cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

پێشەوا قازی محەممەد

هەر میللەتێک یەکێتی و تەبایی نەبێ هەردەم ژێر دەستی دووژمنانی دەبێ .! ✍ #پێشەوا_قازی_محەممەد https://t.me/peshaWaqaZimuhammad

Show more
Iran29 086The language is not specifiedReligion & Spirituality10 321
Advertising posts
9 009
Subscribers
-4624 hours
-1057 days
+56730 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

ژنە نیاندەرتاڵەکەی شانەدەر قسە بۆ خەڵکی کوردستان دەکات ‌‌ئەو ژنەی ٧٥ هەزار ساڵ پێش ئێستا لە ئەشكەوتی شانەدەر ژیاوە لەڕێگەی زیرەكی دەستكردەوە قسەدەكات و باسی ژیانی خۆی دەكات.
Show all...
👏 11😁 6 3👍 1😱 1
«ژیاننامەی #مامۆستا_قانع» @peshaWaqaZimuhammad
Show all...
35👍 1
Repost from N/a
نان تورکی بوو مەیخۆن ئاو تورکی بوو مەیخۆنەوە پێڵاو تورکی بوو لەپێی مەکەن جل تورکی بوو لەبەری مەکەن ئەو کاناڵانە تف باران کەن کە گەلی #کوردستان بە درامای تورکی دەتورکێنن! ✍#عەبدوڵڵا_پەشێو ئەگەر کوردی بەشداری ئەو کاناڵانە بکەن تایبەت بۆ کورد و کوردستان بۆ بینینی شێعر و پەند و وتە بە نرخەکانی گەورە کەسایەتییەکانی کورد تەنها پێویستە گرتە بکەنە سەر نووسراوەکە👇👇
Show all...
👍 13 2
لادیمەن و وێنەی جوانی کوردی😍🏞
هەواڵەکانی چوار پارچەی کوردستان🤔❗️
شێعر و وتەی جوان😍
ڤیدیۆی جوان بۆ ئیستۆری🎥😍
گۆرانی و مۆسیقای کوردی 🎼👌
ئامۆژگاری و منداڵپەروەری👨‍👩‍👧‍👦
شێعر و ڕستەی جوان بۆ خۆشەویستەکەت💑
وەرە لێرە بە دڵی خۆت کوردانە بژی😍☺️
Repost from N/a
تاکوو ژن ئازاد نەبێ، سەرچاوەکەی ژین، لیخنە دایکی زانایە کوڕی ئازا دەنێرتە خەبات من گوتم، توش تێبگە، ناگاتە دەریایە زنە..! #هێمن پێڕستێک لە کاناڵە فەرهەنگی و ئەدەبییەکانیی کوردستان فەرموون لەگەڵمان بن.‎ 
Show all...
👍 4 1
فەرهەنگی
کۆمەڵایەتی
زانستی و فێرکاری
شێعر و پەخشان
‌ ‌ نامەی #شەهید_فەرزاد_کەمانگەر لەزیندانەوە بۆ قوتابیەکانی.. @peshaWaqaZimuhammad سڵاو منداڵینە زۆر دڵتەنگم بۆتان ، لێرەدا شەو و ڕۆژ بە بیرەوەریە شیرینەکانی ئێوەوە شێعری ژیان دەچڕم ، ھەموو ڕۆژێ لەبری ئێوە بەیانی باش لە خۆرەتاو دەکەم، لەنێو ئەم چواردیوارە بەرزانەوە لەگەڵ ئێوەدا هەڵدەستم ، لەگەڵتاندا پێدەکەنم و لەگەڵتاندا دەنووم. ھەندێک جار " شتێکی لەشێوەی دڵتەنگی " سەرتاپێی بوونم دادەگرێ. خۆزگە دەکرا بە وێنەی جاران کە لە گەشت و گەڕان دەھاتینەوە و بەم گەرانەشمان دەگوت گەشتی زانستی ، شەکەت و ماندوو ، خۆڵ و تۆزی ماندویەتیمان چەشنی زوڵاڵی ئاوی کانیاوان ھاوکات لەگەڵ دێدا بەفەرامۆشی دەسپارد. چەشنی ڕابردو گوێچکەکانمان بە (دەنگی پێی ئاو) و جەستەشمان بە لاوانەوەی گوڵ و گیا دەسپارد و ھاوکات بە سەمفۆنیای جوانی سروشت ، وانەمان ئامادە دەکرد. خۆزگە دەکرا کتێبی بیرکاریمان بەھەموو نەزانراوەکانیەوە ، خستبا بن بەردێکەوە ، چونکە کاتێ باوکە نەتوانێ نانێک بۆ خێزانەکەی بنێتە سەر سفرە چ جیاوازیەکی ھەیە مرۆڤ بەدوای سێ دابەش چواردەوە بێت یان سەد دابەش چواردە. وانەی زانستمان بەھەموو گۆڕِانە کیمیایی و فیزیکیەکانی دونیاوە خستبا ئەولاوە و بە ئومێدی گۆڕانکاریەک لە جۆری " عیشق و موعجیزە " پەڵە ھەورەکانی ئاسمانمان لەگەڵ نەسیمێکدا بەڕێ دەکرد و چاوەڕوانی گۆڕانکاریەکمان دەکرد کە کۆرشی ھاوپۆلتان لە قوتابخانەوە بەڕێ نەکەنە کرێکاری و لە تافی لاویدا لە بەرزایی باڵەخانەیەکەوە نەکەوێتە خوارێ و بەجێمان نەھێڵیت. چاوەڕوانی گۆڕانکاریەک کە بۆ جەژنی نەورۆز دەستێک جلوبەرگی نوێ و جووتێک پێڵاو و سفرەیەکی پڕ لە نوقڵ و شیرینی بۆ ھەموان بەدەستەوە بێت. خۆزگە دەکرا جارێکیتر و بەدزیەوە و دوور لە چاودێرە تووڕە و تۆسنەکەی قوتابخانە ئەلفوبێی کوردیمان خوێندبا و شێعرمان بە زمانی دایک بۆ یەکتر خوێندباوە و گۆرانیمان گوتبا و دواتر دەست لەنێو دەست ھەڵپەڕیباین ھەڵپەڕیباین ھەڵپەڕیباین. خۆزگە دەکرا دووبارە لەنێو قوتابیەکانی پۆلی یەکدا بوبامەوە گۆڵچی و ئێوەش بە خەون و خولیای بوون بە ڕۆناڵدۆوە ، گۆڵتان لە مامۆستاکەی خۆتان کردبا و یەکترتان لە ئامێز گرتبا. بەڵام بەداخەوە ئێوە نازانن کە لە وڵاتی مەدا ئاوات و خۆزگەکان بەر لە پشکوتن دەژاکێن. ئەی خۆزگە دەکرا جارێکی تر بوبامە پێی جێگیری مامەی زنجیرھۆنی کچانی پۆلی یەک ، ھەمان ئەو کچانەی کە دەزانن دوای چەند ساڵێکی تر بەدزیەوە لەسووچێکی دەفتەری یادگاریەکانیاندا دەنووسن :(خۆزگە بە کچ نەھاتبامە دونیاوە). دەزانم گەورە بوونە ، سبەی مێرد دەکەن ، بەڵام لای من ھەمیشە ئەو فریشتە پاکەن " کە جێ ماچی ئاھورەمەزدا" لەنێوان چاوە جوانەکانتاندا بەدی دەکرێ ، ڕاستی کێ دەزانێ کە ئێوەی فریشتە ئەگەر زادەی ھەژاری نەبان ، کاغەز بەدەست بۆ کەمپەینی ژنان واژۆتان کۆ نەدەکردەوە ، یان ئەگەر لە سووچێکی ئەم (خاکە فەرامۆش کراوەی خودادا) نەھاتبانە دونیاوە ناچار نەدەبوون لە تەمەنی سێزدە ساڵیەوە و بە چاوانی پرِ لە فرمێسک و حەسرەتەوە (لە ژێر تۆڕی سپی ژن بووندا) بۆ دواھەمین جار ماڵاوایی لە قوتابخانە بکەن و چیرۆکی تاڵی (ڕەگەزی دووەم) بەتەواوی بوونتانەوە بچێژن. کچانی وڵاتی ئاھورا ئەگەر سبەی ویستتان لە داوێنی سروشتدا (پونە) بۆ ڕۆڵەکانتان بچێنن یان تاجێکیان لە وەنەوشە و گوڵان بۆ دروست بکەن ، حەتمەن دەبێ یادێک لەسەردەمی منداڵیتان بکەنەوە. کوڕانی بە سروشت خۆرەتاو دەزانم کە ئیدی بۆتان ناکرێ لە گەڵ ھاوپۆلەکانتاندا دانیشن و بخوێننەوە و پێبکەنن چونکە دوای (بەڵای پیاو بوون) ئیدی (خەمی نان) بەرۆکتان بەرنادا. بەڵام لەبیرتان بێت پشت نەکەنە شیعر و ئاواز و لای لایە و خەونەکانتان ، منداڵەکانتان فێرکەن بۆ وڵاتەکەیان و بۆ ئەمڕۆ و بۆ سبەینێ ببنە ڕۆڵەیەک لە جۆری (شیعر و باران). ئیدی بە خۆرەتاو باتان دەسپێرم و تا سبەینێیەک _ کە ھێندە دوور نییە _ وانەی عیشق و ڕاستی بۆ وڵات بڵینەوە. @peshaWaqaZimuhammad
Show all...
😢 31 13👍 10💔 5
Repost from N/a
کوردی؟ هەستی کوردایەتیت هەیە؟ ئەگەر کوردن خۆتان لەو کاناڵانە بێبەش مەکەن پێویستە ئەو کاناڵانەتان هەبێت لە تێلێگرامەکەتاندا فەرموون بەشدار بن.👇👇👇👇
Show all...
🔥 2
پرۆکسی بەهێزی کوردی
هێزی نەتەوەیی کوردستان
فێرگەی زمانی کوردی
ملوانکەی شین
مەکۆی ئەدەبی کوردی
کاناڵی مامۆستایان قانع و پیرەمێرد
لە یەڵداوە تا 22ی پووشپەڕ
چێشتی مجێوری کوردستان
کۆماری کوردستان
ڕستەی جوان وتەی بەنرخ
هـــەدا  نادەم  ڕۆژ  و  شــەوێ خـۆم  بسـرەوم  دڵ  ناسرەوێ تاکــوو  هــەلم  دەس دەکەوێ دنیا گشـتــی سـەر یەک کەوێ لێـم بـبـــڕن خــۆراک و خەوێ کـــوردم و کــوردستانـم دەوێ هیـــوای بــەرزم قـەت نانـەوێ تاکــوو قـۆناخـی سـەربـەستی ئــەسپــی خـــەباتـم ناوەستێ تا  دەرنـەچـم  لە  ژێـر دەستی نامـەوێ سـەرمایــەی هـەستی مـەرگ، نەک ژینی ژێر دەستی کـــوردم و کــوردستانـم دەوێ هیـــوای بــەرزم قـەت نانـەوێ بــۆ  ئازادی و خــودمــوختاری بــۆ  سـەربـەخــۆیی و ڕزگاری بـە  ســەربــەرزی  و بەختیاری بـە  گیان  دەکــەم  فیــداکاری تا  دەبــڕم  کـلـکـــی  زۆرداری کـــوردم و کــوردستانـم دەوێ هیـــوای بــەرزم قـەت نانـەوێ کـلـکــی   زۆردار  دەقــرتێـنـم قــەڵای ســەختی دەڕووخێنم بــەردی  بنـاخــەی  دەردێـنــم وەک دێڵــەســەگ دەیتــۆپێنم کــە  نـەشتـــۆپا  دەیــڕەتێنــم کـــوردم و کــوردستانـم دەوێ هیـــوای بــەرزم قـەت نانـەوێ دەیــڕەتـێـنـــم تا کـێــوی قاف جیهانــی پــێ دەکـــەم تەواف بەبــێ گاڵتــە و لاف و گـەزاف شـەرتە نەکـەم وەعـدە خیلاف یا بـمــــرم  یا  بسـتـێـنــم ماف کـــوردم و کــوردستانـم دەوێ هیـــوای بــەرزم قـەت نانـەوێ دەستـێـنـمـەوە  مافی  خـوراو بـۆ  نیشتـمانــی بــەش کـــراو هـــەزاران دایکـی زگ سووتاو هـــەزاران  لاوی  ســەر  بــڕاو دەژیـەنمـەوە وەک گوڵ بە ئاو کـــوردم و کــوردستانـم دەوێ هیـــوای بــەرزم قـەت نانـەوێ مـن  ناهێڵـم  نـەسلــی بـەدکار وەک هـەڵـۆ لێـی دەکەومە کار بچـتـە ئاسمان نایـکــەم قـوتار لە ژێر زەوی بۆی دەچمە خوار لێـی ناهێڵـم یـەک جـووقـەوار کـــوردم و کــوردستانـم دەوێ هیـــوای بــەرزم قـەت نانـەوێ جـــووقـــەواری  لـێ  ناهـێـڵـم وڵاتـی پـــێ  بـەجـــێ  دێـڵـــم خاکــی خــۆم بـۆ خۆم دەکێڵم ســوودی  بـزن  و مـەڕ و چێڵم چیدی  نایدەم  بە  فڕ  و  فێڵم کـــوردم و کــوردستانـم دەوێ هیـــوای بــەرزم قـەت نانـەوێ تا  کـەی  خـەزێنە و نەوتەکەم بە  بـووکــۆڵە  و  فیتفیتە دەم؟ خـەڵک شاد و من دڵ بـە خـەم لە  ســەر  گـەنجــی  وڵاتەکـەم خاکــی  خــۆشــم  ئاوارەکــەم کـــوردم و کــوردستانـم دەوێ هیـــوای بــەرزم قـەت نانـەوێ ✍ #مەلا_ئاوارە
Show all...
21👍 9👏 3❤‍🔥 1🔥 1🥰 1😍 1
Repost from N/a
🔔ئاگاداری ئاگاداری‼️ سڵاو هاوڕێیان کاناڵە کوردی و جوانەکانی تێلێگرام گوڵبژێر‌ کران و بۆم لەو پێرستە کۆ کردوونەتەوە پێویستە هەموو کوردێک ئەو کاناڵانەی هەبن ئەگەر کوردی فەرموون بەشدار ببە.👇👇👇
Show all...
1
کوردستان نیشتمانی جوان
هەواڵەکانی کوردستان
زانستی و فێرکاری
کۆمەڵایەتی
دەروونناسی
فەرهەنگی
شێعر و پەخشان
وێنە و لادیمەنی جوانی کوردەواری
من درەختی ئەو ژیانەم تۆ لەو لاوە من دەبڕیت و لەو لای دیکە من دێمەوە... ✍ #شێرکۆ_بێکەس بە بۆنەی ساڵڕۆژی ئیمپراتۆری شێعر مامۆستا #شێرکۆ_بێکەس شێعرێک لە مامۆستا کە لاتان جوانە بۆمان بنووسن.... #کۆمێنت @peshaWaqaZimuhammad
Show all...
32👏 6👍 4
@peshaWaqaZimuhammad ١٢ی بانەمەڕ ساڵڕۆژی لەدایک بوونی #مامۆستا_شێرکۆ_بێکەس پیرۆز بێت. @peshaWaqaZimuhammad
Show all...
41