوور که‌وت وتی:" حاجی گوتوویه‌تی هۆده‌که‌ چۆڵ بکه‌ بچۆره هۆده‌یه‌ک نزیک کاره‌که‌ی خۆت. له‌وێ ئیتر به‌ کاری ڕه‌قه‌م و حیسابی ڕۆژانه‌وه‌ لای به‌رپرسه‌که‌ی کار بکات" ئه‌م کارم خۆشتر و قه‌درو قیمه‌تێکی دیکه‌ی هه‌بوو. دزی ئه‌و دووانه‌ کاری منی خسته بره‌و و باشتریان کرد. ئه‌وان سۆراخیان نه‌ما. منیش نه‌م پرسی چییان کرد و چلۆن کرا. گوێی خۆم لێی داخست و خه‌ریک بارقورسی ژیانی ده‌ربه‌ده‌ری خۆم بووم. له‌ هۆده‌یه‌کی خاوێن که‌ کوڕێکی توورکمانی ڕۆحسووک کاری تێدا ده‌کرد حه‌سامه‌وه‌. هه‌ر ڕه‌شنووسی کاری ڕۆژانه‌م ده‌نارد. کابرای به‌رپرسی ئه‌و به‌شی من نزیک دووسه‌د سه‌ر مانگایان دابووه‌ ده‌ستی. هه‌ربه‌شێک دووسه‌د دووسه‌د‌ دابه‌شکرابوو. هه‌ر سێ به‌ش سێ که‌س وه‌ک من و ئه‌و به‌رپرسه‌ و تاقمێک کاریگه‌ر به‌ فه‌رمانی ڕێک وپێکی حاجی پێی ڕاده‌گه‌یشتن. له‌و داب و ده‌ستووره‌ ڕێک وپێکه‌دا سازبووم و کێشیه‌کم نه‌بوو. به‌ڵام دایم خه‌مۆک بووم. بیر وهۆشم له‌ کۆڵانه‌کانی دوومناره‌ بوو. بیری ئه‌رکی قورسی ڕابێم ده‌کرده‌وه. بیرم که‌وته‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی كیانی نێوانی له‌ گه‌ڵ ژنه‌که‌یدا تێکچوو، دوای دوو ساڵ کاروباری ڕۆژنامه‌ و مۆژنامه‌ی وه‌لانا ومنیش ده‌سته‌وسان، ده‌ی ده‌بێ له‌ ماڵه‌که‌ی بێمه‌ ده‌ره‌وه‌. دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر له‌ نزیک مزگه‌وتی دوومناره چاوه‌خانووێکم به‌کرێ گرته‌وه،‌ که‌وتمه‌ ڕۆژه‌ ڕه‌شی. شه‌وه‌کی به‌ ده‌م پرته‌ وبۆڵه‌ی ڕابه‌وه‌ ملی مه‌یدانی کرێکارانم ده‌گرته به‌ر. زۆر جار هه‌ر ئه‌ونه‌ت ده‌زانی که‌سانێک ده‌هاتن کاریگه‌ریان به‌ لێشاو ده‌برد بۆ کار و که‌س لای له‌ من نه‌ده‌کرده‌وه‌. ئه‌وه‌نده‌ وه‌ڕه‌س وبێ پاره‌ بووم ناچار ده‌سم دایه مس و‌مسینه‌ی ناوماڵ فرۆشتن به‌وه ‌ بڕێک له‌ ڕۆژانی چاره‌ڕه‌شیم به‌سه‌‌ر‌کرد. ڕۆژێک له‌‌ سۆفییه‌کی دۆستم پرسی:" ئه‌رێ براله ئه‌وه‌ بۆ قه‌ت که‌س من نابات بۆ کار به‌ڵام ئێوه‌ هه‌موو ڕۆژێک دێن به‌ دواتانا. کوره‌ برا چاره‌یه‌کم لۆ بکه‌؟ سۆفی گوتی:" براله له‌م شاره‌دا ده‌بێ سه‌ر به‌ دوو خانه‌قا و شێخی ناوشاره‌که بیت. ئه‌وانن که‌ له‌ دووی سۆفی و ده‌روێشی خۆیان ده‌گه‌ڕێن. خه‌ڵکیش به‌ هۆی ئه‌وانه‌وه‌ هه‌موو یه‌کتر ده‌ناسن. بێ بچۆ بۆ خانه‌قای قادرییه‌کان جا ئه‌وجار کارت ده‌س ده‌که‌وێ. ناچار سه‌رم کرده‌ نێو خانه‌قا و له‌ ناچاریدا وه‌ک ده‌روێش و مورید خۆمدا له‌ قه‌ڵه‌م. زۆرجاریش که‌ ده‌چووم بۆ سه‌ر کار کاکه‌ گیان قسه‌و باس و مێژووم داده‌مه‌زراند و کابرای خاوه‌نکار ده‌یگوت:" کاکه‌ شه‌وه‌کی مه‌یه‌ره‌وه،‌ کاریگه‌ره‌کانم له‌ کار ده‌که‌ی. " به‌ خۆم نه‌بوو بۆ کاریگه‌ری درووس نه‌کرابووم. باوکم وبنه‌ماڵه‌م به‌ هۆی تاقانه‌ بوون وچه‌ند‌ خۆشکی گه‌وره‌وه‌، نازدا باریان هاوردبووم، هه‌ر ده‌مزانی جلکی جوان له‌به‌رکه‌م و کتێبان بخوێنم بی گوزه‌رێنم. وه‌ها له‌ نێو خه‌ڵکدا گیزه‌م ده‌هات ناوینابووم مینه گوزه‌ران. کاتێ باوکم ماڵاوایی له‌ ژیان کرد به‌ هه‌تیوی له ‌گه‌ڵ دایکێک به‌ ته‌نێ جێی هێشتم وخۆشکه‌كانیش به‌ر له‌من هه‌ریه‌ک له‌ وڵاتێک به‌ شوو درابوون. فێری کاری کوێره‌وه‌رییان نه‌کردبووم. منداڵ ده‌بێ له‌ مه‌ڵبه‌ندی خۆیدا به‌ پێی شوێنی ژیان هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌ خارای بکه‌یت و ئاوقان بگره‌و به‌رده‌ی ژیانی بکه‌یت. ده‌نا ده‌خوریه یت و ده‌ستی له‌بن هه‌وانه‌که‌وه‌ ده‌رده‌چێت. ئێسته‌ به‌یده‌ست هه‌ر خولکه‌م دێت و بۆم ناچێته‌وه‌ سه‌ر یه‌ک. بۆیه‌ لێره‌ش له‌ حه‌یبه‌ت ئه‌وه‌ی دووچاری به‌زمه‌که‌ی سه‌قز نه‌بم سه‌ری خۆم به‌ دانسته داخسته‌ تا‌ له‌م وڵاته غه‌ریبه‌دا ئاوقان گێچه‌ڵ و گونگه‌ڵ نه‌بم. خوا ده‌روویه‌کی لێم کردووه‌ته‌وه‌ به‌ڵام چاوه‌شینه‌کانی ئه‌حمه‌د و قژه‌ئاڵۆزکاوه‌كه‌ی ئامین له‌ مێشکمدا هه‌ڵخه‌وداخه‌یان بوو. زۆرجار نانم پێ نه‌ده‌خورا. تا به‌هار به‌و‌ شێوازه ڕامبوارد. که‌ڕه‌تێ حاجیم نه‌دی و سۆراخی ئه‌و دووانه‌شم هه‌ر نه‌زانی، که‌م ده‌ر‌نه‌ده‌که‌وتم. کارم بوو به‌ کارکردن و قورئان خوێندن و نوێژ کردن. کابرای به‌رپرسی نێو به‌شه‌که‌ی من که‌سێکی ڕه‌قۆڵه‌ و ژیر و وریا بوو زۆر تاقه‌تی چه‌نه‌بازی و دۆده‌یی نه‌بوو.
Show all...
✍️موحه‌مه‌د ئه‌مین حسه‌ینی(فەرەج پوور) ناسراو به‌ "كوێخا" ڕۆژنامه‌فرۆشی شاری سه‌قز به‌ نوێنه‌رایه‌تی ئاغای كیانی. ✍️عابید حسه‌ینی به‌شی١٠ 🔸شه‌وه‌کی به‌ ده‌نگی بانگ ڕابوو. بۆ ده‌س به‌ئاو و ده‌سنوێژ هه‌ڵگرتن ڕووی له‌ سه‌راو کرد. فه‌ته‌ ده‌مداچه‌قاو چاومۆڵه‌ق له‌ خه‌وێکی قووڵدابوو. دوای نوێژ ده‌روێش حه‌مه‌ی لێی په‌یدا بوو. وتی:" ئێسته‌ یه‌ک دوو که‌س وه‌ک تۆ ده‌ڕۆن بۆ که‌رکووک. باسی تۆم بۆیان کردووه‌. ئه‌وان که‌سێکی ناسراویان هه‌یه‌ له‌ گه‌ڵیدا ده‌چن. ده‌بێ هه‌ر ئێسته بڕۆیت. ئه‌مه‌ بڕێک پێخۆرم بۆ هاوردوویت. خۆ پریسکه‌که‌ت پێیه‌، نه‌چیته‌وه‌ لای فه‌ته‌ بێ زووبه‌ ڕێبکه‌وه‌. ـ ئاخر با ماڵاوایه‌کیش له‌ فه‌ته‌ بکه‌م. ماڵته‌ زۆر پێمه‌وه‌ ماندوو بووه‌. -نایهه‌وێ لێگه‌ڕێ هه‌تیوه‌ گه‌ڕاڵه‌. به‌خودا نایه‌ڵم سۆراخت بزانێ شڕه‌خۆره‌. جا کوا قابیله. ئاها ئه‌و دوو که‌سه‌ ماتڵتن زووبه‌ دره‌نگیانه. خاڵه‌ به‌ لاکردنه‌وه‌ بۆ حوجره‌که‌ هه‌ر به‌ ناچاری ده‌یویست به‌ چاویش بوو بێت ماڵاوایی له‌ فه‌ته‌ بکات. به‌ڵام ده‌روێش هه‌ر هه‌رای ده‌کرد تا ده‌رباز ببێت. دوو که‌سه‌که‌ لێی نزیک بوونه‌وه‌. وتیان:" کاکه‌ ڕێبکه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌و کاروانه‌ش ده‌بێ بچین. ده‌نا وه‌ره‌قه‌مان پێ نییه. له‌وێیش به‌ ناو شێخ و دار و ده‌سته‌که‌ی به‌ جۆرێک خۆمان ده‌خزێنینه نزیک که‌رکووک. حاجییه کوردێکی لێیه‌. مه‌ڕوماڵاتی زۆره و کشت وکاڵی فره‌س پێویستی به‌ که‌سانێکه‌ له‌ لایه‌ن شێخه‌وه‌ نێردرابێتن و به‌ ده‌س و چاوپاکیان بزانێ. به‌ هۆی ماڵه‌ شێخه‌وه‌ تا به‌هاری له‌ سه‌رما وبێکاری ده‌خڵه‌سین و قه‌ره‌ پووڵێکیشمان بۆ ماڵ ومناڵمان ده‌س ده‌که‌وێ. " خاڵه‌ به‌ بۆک و نابۆک و ناچاری له‌گه‌ڵ مچه و باییز بووه‌ ڕفێقی ڕێیان. به‌ جووتێک کڵاشی ده‌م په‌له‌وه‌ وه‌ک خێڵاتی له‌ دووی کاروانی وڵاخ و بارگین و شتوومه‌کی ماڵه‌شێخان که‌وتبوو. هه‌موو کاروانچییه‌کان پیاو و که‌سانی ته‌مه‌ن هه‌ڵکشاو بوون. مچه‌ وباییز گۆله‌ گۆل له‌ دووی، هه‌ریه‌ک به‌ لۆیه‌ک ده‌سره‌ شه‌ڕه‌ به‌ سه‌ره‌وه‌ لۆق و لۆر به‌دوایه‌وه‌ بوون. سه‌رومێقلیان له‌ کاسبکار نه‌ده‌چوو، مێزه‌رو جامانه‌یشیان ده‌توت به‌ زۆره‌ملی له‌ سه‌ریان توندکراوه. گێژه‌ڵووکه‌ی پاییز و خاک وخۆڵ چاویانی له‌ دوای کاروانه‌وه‌ پرووش کردبوو. به‌ نابه‌ڵه‌دیه‌وه‌ ده‌بێ هه‌ر له‌ کلکه‌وه‌ ڕێگه‌یان ببڕیایه‌ت. ناچار تۆز و خۆڵیان هه‌ڵده‌مشت وچاویان پرووش ده‌بوو. مته‌قیان لێوه‌ نه‌ده‌هات هه‌ر به‌ لاچاو له‌ یه‌ک ئه‌رخه‌یان ده‌بوون. له‌ نزیک که‌رکووک. سه‌رکاروانچی لێیان نزیکه‌وه‌بوو. وتێ:" ها کاکۆ براله ئه‌و مووچه‌ و مه‌زرایه هین کاک حاجی سه‌وزه‌یه‌. ئه‌م نووسراوه‌ی بده‌نێ و ته‌واو، خواتان له‌ گه‌ڵ. "
Show all...
هه‌ر سێ که‌سی نه‌ناسراو له‌ یه‌ک چووینه‌ به‌ر قاپی خانووبه‌ره‌یه‌کی زۆر و نادیار. ده‌روازه‌یه‌کی دارینی گه‌وره‌ و جۆگه‌له‌ ئاوێکی سه‌یر قووڵ و ڕێگه‌یه‌کی درێژ و خێچ دیار بوو. دوو چه‌ڵ داری نێو قه‌د قه‌به‌ و لاکڕووزیاو، دیمه‌نێکی ده‌شتاوی و تا چاو هه‌ته‌ر ده‌کات وه‌ک سه‌راویلکه‌ و ته‌ماوی ده‌رده‌که‌وت. که‌سێکیان لێ نزیک که‌وته‌وه و چاک وچۆنیان له‌گه‌ڵ کرد. کاغه‌زیان دایه ده‌ست و ئه‌ویش به‌دوای خۆی خستن. حاجی له‌ سه‌یوانێک خۆی لێی په‌تی کردبوو. ئیختیارێکی که‌ت و کوڵفت، و‌رگ زلێکی زلحورت و قه‌به‌ له‌ داره‌کانی به‌ر درگا ده‌چوو. به‌ لاقنگێکه‌وه‌ له‌ سه‌ر سه‌رینه‌که‌ی تۆزێک جوڵاوه‌وه‌ و گوتی:"ها براله لای شێخه‌وه‌ هاتوون، به‌خێر بێن. ئێره پێشکه‌شی بینای چاوانه‌‌. " قرخه‌ی ده‌رنه‌ده‌هات که‌وته‌ قۆزه‌. ده‌توت ئه‌مڕۆ په‌تۆی ده‌رنابات. سه‌رو به‌چک و غه‌بغه‌به‌ی په‌ڵه‌په‌ڵه‌ قاوه‌یی پێوه‌دیاربوو له‌وه‌ ده‌چوو ته‌مه‌نێکی زۆری ببێ. هه‌رای کرد له‌ به‌ر ده‌ستێکی و گوتی :" ئه‌و هۆده‌یان بده‌رێ و با تێیدا بحه‌وێنه‌وه و کاروباری هه‌رکامیشیان بۆ دیاری بکه تا بزانین چلۆنن، ئه‌وسا دوای حه‌فته‌یک له‌ گه‌ڵیان قه‌رار و مه‌دار ده‌که‌ین. " به‌رده‌سه‌که‌ی حاجی کوڕیژکه‌یه‌کی لاواز و به‌ته‌کان و هه‌ڵمه‌ت بوو. خێرا هۆده‌ و مۆده‌ی بۆ دابین کردین. هه‌ر یه‌کێکمانی نارده‌ لای که‌سێک تا به‌ کاروباری سه‌دان گاو و گۆلی ڕابگه‌ین. کاروباری حاجی به‌ دانسته و له‌ شوێن و ڕێی خۆی بوو. شه‌وان پێکه‌وه‌ ده‌نووستین به‌ڵام کاره‌کانمان لێک جودابوو. باییز و مچه شه‌وانه‌ دره‌نگ ده‌هاتنه‌وه‌. منیش له‌ کات و ساتی خۆمدا ده‌هاتمه‌وه‌ و شه‌وه‌کیش به‌ پێی فه‌رمانی ده‌س و پێوه‌ندی حاجی هه‌ڵده‌سووڕام. وای لێهاتبوو هه‌ر ‌ کاتی له‌ خه‌وهه‌ستان چاوم به‌و‌ دووانه‌ ده‌که‌وت. ئێواره‌یه‌ک شه‌که‌ت و ماندوو گه‌ڕامه‌وه‌. کارداری حاجی له‌ به‌ر درگای ڕاوه‌ستابوو. گوتی:" حاجی کاری پێته‌ وه‌ره‌ بچین بۆ لای. منیش هه‌ر به‌ جلی کاره‌وه‌ به‌ دوای که‌وتم. حاجی ڕاوێشکانی ده‌کرد و له‌ سه‌ر سه‌کۆیه‌کی به‌رزدا که‌ له‌ ژێر هه‌یوانێکی ڕازاوه‌دابوو بێ ئۆقره‌ و ژانگرتوو ده‌هات و ده‌چوو. کارداره‌که‌ نه‌ی هێشت سه‌ربکه‌وم. حاجی هه‌رای کرد ئه‌رێ کاکه ناپیاویم کرد بۆ واتان کردووه‌؟" که‌سێکی دیش وه‌ک من له‌و لاوه‌ ڕاوه‌ستا بوو. گوتی:"گه‌وره‌م ئه‌مه‌ له‌وان نییه" گوتی:" ئه‌ی مه‌گه‌ پێکه‌وه‌ نه‌بوون ئه‌مه‌ ئه‌و سێ که‌سه‌ن که‌ من تازه‌ به‌ هۆی ئاشنایه‌تی ماڵی شێخه‌وه‌ کارم پێدا بوون. " ده‌نگی دام ئه‌تۆ ناوت چییه: گوتم " حه‌مه‌مین" ئه‌ی کوا ڕفێقه‌کانت. گوتم:" منیش هه‌ر وه‌ک جه‌نابت ده‌یاناسم. هه‌ر له‌ سلێمانی له‌ گه‌ڵ ئه‌و کاروانه‌دا پێیان ئاشنا بووم. ئه‌م شه‌وانه‌ش من هه‌ر ده‌مه‌ وبه‌یان له‌ کاتی خه‌ودا دیومن هه‌ر ده‌زانم ناویان مچه و باییزه. ـ مچه وباییزی چی و ته‌ڕه‌ماشی چی بابه ئه‌وانه‌ حیز و دزن. گاو وگۆلی منیان به‌و شه‌وه‌ی ده‌رکردووه‌.
Show all...
✍️موحه‌مه‌د ئه‌مین حسه‌ینی(فەرەج پوور) ناسراو به‌ "كوێخا" ڕۆژنامه‌فرۆشی شاری سه‌قز به‌ نوێنه‌رایه‌تی ئاغای كیانی. ✍️عابید حسه‌ینی به‌شی٩ه ڕابێ 🔸ده‌سته‌وسان له‌ نێو هۆده‌ و هه‌وێشخانی پاڵ مزگه‌وتی دوو مناره‌ بێ ئۆقره چاوی له‌ سۆڵه‌ی له‌نته‌ره‌که‌ بڕی بوو. ده‌ستی له‌ سه‌رئه‌ژنۆی هه‌ڵپێکابوو. پاڵی دابوو به‌ دیواره‌که‌وه‌. چاوی له‌ سه‌ماوه‌ره زووخاڵیه‌که‌‌‌ بڕیبوو. دوێشه‌وی بیر که‌وته‌وه‌. کوێخای هاته‌وه‌ به‌رچاو به‌ بۆڵه‌وه‌ هه‌ر پێی ده‌گوت:" سه‌ماوه‌ره‌که‌ت دره‌نگ تێخستووه‌. " ده‌منه‌ درێژکه‌ی و کیسه‌ تووتنه‌که‌ی ده‌هاته‌وه‌ به‌رچاو. له‌ سه‌ر ورده‌ ڕژاوی تووتن له‌ نێو ماڵ و سووتکی ده‌منه‌که‌ی دایم شه‌ڕی پێده‌فرۆشت. بیری دایکی له‌ گه‌وه‌رکایه‌تی که‌وته‌وه‌. پێیان وتبوو. ماڵی کوێخا فه‌ره‌ج دێنه‌ خوازبێنی. پێان وتبوو کوڕه‌که‌ نێوی حه‌مه‌مینه. کوێخای حه‌مه‌ خانی بانه‌ بووه‌ باوکی کوێخا فه‌ره‌جی ناو بووه‌. کاتێ هاتنه‌ داواکاری حه‌مه‌ مینی نه‌دیبوو. هه‌ر دایکی له‌ گه‌ڵ که‌سێکی نزیک ماڵ خۆیان هاتبوون. بێ ئه‌وه‌ی پرس به‌م بکه‌ن قه‌رار و بڕیار درابوو. شوو کردنی چی! منداڵی چی! هه‌ر خه‌ریک مه‌ینه‌تی و ئاژه‌ڵداری بوو. هه‌رچه‌ند به‌ باوه‌گه‌وره‌یان وتبوو ئاڵی قوڵی به‌گ. بیری ده‌هاته‌وه‌ خه‌ڵک گاڵته‌یان به‌ بنه‌ماڵه‌ و باوکی ده‌کرد و پێان ده‌وتن. له‌ شه‌ڕێکی مابه‌ین خان و به‌گی لای خۆیان باوکی که‌ به‌گ بوو ترسابوو و شکه‌ستی هێنابوو. پێیان گوتبوو. ئه‌مانه نازانین تا له‌وسه‌ره‌وه‌ دێنه‌وه‌ یان ده‌بێ ئاڵ بی یان قوڵ. بۆیان گێڕابووه‌وه‌ باپیره‌ی قامیشێكی کون و درێژی هه‌ڵگرتبوو له‌ حه‌یبه‌تدا له‌ گوندی قاشوخ خۆی خستبووه‌ نێو قه‌راخ چۆمه‌که‌ تا له‌ ژێر ئاوه‌که‌دا له‌ ترسا خۆی بشارێته‌وه‌ و به‌ قامیشكه‌ هه‌ناسه‌ بدات. به‌ڵام یه‌کجاری هه‌م ئاڵ ببوو هه‌م قوڵ. له‌ قاشوخه‌وه‌ ده‌ریان کردبوون بۆ گه‌ورکایه‌تی هه‌ر چه‌لێ له‌ گوندێک بوون. ماڵێکی پڕ له‌ خاو وخێزان و دارای ده‌وڵه‌ت و ماڵات و شه‌ل و کوێری زۆر. کچۆڵه‌یه‌که‌ی خرپنه‌ بوو. به‌ له‌چکێکی سوور ناردبوویانه ژوور ئاوایی و له‌ هۆده‌یه‌ک به‌ بڕێک جێوبانه‌وه‌. هه‌ر دوو لا دژی زه‌ماوه‌ند بوون. به‌ هه‌ڵپڕووکاوی ناردبوویانه‌ ماڵه‌ خه‌زووران. ماڵه‌ خه‌زوورانی چی! هه‌ر وه‌ک ماڵ خۆیان ده‌ڵێن ده‌نگی ده‌هۆڵ له‌ دووره‌وه‌ خۆشه‌. به‌ ته‌وه‌سه‌ و‌ له‌ ژێر لچه‌وه‌ ماڵ کوێخا فه‌ره‌ج کوێخا فه‌ره‌ج! خۆیان باشتر بوون. له‌ چاوه‌ خانوویه‌کی ڕه‌ش و ڕووتی ئاغایه‌کی له‌ خۆیان لات تر له‌ سه‌رووی ئاوایی له‌ نێو لیته‌ و قوڕدا دوو به‌ردیان پێکه‌وه‌ نابوو. ناویان نابوو ماڵه‌ خه‌زووره‌. ده‌رکی گه‌وڕ‌ی ئاژه‌ڵه‌کانیش له‌ نێو هه‌وێشخانه‌که‌وه‌ ده‌رباز ده‌بوو. ده‌بێ لۆیه‌ک له‌ به‌ڕه‌که‌ی هه‌ڵدابایه‌ته‌وه‌. ئاژه‌ڵه‌کانی ده‌ربکردایه‌ت. قرخه‌ی ئه‌حه‌مه‌د سه‌ره‌داوی بیری پچڕاند. به‌ لای پریسکه‌ خوارده‌مه‌نییه‌که‌وه‌ قنگ و تلوور هه‌ر یه‌ک به‌ لایه‌کدا خه‌و بردبوونیانه‌وه‌. ترسی لێ نیشت له‌وه‌ی سه‌رما بخۆن. شته‌کانی کۆکرده‌وه و‌ له‌ سه‌ر سه‌کۆکه‌ لای له‌نته‌ره‌ بێ گیانه‌که‌ دایانی نا. لێفه‌یه‌کی کوت و کڵفتی هاورد دایه مل هه‌ردووکیانا و خۆیشی به‌ لێفه‌یه‌کی دیکه له‌ پاڵیاندا به‌ حه‌په‌ساوی له‌ نه‌بوونی پیاوه‌که‌ی به‌ ‌كز کردنی له‌نته‌ره‌که‌ خۆی گرمۆڵه‌ کرد و چووه‌ چاو مۆڵه‌ق بوونه‌وه‌ و هه‌ر به‌ وازری و وریا‌ییه‌وه‌ ماتڵی چرکه‌ی درگا بوو. دڵه‌خورپه‌ و بێ ده‌نگی مێرده‌که‌ی که‌ قه‌ت تا ئێسته‌ بێ هه‌واڵ نه‌ ڕۆیشتبوو ده‌یترساند. زۆربه‌ی جاران ده‌یزانی چ خه‌به‌ره‌! ئێسته‌ یه‌که‌م شه‌وه‌ له‌م شاره‌ بێ که‌سه‌دا به‌ ته‌نێ وێڕای دوو منداڵ له‌ خانوویه‌کی گچکه‌ی کرێدا ڕاکشاوه‌ و هه‌ر شانه‌وشانی ده‌کرد. مێشکی گه‌رم داهاتبوو. خه‌وی لێ زڕابوو. بیری به‌ هه‌زارلادا شاڵاوی ده‌به‌ست. بێژی نه‌چووبێته‌وه‌ بۆ ماڵی خۆشکه‌که‌ی بۆ گوند! ئه‌میش بیری چوو بۆ لای ماڵی تاقانه‌ براکه‌ی عه‌به‌ سێوێ له‌ گوندی که‌چه‌ڵمیان. جا چ بکات ده‌ره‌تانی چییه! هه‌ر جینگڵی ده‌دا. ناچار هه‌ستا بڕێک له‌ سه‌ر وسیمای کچۆڵه‌ قژنه‌که‌ی ڕاما به‌ ده‌م خه‌وه‌وه‌ وه‌ڕاوه‌ی ده‌کرد. له‌ گڵێنه‌که‌دا قومێک ئاوی خوارده‌وه‌. سێبه‌ری درێژکۆڵه‌ی له‌ به‌ر ترووسکایی شه‌وقی له‌نته‌ره‌که‌دا وه‌ک ده‌عبایه‌کی لاقدرێژ له‌ بنه‌ میچه‌که‌ تووند بوو. بڕێک چاوی له‌ ده‌رکه‌که‌ کرده‌وه، با ده‌ی له‌قاند. ده‌ستێکی داوه‌ له‌ شه‌وژه‌نه‌که‌ی ئه‌رخه‌یان و بۆک و نابۆک خۆی خزانده‌وه‌ نێو لێفه‌ قورسه‌ دووکه‌سیه‌که‌ی و چاو له‌ سه‌ر منداڵه‌کانی بۆ داهاتووی نادیار به‌ سه‌ری ئاوساوه‌وه‌ خۆی خپ کرد. 📚https://t.me/asoyzhyanisaheb
Show all...
🍀ئاسۆی ژیانی ساحێب🍀

https://www.instagram.com/invites/contact/?i=9xq

ئەنجومەنی ئاسۆی ژیاری ساحێب. شمارە حساب وکارت: 870836544 6037707000379291 شاری ساحێب @mahdifr48 @naserrahmani57 @abed547 @kamil7633 @Ahvan90 @loghman_58 @Dillon_honey @dazarpour @sahari1401 @Mina_1382_sh

Photo unavailableShow in Telegram
📚ڕۆشنبیری کورد مەلای گەورەی کۆیە مرۆڤی ڕەسەن کێیە؟؟ مرۆڤی ڕەسەن هاوشێوەی وەرزەکان ناگۆڕێت، وەک هەنگ لە گوڵستان لەسەر ئەم گوڵ نافڕێت بۆ ئەو گوڵ، مرۆڤی ڕەسەن بە مەبدەئەوە دەژیت لۆمەی با ناکات ئاراستەکەی بۆ هەر لایەک بێت، مرۆڤی ڕەسەن خیانەت لە بەڵێن ناکات و پەیمانیش وەک خۆی دەباتە سەر هەرگیز دەسبەردار نابێت گەر تاکە سواریش بێت، مرۆڤی ڕەسەن دراوێکی دەگمەنە نرخەکەی ئەڵماسە بەڕەسەنایەتی مامەڵەدەکات و بە ئەدەبەوە دەدوێت هەر ڕۆژەو لەسەر پەتێک یاری ناکات، مرۆڤی ڕەسەن باوەڕی بە کردارە و حەز بە ڕێزکردنی وشە ناکات، هەر کاتێکیش دۆستێکی بە پەشیمانی بگەڕێتەوە لای ئیتر دۆستایەتی لای ئەو کۆتایی هاتووە، چونکە بەڵێن و پەیمان لای ئەو یەک جارە... 📚
Show all...
دەڵێن: مەرگ کۆتایی بە هەموو شت دێنێ بەڵام عەشقی من بۆتۆ لە گۆڕیش دا تەواو نابێ ♥️
Show all...
telegram_audio.ogg5.51 KB
❤‍🔥 1
Choose a Different Plan

Your current plan allows analytics for only 5 channels. To get more, please choose a different plan.